ڕاپۆرتی جیهانی

02:47 - 24/03/2020

ئەوروپا دەرمانی كۆڤید-19 دەدۆزێتەوە؟‌

كوردستان ئەحمەد

 لەگەڵ ئەوەی ئەوروپا لەگەڵ لە ئەمریكا شەڕێكی گەورەی ئابوریدایە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە،  ئێستا گفتوگۆیەكی گەورە لەنێوان بەرپرسانی گەورەی ئەوروپا و ئەمریكادا هەیە كە هەر یەكەیان دەیەوێت خۆی چارەسەر بۆ ڤایرۆسەكە بدرۆزێتەوە بەهەر بەهایەك بێت بۆ ئەوەی نەكەوێتە ژێر هەژمونی ئەوی دیكەوە، ئێستا جیهان سەرقاڵە بە ڤایرۆسەكەوە و هەر كەسێكی بە تەواوەتی پێكوتەكەی بدۆزێتەوە بێگومان دەبێتە سەرقافلەی جیهان و رابەرایەتیەكی راستەقینە دەكات لەو  پرسەدا.

ئەوروپا پێكوتە بەرهەم دەهێنێت
لەگەڵ سەرقاڵبوونی ئەمریكا و چین بە ڤایرۆسەكەوە و كارەكەن بۆ بەرهەم هێنانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهەمان شێوەش ئەوروپا بە جیا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پێكوتەی تایبەتە بە ڤایرۆسەكە، لە ئێستاشدا حەوت وڵاتی ئەو کیشوەرە لەڕێگەی تاقیکردنەوەی چەند دەرمانێكەوە دەیانەوێت پەرە بە چوار ڤاکسین بدەن بۆ ئەوەی بەرامبەر بە كۆرۆنا بەكاریی بهێنن.

ئێنسترام: ئەوروپا كار بۆ پێكوتەكە دەكات
ئێنسترام  كە دەستەیەكی پزیشكی فەرەنسییە تاییبەتە بەكارووباریی لێكۆڵینەوە زانستییە پزیشكیەكان دەڵێت: ئێستا هەریەكە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، لۆکسمبۆرگ، بەلجیکا،هۆڵەندا و بەریتانیا، سەرقاڵی تاقیکردنەوەی چوار جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنان کە پێکهاتون لە” ڕيمديسيفير، لۆبيناڤێير، ڕيتۆڤانير و ئینترڤيرۆن بيتا” کە ئەو چارەسەرانە هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی هيدرۆكسیدی كلۆرۆكوين، کە دەرمانێکی کۆنە و ساڵانێکی زۆره لە جیهان بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی مەلاریا و هەوکردنی جومگەکان وچەند نەخۆشیەكی تری گوازراوەش.

دەستەكە دەڵێت: تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەو ڤایرۆسە دەکرێت و پێدەچێت بتوانرێت ئامانجێك بگرێت كە لە داهاتوودا بتوانێت ئەو ئامانجە بگرێت كە ئەوان نیازیانە بیگرن بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا..

ئەوەش لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەیەكە كە ئەمریكاو چین دەیكەن بۆ دۆزینەوەی پێكوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێدەچێت پێش ئەمریكا و چین ئەو پێكوتەیە بدۆزنەوە و رووبەرووی تەواوی ئەو هەوڵانەش ببنەوە چین و ئەمریكا دەیكەن بۆ دۆزینەوەی دژە كۆڤید-19.

ئەگەریش ئەوروپا بەرەسەربەخۆ بتوانێت دژە كۆڤید-19 بدۆزێتەوە، ئەوا دەتێوانێت ركابەریی ئەمریكایی پێبكات، خۆ ئەگەر چینیش بیەوێت ئەو ركابەریەی ئەمریكا لەگەڵ ئەوروپادا دەیكات بیكات بێگومان ئەوروپا  بە پێكوتەكەی كۆرۆنا ركابەریی چینیش دەكات، بەڵام ئەوروپا هەرگیز رووپەرووی دوو دوژمنی گەورەی وەك چین و ئەمریكا نابێتەوە.

پێشتریش ئەمریكا لەرێگەی چەند دەزگایەكەوە دەیویست رووبەرووی ئەوروپا ببێتەوە و بەپارە تەواوی ئەو درەمانانە بكرێت كە ئەوروپا كاریی لەسەر دەكات بۆ دۆزینەوەی پێكوتەی كۆڤید-19 بەڵام ئەوروپا بەتەواوەتی ئەو هەوڵانەی ئەمریكایی رەتكردەوە و بەهەوڵیكی نەزۆكی ئەریكای لەقەڵەم دا، بۆ ئەوەی وەك سەرۆكی جیهان بمێنێتەوە لە پرسی كۆرۆنادا.

چین سوپاسی ئەوروپا دەكات
هەرچەندە لەسەرەتای دروستبونی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كاریی بۆ ئەوە كردووە كە دژە ڤایرۆسەكە بدۆزێتەوە، بەڵام تا ئێستا دژە ڤایرۆسەكەی نەدۆزیوەتەوە و  سوپازگوزاریشی بۆ ئەوروپا دەربریوە لە بەرامبەر دۆزینەوەی دژە ڤایرۆسەكەدا، وهاوکات چانگچین مین، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتیمانی چین بۆ تەکنەڵۆژیا و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” بە شێویەکی فەرمی درمان ئەڤیگان بۆ  تاقیدەکەینەوە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەكار دەهێنن و وڤاکسینەکە بە هاوکاری ژاپۆن پەرەی پێدراوە لەسەر مرۆڤیش تاقیکراوەتەوە تاڕادەیەکی باش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ ئاماژەیەکی لاوەکی لەسەر جەستەی نەخۆشەکان نەبووە، بەڵام ئەوە وەك دژە كۆرۆنا نییە و لە ماوەی ئایندەشدابۆ دژە كۆرۆنا دەگەرێن.

