01:55 - 07/04/2020
كۆرۆنا سەنتەریی بازرگانی جیهان وێران دەكات
یەكێك لەو شارە گەورانەی جیهان كە وەك سەنتەریی بازرگانی ئەمریكا و جیهان ناو دەبرێت شاریی نیویۆركە، یەكێكە
لەو شارانەی كە ئێستا بە هۆیی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیرۆدە بووە و زۆرترین دانیشتوانی
جیهان بەهۆیی كۆڤید-19ەوە لەو شارە گیرۆدەبوون و ئێشتا ژیان بە تەواوەتی لەو شارە
بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تێكچووە، و بەرپرسانی باڵای ئەمریكا بەتایبەتی دۆناڵد ترەمپ
سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریی توندییداوە كە دۆخەكە لەو شارەدا تادێت خراپتر دەبێت.
رۆژانە خەڵك توشدەبێت
حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ندرۆ
كۆمۆ، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له ویلایه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند و
ئاشكرایكرد، 562 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسیی كۆڤید-19ەوە گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له نیۆیۆرك به‌هۆی په‌تاكه‌وه مردوون، بۆ 2 هه‌زار و 935 كه‌س
به‌رز بووه‌وه.
حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆرك وتیشی: له دوێنێوه
10 هه‌زار و 482 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ویلایه‌ته‌كه‌یان
تۆماركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان به په‌تاكه بۆ 102 هه‌زار و 863 حاڵه‌ت
به‌رز بووه‌وه.
حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ویلایه‌ته‌كه‌یان ئه‌مڕۆ زۆرترین رێژه‌ی
مردن و تووشبوون تۆماركراوه، بەپێی لێكانەوەكان بێت ئەو ئامارانە بۆ ئێستایی
ئەمریكا ئامارێكی بەرزن و ئاستێكی باڵا تۆمار كراوە.
تا ئێستا له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكا 257 هه‌زار
و 379 حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراون و له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی وڵاتاندایه،
له‌كاتێكدا تا ئێستا 6 هه‌زار و 558 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه مردوون، هاوكات تا ئێستا
زیاتر له 12 هه‌زار كه‌یش به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.
ئامارەكان سەرسورهێنەرن
یەكێك لە گومانەكان بۆ توشبوانی كۆرۆنا ئەوە
بوو كە ئەم ڤایرۆسە زیاتر توشی خەڵكی بەساڵاچوان دەبێت لەڵام زۆربه‌ی تووشبووانی نیویۆرك گه‌نجن، پزیشك و
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نیویۆرك ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه رێژه‌ی به‌رزی تووشبووان
بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له نیویۆرك، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ناو گه‌نجاندایه.
هەندێك داتایی فەرمیی كه به‌شی ته‌ندروستی ویلایه‌تی نیویۆرك
بڵاویكرده‌وه، له نیویۆرك حاڵه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه له‌نێو
گه‌نجان له هه‌موو شوێنێك زیاتره.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی پێی وایە ئەو
ئامارە زۆر زیاترە لەوەی كە ئەوان دەیزانن، چونكه به‌پێی راپۆرتێكی بلۆمبێرگ،
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه حاڵه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه
10%-15% له خوار ته‌مه‌نی 50 ساڵییه‌وه‌ن.
ئەوە لەكاتێكدایە كە رۆژنامەی هێل چیرۆكی یەكێك
لە گەنجە توشبوەكان دەگێرێتەوە كە سەربوزەشتەیەكی تایبەتی سەبارەت بە توشبویەكی
كۆرۆنا تێدایە،دەڵێت: رۆژی 2ی نیسان، له نه‌خۆشخانه‌ی ماو‌نت سینا مۆرنینساید له
مانهانتن كچێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ روو له د. كایدیریا جاكسۆن –ی پزیشك ده‌كات و پێ
ده‌ڵێت: "دكتۆر، من ئه‌مرم؟"
كچەكە لە تا ئەو كاتیش هیچ حاڵه‌تێكی توندی
پێوه دیار نه‌بوو. تووشبووی ڤایرۆسەکە بوو به‌شێوه‌یه‌كی سووك، ته‌نیا كه‌مێك تای
هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌كی كه‌م كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی ئۆكسجینی
پێویست بۆ سییه‌كانی دابه‌زیبوو. به‌په‌له ده‌برێت بۆ به‌شی ئیمێرجنسی، به‌ڵام
دوای 4 رۆژ به‌پێی خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و ده‌ست ده‌كاته‌وه به ئاو و
شه‌ربه‌ت خواردنه‌وه. ماوه‌ی 10 رۆژ زیاتر خۆی دابڕی له كۆمه‌ڵگه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ
كه‌سیش نه‌كرد، ئێستا به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه پیاسه ئه‌كات.
چیرۆكەكە
چ پەیامێكی تێدایە
له‌م چیرۆكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ترس له نه‌خۆشییه‌كه
له جیهاندا گه‌یشتۆته ئاستێك كه له نه‌خۆشییه‌كه ترسناكتره، چونكه د.
جاكسۆن ده‌ڵێت:"ئاستی ترس له چاوه‌كانی ئه‌و خانمه تا ئه‌وپه‌ڕی بوو"،
ئەوش وادەكات مەترسیەكانی توشبوون بەو ڤایرۆسە و ترسی گەورەتر بۆ ڤایرۆسەكە لە
جیهاندا دروست ببێت و گەنجانیش زیاتر لەو ڤایرۆسە بترسن وەك لە هەر چینێكی دیكەی
كۆرۆنا.
