ڕاپۆرتی جیهانی

03:26 - 08/05/2019

ئه‌و ژنه‌ی ژیانی خۆی بۆ هه‌ژاران ته‌رخانكرد‌

پەیسەر

به‌هۆی كاره‌ خێرخوازییه‌كانه‌وه‌ ساڵی 1979 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبه‌خشرا.خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر نه‌بوو، به‌ڵام به‌ سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی نه‌یده‌هێشت منداڵه‌كان برسی بن و بێوه‌ژنه‌كان بێ سه‌رپه‌رشت بن. دایه‌ ترێزا راهیبه‌ی یه‌كێك بوو له‌ كڵێساكان باوه‌ڕی وابوو له‌م دونیایه‌ خۆی له‌ خۆشیه‌كان بێ به‌ری ده‌كات و له‌و دونیا ده‌چێته‌ خزمه‌تی خوا و داوای خۆشیه‌كانی لێده‌كات كه‌ له‌م ژیانه‌ لێی بێ به‌ری بووه‌. ڕه‌نگه‌ لێره‌ و له‌وێ گوێ بیستی چیرۆكی ئه‌و ژنه‌ بین كه‌ خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌وروپا ناوی منداڵه‌كانی به‌ناوی ترێزاوه‌ ده‌نێنن. مرۆڤ كه‌ چاكه‌كاربوو هه‌رگیز نامرێت. كتومه‌ت هاوشێوه‌ی دایه‌ ترێزا.


ترێزا
ترێزا ناوی ته‌واوی ئه‌گێنز گونكزا بۆجاكسیۆ له‌ گوندێكی بچووك به‌ناوی سوكچیه‌ له‌ خێزانێكی كۆچبه‌ری یوگسلاڤیا و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌لبانی له‌ 27ی ئابی 1910 هاتۆته‌ دونیاوه‌. رۆژی دووه‌می له‌ دایكبوونه‌كه‌ی له‌ ئاوی مه‌سیحیه‌ت(تعمید، باپتیزم) هه‌ڵكێشرا. باوكی ئه‌و ناوی نیكۆڵا بوو. پیاوێكی بازرگان بوو، له‌ بواری درووستكردنی بینا و بازرگانی ده‌رمان و شمه‌كی دیكه‌ ئیشی ده‌كرد. ئه‌وان خێزانێكی باوه‌ڕداری كاسۆلیكی بوون. باوكی ترێزا به‌ شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری چالاكییه‌كانی كڵیسا و سیاسه‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد. خێزانه‌كه‌ی ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌كی شێلگیر هه‌وڵیانده‌دا ئه‌لبانیا سه‌ربه‌خۆی به‌ ده‌ست بهێنێت.

له‌ ساڵی 1919 و ئه‌و كاته‌ی ترێزا ته‌مه‌نی ته‌نیا نۆ ساڵان بوو. باوكی له‌ پڕێكدا نه‌خۆشكه‌وت و مرد. تاوه‌كو ئێستا هۆكاری مردنی ئه‌و پیاوه‌ نه‌زانراوه‌. به‌ڵام زۆرێك له‌وانه‌ی سه‌روسه‌وایان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا هه‌یه‌، باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ ژارخوار كرابێت. دوای مردنی باوكی، دایه‌ ترێزا زۆر خوی به‌ دایكه‌وه‌ گرت، كه‌ ژنێكی ئیماندار و سۆزیاربوو. دوای له‌ كچه‌كه‌ی كرد كه‌ زۆر بیری لای ئه‌وه‌ بێت كه‌ به‌ ئاراسته‌ی كاری خێرخوازی بچێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوای مردنی باوكی پاره‌یه‌كی ئه‌وتۆیان به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌مابوو، به‌ڵام دایكی هه‌میشه‌ ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌ركرده‌وه‌ و داوای له‌ هه‌ژاران ده‌كرد كه‌ بێن نانیان له‌گه‌ڵ بخۆن. تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی رۆژێك ئامۆژگاری دایه‌ ترێزای كردوو و گوتی" كچی خۆم هه‌رگیز پاروویه‌ك نان به‌ بێ كه‌سانی دیكه‌ مه‌خۆ." كاتێك دایه‌ ترێزا پرسیاری كرد" ئه‌مانه‌ كێن له‌گه‌ڵمان نان ده‌خۆن؟" دایكی وه‌ڵامی دایه‌وه‌" هه‌ندێك له‌مانه‌ خزممانن و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمانن."

