10:43 - 15/04/2020
ئایا هەرێمی كوردستان بەرهەمهێنانی نەوت كەم دەكاتەوە؟
لەدوایی بڵاو بونەوەی زیاد لە
پێویستی ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە تەواوی جیهاندا و هەروەها بڕیاردانی جیهان بۆ
كەرەنتینە كردنی وڵاتەكانیان و دەرنەچونی هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان و داخستنی كارگە
و شوێنە گشتییەكان بە تایبەتی لە ئەمریكا و چین و روسیا و چەند وڵاتێكی دیكەی
زلهێز و پاشان چەند كێشەیەی گەورەی ئابوریی ، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیی
و نزمترین ئاستی لە سەر ئاستی جیهاندا تۆمار كرد ئەوەش ئۆپیكی ناچار كرد كە
كۆبونەوەی بەپەلە ئەنجام بدات و داوا
بكرێت بەرهەم هێنانی نەوت كەم بكرێتەوە.
بۆچی نرخی نەوت دابەزیی؟
لە كاتی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ەدا، خواست لەسەر كرینی نەوت
بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیی بەجۆرێك كە هەریەكە لە روسیا و سعودییە ركابەریی لەسەر بەرزكردنەوە و دابەزاندنی نرخی نەوت دەكەن لە جیهاندا ، كە
لە ئەساسدا ئەم شەرە شەریی نێوان ئەمریكا
و روسیایە و سعودییە نمایندەی بیریی ئابوریی ئەمریكایە و شەریی بەوەكالەتی ئابوریی
ئەمریكا دەكات
ئێستا سعودییە و روسیا
رابەرایەتی رووبەرووبونەوەی یەكتریی دەكەن لەدابەزاندن و بەرزكردنەوە و نزمكردنەوە
و ئاژاوە دروستكردن بۆ نرخی نەوت، بەڵام لە بنەرەتدا روسیا و سعودییە ئامرازی
سەرەكی یاریكردن بە نرخی نەوت نین و ئەوان یاریی كەرە راستیەكان نین، بەڵکو لە
دابەزینی خواستە لەسەر نەوت کە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خواستی جیهان بۆ
نەوت رۆژانە نزیکەی 103 ملیۆن بەرمیل بوو، دوای کۆرۆنا خواستی رۆژانەی جیهان بۆ 77 ملیۆن بەرمیل نەوت دابەزی.
ئەوەش وایكردووە كەنرخی نەوت و بازاریی نەوتی
گرفتی گەورەیی توشببێت و ئەو فرۆشتنەی ئێستا هەیە بەو شێوەیە نەمێنێتەوە، واتە
گرفتی سەرەكی نەوت تەنها داخوازیەكانی فرۆشتن و كرین و دانان و هێنانی نەوتە لە
پرسیی داخوازیی لەسەر نەوتدا، ئەوشە وایكردووە نرخ لە بازاردا بەو شێوەیە دابەزێت،
واتە تەنها بەهۆی كۆرۆناوە 26 ملیۆن بەرمیل نەوت لە كرین وخواست كەمی كردووە ئەوەش
وادەكات كە كرینەكە بەرێژەیەكی بەرچاو كەم ببێتەوە و نەوت زۆر ببێت بەم پێیەش
فرۆشتنی نەوت كەم دەكات.
ئەوەش كاریگەریەكی
گەورەی لەسەر دابەزین و بەرزبونەوەی نرخی نەوت هەبوو بۆیە ئۆپیك بەناچاریی
كۆبونەوەی ئەنجامدا و پێش كۆبونەوەكەش هەریەكە لە روسیا و سعودییە رایانگەیاند
ئەوان ئامادەن كار لەسەر كەمكردنەوەی
بەرهەم هێنانی نەوت بكەن بۆ ئەویە نرخی نەوت بەرز ببێتەوە و بە جێگیریی بمێنێتەوە
تا كێشەیی گەورەی ئابوریی لەسەر ئاستی جیهان دروست نەبێت.
ئۆپیك لەسەر چیی
رێككەوت؟
دوای ئەوەی بەتەواوەتی
نرخی نەوت دابەزیی ئۆپیك داوای كۆبونەوەی
كرد و لەگەڵ ئۆپیك پڵەس و وەزیرانی تەواوی نەوتی جیهان كۆبونەوە بەڵام ئەم
كۆبونەوەیە نەبووە هۆی ئەوەی نرخی نەوت تا ئەو رادەیەی خواستی لەسەرە بەرز ببێتەوە
چونكە بە شێك لە وڵاتان لە سەر ئەنجامەكانی كۆبونەوەكانی ئۆپیك رازیی نەبوون و لە دوایشدا هەرچەندە بەرهەم هێنان گۆرانكاریی بەسەر دا هات بەڵام ئۆپیك نەیتوانی نرخەكان بەرز
بكاتەوە
وڵاتانی ئۆپیك گەیشتنە
رێككەوتن و لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 9.7 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكداو
ئەمەش بەزۆرترین كەمكردنەوە دادەنرێت كە لەماوەی رابردوودا تا ئێستا وڵاتانی ئۆپیك
لەسەری رێككەوتبن.
