ڕاپۆرتی جیهانی

01:58 - 09/05/2019

زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆحی مردوو قسه‌ ده‌كه‌ن‌

عومەر عەبدول

چۆن هەندێ لە گەنجان، ڕویان کردۆتە بابەتەکانی وەک (میتافیزیک) جیهانی ئەودیوی سروشت (ئیشلی رابینسۆن) ی تەمەن (36) ساڵ چاوەکانی دادەخات و دەچێتە حاڵەتی چاودێری ووردەوە و لەو حاڵەتەدا دەڵێت : ئەی باوکی پیرۆز ، هاوکاری ئێمە بکە تا زیاتر درکی سنوری ئەم دونیایەمان بکەین ، ئەکرێت ئەمشەو عیشق و ڕوناکی و گیانی هاوکاری ببەخشی بە دڵی دۆستەکانمان.

هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەمژێت و بەردەوام دەبێت، ئاماژەکانی ئەودیو مردن و بە ڕاستەقینەکانی جیهانی ڕووح ئاشنامان بکە (ئامین)) بێدەنگی باڵ دەکێشێت و بە نیگەرانیەوە سەیری ئەملاولای ژوورەکە دەکەم ، هەمو ئامادەبوان چاوەکانیان داخستوە ..

((ئیشلی) ڕوو دەکاتە من و لێم دەپرسێت ، ئایا ناوی (دەیڤید) هیچ شتێکی وەبیری تۆ هێنایەوە؟ ئەو کەسانەی کە دەنگی مردوەکان دەبیستن . (مدائن ساڵح) شارێکی وێران و نەفرەت لێکراو لە بیابانەکانی عەرەبستان . ئاشکرا کردنی گۆڕستانێکی کۆن لە (میسر) لەگەڵ (پەیامێک لە جیهانی مردوانەوە) . سەیر کردنی جەژنی مردوەکان لە (مەکسیک) لەکاتێکدا کە بەناو بیرو زەینی خۆمدا بۆ ناوی کەسێک دەگەڕێم کە مردوو بێت ، خۆم وەڵام دەدەمەوە ، (نەخێر پێ ناچێت) (ئیشلی) وەڵام دەداتەوە، تەنها دەبێ وەڵامی بەڵێ یان نەخێر بدەیتەوە .

ژوورەکە پڕە لەو قەنەفە ڕەشانەی کە مرۆڤ تیایاندا وون دەبێت، ئاسمان لە ژووری دانیشتن ئەچێت، چوار دەورم پڕە لەو شەوانەی بە ڕەنگی جیا دەردەکەون، کریستاڵ و خاچەکان بەهەڵواسراوی، کتێب لە بارەی ئامادەکردنی ڕۆح و دوبارە زیندو بونەوەی دوای مردن، لە هەموو گۆشەیەکەوە بەرچاو دەکەوتن. لە یەکێک لە ئەڵقەکانی دانیشتووم ، هاوڕێ لەگەڵ (ئیشلی) و سێ خاتونی گەنج بە ناوەکانی (ئاوی ماوەی 24 ساڵە) و کارمەندی مۆزەخانەی شارەکە لەگەڵ (نیکۆلا) ی 29 ساڵە و فەرمانبەری دەوڵەت ، و (چارلی) 26 ساڵە کە لە بواری پەروەردەو فێرکردندا کاردەکات . هەست دەکەم کە لە ناو گروپێکی دەرمانسازیدا دانیشتووم ، لەگەڵ ئەوەی کە ئەوانم تازە بینیوە ، ئەتوانم تایبەت ترین هەستەکانم لای ئەوان دەرببڕم .

 

(ئیشلی) پسپۆڕی دەرمان نیە، ئەو نێوەندکاری ئامادە کردنی ڕۆحە، ئێمەش لە ژورێکی کڵێسای (اسپیربتوالیسم ویمڵدون) لە باشوری ڕۆژئاوای (لەندەن) داین. بەڵێ ، تەواوە ( ئیشلی) نێوەندکاری ئامادە کردنی ڕۆحە، واتە دەڵێ کە ئەتوانێت لەگەڵ مردوەکاندا پەیوەندی دروست بکات، ئەو دەڵێ هێزێک هەیە کە هاوکاری مرۆڤەکان دەکات تا بتوانن هەواڵی مردووەکانیان بزانن، نێوەندکارەکان تەنها پەیامەکان دەگوازنەوە، ئەو باوەڕی وایە وەک ڕادیۆیەک کار دەکات کە بەدرێژایی چەن شەپۆلێکی جیاواز بڵاودەبێتەوە.

 

(ئیشلی)دەڵێت :لە سەردەمی مناڵیەوە پەیوەندیم بە جیهانی روحەوە هەبوە، بەردەوام وەک زمانێکی بێگانە ئەو بابەتەم بیستوە، تا ئەو کاتەی گەشتمە تەمەنی بیست ساڵی توشی جەڵتە بووم ، ئەو جەڵتەیە یەک لەسەر سێی دەمارەکانی لای چەپی مێشکی لەناو بردم . ئەو باوەڕی وایە کە پەیوەندیەکەی لەگەڵ جیهانی ڕۆحیدا هاوکاری زوو چاک بونەوەی کردوە. ئەو ئێستا یەکێکە لە کارمەندەکانی دەوڵەت و تەنها شەوان و کۆتایی هەفتە سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕۆحە .

