ڕاپۆرتی جیهانی

08:57 - 30/01/2019

حه‌ڤده‌ نەخۆشی سەیر كە بڕوا بە بوونیان ناكرێت‌

پەیسەر

ئایا پێشتر گوێت لێبووە كە نه‌خۆشییه‌ك هه‌یه‌(قژ دەكات به‌ توێكڵی دار)  یان نەخۆشی رەنگی میزت دەگۆڕێت بۆ ئەرخەوانی، یان نەخۆشیەك هەیە ناوی حەساسیەتە بەرامبەر ئاو. لەراستیدا هەندێك كەس هه‌یه‌ بەدەست نەخۆشی دەگمەنەوە دەناڵێنن، وات لێدێت باوەرناكەیت كە بەڕاستی ئەم نەخۆشیانە هەن، لێرە 17 نەخۆشی دەگمەنت پێ دەناسێنین.

1. نەخۆشی هه‌ستكردن به‌ مردن
جەستەیەكی جوڵاو یان وەك ئەوەی ناسراوە بەزۆمبی، كەسایەتیەكی خەیاڵی زانستیە، بەڵام هەندێك كەس بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەویش ئاڵۆزبوونی دۆخی دەرونیه‌ بەشێوەیەكی دەگمەن، كه‌ وات لێده‌كات هه‌ست به‌وه‌ بكه‌یت مردوویت، یان ئەندامێكی جەستەت لەدەستداوە.
له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ برۆك نیلسون له‌ گۆڤاری ریدرز دایجست نوسیه‌یه‌تی، زۆرجار توش بووانی ئەم نەخۆشیە رەتیدەكەنەوە كە خۆراك بخۆن یان خۆیان بشۆن كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌شی نیگه‌رانیه‌، بەنمونە نەخۆشەكە واهەست دەكات كە هیچ ئەندامێكی جەستەی نیە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ خۆراك بكات، یان پێیان وایە ئاو ئەندامانی جەستەیان لەیەك جیادەكاتەوە ئه‌گه‌ر خۆیان بشۆن.

لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە (وهم كوتار) كه‌ ناوی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌، بەهۆی شكستی بەشێكی مێشكەوەیە كە بەرپرسیارە لەسۆز، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەكە هەست بەجیابوونەوە بكات، خۆشبەختانە لەرێگەی بەكارهێنانی دەرمانەوە دەتواندرێت ئەو نەخۆشیە چارەسەر بكرێت.

2. نەخۆش هەست دەكات بە شێوەزارێكی بیانی قسەدەكات
هەندێك كەس بەدەست فێربوونی شێوەزارێكی بیانیەوە دەناڵێنن، بەجۆرێك شەو دەخەوێت كەبەیانی لەخەو هەڵدەستێت، بەشێوەزارێكی بیانی قسەدەكات، ئەوەش حاڵەتێكی دەگمەنەوە و تەنها 60 كه‌سدا رویداوە.
ساڵی 2002 زانایان لە زانكۆی ئۆكسفۆرد ئەوەیان ئاشكرا كرد، كە توشبووان یەك خاڵی هاوبەشیان هەیە ئەویش دووچاری تێكچوونی مێشك ده‌بن و بەهۆیەوە گۆڕانكاری لەقسەكردن و دەربرینەكانیان دروست دەبێت، ئەو لێكۆڵینەوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە كە دەكرێت ئەوە لەدوای توشبوونی جەڵتەی مێشك یان به‌ركه‌وتنی سه‌ر به‌ ته‌نێكی كاریگه‌ر رووبدات.

3. نەخۆشی هەست كردن بە حەساسیەت بەرامبەر ئاو
هەندێك نەخۆشی دەگمەن هەیە، وەك نەخۆشی حەساسیەت بەرامبەر ئاو، بەجۆرێك نەخۆش هەست بە ئازار دەكات كاتێك ده‌ست یان هه‌ر ئه‌ندامێكی له‌شی به‌ر ئاو ده‌كه‌وێت، تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە كە ئەو حاڵەتانە كە لە ژناندا تۆماركراوە گەیشتۆتە 30 حاڵەت، تائێستاش زاناكان رێگای چارەسەری ئەو نەخۆشیە دەگمەنە نازانن، بەپێی پەیماننامەی نیشتمانی تەندروستی ئەمریكا، زۆر جار توش بووان سۆدەی نان لەجەستەیان دەدەن، یان جەستەیان بەكرێم دادەپۆشن بۆ ئەوەی خۆیان ووشك بكەنەوە.

