ڕاپۆرتی جیهانی

04:44 - 27/04/2019

چی دەربارە سەرۆکە شۆخەکەی کرواتیا دەزانیت.؟‌

عومەر عەبدول

كولیندا گرابار كیتارۆفیتش. لە 29/4/1968 لە گوندێكی كرواتیا لەدایك بووە، بەڵام تەمەنی منداڵی لە وڵاتە یەكگرتوەكان بەسەر بردووە. باوكی ڕاوچی و بەخێوكەری ئاژەڵ بووە بە شێوەیەكی كلاسیكی و پیاوێك بووە ترسنۆك و كەم غیرەت، بەڵام دایكی كە مامۆستای سەرەتایی بووە توانیویەتی منداڵەكانی ب باشی فێر بكات و پشتیوانییان بكات لە سەركەوتن. كولیندا گرابار لەسەرەتای منداڵییەوە خولیای ئەوەی هەبوو ببێتە پێشوازی كار یان وەرگێڕ، لەتەمەنی مێرمنداڵییەوە هەست دەكرا كەتوانایەكی زۆر باشی فێربوونی هەیەو دەكرێ گرنگی و بایەخی زیاتری پێبدرێت.

مێژووی ئەمەریكاو ئەوروپای وەك بەدەست هێنانی بڕوانامەی (دبلۆم) خوێندووە، دواتر زانستە مرۆڤایەتیەكانی لە دانشگای زەگرب لە ساڵی 1992 تەواو كردوە، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئاداب  لە 1996 بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی تەواو كردووە، ساێ 2000 بڕوانامەی ماستەری لە پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان بە دەست هێناوە.  ساڵی 2002/2003 لە (دانشگای جۆرج واشنتۆن) وانەی گوتوەتەوە. پاشان بوەتە مامۆستا بە شێوەی (میوان –زائر) لە (دانشگای جۆنز هۆبگنز)، ساڵی 2005- 2008  بوەتە وەزیری دەرەوەی كرواتیا و پاشان لە 2008- 2011 بوەتە باڵێوزی كرواتیا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا.

 

دواتر 2011 وەك یاریدەدەری كاروباری دبلۆماسی لە (هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی) وەك یەكەمین ژن لە مێژووی ئەو هاوپەیمانیەتیەدا كاری كردووە، دوای تەنها یەك ساڵ 2012 بوەتە ئەمینداری گشتی هەمان هاوپەیمانی ئەتڵەسی.  لە دوای ئەوەی هەڵبژاردنی كرواتیا لە گەڕی یەكەمیدا سەركەوتنی بەدەست نەهێنا بۆ دیاریكردنی سەرۆكی وڵاتەكەی لە رۆژی 11/1/2015  دووبارە كرایەوەو توانی 50.7% ی دەنگەكان بە دەست بهێنێت و بەو هۆیەشەوە بوەتە سەرۆكی كرواتیاو تا ئێستەش بەردەوامە. دوای ئەوەی یوگسلافیا هەڵوەشایەوەو بووە سێ دەوڵەتی(بۆسنە –هەرسك- كرواتیا) پەیوەندیەكانی ئەو سێ دەوڵەتە ئاسایی نەبوو ئەو سەرۆكە لەبارەی دوو دەوڵەتەكەی ترەوە دەڵێت: بنەمای پەیوەندی ئێنە لەگەڵ بۆسنەو هەرسك ڕێزگرتنی بێ سنوورە بۆ سەرۆكایەتی و دەسەڵاتی هەموومان، خوازیاری سەربەخۆیی و دەستووری بوون یەكسانین بۆ هەموو لایەك بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی هەر سێ وڵاتەكە. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار سەردانی ئەو دوو وڵاتەی كردووە، ئەو لەبارەی كێشەكانی جیهانی ئێستەی ئەوروپاوە بیروڕای ڕوونی هەیە، لەوانەش لەبارەی هاوڕەگەز بازییەوە بە ئاشكرا ڕای خۆی دەربڕیوەو گوتویەتی پشتیوانی لەو یاسایە دەكەم، هەروەها لەبارەی لەباربردنی منداڵەوە دەڵێت دەبێت هەمووان هاوكار بین بۆ ئەوەی ڕێگربین لە سكپڕبوونی ناڕازی و بێ بەرنامە، لەبارەی چاكسازییشەوە دەڵێت : رژێمەكە دەبێت بەتەواوی چاك بكرێت، چاكسازی لە پەروەردە، چاكسازی لە كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی دایكان نەوەی تەندروست بەرهەم بهێنن و بتوانین ئاگامان لە دایك و منداڵەكەی بێت و ژیانی خۆیان و كۆمەڵگەكەشمان مسۆگەر بكەین.