پشت ئەستوور بە خەمڵاندنی یەکێتی نەتەوەیی ئیسپیریتوالیزمەکانی بەریتانیا ، ئێستا نزیکەی (11) هەزارو پێنج سەد کەس لە (420) کڵێسای بەریتانیا لە ڕێگای نێوەندکارەکانەوە پەیوەندی بە جیهانی ڕوحەوە دەبەستن.

لە ساڵی (2001) بۆساڵی (2011) ژمارەی ئەو کەسانەی کە خۆیان بە (ئیسپیرتوالیز) دەزانن لە سەدا بیست و دوو زیادی کردوە و گەنجانێکی تازە ڕویان لەو بابەتە کردوە . ئەڵبەتە ڕێگایەک نیە کە ئێمە بزانین ئایا ئەو خەڵکانە پەیامێک یان ئەنجامێک لەو جیهانە بەدەست دێنن یان نا ، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە باوەڕیان پێی هەیە. (ئیسپیریتوالیزم) بیرو باوەڕێکی ئاینیە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1848) ئەو کاتەی کە دوو خاتونی خەڵی ئەمریکا بەناوەکانی (مگی و کیت) لە تەمەنی (11 و 15) ساڵیدا وتویانە کە ئەتوانن لەگەڵ ڕوحی کەسێکدا پەیوەندی بگرن کە ساڵانێک پێشتر لە ماڵەکەی ئەواندا کوژراوە ئەوان زۆر زوو ناوبانگیان پەیدا کرد ، هەرچەندە کەسانێک ئەوانیان بە درۆزن و فێڵباز ناو دەبرد ، بەڵام کۆمەڵێ خەڵکی زۆر لە جیهاندا پشتگیریان لەوان دەکرد .

لە دەوروبەری ساڵی (1800) ی زاینی ئەو بیرو باوەڕە گەیشتە بەریتانیا و لەناو هەموو چین توێژەکاندا بڵاو بویەوە ، لە شاژنە (ڤیکتۆریا) وە کە لە هەندێ کۆڕبەندەکاندا ئامادە دەبوو تا (شرلوک هولمز) تەنانەت دانپێدانانی (مگی فاکس) لە ساڵی (1888) پشت بەستوو بە دروست کردنی چیرۆکی خۆی و خوشکەکەی لە پێشوازی ئەو گروپەدا هیچ ئاسەوارێکی نەبوو و بەتایبەت ژنان لەو پاڵپشتی و چالاکیانە دا لە پێشەوە بوون.. ئەوان زیاتر باوەڕیان بە ژیانی دوای مردن و مانەوەی ڕۆحە ، لە تێڕوانینە دا جیاوازیەکی ئەوتۆیان لەگەڵ ئاینەکانی وەک مەسیحیەت و جولەکە و ئیسلامد نیە . جیاوازی دیاری ئەو بیرو باوەڕە، دەرگیری و تێگیرانە لەگەڵ ئەو پەیوەندیەی کە نێوەندکارەکان باسی لێ دەکەن سەبارەت بە پەیوەندی بە ڕوحەوە.

پرۆفیسۆر (کرینج فڕنج) کە لە زانکۆی (گلداسمیت) لە بارەی بیرە باوەڕە ناسروشتیەکانەوە لێکۆڵینەوە دەکات، دەڵێت : من دان دەنێم بەو جیاوازیە بنەڕەتیی هەیە لە نێوان ئەو کەسانەی کە ڕۆڵی نمایشکردن دەبینن کە بە بڕوای من کەمینەیەکن لەگەڵ ئەوانەی کە بەڕاستی خاوەنی تواناو بەهرەن لەو بوارەدا .

پرۆفیسۆر (فرج) زیاتر ڕونی دەکاتەوە کە لێهاتویی پەیوەندگیری بەناوی (کلد ریدینه پەیوەندی بە خوێندنەوەیەکی ساردو سڕەوە هەیە کە ئێوە ئەتوانن باوەڕ بە خەڵکانێکی تەواو بێگانە بکەن کە ئەوان باش بناسن ، هەرکەس دەیەوێت ئەم لێهاتویەی فێر ببێت ، ئەتوانێت سود لەو کتێبانە وەربگرێت و پەیدای بکات.