دەرمانەکە لە شاری ووهان لەسەر 240 توشبووی کۆرۆنا ناقیکراوەتەوە ولە ماوەى 4 بۆ 11 ڕۆژ ئەنجامەکەی دەرکەوتووە باری تەندروستی نەخۆشەکان لە نەرێنیەوە بوە بە ئەرێنی.

چین دەرمانەكەی دۆزیوەتەوە
هەر چەندە ئەو دەرمانەی كە چین پەری پێداوە بۆ دژە كۆرۆنا دەرمانی یەكجارەكی دژە كۆرۆنا نییە، بەڵكو وەك یەدەك بەكاریی دەهێنن بەڵام بە گوێرەی ڕۆژنامەی “گلۆباڵ تایمز”ى چینی بۆ جاری دووەم  قۆناغی دووەمی ڤاکسینەکە لەسەر 108 کەسی خۆبەخش تاقیکراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ڕابردو بەشدارییان لە تاقیکردنەوەى تەختی قۆناغی یەکەمی پێدانی ڤاکسینەکە کردبوو، تەمەنی خۆبەخشەکانیش لە نێوان 18 بۆ 60ساڵ بوون.

چین بەفەرمیی رایگەیاندووە ئەوەی ئەوان دەیكەن  بۆ دۆزینەوەی ئەنتی كۆرۆنا تەنها لە پێناو مرۆڤایەتیدایە و هیچ نیازێكی دیكەیان لەو ڤایرۆسە نییە و جیهان دڵنیا دەكەنەوە كە دەتوانن سەركردایەتی ئەو جیهانە بكەنن بە مرۆڤدۆستانە.
 ئێستا چەند كۆمپانیا و پسپۆرێكی چینی لەگەڵ وڵاتە ئەوروپیەكان كار دەكەن بۆ ئەووەی بتوانن بە بیرۆكەی هاوبەش كۆرۆنا لەناو بەرن و دژەكەی بدۆزنەوە بەڵام تا ئێستا هەوڵەكان هیچیان سەوز نەكردووە و لەلایەكی ترشەوە ئەمریكاش بەهەمان شێوە سەرقاڵی دۆزینەوەی ئەنتی كرۆنایە.

ئەمریكا لە ركابرەیی چین و ئەوروپادا دەیەوێت دژە كۆرۆنا بەزوترین كات بدۆزێتەوە وئەوروپاش بەهەمان شێوە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ئەو یارییە گەورەیە بە قازانجی خۆیی بباتەوە و ئەگەرێكی گەورەش هەیە كە هەرپەكە لە ئەمریكا و ئەوروپا بەجیا دەرمانی دژە كۆرۆنا بدۆزنەوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە كە خۆیان سەركردایەتی رەوتی لەناوبردنی كۆرۆنا بكەن.

كۆڤید-19 چییە؟
كۆرۆنا بریتیە لەكۆمەلێك لەڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ وئاژەڵ و كاتێك تووشی مرۆڤ دەبێت كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی لێدەكەوێتەوە،ناوی كۆرۆنا واتا چەپكەگوڵ یاخود تاج و ئەوە ناوەش لەو شێوە خڕەوە ناونراوە كەلەژێر ووردبیندا ئەو ڤایرۆسە شێوەی خڕە و لەشێوەی تاجی پادشا دەردەكەوێت.

بۆ یەكەم جار ڤایرۆسی كۆرۆنا لەباڵندە دەركەوت لەساڵی 1937 و دواتر لەئاژەڵە شیردەرەكان و پاشان لەساڵی 1960 بۆ یەكەم جار گواسترایەوە بۆ مرۆڤ ، لەساڵی 2003 لەشێوەی نەخۆشی سارس دەركەوت و نزیكەی 800 كەس بەهۆیەوە بوونە قوربانی و لەساڵی 2012 لەسعودیە دەركەوت و ناونرا كۆرۆنای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەمان زنجیرەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز و باڵندەیە و ڤایرۆسەكە خانەو ناوكی نیە و ترشی ناوكی هەیە و ئەم ڤایرۆسە ترشەناوكی RNA هەیە و بەیەكگرتنی لەگەڵ DNA خانەخوێ بەردەوام خۆی دەگۆڕێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی لەساڵی 2003 دۆزرایەوە كەدەبێتە هۆی هەناسەتوندی زۆر و ناونرا ڤایرۆسی كۆرۆنای پەیوەندیدار بەسارس و ساڵی 2012 جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسعودیە دۆزرایەوە و سەرەتا ناونرا ڤایرۆسی كۆرۆنای 2012 و لەئێستا ناسراوە بەكۆرۆنای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ساڵی 2015 ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكۆریای باشوور بڵاوبۆوە و لەئێستادا لە چین و چەند وڵاتێكی دیكە بڵاوبۆتەوە.