لەسە ئەم كەم
كردنەوەش، خالید فازیل وەزیری نەوتی كوەیت لە تویتێكیدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ
بڵاویكردۆتەوە، رایگەیاند كەوڵاتانی هەناردەی نەوت لە رێكخراوی ئۆپیك دوای هەوڵ و
گفتوگۆیەكی بەردەوام لەسەر لەبەیانی رۆژی هەینییەوە، رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە
لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت لەرۆژێكدا
كەم بكەنەوە.
چەند سەرچاوەیەكیش
بەئاژانسەكانی هەواڵیان راگەیاندوە كە وڵاتانی بەشداربووی گفتوگۆكان، ئەندامانی
رێكخراوی ئۆپیك و روسیا و وڵاتانی دیكەی هەناردەی نەوت، دوای یەكلاییكردنەوەی
ناكۆكییەكانیان لەگەڵ وڵاتی مەكسیك بڕیاریاندا بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی لە
10% كەم بكرێتەوە .
ئاماژەیان بەوەشكردووە
كە كۆمەڵەی ئۆپێك+ رێككەوتوون لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەدوو مانگی
داهاتوودا بەبڕی 9.7 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، هەروەها وڵاتی مەكسیكیش بەرهەمی
نەوت بەبڕی 100 هەزار بەرمیل كەمدەكاتەوە.
عێراق لە كۆبونەوەكانی ئۆپیكدا
عێراق وەك یەكێك لە
وڵاتەكانی ئەندامی ئۆپیك رەزامەندیی نیشانداوە و پابەندە بەوەی كە دەبێت بەرهەم
هێنان لە نەوتتدا كەم بكاتەوە ئەو كەم كردنەوەش هەم هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەمیش
كاریگەریی لەسەر بودجەی عێراق و تەواوی پشكی بودجەی هەرێمی كوردستانیش دەبێت،
دەبێت هەرێمیش لە چوار چێوەی عێراقدا پابەندی كەمكردنەوەی بەهەم هینانی نەوت بێت و
بۆ ئەم مەبەستەش هەرێم پلانی هەیە.
بەپێی زانیارییەكان رۆژی پێنجشەممە، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد
دەکات و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق میکانزمی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت
تاوتوێ دەکات، وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت، کەمکردنەوەی بەرهەمێنانی نەوت هەرێمی
کوردستانیش دەگرێتەوە، دەبێت هەرێم پابەند بێت بە ئەو رێژەیەی كە بۆیی دادەنرێت لە
پرسی بەرهەم هێنانی نەوتددا.
هەر لەسەر پرسی كەمكردنەوەی وەبەرهێنان لە نەوتدا، وەزیری نەوتی عێراق، سامر
غەزبان، رایگەیاند، جەنگی نرخەکان لەنێوان سعودیە و رووسیا هۆکارە بۆ دابەزینی
نرخی نەوت، لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی "رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو
16-4-2020 شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات، بەمەبەستی
تاوتوێکردنی میکانزمی کەمکردنەوەی بەرهەمی
نەوت".
رۆژی یەکشەممە 12-4-2020 دوو بەرپرسی رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، ئۆپێک و
رووسیا و وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنەری نەوت لەسەر کەمکردنەوەی 9.7 ملیۆن بەرمیل
رۆژانە رێککەوتن.
ئێستا لە جیهاندا رۆژانە 30 ملیۆن بەرمیل نەوتی کەمتر بەکاردەهێنرێت، ئەوەش
بازاڕی نەوتی لاسەنگ کردووە و کەمکردنەوەی رۆژانە 20 ملیۆن بەرمیلیش لە بازاڕدا
ئەوەندە نرخەکانی نەوتی بەرزنەکردوونەتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر سامر
غەزبان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند: وڵاتانی ئەندامی
رێکخراوی "ئۆپێک" بەرهەمهێنەری نەوت و هاوپەیمانەکانی رێککەوتن لەسەر
ئەوەی رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆماوەی دوو مانگ کەمبکەنەوە، کە لە 1ی ئایاری
داهاتوو دەستپێدەکات.
واتە لە هەنگاوی دووەم
وارێککەوتوون بۆ ماوەی شەش مانگ رۆژانە بۆ نزیکەی 8 ملیۆن بەرمیل کەم بکەنەوە،
سێیەمین کەمکردنەوەش بەدرێژایی ساڵی 2021 و چوارمانگی یەکەمی ساڵی 2022 دەبێت کە
بۆ نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل رۆژانە کەمدەکرێتەوە.
پێدەچێت ئەم كۆبنەوە ئۆپیك و رازیی بونی وڵاتان بە كەمكردنەوەی بەهەم هێنان
لە نەوتدا كاریگەریەكی گەورەی لەسەر نرخی نەوت هەبێت و ئەمەش بەكۆیی گشتی
كاریگەریی گەورەی لەسەر بودجەی وڵاتان و عێراق بەتایبەتیی هەبێت كە ئەمەش
كاریگەریی لەسەر گۆرانكاریی لە بودجەی گشتی هەرێمی كوردستاندا دەبێت.