10:50 - 26/02/2020
كۆرۆنا چییە؟
ئێستا یەكێك لە ترسە هەرە گەورەكان لە جیهاندا بریتییە لە ترسی لە توشبون
بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی توشبوان و ئاماری گیان لەدەستدان و نەخشەی بڵاو
بونەوە بەپەلەی ڤایرۆسەكە لەچەند شارو شوێنێك دوو كێشەی گەورەی بۆ خەڵك دروست
كردووە، تەواوی شەقام و میدای جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە.
ئاراستەیەك لە گفتوگۆی نێو خەڵك و تەنانەت میدیاكان باس لەوەدەكەن كۆرۆنا
ڤایرۆسێكی سیاسییە و لەلایەن ئەمریكاوە
دروست كراوە و دەیەوێت دژیی دوژمەكانی بەكاری بهێنێت چونكە رۆژمێریی بڵاو بونەوەی
ڤایرۆسەكە و نەخشەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە یەكسانە بەرۆژمێری ئاڵۆزیەكانی نێوان
ئەمریكا و چین و ئێران ، ئەوە لەكاتێكدایە چین و ئەمریكا و ئەمریكا و ئێران لە
ئاڵۆزی زۆردان لەسەر هەژموونی سیاسیی و ئابووری خۆیان لە جیهاندا.
لەسەروبەندی ئەم ئاڵۆزیانەدا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو دەبێتەوە لە هەریەكە لەو
دوو وڵاتە دوو شاریی زۆر ستراتیژی چین وئێران بەڤایرۆسەكەوە تێوە دەگلێن و پێدەچێت ببنە بە
ناوەندی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە لە جیهاندا و كاریگەریی گەورەشی لەسەر ئابوری و
سیاسەت خەڵكی وڵاتەكەیان بووە.
نەفرەتی ئەمریكا باڵ بەسەر وهان و قوم دا دەگرێت
كە سەیری نەخشەی بڵاو بونەوەی
ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەیت بەپێیی ئامارەكان هەریەكە لەشاری وهان لە چین و شاریی قوم
لە ئێران كە هەردووكیان دوو شاریی ستراتیژین لە ئاستی ئێران وچیندا ژمارەی توشبوەكان و كوژراوەكانی ئەم ڤایرۆسە لەم دوو شارەدا لە
هەموو دونیا زیاترە.
نەخشەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە وهانەوە بۆ قوم و نەجەف
بەپێی نەخشەی بڵاوبونەوەی
ڤایرۆسەكە بێت پێمان دەڵێت لە شاریی وهان ی چین ( 78064) كەس توش بون و ( 2715) كەسیش مردوون لە شاریی
قومی ئێرانیش ئامارەكان دەڵێن (95) كەس تووش بوون و (16 ) ئەوەنە كەسیش گیانیان
لەدەستداوە، ئەوە لەكاتێكدایە میدیا
جیهانیەكان باس لەوە دەكەن هەریەكە لە چین و ئێران راست ناڵێن وئەو ژمارەی
توشبوانەی كە باسدەكرێن زۆر زیاترن لەو ژمارەیەو بە پێی هەندێك سەرچاوە لە چین
زیاتر لە ملیۆنێك كەس توش بووە و لە ئێرانیش تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار حاڵەتی
توشبوو تۆمار كراوە، ئەو ژمارەیشە پێماندەڵێت كە بەڵی وهان و قوم
بونەتە گەورەترین ناوەندی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێدەچێت لایەنێك بیەوێت لە
ووهان و قومەوە شكۆ و ئابوری و سیاسەت و سەرمایە و تەواوی چین و ئێران دەورەبدات
ببێتە هۆی ئەوەی ئابوریەكی بەتەواوەتی دابروخێت.
زیانەكانی كۆرۆنا لە چین و ئێران
لە چین زیانەكان لەرووی ئابوریی و
سەرمایە و هەروەها كاریی نێو خۆیی و نێودەوڵەتیەوە بەتەواوەتی گۆردراوە، زیانێكی
زۆر گەورەی بەچین گەیاندووە، كە لەسەروو (100) ملیار دۆلاردایە و پێدەچێت زیانەكان بۆ ( 300) ملیار دۆلاریش
بەرزببێتەوە،ئەوەش یەكێكە لەو ئامانجانەی كە چین بەدوایدا دەگەراو بەدەستی هێنا.
