ئایا رێکخراوەکان شکستیان ھێناوە لە ئەرکەکانیان

20/04/2021

بڵێسە جەبار فەرمان

 ئەم ھەموو خۆکوشتن و یەکتر کوشتە ھۆکاری چین رێکخراوەکانی گەشەپێدانی مرۆیی.رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە گشتی و مافی منداڵ و ژن و کرێکار بە تایبەتی.

بەپێی ئەم واقعەی هەیە روون بوەوە خەلەلی بنچینەیی لەکارو سیمینارو چالاکیان هەیە. رەخنەی زۆر روبەڕوی رێکخراوەکان دەبێتەوە کە سودێکیان بۆ کۆمەڵگا نەبووە، نەیانتوانیوە ئامانجی خۆیان بپێکن.

ئەوەتا رۆژ بەرۆژ توندوتیژی زیاتر ئەبێ رێژەی کوشتن لە زیاد بوون دایە رێژەی خۆکوشتن لە بەرزبوونەوە دایە ھیچ کات بە ئەندازەی ئێستا ژن بەدەستی ھاوسەرەکەیەوە نەکوژراوە یان پیاو بەدەستی ژنەکەیەوە مرۆڤ کوژی خەریکە دەبێتە دیاردە لە کوردستاندا تەنانەت کوشتنی دایک و باوک لەلایەن مناڵەکانیانەوە ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە.

کۆمەڵگای کوردستان بەھۆی ئەو ھەموو قەیرانە کەڵەکەبوانە دەرونیی زۆر شەکەتە.

ئێمە کۆمەڵگایەکین لە چاوەڕوانی چاوەڕوانی سەرەی ئاو چاوەروانی سەرەی کارەبا چاوەروانی سەرەی شەربەتی مێوژ چاوەروانی بانگی ئێوارە چاوەروانی معاش بە لێبڕینەوە لە زستان لەبەر نەبوونی نەوت چاوەرێی ھاوینین لە ھاوین لەبەر گەرما و نەبوومی کارەما چاوەڕوانی زستانین.

چاوەڕوانی لەسەر چاوەڕوانیەکان ھاوڵاتیانی ھەرێم ماندوون ماندووی دەستی ئەم گوزەرانە کۆمەڵگای ئێمە ژیانی لەیاد کردوە و ھەر چاوەرێیە.....

بچوکترین شت دەبێتە ھۆی هەڵچون و تەقینەوەیان و دروست بوونی کارەساتی دڵتەزێن.

خەفەتی گەورەتر ئەوەتانێ کەسیش خۆی بە بەرپرس نازانێت ھیچ لایەنێکی پەیوەندیدار پلانی چارەسەری نیە حکومەت دەبێ پلانی بۆ ئەم دیاردە نامرۆڤایەتیانە ھەبێت و رێکخراوەکان بە گر خاتەوە بە پرۆژەی نوێوە ھەوڵی دۆزینەوەی ھۆکارەکان و چارەسەریان بدرێت.