ڕاپۆرتی جیهانی

02:33 - 26/02/2020

مایك پێنس كێیە؟‌

كوردستان ئەحمەد

تاكە كەسێكە بەبێ كێشە كارەكانی ئەنجام دەدات، متمانەپێكراوترین كەسی ئەمریكایە، مەسیحی و جووەكان ومسوڵمانەكان قبوڵیانە، دیموكرات و كۆماریەكان بەیەك چاو لێی دەڕوانن، كاتێك هێرشی موشەكی كرایە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە ئەنبار، بەبێ هیچ دوو دڵی وترسێك سەردانی بنكەكەی كرد، دوای چەند رۆژ دواتر ئێران بە موشەكی كروز بۆردونانی كرد

مایک پێنس کێیە؟
مایکڵ ریچارد پێنس، لە ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٩ة  لەشاری کۆڵۆمبوسی ویلایەتی ئیندیانا لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە،  لەمێژوو لەکۆلێجی هانۆڤەر لەئیندیانا، و ساڵی ١٩٨٦یش لەزانکۆی ئیندیانا ،بڕوانامەیەکی دیکە لە سیاسەت بەدەست هێناوە، دووجار خۆی كاندید كرد بۆ كۆنگرێس بەڵام دەرنەچوو.

لەساڵی ٢٠٠١دا جارێکی دیکە خۆی كاندید كردەوە و ، تاساڵی ٢٠١٣ وەك ئەندامی كۆنگرێس بەردەوام بوو، لەبەر بەتوانای و كەسایەتییە بەهێزەكەی، لە ساڵی 2013كاندید كرا بۆ پۆستی پارێزگاری ئیندیاناو پێنج ساڵ پارێزگاری ئەو شارەبوو، لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپدا بو بە 48 هەمین جێگری سەرۆكی ئەمریكا

پێنس لەبارەی خۆیەوە دەڵێت
من پارێزگارێكی پابەندی كارەكانم، بەڕیزبەندی من مەسیحییەکم، پارێزکارێکم، دواتر کۆمارییەکم».

بۆچی ترەمپ پێنس هەڵدەبژێرێت؟
كاتێك ترەمپ لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردندا بوو، مایك پێنسی وەك جێگری خۆی پێشنیار كرد، هەرچەندە چەندید كاندیدی دیكەی بەهێز هەبوو، بەڵام لەبەر كارامەی و كەسایەتیەكەی ، مایك پێنسی  وەك جێگری خۆی پەسەند كرد، لەبارەی كاندیكردنەكەیەوە، دامەزراوەی رۆكینگز دەڵێت، رەفتارە سەركەوتوەكانی پێنس و متمانەكەی و كەسایەتییە سەركەوتوەكەی یەتی، هەر ئەوەش نییە ، بەڵكو پەیمانگاكە دەڵێت
ترەمپ پێویستی بە مایک پێنسە، هەم بۆ رازیکردنی پارتەکەی، پارتی کۆماریەكانە، هەم بۆ بردنەوەی دەنگی خەڵکی پارێزکار ،چونکە «پێنس لەکۆنگرێس و وەک پارێزگار، چرای روناكی پارێزگاریش بووە

لەلایەكی تریشەوە لەبەر ئەوەی پێنس، لە بەرێوەبردن وبەرپرسیاریەتیدا، ئەزمونێكی باشی هەبوو ئەوەبۆ ترەمپ زۆر باش بوو،چونكە ترەمپ خۆی هیچی لەو بارەیەوە نەدەزانی

هاوڕێیەتی ترەمپ و پێنس

لە بۆنەدا ترەمپ ستایشی مایک پێنسی کردووە ،وەک جێگری سەرۆک و دڵسۆزی بۆ وڵاتەکەی، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار بەئاشکرا رایگەیاندووە، کە «زۆر دڵخۆشە» لەگەڵ مایک پێنس چونکە «ناوازە» یە لەکارەکەیدا، و کەسێکی باونابگ و دیارە لەناو کەسە ئاینییەکاندا، کەگرنگە بۆ كارەكانی ترەمپ،لە ئێستاشدا دووبارە ترەمپ ،مایك پێنسی بۆ جێگری خۆی كاندید كردووە، پێنس لەبارەی ترەمپەوە دەڵێت، ئەو هەر سەرۆكم نییە بەڵكو هاوڕێشمە، دڵسۆز و بەهێز و كارامە و بەتوانایە
هەڵەكانی مایك پێنس
هەرچەندە مایك پێنس كەسایەتیەكی سەركەوتوبەهێزی هەیە، بەڵام چەندین جار كەوتوەتە بەر رەخنەی ئەمریكیەكان، بەوە تۆمەتباری دەكەن كە، شوێنکەوتوێكی کوێرانەی ترەمپە

