ڕاپۆرتی جیهانی

01:28 - 10/03/2019

بۆچی كاتێك له‌ ناو فرۆكه‌داین گوێمان كپ ده‌بێت؟‌

پەیسەر

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ فرۆكه‌ گه‌شتیان كردووه‌ له‌ كاتی به‌رزبوونه‌وه‌یان له‌ زه‌وییه‌وه‌، یه‌كسه‌ر هه‌ستده‌كه‌یت گوێیه‌كانمان كپ ده‌بن، یاخود ده‌نگێكی جیاواز دێته‌ گوێمان، ئایا له‌ خۆمان پرسیووه‌ بۆچی وامان لێدێت؟

په‌ستانی هه‌وا
پەستانی هەردوو گوێی ناوەند و گوێی دەرەوە یەکسانە، یان ئەوەندە نزیکە لە یەکسانیەوە کە هەست بە ئازار ناکەی، بەڵام کاتێک کە بەخێرایی بەرەو بەرزی دەڕۆین پەستانی هەوا کەم دەکات. بۆیه‌ دواتر گوێیه‌كان تووشی شۆك ده‌بن كه‌ دۆخیان گۆڕاوه‌،  و ناتوانن بە خێرایی پەستانیان هاوسەنگ بکەن بەمەش پەستانی گوێی ناوەند زیاتر دەبێت لە گوێی دەرەوە.

کاتێک کە پەستان لە شوێنێک کەم بکات ئەو شوێنەی کە پەستانی زۆرە فشار دەخاتە سەر ئەو شوێنەی کە پەستانی کەمە(یان شوێنە پەستان نزمەکە هەوڵدەدات پەستانە بەرزەکە بۆخۆی بمژێت) بۆئەوەی یەکسان بن.

نموونه‌
ئه‌گه‌ر ئێمه‌  سترۆیەک(قصەب) بهێنین و کۆتایەکی بخە دەمتەوە و پەنجەتیش لەسەر کۆتایەکەیه‌كی دابنێ،  کەمێک هەوای ناو سترۆکە هەڵمژە دەبینی کە سترۆکە لەناوەڕاستەوە دەچەمێتەوە چونکە هەواکەی ناوی کەمی کردەوە. هەوای دەوروبەری زیاترە کەوایە پەستانی دەرەوە زیاترە. هەر ئەو کارەیە کە ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وها لە گوێی سەرنشینی فرۆکە دەکات کە هەست بەئازاری گوێ بکات.

لە کاتی بەرزبوونەوە پەستانی گوێی ناوەڕاست زیاترە لە پەستانی گوێی دەرەوە ئەمەش هەستێک بەسەرنشین دەدات وەک ئەوەی کە گسکێکی کارەبایی گوێی ڕابکێشێت بۆ دەرەوە. به‌ڵام ئه‌م كرداره‌ له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌دا پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌.
سه‌ركه‌وتن به‌ چیادا

بۆ کاتێک بەسەر چیایەکی بەرزدا سەردەکەوین هەست بە ئازاری گوێیەکانمان ناکەین؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌رده‌سته‌، چونکە لە کاتی سەرکەوتندا بە هێواش سەر دەکەوین وە گوێیەکانمان بە هێواشی پەستانی خۆیان هاوسەنگ دەکەن.

چارەسەرەکانی ئازاری گوێ لە کاتی فڕیندا
یەکەم: لەکاتی بەرزبونەوەو دابەزینی فرۆکەدا هەوڵبدە نقوڵ بمژە یان بنێشت بجوو.

دووەم: هنگ بکە لووتت بگرە و دەستت بخەسەردەمت بە شێوەیەکی توند کە هەوای لێوە دەرنەچێت (فوو بکە بەلوتتدا وەک ئەوەی کە دەپژمی یان وەک ئەوەی کە لوتت گیرابێ و بەری بدەی) چەند جارێک ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە.

سێیەم: تا پێت ده‌كرێت،  خۆت بە دوور بگرە لە لە خەوتن بەتایبەت لە کاتی هەڵسان و نیشتنەوەی فرۆکەکەدا، چونکە کاتێک بە خەبەری دەتوانی خاڵی یەکەم و دووەم بکەی و ئازارت نەهێڵێت.

چوارەم: هەوڵبدە پلاکی تایبەت بە گوێ ، کە پلاکێکی فلتەرکراو بەکاربهێنیت، چونکە ئەو پلاکە پەستانی گوێیەکان بە هێواشی ڕێک دەخات.

ئه‌ی مناڵه‌كانمان چۆن چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟
1-هەوڵ بدە منداڵەکەت شت بجوێت یان مەمکە مژە بەکاربهێنێت.

2-لە ڕێگەی قه‌سه‌به‌وه‌ شەربەت و ئاو بخوات و شت قوت بدات.

3- میزه‌ڵانی بده‌رێ فوی پیا بکات یان هەر یاریەکی تر کەمنداڵ کرداری فوو پیاکردنی پێ ئەنجام بدات.

4- شێڵانی شوێنی ئازارەکە کە دەکەوێتە ژێر ئەو بەشە بچوکەی گوێووە کەسەر کونی گوێچکەتی داپۆشیوە.

فڕۆكه‌وان: دڵشاد ستار