پزیشك جاكۆسۆن لە بارەیی ئەو رووداوەوە دەڵێت:
بەتێروانینی من ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه ئه‌وه
ده‌درێت به گوێی گه‌نجاندا كه ترس له‌سه‌ر پیره‌كان زیاتره، بۆیه گه‌نجان وه‌ك
بڵێی له ئه‌مەریكا بێخه‌م ده‌هاتن و ده‌چوون. ئه‌و ترسه له‌سه‌ره‌تای مانگی
شوبات نەدرا بە گوێی ته‌مه‌ن 20-40 ساڵه‌وه كه مەترسی له‌سه‌ر ئه‌وانیش وه‌ك كه‌سێكی
65 ساڵ به‌ره‌و ژوور هه‌یه. تا له‌نیوه‌ی مانگی ئادار، به‌رپرسێكی باڵای ته‌ندروستی
ئه‌مەریكی به‌رپرسانی كۆشكی سپی له‌وه ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی
له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ته‌نانه‌ت ئیتالیاش تۆمار ده‌كرێن گه‌نجانی زۆری
تێدایه. ته‌نانه‌ت به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مەریكی كۆشكی سپی له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه
كه بڕوا به راپۆرته درۆینه‌كانی چین مه‌كه‌ن كه وا بڵاویکردووەتەوە گه‌نجان
تووش نابن، چونكه چین ته‌نیا له‌هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی شوبات له شاری وۆهان 50
هه‌زار كه‌س به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه مردووه.
بەپیی راپۆرتیكی تایبەتی وایت هاوس لە 20%ی ئه‌وانه‌ی
تووشبوون و ماونه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، خوار ته‌مه‌نی 50 ساڵن و له‌وانه‌ش
10%ی له نێوان 20-30 ساڵن و له‌وه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌ر تر ئه‌وان پێویستیان به
ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد زیاتره.
ره‌نگه هۆكار زۆربن بۆچی گه‌نجانیش پشكیان له
تووشبوون به كۆرۆنا به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه بۆ گه‌نجی ئه‌مەریكی
تێكه‌ڵ بوون و كۆبوونه‌وه‌ی بە کۆمەڵە. وێرای ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ژیانیان له‌ده‌ره‌وه‌یه.
له‌گه‌ڵ گوێنه‌دان به‌و رێوشوێنانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كرد.
جیهان چاویی لە نیویۆركە
كۆی 19 ملیۆن هاووڵاتی، لە شاری نیویۆركی پایته‌ختی
ئابووری ئه‌مه‌ریكا ، 92 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنای هه‌یه ئەو ژمارەیەش بەپێیی داتا
رەسمییەكان تادێت روو لەزیاد بوون دەكات ئەوەش مەترسیەكی گەورەیی بۆسەر ئایندەی
ئەو وڵاتە دروست كردووە.
ئێستا ئه‌و شاره بووه‌ته چه‌قی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
كۆرۆنا و نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو جیهان چاوی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی نیویۆركه
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. هه‌ر بۆیه سێ هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ چاره‌نووسی
شاره‌كه و په‌تای كۆرۆنا له جیهاندا چاره‌نووسسازه.
شاره‌وانی نیویۆرك داوای یارمه‌تی و به هاناوه
هاتنی پزیشكی و ته‌ندروستی له ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه،
بەشێوەیەك كەپێویستە راستەوخۆ هاوكارییەكان بگات بەتەواوی جیهان و یارمەتی خەڵك
بدرێت.
لەبارەی پێداویستیەكان و هەروەها دەمامك و دەسكێشەوە وایت هاوس دەڵێت: دوێنێ 4 ملیۆن ماسكی ئێن95،
كه ده‌كرێ خاوێن بكرێته‌وه‌و لانیكه‌م 20 جار كه‌ڵكی لێوه‌رگیرێت. هه‌روه‌ها
ملیۆنێك و 800 هه‌زار ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری و ملیۆنێك و 400 هه‌زار پاكه‌تی ده‌ستكێش
و 460 هه‌زار به‌ربه‌ستی ده‌موچاو و 4000 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، ره‌وانه‌ی
نیویۆرك كراوون. هه‌روه‌ها سوپای ئه‌مه‌ریكاش كه‌شتییه‌كی هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌یی ره‌وانه‌ی
به‌نده‌ره‌كانی شاره‌كه كردووه.
لەو بارەیەوە بەرپرسانی نیویۆرك دەڵێن: هێشتا
پێویستیان به كۆمه‌كی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بتوانن
به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی پتری ڤایرۆسه‌كه بگرن.
ئەوە لەكاتێكدایە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، و تیمی كۆشكی سپی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، لە
کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی دا ئاشكرایان كرد، دوو ھەفتەی پڕ لە ئازار چاوەڕێی
ئەمەریکا دەکات و ره‌نگه 100 بۆ 250 هه‌زار ئه‌مریكایی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه
بمرن.
ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌م په‌تایه بوون و زیاتر
له 53 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئه‌مه‌ریكاش زانكۆی جۆنز هۆبكنز،
ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا
گه‌یشته سه‌رووی 6 هه‌زار كه‌س.
ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی
زۆرترین زیانیان به هۆی كۆرۆناوه به‌ركه‌وتووه و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته
سه‌رووی 210 هه‌زار كه‌س.