ڕاپۆرتی جیهانی

12:46 - 20/10/2023

جیهادی ئیسلامی كێیه‌؟‌

پەیسەر

جیهادی ئیسلامی كێیه‌؟

لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دامەزراوە.

ئێستا دووه‌م گروپی كۆمه‌ڵی چه‌كدارییه‌ له‌ دوای حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌.

 پشتیوانی لە نێو ئەو فەلەستینیانە بەدەستهێنا کە لە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین کە بە ڕێبەرایەتی یاسر عەرەفات بوو بێهیوا بوون.

 ئەم گرووپە چەکدارە هاوپەیمانێکی حەماسە و لە هێرشەکەی 7ی مانگی دە کە لە غەززەوە کرایە سەر ئیسرائیل بەشداربوو.

گروپه‌كه‌ سوێندیان خواردووه‌ ئیسرائیل له‌ناو به‌رن و له‌شوێنی ده‌وڵه‌تی ئێستای ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی دابمه‌زرێنن و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ ئینتیدابی به‌ریتانیا له‌ ساڵی 1948 به‌ فه‌له‌ستین ده‌ناسرا.

باره‌گای له‌ به‌یروت و دیمه‌شق هه‌یه‌.

له‌م دواییانه‌دا ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ كه‌ناری رۆژئاوا زیادیانكردووه‌.

به‌پێی قسه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگیری ئیسرائیل ئێران یارمه‌تی داراییان ده‌دات.

ئیسرائیل مه‌زه‌نده‌ ده‌كات ئه‌و یارمه‌تیه‌ی ئێران ساڵانه‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار بن.

ئیسرائیل و ئه‌مریكاو ئه‌وروپا به‌گروپێكی تیرۆریستی داده‌نێن.