ڕاپۆرتی جیهانی

05:26 - 21/05/2019

زانستی بیركاری پەیوەندی لەگەڵ زانستەكانی تر هەیە‌

عومەر عەبدول

دیارە گەردون لێوان لێوە لە نهێنی سەیر، هەندێکی لە ڕێگای زابستەوە ئاشکرا کراوە و زۆرێکیش هەر پەنهان و شاراوەیی ماوەتەوە . مرۆڤ هەمیشە هەوڵ دەدات تاکۆتایی بەم هەموو نهێنیانە بهێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەدان و هەزاران زانای بوارە جیاجیاکانی زانست و گەردونناسی و بابەتە ژیانیەکان لە پێناوەدا بونەتە قوربانی و بەئێستاشەوە هەوڵ و پشکنینەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی مرۆڤ بێ زانیاری نەمێنێتەوە و دەستەو سان نابێت لەبارەی ئەو شتانەی هەستیان پێ دەکات یان شوێنی پرسیارە لای . 

لەم بابەتەدا ئاشنا دەبین بە نهێنیەکانی پشت پەردەی ژمارە (7) ئەم ژمارەیە چی پەیوەندیەکی لەگەڵ ئێمەو گەردوون هەیە ؟ لە چەند دیاردەی گەردونیدا دوبارە بوەتەوە ؟ لە ئاین و ئەفسانەکاندا چۆن باس دەکرێت ؟ زانیاری وورد لەو بارەیەوە دەخەینە ڕوو.