ئەو دەڵێت، یەکێک لە بەشەکانی ئەم لێهاتووییە دانراوی (بارنوم) ە کە دەربڕینی کۆمەڵە ڕستەیەکە کە ئێوە پێتان وایە بەئاگان لەوەی کە لە دڵی تاکدا هەیە و کەسایەتی ئەو دەناسن ، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەو رستانە زۆر گشتیین ، بۆ نمونە کاتێ دەبیستین ، من باوەڕم وایە کە تۆ تا ئێستا ئاگات لە زۆرێک لە ڕوداوەکان هەیە و سەرکەوتو بویت تێیدا ، بەڵام هێشتا رێگای دیکە زۆرن کە ئەگەر سود لە تواناکانی خۆت وەربگریت ئەتوانیت پێش بکەویت، بەردەوام بیر دەکەمەوە (بەڵێ) ئەتوانم..... ئەوە منم بڕیار دەدەم. لەم ڕۆژگارەدا کە ئێمە بە ئاسانی ئەتوانین زانست دەست بخەین و بەدوایدا بگەڕێین، چۆن رۆژانە خەڵک بەدوای بابەتە مەحاڵەکاندا دەڕۆن؟ پرۆفیسۆر (فرنج) لەو باوەڕەدایە کە کەمبونەوەی پەیوەندی لەگەل ئەم بابەتانەدا کە ئەتوانین هەمو ئەوانە لە ژێر چەتری (بیرکردنەوەی جادوویی) کۆ بکەینەوە لە ئەنجامی ناجێگریە سیاسیەکاندایە ، هەرچی ئەم ناجێگیری یانە زیاتر بن مەیل و ئارەزوی ئەم بابەتانە زیاتر دەبن .

ئەو هەرەوها دەلێت؛ کە گرنگی رۆناکبیری و ئامادەیی ڕۆحی لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا ڕەواجی وەرگرت و لەو باوەڕەدایە کە لە سەردەمی ناجێگیری دا هەر شتێک کە ئەو باوەڕەمان لا دروست کات کە ژیان لە چنگی ئێمەدایە، لە ڕوانگەی ئێمەوە لە ڕوی دەرونیەوە هێور کەرەوەیە. هەرچەندە (ئیسپیریتوالیستیزم) زیاتر لە جولانەوەیەکی ئاینی دەچێت ، بەڵام جادووگەری لە تێڕوانینی مێژووییدا زیاتر چالاکی هەیە لە زەمینەی بابەتی (میتافیزیک) لەبارەی چارەسەرە وە یان هۆشیاری لەبارەی ژیان و داهاتووەوە .

 

پێش بەشداری لە کۆبونەوەی ئامادەکردنی رۆحدا لەگەڵ (دابان پورکیس) مامۆستا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و نوسەری کتێبی (جادووگەری لە مێژوودا) چاوپێکەوتنم کردوه‌، ئەو وتی کە ئەو جادووگەریەی ئەمڕۆ هەیە کە لە بابەتەکانی وەک تەلیسم و جادوو غەیبزانی و پئشبینیەکاندا لە ئینستاگرام دا دەیبینین ، کاردانەوەی سێکسخوازی و شڵەژانی لێ دروست دەبێت ، وە لە ژیانی پڕ لە نەفرینی دونیای گریمانەدا ، بوارێکە بۆ پەیوەندی مەعنەوی بە ژنانی ترەوە، ئێستا جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەو ژنانەی کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بە جادوو تۆماتبار دەکران و ئێستا لە جادوبازە نوێیەکانی ئەم سەردەمەن.

 

ئەو ژنانەی کە لە دانیشتنەکانی ئامادەسازی ڕۆحی (ئیشلی) دا بەشدار بوون، خۆیان بە (ئێسپیریوتالیز) نازانن، چونکە باوەڕیان وابوە کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی باوەڕیان بە مەعنەویەت هەیە ئارەزو ناکەن لە چوارچێوەی ئاینێکی دیاریکراودا بن ، ئێمە هەمومان بەدوای یەکتایی و عیشق و میهرەبانیەوەین . ئەو شتانەی کە لە هەموو ئاینەکاندا باسیان کراوە و زۆر ئه‌سته‌مه‌ کە چالاکی و بیرو باوەڕی ئەو ژنانە لە چوارچێوەیەکی تایبەتدا دەسنیشان بکەین ، ئەو نە سیستمی باوەڕداریان نیە و تەنها چەند خاڵێکی بەهاداری ئاینەکانیان بە تێکەڵی وەرگرتوە و کردویانەتە بیرو باوەڕێکی نوێ بۆ خۆیان کە کلیلی نهێنی ئەو پەیوەندیەن لەگەڵ ڕۆحی بزیکە لەدەست چاوەکانیان .

کاتێ کڵێسای (ویمبلتۆن) م جێهێشت تێگەیشتم کە ئەو چوار کەسەی کە هێشتا بە تەواوی نایانناسم خاوەنی ڕاستگۆ ترین چاوپێکەوتنەکانی ژیانمم و لەگەڵ ئەواندا زیاتر لە هەر کەسێکی تر لە ژیانمدا قسەم لەسەر مەعنەویەت و جیهانی ڕۆح و مردن کردوە . لەوانەیە من باوەڕم بە ژیانی ئەودیو مردن نەبێت، بەڵام بابەتەکە ئەوەیە کە ئەگەر هەموو ئەم روداوانە بتوانن ئێمە لە مۆراڵ و مرۆڤ بون کەمێ نزیک بکەنەوە ، ئایا هەمان ئەو شتە نیە کە لە سەرەتای دروست بوونی مرۆڤایەتیەوە ئاینەکان کردویانەتە ئامانج ...؟

سەرچاوە : بی بی سی فارسی