ده‌ستكه‌وته‌كان
دایه‌ ترێزا له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مدا په‌یوه‌ندی كرد به‌ خوێندنگایه‌كی سه‌ره‌تایی سه‌ربه‌ كڵێساكان. دواتر له‌ قۆناغی ئاماده‌یشدا په‌یوه‌ندیكرد به‌ كڵێسای ده‌وڵه‌ته‌وه‌. له‌ كاتی منداڵیدا له‌گه‌ڵ تیپێكی منداڵان گۆرانی ده‌گوته‌وه‌. هه‌ندێك جاریش له‌به‌ر ده‌نگ خۆشییه‌كه‌ی داوایان لێده‌كرد كه‌ به‌ ته‌نیا گۆرانی بێژێت. كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ 12 ساڵان و حه‌جی ساڵانه‌ی مه‌سیحی كرد بۆ كلێسای پاكیزه‌ی ڕه‌ش له‌ كۆسۆڤۆ، دایه‌ ترێزا هه‌ستیكرد حه‌زده‌كات ژیانی خۆی بۆ كڵێسا ته‌رخان بكات.

دوای شه‌ش ساڵ و به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ساڵی 1928 ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتی 18 ساڵ بڕیاری دا ببێته‌ ڕاهیبه‌( ئه‌و كچانه‌ی له‌ كڵێسا خزمه‌تده‌كه‌ن و تا كۆتایی ته‌مه‌نیان به‌ پاكیزه‌ی ده‌مێننه‌وه‌) گه‌شتی ئیرله‌ندای كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به‌ خوشكانی لۆریتۆ له‌ په‌یمانگای پاكیزه‌ی مه‌ریه‌می پیرۆز له‌ دوبلن. له‌و په‌یمانگایه‌ نازناوی" خوشكه‌ ماری ترێزا" وه‌رگرت.

دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك خوشكه‌ ترێزا رۆیشت بۆ شاری دارچیلنج له‌ هیندستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ وانه‌ی راهیبه‌یه‌تی بخوێنێت، پاشان له‌وێوه‌ ڕۆیشت به‌ ئاماده‌ی ماری كچان وانه‌ی ئاینی ده‌گووته‌وه‌. ئه‌م خوێندنگایه‌ له‌ لایه‌ن خوشكانی لۆریتۆوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا. خوێندنه‌كانیان ته‌رخانكرابوو به‌و خێزانه‌ هه‌ژارانه‌ی به‌نگال كه‌ نان نه‌بوو بیخۆن. هه‌ر له‌وێ خوشكه‌ ترێزا فێری هه‌ردوو زمانی هیندی و بنگال به‌ باشی بوو. له‌ هه‌مان كاتدا وانه‌كانی مێژوو و جوگرافیای خوێند.

له‌ 24ی ئایاری 1937 خوشكه‌ ترێزا كۆتا به‌ڵێنی خۆیدا كه‌ ده‌بێت تاوه‌كو مابێت یارمه‌تی هه‌ژاران بدات. به‌هه‌مان شێوه‌ خوشكانی لۆریتۆ ئه‌و بریاریاندا، بۆیه‌ نازناوی دایه‌ ترێزایان پێ به‌خشی. دایه‌ ترێزا له‌سه‌ر كاره‌كانی به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو دواجار بووه‌ مامۆستای خوێندنگای ماری پیرۆز و له‌ساڵی 1944 بووه‌ به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و خوێندگایه‌.

له‌ 10ی ئه‌یلولی 1946 بڕیاریدا ده‌ستبه‌ردای وانه‌گوتنه‌وه‌ بێت و له‌ گه‌ڕه‌كی كلكتای هه‌ژارنشین یارمه‌تی هه‌ژار و نه‌خۆشه‌كانی ده‌دات. به‌ڵام ئه‌م كاره‌ ده‌بوو مۆڵه‌ت له‌ كڵێسا وه‌رگرێت تاوه‌كو ده‌ستبه‌رداری كاره‌كه‌ی بێت. دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵ و نیوێك، واته‌ له‌ كانوونی دووه‌می 1948 له‌ كۆتایدا كڵێسا مۆڵه‌تی دا. ئه‌ویش ده‌ستی كرد به‌ گه‌ڕان به‌ ناوشاره‌كه‌دا، كراسێكی شین و سپی له‌به‌ركرد كه‌ به‌ درێژای ژیانی ئه‌و ره‌نگه‌ی له‌به‌ردانه‌كه‌ند. ئه‌و یارمه‌تی خه‌ڵیكدا بێ حه‌سانه‌وه‌ یارمه‌تی هه‌ژارانی ده‌دا ئه‌و هیچ ئامانجێكی نه‌بوو جگه‌ له‌وه‌ی ده‌یگوت" كه‌سانی پشتگوێخراو، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی خۆشی ناوێن، ئه‌وانه‌ی كه‌س گرنگی پێناده‌ن، من یارمه‌تیان ده‌ده‌م"


دایه‌ ترێزا هه‌نگاوێكی دیكه‌ی به‌ ئاراسته‌ی یارمه‌تیدانی هه‌ژاران نا. له‌ یه‌كێك ماڵه‌ چۆڵ و خاپووره‌كاندا خوێندنگایه‌كی كرده‌وه‌. داوای له‌ به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شاره‌كرد كه‌ پاره‌ ببخشن بۆ ئه‌وه‌ی كاری خێرخوازی بكات. له‌ ئۆكتۆبه‌ری 1950 بوو به‌ دامه‌زرێنه‌ری" هه‌نارده‌ خێرخوازییه‌كان" چه‌ندین ئه‌ندام له‌ ده‌وری كۆبوونه‌وه‌. زۆرێك له‌وانه‌ پێشتر یان له‌گه‌ڵی مامۆستا بوون یاخود خوێندكاری خوێندنگای ماری پیرۆز بوو.