4. نەخۆشی گۆڕانی رەنگی میز بۆ ئەرخەوانی
وێنەكێشی هۆڵندی ڤان كوخ و پادشای بەریتانیا جۆرجی سێیەم خاڵێكی هاوبەشی سەیریان هەبوو ئەویش میزاجی بوون بووە. بەشێك لە زاناكان پێیان وایه‌ ئەو حاڵەتە میزاجیە گۆڕاوە بەنەخۆشیەكی دەگمەن كە پێی دەگوترێن ( بورفیریە) ئەویش ئەوەیە كە جەستە ناتوانێت جۆرێك پرۆتین بەرهەم بهێنێت، كە یارمەتی گواستنەوەی ئۆكسجین دەدات، بەوەش مادەیەكی ژەهراوی لەناو جگەردا كۆدەبێتەوە، كاتێك جەستە دەری دەكات رەنگی میز دەگۆڕێت بۆ ئەرخەوانی.
لەبەرامبەردا رەخنەگرانی ئەو بیردۆزەیە پێیان وایە توشبوون بە گۆرانی میزاج پەیوەندی بەچەند نەخۆشیەكی عەقڵیەوە هەیە، بەڵام لەژیانی ڤان كوخ كە بەشێكی زۆری ژیانی لە نەخۆشخانە بەسەربرد، هیچ راپۆرتێك یان نامەیەك بۆ براكەی نیە كە ببێتە بەڵگەی گۆرانی رەنگی میز بۆ ئەرخەوانی.

5. نەخۆشی حەزی خواردنی بۆیاخ و زبڵ
نەخۆشیەك هەیە كە نەخۆشەكە بەدەست حەزی خواردنی سەیرەوە دەناڵێنێت، وەك خواردنی بۆیاخ و قوڕ و تەباشیر و سابون و زبڵ و ژمارەیەك مادەی گونجاو بۆ خۆراك وەك خواردنی برنج و ئارد.
ئەو نەخۆشیە كاتێك دەست نیشان دەكرێت كە ماوەی زیاتر لە یەك مانگ تێپەڕی بەسەر خواردنی ئەو شتانەدا، كاریگەری ئەو نەخۆشیە لەسەر منداڵ و ئافرەتی دووگیان زۆرتر دەردەكەوێت، هەندێك كەسیش پێیان وایە ئەو حەزە بەهۆی كەمی كانزا لەجەستەی مرۆڤدا دروست دەبێت.

6. نەخۆشی هەستكردن بە كەم بوونەوەی جەستە
نەخۆشیەكی دەگمەن هەیە كە پێی دەگوترێت ( ئایا لەم وڵاتە شتە سەیرەكان نیە) هۆی ناونانی ئەو نەخۆشیە بەو ناوە سه‌یره‌، دەگەڕێتەوە بۆ ناوی رۆمانی ( ئایە لە وڵاتی شتە سەیرەكان نیە) كە لویس كارۆل نوسیویەتی، توشبووانی ئەم نەخۆشیە واهەست دەكەن كە شێوە و قەبارەی جەستیان گۆڕانكاری بەسەردادێت، بەپێی بەڵگەكانی ئۆكسفۆرد بۆ نەخۆشی، زۆرینەی توشبووانی ئەم نەخۆشیە پێیان وایە، شتەكان بچوكترن لەوەی لە واقعدان، هەندێك لە لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان پێیان وایە ئەو نەخۆشیە سەرئێشە لەگەڵ خۆی دەهێنێت.

7. نەخۆشیەك كە حەوت ئەوەندەی خەڵكی تر خێرا پیر دەبیت
هەندێك منداڵ چەند نیشانەیەكی توشبوون بەنەخۆشی ( پرۆجیریا) ( پیربوونی پێشوەختە لای مندڵان) یان لێ دەردەكەوێت، لەگەڵ ئەوەی گەشەیان هێواشە و قژیان دەوەرێت، لەكۆتایدا ئەو نەخۆشیە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو منداڵانە زۆرینەی چەوری جەستەیان لەدەست دەدەن و چرچ و لۆچی لەسەر جەستەیان دەردەكەوێت، تا ئێستا زاناكان هیچ چارەسەرێكیان بۆ ئەو نەخۆشیە نەدۆزیوەتەوە، ئەو نەخۆشیە دەبێتە هۆی ئەوەی توشبووەكە لەتەمەنی 14 ساڵیدا بمرێت.

