ڕاپۆرتی جیهانی

08:17 - 16/05/2019

ئەو گیانەوەرانەی کاری سیخوڕی بۆ دەوڵەتان دەکەن كامانەن؟‌

عومەر عەبدول

یەکەمین یاسای سیخوڕی ئەوەیە کە لە سیخوڕەکانی تر نەچێت، (نەهەنگی بلۆگا) ئەڵبەتە ئەگەر ناوەکەی هەر ئەوە بێت ، کە بەم دواییانە سەرو کەلـلەی پەیدابووە لە دەریاکانی وڵاتی (نەرویج) لەوانەیە بەباشترین شێوە کاری بەم یاسایە کردبێت ، ئەم گیانەوەرە لە ڕواڵەتدا بەهۆی هەڵەیەکی بنەڕەتی نەزانانەوە سەری خۆی هەڵگرتوە .

ڕاوچی و زاناکانی نەرویج گومانیان خستۆتە سەر بون بە سیخوڕی ئەم نەهەنگە ، چونکە هۆکاری تایبەت کە بۆ جێگیر کردنی کامێراکانی ژێر ئاو سودی لێ وەردەگیرا كە بەلاشەیەوە لکێنرابوو وە لەسەری نوسرابو دروستکراوی شاری (سان بترسبۆرگی) ڕوسیا، ڕوسیا ئەم بابەتەی بە درۆ خستۆتەوە و نەهەنگەکەش تا ئێستا هیچی نەدرکاندوە!!

چی ڕاست بێ درۆ ئەمە لەوانەیە یەکەم جار نابێ کە ئاژەڵەکان بۆ کاری سیخوڕی پەروەردە دەکرێن ، ئەم بابەتە سەرنج دەخاتە سەر ئەو ئاژەلانەی کە بە ناسنامەی نهێنی لە کاری سیخوڕیدا بەکار هێنراون.

چالاکیەکانی پشیلەی گوێ قوڵاخ

ئەگەر تەنها یەک شت دەربارەی پشیلەکان بزانین ، ئەوەیە کە هەر کاتێ بیانەوێت ئەو کارەی دەیانەوێ ئەنجامی دەدەن . پشیلەکان بەڕاستی ئاژەڵ گەلێکی پڕ نهێنی و پێشبینی نەکراون ، لەوانەیە لەبەر ئەم هۆکارە بێت کە دەزگای ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی ) بەو ئەنجامە گەیشتوە کە ئەم ئاژەلانە هەڵبژاردەیەکی بێ وێنەن لە جیاتی فەرمان پێکراوە نهێنیەکان . لە دەیەکانی سالی (1960) نزیکەی چواردە ملیۆن دۆلار لە پرۆژەیەدا خەرج کرا کە بەدوای ئەوەوە بون ئامێرێکی بیستنیان لە لاشەی پشیلەیەک دا جێگیر کردبێ ، ئامانجەکە ئەوە بوو کە پشیلەکە بۆ دەستخستنی زانیاری سیخورە روسەکان کە لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بون ، بگەڕێن. ئەم چالاکیە هەر لەیەکەم رۆژدا شکستی هێنا ، چونکە ئەم پشیلەیە لە بەردەم باڵوێزی پێشوی سۆڤیەت بو بە ژێر ئۆتۆمبیلەوەو لەناو چوو..!!

شەمشەمەكوێرە
شەمشەمە کوێرەکان کە بۆ تەقینەوە بەکار دێن . ئەمانە زیندەوەری بێ دەنگن ، لە تاریکیدا دەست بە کارەکانیان دەکەن و زیاتر لە ناو شوێنە شاراوەکانی خۆیاندا لە ئەشکەوتەکاندا ژیان بەسەر دەبەن . تایبەتمەندی زۆر فێڵبابازانەی سیخوڕێکیان هەیە ، وە ئەمریکیەکان هەر لەبەر ئەم فاکتەرە نەیانتوانی پێش بە خۆیان بگرن و بەدوای ئەم پەلەوردا نەچن . لە ساتەوەختی جەنگی جیهانی دووەمدا ، پزیشکێکی ددان بیرۆکەی ئامادە کردنی ملیۆنێک شەمشەمە کوێرەی بە بۆمب چێنراوی خستە ڕوو ، ئامانجەکە ئەوەبو کە شەمشەمە کوێرەکان لەسەر شارەکانی یابان بەرەڵا بکەن و لەسەر باڵەخانەکان بنیشنەوە لەیەک ساتدا هەمویان بتەقێنرێنەوە . لەو پێناوەدا کۆمەڵێ تاقیکردنەوەی زۆر ئەنجام دران و تەنانەت لە هەڵەی یەکێک لە هێلانەکان فڕۆکەیەک سوتا ، بەڵام لە کۆتاییدا ئەم بیرۆکەیە بەهیچ شێوەیەک سەری نەگرت .