دەبێ ئەوە بزانین کە ئەم بابەتە لە ناو ئاین و دیاردە گەردونیەکاندا یەک دەگرنەوە نزیکیەكیش لە تێڕوانینی ئاینی و گەردونیدا لەو بارەیەوە هەیە، بەو پێیەی لەسەرەتای دروست بونی مرۆڤایەتیەوە دیاردە گەردونیەکانیش هەبون و هەمیشە جێگای سەرنجی مرۆڤ بوون . لە ئاینی ئیسلامدا ئەم ڕێکەوتە سەیرانە لە ژمارە (7)دا کۆبونەتەوە
1-سوڕانەوە بەدەوری ڕوگەی موسڵمانان (کەعبە) (7) جارە 
2-ڕاکردن لە نێوان (سەفا ومەروە) (7) جارە .
3- ژمارە ئەو بەردانەی ڕەجمی شەیتانی پێ دەکرێت (7) دانەیە.
4- ژمارەی (اللە اکبر) کە لە هەردوو جەژنی (قوربان و ڕەمەزان) دا دوبارە دەبێتەوە (7) جارە .
5-لە ئاینی ئیسلامدا منداڵ لە تەمەنی (7) ساڵیەوە فێری نوێژدەكرێت.
6-شەوی پیرۆز) واتە (لیلە القدر) وا ناسراوە کە دەکەوێتە شەوی (27) ی ڕەمەزان کە خێری هەزار شەوی پەرستشی هەیە .
7- مرۆڤ کە چاکەیە دەکات پاداشتی بە (7)گوڵە گەنم دەدرێتەوە (سبع سنابل ).
8-سوڕی ئەو ئاژەڵانەی کە لە ڕێگای (تۆو) وەوە زاوزێ دەکەن (7)ڕۆژە. 
9-ژمارەی دەرگاکانی دۆزەخ (7)دەرگان .
10-تاقمێک کە لە (7) کۆمەڵە پێک هاتوون خوا بەڵێنی پێداون بیانخاتە ژێر سێبەری خۆی لە ڕۆژی دواییدا وەک لەم ئایەتەدا هاتوە (سبعه‌ یڤلهم الله فی ڤله یوم لا ڤل إلا ڤله)
11-خودا (7) کلیلی داوەتە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر کە زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی مەبەست لەو حەوت کلیلە سورەتی (فاتیحە) یە وەک هاتوە : (ۆڵقَدْ ‌ۆاتَیْنَـاكَ سَبْعًا مّـِنَ الْمَپَانِی ۆالْقُرْ‌ۆانَ الْعَڤِیمَ )
12- ژمارەی زەریاکان (7) دانەن 1(زەریای هادی ، زەریای ئەتلەسی ، زەریای هیندی ، زەریای سپی ناوەڕاست ، زەریای سوور ، زەریای مردوو ، زەریای کەنداوی عەرەبی) 
13- لە قورئانی پیرۆزدا ناوی (7)چینی ئاسمان هاتوە (اڵّژِی خَڵقَ سَبْعَ سَمَاۆاتٍ گِبَاقاً مَّا تَرَى فِی خَلْقِ الرَّحْمَنِ مِن تَفَاوُتٍ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِن فُگُورٍ..الملك: 3.
14-هەروەها ژمارەی چینەکانی زەوی (7) چینە قال تعالى فی سوره‌ الگلاق : الڵّهُ اڵّژِی خَڵقَ سَبْعَ سَمَاۆاتٍ ۆمِنَ الْأَرْچِ مِپْڵهُنَّ ێتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَیْنَهُنَّ لِتَعْڵمُوا أَنَّ الڵّهَ عَڵى كُلِّ شَیْ‌وٍ قَدِیرٌ ۆأَنَّ الڵّهَ قَدْ أَحَاگَ بِكُلِّ شَیْ‌وٍ عِلْمًا.
15- بەم دواییانە زانست ئاشکرای کردوە کە گۆی زەوی بریتیە لە تۆپێک کە لە (7)چین پێکهاتووە، بەم شێوەیە : 1. چینی گازی (Atmosphere) کە بریتیە لەو بەرگە هەوایەی بەدەوری زەویدایە 2. چینی ئاوی (Hydrosphere) کە هەردو جۆری ئاوی شیرین و سوێر دەگرێتەوە. 3. چینی (سەیال Sial) کە ناوەکەی لە دوو پیتی یەکەمی وەرگیراوە واتە هەردوو مادەی (سیلیسیۆم و ئەلەمنیۆم) کە بە توێکڵی زەویش ناسراوە. 4. چینی (سیما Sima) کە ناوەکەی وەرگیراوە لە هەردو پیتی دووەم واتە (سیلیسیۆم و مەگنیسیۆم) وە هەروەها بە (بەرگ یان توێکڵیش) ناسراوە 5. چینی (سیما) ی ئاسنین 6. چینی (نیتا Nife) ی ئاسنین 7. ناوکی سەنتەری .
16-زانست تائێستا (7)جۆری سەرەکی ئەستێرەی ئاشکرا کردوە 1. سورەیا 2. دوبران 3. حوزەیران 4. فەرقەدان 5. شعری الیمانیە 6. سوهەیل 7. بنات نعش الکبری و بنات. نعش الصغرى .
17-هەروەها زانست ئەوەی ئاشکرا کردوە کە مرۆڤ لە (7) پێکهاتەی سەرەکی دروست بوە گەردیلە(ژڕە) گەردی (جزیئی) جین )جینات) کرۆمۆسۆم خانە )خلیە) ڕیشاڵ )نسیج) ئەندام (عچو.
18-ڕەنگە سەرەکیەکان (7) ڕەنگن (سوور. ، پرتەقاڵی ، زەرد.، سەوز.، شین ، نیلی ، وەنەوشەیی.
19-ڕۆژەکانی هەفتە (7) ە (شەممە، یەک شەممە، دوو شەممە، سێ شەممە.، چوار شەممە ، پێنج شەممە.، هەینی.
20-سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان (7) دانەن (هەرەمەکانی میسر ، منارەی ئەسکەندەریە ، باخچە هەڵواسراوەکانی بابل ، پەیکەری بڵندی (رودپ) ، پەیکەری (زیۆس) ، پەیگەری دیانا (ئیرتیمیس) ، ئارامگای (هالکارناس.
21-ژمارەی کیشوەرەکانی جیهان (7)دانەن (ئاسیا.، ئەفریقا.، ئەوروپا.، ئەمریکای باشوور ، ئەمریکای باکوور ، ئوستورالیا، کیشوەری جەمسەری.
22-هەندێ زانیاری جۆراو جۆر.... مۆسیقا بە (7)نۆتەی سەرەکی دەنووسرێتەوە (دۆ، ڕێ، می، فا، سۆل، لا، سی).
23- باڵندەکان کاتێ کۆچ دەکەن لە سەر شێوەی ژمارە (7) دەڕۆن.
24- ژمارەی ڕەنگەکانی (قوس وقزح) یان (پەلکە زێڕینە) کە بە (پرچی ئایشێ و فاتمێ) ناسراوە (7)ڕەنگە .
25-ژمارەی فەقەرەکانی مرۆڤ (مێ) فەقەرەن.
26- لە سەردەمی پێغەمبەری (یوسف) پاشا (7) مانگای لەخەودا بینی .
27-مانگ بەدەوری زەویدا (7)جار دەسوڕێتەوە ژمارەی وشەکانی شایەتومان (7)ووشەن.

سەرچاوە مالپەری (الکلمە)