8. نەخۆشیەك كەدەبێتە هۆی ئەوەی دەنگی بەرز ببیستیت
هەندێك كەس دووچاری نەخۆشیەك دەبن كە دەڵێن گوێیان لەدەنگی بەرز و ناخۆش بووە لەكاتی خەوتندا،كە لەدەنگی تەقە یان تەقینەوە دەچێت، لەكاتێكدا هیچ لەكەسانی دەوروبەریان ناتوانن گوێیان لەو دەنگانە بێت، كۆدەنگیەك نیە لەسەر هۆكاری ڕودانی ئەو حاڵەتە، بەڵام زاناكان پێیان وایە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ناڕێكوپێكی لەخەودا یان قەلەقی یان ماندویەتی، زۆرینەی توشبووان لەژیانیاندا یەك یان دووجار دووچاری ئەو حاڵەتە دەبن ، بەڵام ئەگەر دووبارە بۆوە ئەوە پێویستە چارەسەر بۆ توش بووەك بەكاربهێندرێت.


9. نەخۆشیەك كە لەماوەی شەو و رۆژێكدا رەنگی قژت سپی دەبێت
ئەگەر رەنگی قژت بەهۆی قەلەقیەوە گۆڕا، ئەوە بەڵگەیە كە دووچاری پیربوون بوویت ئەوەش پێی دەگوترێت نەخۆشی (ماریا ئەنتوانێت) ناونانی ئەو نەخۆشیە بەو ناوەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە شاژنە ماریا ئەنتوانێت، شەوێك پێش لەسێدارەدانی رەنگی قژی گۆڕان بۆ رەنگی سپی، هەندێك كەس پێیان وایە ئەو نەخۆشیە كاریگەری لەسەر كەسایەتیە ناودارەكانی وەك باراك ئۆباما و ڤلادیمێرپۆتن دروستكردووە ، زۆر هۆكار دەبنە هۆی توشبوون بەو نەخۆشیە لەوانەش قەلەقی كە كاریگەری دەكاتە سەر بەرگری و كاریگەر دەكاتە سەر دەردانی مادەی میلانی كە بەرپرسە لەرەنگی قژ.

10. نەخۆشی هەست نەكردن بە ئازار
هەندێك كەس ئەگەر هەرچیەك بەرامبەر جەستەیان بكەیت هەستی پێ ناكەن، چونكە دووچاری نەخۆشیەك بوون كە پێی دەگوترێت ( هەست نەكردن بەئازار) ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو كرۆمۆسۆمەی بەرپرسیارە ه‌ پێدانی ئازار و هه‌ستیاری په‌یامه‌كانی ناگه‌یه‌نێته‌ مێشك، بەنمونە تووشبوانی ئەو نەخۆشیە هەست بەسوتان ناكەن، هەروەها لەكاتی شكانی ئێسقاندا چارەسەر وەرناگرن، بەپێی پەیەیماننامەی پزیشكی نیشتمانی ئەمریكا دەكرێت دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتە تەمەنی توش بووەكە كەم بكاتەوە.

11. نەخۆشیەك كە وات لێدەكات هەموو رۆژەكانی ژیانت بیربێتەوە
هەندێك كەس دووچاری نەخۆشیەك دەبن كە وردترین شتەكانی ساڵانی پێشوویان بیردەكەوێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەو نەخۆشیە دەگمەنە و تا ئێستا تەنها 33 كەس دووچاری بوون وئەوكەسانە هەموو شتێكی ژیانی رۆژانەی ساڵانی پێشوویان دێتەوە بیر، زۆر كات لە كاتێكی دیاریكراوەوە لەقۆناغی گەنجیەوە دەست پێدەكات، بەهۆی ئەوەی ئەو نەخۆشیە دەگمەنە زاناكان نەیانتوانیوە هۆكارەكەی و چارەسەرەكەی بدۆزنەوە.

