ڕاپۆرتی جیهانی

05:53 - 01/05/2019

زانیارییە سەرەتاییەكان لە توانابێ سنوورەكانی گوگڵ دا‌

عومەر عەبدول

گوگڵ چیە؟
بەکارهێنانی وشەی (گوگڵ) دەگەڕێتەوە بۆ نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ، وەک ناوی بزوێنەری گەڕان . ئەوەش بە واتای گەڕان بەدوای زانیاری لەبارەی بابەتێکی دیارکراو ، وەک کەسایەتیەک یان هەر شتێکی دیکە. ناوی کۆمپانیای (گوگڵ) سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی(جوجول) یان (googol) کە لە زانستی بیرکاریدا بەواتای ژمارەیەک مەزەندە دەکرێت بە (10) بۆ هێزی (100) یان زیاتر ، کە ئەوەش ژمارەیەک ناتوانرێت ڕاڤە بکرێت.

 

 سەرباری کەمی تەمەنی ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوەدا و قسە کردن لەبارەی ئینتەرنێتەوە، هاوکات لەگەڵ چارەسەری کێشەی پێدراو و زانیاریە بێ سنورەکاندا بە شێوەیەکی زۆر خێرا.

کۆمپانیای (گوگڵ) لەسەر دەستی هەریەک لە (لاری بیج ) و (سێرجی بڕین) دەمەزراوە لە سێپتەمبەری ساڵی (1998) ی زاینی . ئەم کۆمپانیایە بە خێرایی پێشکەوت و گەشەی کرد ، بە جۆرێک لە ساڵی (2000) ی زاینی بویە گەورەترین پێگەی بزوێنەری گەڕان لە جیهاندا . ئەم پێشڕەفتە خێرایە بە جۆرێک بەردەوام بو کە لە ساڵی (2001)بویە یەکەم پێگە کە زۆرترین قازانج بکات بە پێچەوانەی کۆمپانیا ڕکابەرەکانیەوە . ئێستا خزمەتگوزاری گەڕان لە پێگەی (گوگڵ) بە زۆرترین بەکارهێنەر لە جیهاندا دێتە ئەژمار و هەرەوەها زۆرترین لایەنگری هەیە . بزوێنەری گەڕان لە (گوگڵدا) ناسراوە بە پێشکەش کردنی ئەنجامی داواکراو وهەروەها پەیوەندیدار بە بەکارهێنانی ڕویەکی پاک و بێ خەوش.

گوگڵ زۆرێک لە پرۆگرامە جێبەجێ کارەکانی پێشکەش دەکات لەسەر هەمان بناغەی دامەزراندن و سەرچاوەی بنەڕەتی کە خزمەتگوزاری بێ ڕکابەری (گوگڵ) پێشکەشی دەکات و ئەم خزمەتگوزاریانەش بەردەستن بەشێوەیەک کە ڕێژەی کارپێکردنی نزیکە لە سەدا نەوەدو نۆ و پۆینت نۆی کاتەکان ، لەگەڵ دابین کردنی پاڵپشتی ئیداری و سەرباری زۆر پشتیوانی دیکە کە کۆمپانیا فەراهەمی کردوە کە لە بۆندی بەشی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکە دا هاتوە ، وە لە نمونەی جێبەجێکردنە پیشەسازیەکاندا کە فەراهەمی کردوە بەم شێوەیە .

1-جێبەجێکردنی خۆڕایی کە ئەم بەشانە دەگرێتەوە ، پۆستی ئەلیکترۆنی گوگڵ ، ساڵنامەی گوگڵ ، ماڵپەڕەکانی گوگڵ ، وە شوێنی پاراستنی بەڵگەنامەکانی گوگڵ.
2-جێبەجێکردنی فێرکاری خزمەت گوزاریەکی تایبەتە بە خوێندنگاکان .
3-جێبەجێکردنی بزنس. ئەم خزمەت گوزاریە خۆڕایی نیە ، بەڵام ئامرازەکانی هاوکاری زۆرن لەو بوارەدا کە پشت بە وێپەکە دەبەستن .
4-جێبەجێکردنی حکومی. دیسانەوە ئامرازی هاوکاری کردن و باوەڕپێکراو لە لایەن دەوڵەتەوە .


5-جێبەجێکردنی تایبەت بەو دامەزراونەی کار قازانج ناکەن . ئەمەش دابین کردنی ئامرازی هاریکاری و دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان دامەزراوە و ڕێکخراوە خۆبەخشەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان.
لە ئێستەدا گۆگڵ توانیویەتی كۆنترۆڵی زۆرینەی ڕەهای زمانەكانی جیهان بكات و پەیوەندیەكانی بە هەموو تۆڕەكانەو گرێبدات، هەروەها هەموو بوارەكانی میدیا و بزنس بقۆزێتەوە.