لە ئێران و شاریی قومیش بەتەواوەتی
كۆرۆنا ئامانجی خۆیی پێكاوە و تا چەند مانگێكی دیكە ئەو ڤایرۆسە بەتەواوەتی ئێران
سزا دەدات و پێدەچێت وەك چین بچێتە نێو قەفەزی زێرینی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و
بەتەواوەتی لە جیهان داببڕێت و پێدەچێت چین و ئێران بەهۆی كۆرۆناوە ببنە دوو وڵاتی
دورەدەست و بەئەستەم كەس بتوانێت نزیكی ئێرانی و چینیەكان بكەوێت.
هەموو ئەو دەرئەنجامانەی كە لە
ئێران و چیین روویانداوە سەبارەت بە توشبوانی كۆرۆنا و گیان لەدەستدان بە
ڤایرۆسەكە ئەو بۆچونە پشتراست دەكەنەوە كە بەڵێ ئەم ڤایرۆسە دەستكردی ئەمریكایە و
سیاسەتی تەواوەتی پێوەدەكات و پێدەچێت بیەوێت لە رێگەی ئەو ڤایرۆسەوە چۆك بەوو دوو
وڵاتە بدات.
ئەو كەسانەی كەبروایان بەم گفتوگۆیە هەیە پشت بەوە دەبەستن، دەڵێن: خێرە چین و ئێران كە دژایەتی ئەمریكا دەكەن بونەتە
قوربانی دەستی ئەم ڤایرۆسە ، بەڵام بەریتانیا و تەنانەت خودی ئەمریكا و توركیاش
توشی ئەم ڤایرۆسە نەبوون و هەروڵاتێكیش كە دژایەتی ئەمریكا ناكات ئەو ڤایرۆسە
تێیدا بڵاو نابێتەوە .
كۆرۆنا نەخۆشییە و ڤایرۆسێكی راستەقینەیە
یەكێكی دیكە لە بۆچونەكان دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بڵاو بونەوەی ئەوەیە
كە كۆرۆنا ڤایرۆسێكی دروست و راستییە و وەك هەر ڤایرۆسێكی دیكە سەرچاوەی بڵاو
بونەوەكەی ئەو كێشە تەندروستیانەیە كە روویانداوە و بەهۆی پەیرەونەكردینی بنەما
تەندروستیەكان و پیسخۆیی ئەو خواردنانەی كە دەبنە هۆی دروست بونی ڤایرۆس دروست
بووە.
لەراستیدا ئەم ڤایرۆسە بنەمایەكی راستەقینەی تەندروستی هەیەو بەهۆی چەند
ئاژەڵێكەوە كە نابێت بخورێن بەڵام چینیەكان دەیخۆن وەك مارو پشیلە و دوپشك و
چەپچەپیس (شەمشەمەكوێرە) ەوە دروست بووە كە نەدەبوو بخورێن.
لەبارەی بڵاو بوەنەوەشی لە شاریی وهان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە چونكە خەڵكی ئەو
شارە بەتەواوەتی هەموو جۆرە ئاژەڵێك دەخۆن بۆ وێنە: كولە بۆق مار ، چەپچەپیسك
(شەمشەمەكوێرە) ، كرم زۆر شتی تر ، ئەوەش
بوەتە هۆی ئەوەی كە ڤایرۆسەكە لە رێگەی ئاژەڵێكەوە لەو شوێنەوە دروست بوبێت
روویكردبێتە چین.
لەبارەی بۆچونی ئەوەی كە بۆچی
ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتوەتە قوم، شارەزایان دەڵێن بەهۆی ئەوەی كە كەسێك لە چینەوە كە
بەتوندی ڤایرۆسەكەی كردووە سەردانی شاریی قومی كردووە و لەوێوە چەند كەسێكی توشی
نەخۆشیەوەكە كردووەو بەهۆیەوە چەندین كەسی دیكە و سەدان كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە
بوون.
ئەوە لەكاتێكدایە هەر لەسەرەتای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە لە شاریی قوم
پێشنوێژو كەسایەتی گەورەی ئەو شارە لەلێدوانێكدا وتی ترەمپ دەیەوێت بە كۆرۆنا
شاریی پیرۆزی قوم لەناو بەرێت و ڵاتەكەمان كە چۆك بۆ شەیتان دادانادات لەناو
بەرێت.