زیاتر لەهەر کەسێکی تر لەئیدارەی ترەمپدا، پێنس بووەتە مامۆستای ئەداکردنی دڵسۆزی، بەتۆنێکی رێزەوە باسی سەرۆک دەکات و، بەچاوێکی وەک دڵسۆزی سەگ سەیری دەکات، تەنانەت هەندێک لەنزیکەکانی سەرۆک، کە بەنهێنی قسەیان کردوووە، دەڵێن: پێنس هێندە دڵسۆزە بۆ ترەمپ، هەموو جارێك لەبری ئەو پۆزش دەهێنێتەوە،ئەم دڵسۆزییەی پێنس وایکردووە، پێنس پشتیوانی  لەهەموو سیاسەت و بڕیارەکانیی ترەمپ  دەكات، بەتایبەتی لەبڕیاری دروستکردنی ،«دیوارەکەی مەکسیک»بۆ رێگەگرتن لەلێشاوی کۆچبەرانی مەکسیک بۆ نێو ئەمریکا، پێنس ئەم بڕیارەی بە «گرنگ» وەسف کرد،و رایگەیاند کە «لەسەدا سەد پشتگیری لێدەکات».

پێنس ڕەوتی کەم بەرەنگاربوونەوەی ترەمپی گرتوەتەبەر،ئەمەش یارمەتیداوە پۆستەکەی وەک جێگری سەرۆک بپارێزێت، جیاوازی نێوان پێنس و جۆبایدن كاتێك جێگری ئۆبامابوو ئەوەبوو، كە پێنس كوێرانە شوێن ترەمپ كەوتووە، بەڵام بایدن هەندێك جار دژی بڕیارەكانی ئۆبامابوو
هەندێك لە رەخنەگرانیش دەڵێن:پێنس هێندە حەزی لەدەسەڵاتە
بۆ ئەوەی لە سەر كورسیەكەی بمێنیێتەوە ،هەموو شتێك لە ترەمپ قبوڵ دەكات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە هەر لە 16 ساڵیەوە، خولیایی ئەوەی هەبووە ببێت بەسەرۆكی ئەمریكا، هەرچەندە زۆر دڵسۆزی ترەمپە بەڵام،ترەمپ ئەم دڵسۆزییەی پێنس بەهەند وەرناگرێت

پێنس و كورد و سوریا
كاتێك توركیا هێرشی كردە سەر رۆژئاوای كوردستان،مایک پێنس لەگەڵ مایک پۆمپییۆ گەشتیان کرد بۆ تورکیا،تا بەر لە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بگرن ،هەرچەندە پێنس زۆر بەپەرۆشەوەبوو، بۆئەوەی  بەر بە توركیا بگرێت بۆ ،هێرشكردنە ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵام ترەمپ بەپێنس دەڵێت:كەمێك نەرمبە چونكە ئەوە كێشەی ئێمە نییە، دوای هەشت رۆژ لەداگیرکارییەکەی توركیا.

 مایک پێنس لەئەنقەرە
لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە، دواتر ئاگربەستی راگەیاند، بەمەرجێک واشنتن ئەو سزا داراییانە لەسەر تورکیا هەڵبگرێت، کەبەهۆی داگیرکارییەکەوە کۆنگرێس سەپاندبوونی بەسەریداو هێزەکانی سوریای دیموکرات بەقوڵایی ٣٢کم لەناوچە سنورییەکانی تورکیا-سوریا بکشێنەوە.

ئەم هەوڵەی پێنس بووەهۆی، ئەوەی رەخنەکان لەسەر دۆناڵد ترەمپ هێورببنەوە، لەمەڕ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لەباکوری سوریا.

دوای وەستاندنی شەرەكەش، ترەمپ ستایشی کردو بە رێککەوتنێکی «ناوازە» وەسفی کرد،لەکاتێکدا پێش رۆژێک پرۆسەکەی بەناگرنگ لێکدەدایەوە، هەرچەندە رێككەوتنەكە سودێكی زۆر بۆ كورد نەبوو، بەڵام توانرا رێ لەو رەشەكوژییە بگێردرێت ،كە توركیا بەنیاز بوو لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامی بدات، لەپاش ئەو دۆخەش، پێنس بەپەرۆشەوە بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، سەرۆك ترەمپ تەلەفۆنی بۆ جەنراڵ مەزڵوم كۆبانێ كردووەو بانگێشتی كردووە بۆ كۆشكی سپی، وتشی ترەمپ نامەزرۆیە چاوی بە كۆبانێ بكەوێ