ڕاپۆرتی جیهانی

02:53 - 17/05/2020

ئایا چین جیهان دەخەڵەتێنێت؟‌

تاسوکو هۆجو، پرۆفیسۆری یابانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری پزیشکیدا، باس لەوە دەکات کە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەستکردی چینە و زانایانی تاقیگەکانی ووهانیان شاردراونەتەوە یان لەسێدارە دراون. بەبڕوای ئەو چین ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنای دروستکردووە و ئەو زانایانەی کاریان تێداکراوە یان کوژراون یان شاردراونەتەوە.

لە لێدوانەکەیدا هاتووە دەڵێت "ئەگەر ڤایرۆسەکە سروشتی بوایە دەستکرد نەبوایە بەو شێوە نەرێنییە کاریگەریی لەسەر جیهان دانەدەنا. چونکە وەک سروشت پێمان دەڵێت پلەی گەرمی لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە دەگۆڕێت. بۆیە ئەگەر سروشتی بوایە کاریگەریی تەنها لەسەر ئەو وڵاتانە دەبوو کە هەمان پلەی گەرمی چینیان هەیە. بەڵام دەبینین لە وڵاتانی وەک سویسراش بە هەمان شێوەی ناوچە بیابانییەکان تووشی ڤایرۆسەکە بووە. ئەگەر ڤایرۆسێکی سروشتی بوایە، لەناوچە ساردەکاندا سەریهەڵدەدا و لە ناوچە گەرمەکاندا دەمرد، بەڵام ئەمە ڕووینەدا. "

لێدوانەکەی تاسوکۆ هۆجو بووە جێی مشتومڕێکی گەورە لەناو خەڵکدا و بۆ دڵنیاکردنەوەی ڕاستی قسەکانی گوتی "من ٤٠ ساڵی تەمەنم بە لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ڤایرۆسەکان و ئاژەڵانەوە بەسەربردووە، بۆیە دڵنیام لەوەی ئەمە ڤایرۆسێکی سروشتی نییە، بەڵکو بە تەواوی دروستکراو و هەڵبەستراوە.

 

هەروەها گوتی  "بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەزمونی کارکردنم لە تاقیگەکانی ووهانی چین هەیە، زانیاریم لەبارەی گشت یەکەکانی کردنەوە هەیە و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا پەیوەندی بۆ یەکەکان کردووە و لە ماوەی دوای بڵا بونەوەی ڤایرۆسەکەوە ژمارەی گشتیان داخراون. بۆیە پێم وایە ئەو زانایانەی لەوێ کاردەکەن دەستیان بەسەردا گیراوە"

بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی دەستی کەوتوون و ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامیداون تا ئەمڕۆ تاسوکۆ دەڵێت "دەتوانم بە تەواوی متمانەی خۆمەوە بڵێم ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٪١٠٠ سروشتی نییە و لە شەمشەمەکوێرەکانەوە نەهاتووە، بەڵکو دەستکردی چینە. ئەگەریش پێچەوانەی ئەوەی دەیڵێم سەلمێنرا، چ ئەمڕۆ بێت یاخود دوای مردنم، ئەوا دەوڵەت دەتوانێت خەڵاتی نۆبڵەکەم لێ بسەنێتەوە. چین درۆ دەکات، ڕۆژێک لە ڕۆژان جیهان هەقیقەتەکان دەدۆزێتەوە. "