ئێستا بەهەر شێوەیەك بێت چین و ئێران بوونەتە قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئەم
ڤایرۆسەش دەتوانێت بە هەزاران كەس لە هەردوو وڵات بكوژێت، بۆیە باشترین چارەسەر بۆ
ڤایرۆسەكە تەنها جێبەجێ كردنی رێنماییەكانە.
ئایندەی كۆڕۆنا ؟
كاتێك كۆرۆنا بۆ یەكەمجار وەك
ڤایرۆسێكی ترسناك بەفەرمیی دانی پێدا نرا لە جیهاندا، زانایان و توێژەرە
ئەمریكیەكان دەیانوت ئەم ڤایرۆسە بەنزیكەی
زیاتر لە 46 بۆ 146 ملیۆن كەس دەكوژێت.
ئەوەش پێماندەلێت كە لەزەمەنێكی
دیاریی كراودا ڤایرۆسەكە لەناودەچێت یاخود
كۆنتۆڵ دەكرێت و دەچێت قۆناغی سركردنەوە كە ئامانج لێیی گەیاندنی پەیامێكی ئەمریكا بووە یاخود پەیامیی ئاگادارییە بۆ
مرۆڤایەتی كە بەڵێ دەكرێت بەهۆی گەردێكی زۆرر بچوكە وە ملیۆنان مرۆڤی گەورە لەناو
بچێت.
لە هەر حاڵەتێكدا كۆرۆنا ڤایرۆسێكی سیاسی یان ڤایرۆسێكی زانستی
بێت ، تەنها رێگایەك بۆ رووبەروویونەوەی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێ كردنی رێنمایە
تەندروستیەكانە، چونكە ڤایرۆسەكە ئەگەر هەر شتێك بێت بڵاو بوەتەوە ،ئەوەی گرنگە
رێگری بكرێت لەوەی ئەو ڤایرۆسە نەبێتە هۆی لەناوچونی مرۆڤایەتی و هەر مرۆڤێك لە
لایەن خۆیەوە هەوڵبدات كۆنترۆڵی بكات و گەشە بەلەناوچونی بدات.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە دۆناڵد جەی
ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەپشت بەستن بەزاناكانی وڵاتەكەی وتی: نیگەران مەبن كە چوینە وەرزی گەرماوە و گەیشتە ناوچە گەرمەكان
ئەوا خۆ لەناو دەچێت و هیچ نیگەرانیەك لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نییە و نامێنێت و
ئێمە لەئەمریكا بەتەواەتی كۆنترۆڵمان كردووە.
وەك رێنمایەكان دەڵێن پێویستە
پشكنین بكرێت، ئەگەر كەسەكە توشبووە دەبێت رووبەرووی ببێتەوە و بچێتە پزیشك خانە
چونكە خۆدزینەوە لێی چارەسەر نییە ، دەبێت لەم قۆناغەدا بەشێوەیەك سەیر بكرێت
ئەگەر ئەم ڤایرۆسە نەخۆشییە یان دەستكردی ئەمریكایە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە
بتوانیت رووبەرووی ببیتەوە و لەناوی ببەیت، ئەگەر مرۆڤێكی توشبوو دان بەوەدا بنێت
توشبووە و بەهێزە لەناوی دەبات بەو شێوەیە ئەو ڤایرۆسەی كە كەسانێك پێیان وایە
دەستكردی ئەمریكایە و كەسانێك پێیان وایە دەستكرد نییە و نەخۆشییە لەناو دەچێت.
كۆرۆنا و تەواوی ئەو ڤایرۆسانەی
دیكە كە لە جیهاندا بڵاو بونەتەوە چ سیاسیی بن یان نەخۆشیی تەنها بە جێبەجێ كردنی
رێنمایەكان لەناوچون و پێویستە پێش ئەوەی رێنمایەكانیش جێبەجێكرێن كەسەكە دەرونیەن
خۆیی رابێنێت لەگەڵ گەردێكی زۆر بچوك كە ناتوانێت كەسایەتیە گەورەكەی ئەو
كەسە بروخێنێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە ئێستا لە
بارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بوەنەتەوە ئەوەیەكە پێویستە دەروینەین زۆر بەهێز بیت و
هەروەها پلەی گەرمای لەشت رابگریت و پاكوخاوێن بیت وچاوەرێیی وەرزی گەرما بكەیت بۆ
ئەوەی ئەو ڤایرۆسە گوماناویە لەناو بچێت.