به‌هۆی زیادبوونی خێركه‌ران له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان و هیندستان دایه‌ ترێزا ئامانجی خێراخوازیه‌كه‌ی فراوانتر كرد. به‌ تایبه‌تی له‌ په‌نجا و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا توانی خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان و دایه‌نگه‌ و چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی بچووكی خێرخوازی گه‌ڕۆك بكاته‌وه‌.

له‌ ساڵی 1971 دایه‌ ترێزا سه‌ردانی شاری نیویۆركی كرد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین خانه‌ی خێرخوازی بكاته‌وه‌. له‌ هاوینی 1982 به‌ نهێنی سه‌ردانی لوبنانی كرد تاوه‌كو یارمه‌تی منداڵانی موسڵمان و مه‌سیحی بدات كه‌ ببوونه‌ قوربانی شه‌ڕی ناوخۆ. له‌ ساڵی 1985 دایه‌ ترێزا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ نیویۆرك و له‌ یادی 40 هه‌مین ساڵیادی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد. له‌ هه‌مان كاتدا ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی خانه‌ی چاره‌سه‌ری تووشبووانی ئایدز كرد.

له‌ ساڵی 1965 پاپای شه‌شه‌م بڕیاریدا كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌ی خێرخوازی فراوانتر بكرێت نه‌ك ته‌نیا له‌ هیندستان. له‌گه‌ڵ مردنی دایه‌ ترێزا ژماره‌ی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ خێرخوازیه‌كه‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش به‌ خۆبه‌خش له‌گه‌ڵیان ئیشی ده‌كرد. ئه‌وان توانیان 610 لقیان له‌ 123 وڵاتی جیهان هه‌بێت.

له‌ هه‌مان دایه‌ ترێزا خه‌ڵاتی شه‌ره‌فی پێبه‌خشرا. له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ئاشتی یه‌كێتی سۆڤێت ملوانه‌كه‌ی ئاڵتونی پێبه‌خشرا. له‌ ساڵی 1979  دایه‌ ترێزا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرت، چونكه‌ هه‌موو لایه‌ك بیروباوه‌ڕیان وابوو كه‌ ئه‌م ژنه‌ ته‌نیا خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كات به‌ بێ جیاكاری ره‌گه‌زی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی.


مردنه‌كه‌ی
دوای به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر به‌ تلانه‌وه‌ی به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و سینه‌ و گورچیله‌. دایه‌ ترێزا له‌ پێنجی ئه‌یلولی 1997 له‌ ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا كۆچی دوای كرد.

ژیانی دایه‌ ترێزا له‌ ناو بازنه‌یه‌كی ڕووناكی گه‌وره‌ ده‌مێنێته‌وه‌. له‌ ساڵی 2003 كۆمه‌ڵێك نامه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا تووشی كاره‌ساتی ئیمانی بووه‌. له‌ نامه‌یه‌كیدا دایه‌ ترێزا بۆ هاوڕێیه‌كی ده‌نووسێت" باوه‌ڕی من له‌ كوێیه‌؟ ته‌نانه‌ت له‌ قوڵایی ویژدانیشم جگه‌ له‌ تاریكی و بۆشایی هیچ شتێكی دیكه‌ نییه‌." خوایه‌ ئه‌م ئازاره‌ شاره‌وایه‌ چه‌ند به‌ ئازاره‌.! من ئیمانم له‌ ده‌ستداوه‌. ناوێرم گوێ له‌و وشه‌ و بیروباوه‌ڕانه‌ بگرم كه‌ دڵم بێزار ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ ئازارم هه‌بێت."


چه‌ند ڕاستیه‌ك له‌سه‌ر دایه‌ ترێزا
له‌ گه‌شتێكیدا ئه‌و خواردنه‌ی له‌ فرۆكه‌كدا ببووه‌ به‌رماوه‌ی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ خۆیدا دایگرت و پێشكه‌شی هه‌ژارانی كرد.

ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ دایه‌ ترێزا ئیشیان ده‌كرد ئێستا له‌ 123 وڵات یارمه‌تی خه‌ڵكانی هه‌ژار و تووشبووانی نه‌خۆشی ئایدز.

نرخی ئه‌و جله‌ی ده‌یپۆشی ته‌نیا یه‌ك دۆلار بوو.

ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ وه‌كو شێوازه‌ ڕۆتینه‌كه‌ی نۆبڵ وه‌رگرێت. له‌بری ئه‌وه‌ داوایكرد 192 هه‌زار دۆلاری بده‌نێ تاوه‌كو یارمه‌تی هه‌ژارانی هیندستان بدات.