12. نەخۆشیەك كە پێكهاتەی جەستە دەكاتە ئێسك
بەپێی پەیماننامەی تەندروستی نیشتمانی ئەمریكا، لەدوو ملیۆن كەس یەك كەس دووچاری ئەو نەخۆشیە دەبێت و تێیدا پێكهاتە نەرمەكەی جەستەی دەگۆڕێت بۆ ئێسك، ئەوەش بەهۆی روداوێكی شۆككەرەوە یان پێكان، لەكۆتایدا دەكرێت نەخۆشەكە دووچاری رەق بوونی بەستەرەكان و خوێنهێنەرەكانی ببێت، تائێستا هیچ چارەسەرێكی زاندراو بۆ ئەو نەخۆشیە نیە.


13.   نەخۆشیەك كە رەنگی قژت دەگۆڕێت بۆ توێكڵی دار

ئەوە نەخۆشیەكی دەگمەنە و تێیدا پیاوان دووچاری نەخۆشیەك دەبن كە مادەیەكی وەك توێكڵی دار لەسەر پێستیان دەردەكەوێت، ئەوەش بەهۆی گۆڕانی كرۆمۆسۆوە بەشێوەیەكی دەگمەن، لەگەڵ ئەوەی ساڵانە 600 حاڵەتی توشبوون بەو نەخۆشیە تۆمار دەكرێت، بۆیە زاناكان هەوڵی گەڕان بەدوای چارەسەریاندا، بەڵام تائێستا چارەسەرێكی بنبڕیان بۆ نەدۆزیوەتەوە، دەكرێت لەرێگەی نەشتەرگەریەوە بەشێوەیەكی كاتی ئەو مادەیە لاببرێت كە لەگەڵای دار دەچێت، بەڵام پزیشك و لێكۆڵەرەوەكان تا ئێستا چارەسەری تەواوەتیان بۆ نەدۆزیوەتەوە.

14. نەخۆشی سوربوونەوەی پێست بەهۆی مۆبایلەوە
هەندێك كەس رۆژانە بەدەست سوربوونەوەی پێستەوە دەناڵێنن ئەویش بەهۆی نزیكی لە مۆبایل یان ئامێرێكی تر كە شەپۆلی كاهرۆ موگناتیسی تێدایە، پسپۆرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەدڵنیاییەوە پەیوەندی لەنێوان كاهرۆموگناتیسی و كاردانەوە نامۆكانی نەخۆش هەیە، بەڵام تائێستا هۆكاری راستەقینەی ئەو نەخۆشیە دیاری نەكراوە.

15. نەخۆشی دەركەوتنی هێڵ لەسەر پێست
توشبووانی ئەم نەخۆشیە كە پێی دەگوترێت ( مورغیلونس) وا هەست دەكەن كە گیانداری بچوك ( حەشەرات) لەسەر جەستەیانە، بەپێی دامەزراوەی مورغیلونس بۆ لێكۆڵینەوە، بەشێك لەتوش بووانی ئەم نەخۆشیە ئاماژەیان بەدەركەوتنی هێڵی نامۆ لەسەر جەستەیان كردووە، لەگەڵ ئەوەی كە پێشتر پزیشكەكان دانیان بەوەدانەدەنا بەڵام دەكرێت ئەم حاڵەتە نامۆیە پەیوەندی بە نەخۆشیەكی گوزراوەی مەیمونەوە هەبێت.

16. نەخۆشیەك كە وات لێدەكات هەست بەئازاری كەسانی تر بكەیت
هەندێك كەس دووچاری نەخۆشیەك دەبن كە تێیدا هەستیان زۆرە، بەوەش كاردانەوەكانیان توندترە، بەهۆیەوە توشبووانی ئەم نەخۆشیە ئەگەر ببینن كەسێك دەست بكاتە كەسێكی تر ئەوە ئەوان هەستێكیان بۆ دروست دەبێت كە دەستكراوەتە جەستەی ئەوان.

17. نەخۆشیەك كە وات لێدەكات هەستی خەوتنت نەمێنێت
گۆرانی كرۆمۆسۆم بەشێوەیەكی دەگمەن لەجەستەی هەندێك كەس وایان لێدەكات نەتوانن بخەون، بەشێوەیەكی سەرەكی هەستكردن بەماندویەتی وەك ئاماژەی یەكەم پاشان قەلەقی و هەستكردن بە بوونی شتی نامۆ دەبنە هۆی كەم بوونەوەی خەو، بەپێی پەیاماننامەی تەندروستی نیشتمانی ئەمریكا زۆربەی توشبووان دوای یەك ساڵ یان دووساڵ گیان لەدەست دەدەن ئەوەش بەهۆی ئەوەی شەوانی درێژ بەبێ خەو دەمێننەوە.