ڕاپۆرتی جیهانی

11:35 - 11/02/2021

ژن؛ چەکە نەرم و ژەهراوییەکەی مۆساد‌

پەیسەر

ژنان لە هەندێک کاردا لە پیاوان باشترن. پیاوێک کە بیەوێت پێبخاتە ناو ناوچەیەکی قەدەغەکراوەوە، هەلێکی کەمی لەبەردەستدایە بۆ چوونە ناوەوە، بەڵام هەلی سەرکەوتنی ئافرەتێکی شۆخ و شەنگ، دەم بە پێکەنین و سەرنجراکێش لەهی پیاو زیاترە. هەربۆیە دەزگا هەواڵگرییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە ژنانی هەواڵگر دەبەستن.

دەزگا هەواڵگرییەکانی دنیا بەگشتی و دەزگای هەواڵگری مۆساد بە تایبەتی بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی و کۆکردنەوەی زانیاری، ئافرەتە هەواڵگرییە جوانکیلەکانیان بەکاردەهێنن.

رۆڵی ژنان لەناو مۆسادا، رۆڵێکی سەرەکییە، تەنانەت هەندێک لە ژنانی ئیسرائیل وەک  "ئیسا ماگین" بەرپرسیارێتی گەورەیان لەناو مۆساددا هەبووە و ئەم ئافرەتە لە سەرەتاکانی دەیەی 1990دا ، جێگری سەرۆکی مۆساد بووە.

ژنە هەواڵگرییەکان لەڕێگەی تابەتمەندییە ژنانیەکانی خۆیانەوە، کەسانی دیکە بۆخۆیان رادەکێشن و بەهۆی پەیوەندی ناشارعییەوە زانیاری نهێنی لە کەسەکە بەدەست دەهێنن.

لەم دوایانەدا، رۆژنامەی "مەعاریو"ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کە " 20٪ ئەو کەسانەی لە مۆساد دا کاردەکەن، ئافرەتانن."

تەڵەی هەنگوینی
بەکارە هەواڵگرییە تایبەتییەکانی سیخوڕانی ژن لە دەزگای مۆساد دەوترێت تەڵەی هەنگوینی "Honey Trap". لەم چالاکییە تایبەتیانەدا، سیخورە ژنەکان بە نزیکبوونەوە لە ئامانجەکەیان هەژموون بەسەر ناوچەکە یان کەسەکەدا بەدەست دەهێنن، تەنانەت لەهەندێک حاڵەتدا سڵ لە کوشتنیش ناکەنەوە. مۆساد لە ڕێگەی تەڵەی هەنگوینیەوە لە ساڵی 1966دا، فرۆکەوانێکی عێراقیان رازیکرد بە فرۆکەی MIG ەوە خۆی بگەیەنێتە ئیسرائیل.

بەمجۆرە، مۆساد ئەم چەکە نەرم و ژەهراوییە لەرێگەی توانای سۆزداری و جەستەیی ئافرەتانی هەواڵگرییەوە بەکاردەهێنێت.

لیڤنی و سەرکردە عەرەبەکان
تزیپی لیڤنی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری "تایم" ئاماژەی بەوەکردووە ، ئەوکاتەی لە مۆساددا کاری کردووە، بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە کەسە ناسراوەکان، پەیوەندی سێکسی لەگەڵیاندا بەستووە.

لیڤنی لە چاوپێکەوتنەکەدا دانی بەوەدا ناوە کە قوربانییەکانی لە وڵاتانی ئەوروپا، زۆرێک لە رابەرانی وڵاتە عەرەبییەکان بوون.

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل ئەوەشی ئاشکرا کرد، پەیوەندییە سێکسییەکانی لەگەڵ ئەو کەسانەدا بە ڤیدیۆ تۆمارکردووە و هەرەشەی ئەوەی لێکردوون، ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێ نەکەن ئەوا لە یوتیوب ڤیدیۆکان بڵاودەکاتەوە.

رۆژنامەی " الدیار لبنان " سەبارەت بەم بابەتە نووسیویەتی، لیڤنی لەلایەن حاخامی گەورەوە"پ حاخام پیاوی ئاینی جولەکەیە" فەتوای بۆدراوە و دەتوانێت پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ بێگانەکاندا هەبێت، بەمەرجێک ئەم پەیوەندییە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلدا بێت.

لیڤنی لە چاوپێکەوتنەکەی "تایم"دا، دانی بەوەشداناوە، ئەوکاتەی سیخوری مۆساد بووە پەیوەندی لەگەڵ "حەمەد بن خەلیفە ئال سانی"، میری پێشووی قەتەر و"حەمەد بن جاسم"ی سەرۆک وەزیرانی  پێشووی قەتەردا هەبووە.

ژنە بکوژەکانی مۆساد
کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە راپۆرتێکیدا بەناوی "جیهانی ژنانی هەواڵگری ئیسرائیل"، باس لە ڕۆڵی ژنانی ناو رێکخراوەکە دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، ژیانی ئەم ژنانە پڕە لە رەمز و رازی نهێنی و هەمیشە ژیانیان لە مەترسیدایە و تەنانەت دایکیان و  ئەندامانی خێزانەکانیشیان نازانن خەریکی چین. ئەوان بە پێناسی جیاوازەوە لە ماڵەکانیان لە سەرتاسەری دونیا بە نهێنی دەژین و هەندێک جار لە پایتەختەکانی ئەوروپادان یان لەناو دڵی وڵاتە عەرەبییەکانن.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، مەترسیداترین ئۆپراسیۆنێک کە یەکێک لەم ژنانە بەناوی "ئێریکا چانبێرز" ئەنجامیداوە، ئەویش کوشتنی "عەلی حەسەن سەلامە"ی ناسراو بە "ئەبو سەلامە"یە، کە یەکێک بوو لە فەرماندە دیارەکانی فەلەستین و دامەزرێنەری هێزی 17 فەتح لە ساڵی 1979.

چالاکییە مەترسیدارەکانی ژنانی مۆساد
لە راپۆرتەکەی کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلدا باس لە یەکێک لە چالاکییە هەرە مەترسیدارەکانی ژنانی هەواڵگری مۆساد کراوە، لە شەڕی تشرینی دووەم 1973دا، یەکێک لە ژنە سیخورەکانی مۆساد دەچێتە ناو سەنگەری سوپای میسرەوە و ژمارەی کەشتی و تانکەکان تۆمار دەکات و پاشان زانیارییەکان دەنێرێت بۆ بارەگای مۆساد.

شای لێڤی، نووسەری ئەم راپۆرتە نووسیویەتی " ژنانی دیکە لە بەیروت نیشتەجێکرابوون و دەستیان بە کۆکردنەوەی داتا و زانیارییە هەواڵگرییەکان کردووە لەسەر رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین، لەوانە کەمال عەدوان، ئەبو یوسف نەجاڕ و کەمال ناسر.

ڕۆڵی  ژنانی مۆساد لە رێککەوتنی "ئیبراهیم"دا.
رێککەوتنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکانیش بێبەش نەبووە لە ڕۆڵی گرنگی ژنانی مۆساد.

لە مانگی یەکی 2021دا،  یوسی کۆهین سەرۆکی دەزگای مۆساد،  ٨ ژنی ناو دەزگاکەی خەڵات کرد، لەپای ئەو هەوڵ و کاریگەرییانەی کە هەیانبووە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ژمارەیەک لەوڵاتانی کەنداو و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم.
بە پێی زانیارییەکان، یەكێك لە ژنەكان بە ناوی یائیل، بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی بەهاری گەنجان كردووە لە ناوەڕاستی بەیروت.