سەرۆکی کرواتیا  لەبارەی بەڕێوە بردنی وڵاتەكەی بە قەرزو قۆڵە دەڵێت: هەرگیز لە پەنا نابەمە بەر بانکی نێودەوڵەتی بۆ قەرز بۆ كاروباری وڵاتەكەم.

ئەوانەی لە نزیكەوە شارەزای ژیانی ئەو شا ژنەن دەڵێن  مێژوو ئەم سەروەریانەی بۆ تۆمار دەکات و گەلەکەشی هیچ کات پەنا نابەنە بەر سەرکۆنە و دادگایی كردنی لەبەر ئەم هۆکارانە: 

1-فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکایەتی و (35) ئۆتۆمبیلی جۆری (مرسیدس) کە وەزیرەکانی. دەگواستەوە فرۆشت و پارەکەی خستەوە خەزێنەی دەوڵەت. 

2-کڕین و فرۆشتنی هەمو موڵکەکانی کەرتی گشتی قەدەغە کرد .

3- موچەکەی خۆی بۆ لەسەدا سی 30% کەم کردەوە بۆ ئەوەی هاوتا بێتەوە لەگەڵ موچەی زۆرینەی خەڵکی وڵاتەکەی .

4-هەمو جۆرە پلە بەرز کردنەوەیەکی سلکی دیبلۆماسی هەڵوەشاندەوە .

5- تەواوی باڵوێز و قونسڵگەری وڵاتەی کەم کردەوە لە پێناو بەهەدەر نەدانی سامانی گشتیدا. 

6-وەک هەر هاوڵاتیەکی تر بە فڕۆکەی گشتی گەشت ئەکات و هیچ فڕۆکەیەکی تایبەت ناخاتە خزمەتی خۆی .

7- وتارێکی مێژویی دا بە گوێی هاوڵاتیاندا و ووتی بەهیچ جۆرێک قەرز لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ناکەین ئەگەر بشمرین لە برسان.

8- باجی لەسەر ئەو کەسانە هەڵگرت کە دەرامەتیان لاوازە .

9- بە گژی هەمو جۆرە گەندەڵیەکا چوویەوە لە دام و دەزگاکانی حکومەت .

10-وڵاتەکەی لەدوای جەنگێکی خوێناوی ناوخۆیی کردە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان

11- لەسەر حسابی خۆی چوە ڕوسیا وەک هاندەرێکی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و وەک هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی بلیتێکی کڕی و نەچوە (الفیرست کلاس) وە کاتی گەیشتنی بۆ شاری (سوتشی) ڕەتی کردەوە کە لە شوێنی تەرخان کراو بۆ گەورە بەرپرسان دابنیشێت و چوە ناوەڕاستی هاندەرانی وڵاتەکەی و لەگەڵ ئەوان بوو. دوای پێداگریەکی زۆر لەلایەن (مدفیدیف) سەرەک وەزیرانی ڕوسیا شوێنی دانیشتنەکەی گۆڕی . دوای ئەوە کە هەڵبژاردەی کرواتیا سەرکەوت بەسەر ڕوسیا هاتە لای یاریزانەکان و لەگەڵیان شادی دەربڕی و ئاهەنگی گێڕا. بەڵێ ئەوە (کالیندا گاربار) ی سەرۆکی کرواتیایە.