مێشە بیستەوەرەکان
ئەم پرۆژەیە نمونەیەکی بلیمەتانە بو بۆ باوەڕ کردن بە بابەتێکی گرنگ و پاشان بیر کردنەوە لە چۆنیەتیی ئەنجامدانی، بۆ ئەوەی خاوەنی کۆمەڵێك سیخوڕی هەست پێ نەکراو بچنە سەر دیوارەکە و کەس هەستیان پێ نەکات هەمو ئەو ڕاستیانەی سەلماند لە ڕێگەی مێشەوە ئەنجام بدرێت، هەوڵێکی زۆری لە پێناودا درا . سالی (2008) هەفتەنامەی زانستی (نیو ساینتیست)) هەوڵەکانی پڕۆژەی بەدواداچونی پێشکەوتوی بەرگری ئەمریکی بۆ دروست کردنی زیندەوەرێک بەناوی (سایبورگی) ( بونەوەرێک هەم زیندەوەرە و هەم ئامێر)ی بلاو کردەوە . ئەم دەزگایە مەبەستی ئەوەبو کە (سیمکارت) وەک (GPS) لە خانەکانی مێشکی ئەم زیندەوەرە دا دابنێن و بیخەنە ژێر چاودێریەوە . بیرۆکەی جێگیر کردنی ئەو ئامێرە زۆر بچوکە لە ناولەشی باڵندەکەدا و ناردنی بۆ بارەگاکانی دوژمن ، بەڕاستی دودڵیەکی زۆری دەوێت . لەو سەروەختە دا کار کردن لە پرۆژەی هاوشێوە دا بەو زیندەوەرانەی وەک (سەگی ئاوی ، مشک ، کۆتر ) دەستی پێکردبو . زۆرێک لەو پرۆژانەش سەرکەوتوو نەدەبوون . بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا ، لە ئێستادا فۆکس لەسەر ئامێری زۆر بچووکی بیستەوەرە کە لە شێوەی زیندەوەری زۆر بچوکدان .

تاوانبارکردنە هەڵەکان
 سوود وەرگرتن لە زیندەوەرەکان بۆ کاری سیخوڕی ساڵانێکە کە ڕەواجی هەیە ، لە کۆترە نامە بەرەکانەوە لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە بیگرە تا ئەو دۆلفینانەی کە ئەمریکاو روسیا و ئیسرائیل بۆ کاری سیخوڕی لە ژێر ئاودا سودیان لێوەرگرتوە . بەڵام خراپ نیە کەمێک لە بیری ئەو زیندەوەرە بێ گوناهانە دا بین کە لە سنورەکانی دوژمندا بەهەڵە کەوتونەتە ناو داو . سالی (2007) سوپای نیزامی ئێران (16) سمۆرەی سیخوڕی لە نزیک وێستگە ناوکییەکانی خۆی لەداو دانا ، هیچ کاتێک ڕون نەبویەوە کە ئەو ئاژەڵانە لەو شوێنە چی دەکەن .

لەق لەق
باڵندەکان بەهەمان شێوە لەو زیندەوەرانە بون کە هەمیشە جێگای گومانی دەزگا سیخوریەکان بون . سالی (2013) کاربەدەستانی میسر (لەق لەق)ێکیان گرت بە هۆی ئەوەوە نەبو کە ئامێرێک بە دەنوکیەوە جێگیر کرابو ، بەلکو ئامێرێک بەم باڵندەیە وە لکێنرابوو کە دەنگی ئاگادار کەرەوەی لێ دەبیسترا لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە . ئەم بێ گوناهە بو کە ئەو ئامێرەیان لە لایەن کۆمەڵێ زانای فەرەنسیەوە لێ بەسترابوو بۆ ئەوەی لە شوێنی جوڵەی ئاگادار بن .

مەیمونی هارتبول
 تاوانبار بون بە سیخوڕی تا ڕادەیەک خراپە ، لانی کەم لەق لەق و تاقمی سمۆرەکان ئەوەندە بە زیندویی ماونەتەوە کە چیرۆکەکانیان ببنە باس و خواس بۆ ئەوانی تر . ڕوداوێک هاتە پێش بۆ مەیمونی (هارتبول) بەڵام بە جۆرێکی تر کەوتەوە. بە پشت بەستن بە ئەفسانەکانی جەنگ لەسەردەمی (ناپلیۆندا) کەشتیەکی دوچاری تێکشکان هات فەرەنسیەکان لە کەنار ئاوەکانی باکوری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا و لە نزیک شاری هارتبول خەلکی (هارتبول پێشتر نە مەیمونیان بینیبوو و نە هیچ کاتێکیش چاویان بە فەرەنسیەکان کەوتبو) . ئەوان بەهەڵە وایان زانیبوو کە دەنگ و سەرو کەلـلەی ئەم مەیمونانە لەهی دوژمن ئەچێت ، هەر بۆیە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ فەرەنسا لە کەنار ئاوەکەدا لە داریان دا.

 سەرچاوە بی بی سی