ڕاپۆرتی جیهانی

04:52 - 26/05/2019

چۆن ئیسرائیل له‌ ڕفاندنی ئه‌ندازیازی هۆڵۆكۆست سه‌ركه‌وتووبوو؟‌

پەیسەر

رۆژی 11ی ئایاری ساڵی 1960 ئەندامانی دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیلی سەركەوتووبوون لەرفاندنی ئەدلۆف ئیخمان لەئەرجەنتین بۆ ئەوەی لەبەردەم دادگا لەئیسرائیل ئامادەبێت پاشان لەسێدارەدانی لەساڵی 1962، ئیخمان كێیە؟ ئەو پرۆسەیە چی بوو؟

ئیخمان كێیە؟
ئەدلۆف ئیخمان لەساڵی 1906 لە شاری سولینگن ( كەشارێكی پیشەسازی بچوك بوو) لەناوچەی راین لەرۆژئاوای ئەڵمانیا لەدایك بووە، باوكی ژمێریاربوو لەكۆمپانیایەكی كارەبا، و دواتر گواسترایەوە بۆ پۆستێكی گەورەتر لەنەمسا لەساڵی 1913 و ئیخمان و پێنج خوشك و براكانی دوای كەوتن.

ساڵی 1916 دایكی كۆچی دوای كرد و بەماوەیەكی زۆر كەم باوكی هاوسەرگیری كردەوە.

ساڵی 1932 ئیخمان چووە ناو حزبی نازی و پاشان پەیوەندیكرد بەیەكەكانی دەستەبژێری ئێس ئێس، پاشان پەیوەندی بەپۆلیسی نهێنی جاستابۆوە كرد و بووە سەركردەی دەزگای پەیوەندیدار بەپرسی جولەكەكان، ئیخمان بەئەندازیاری كۆمەڵكوژی ( هولوكوست) دادەنرێت.

هێزەكانی ئەمریكا لەكۆتایی جەنگی جیهانی دووەم ئیخمانیان دەستگیركرد بەڵام نەیان ناسیەوە چونكە گوتی ئەو ناوی ئوتوئیخمانە، بەو جۆرەش توانی لەریزی دیلەكانی جەنگ لەساڵی 1946 هەڵبێت و ساڵی 1950 توانی لەگەڵ خێزانەكەی هەڵبێن بۆ ئەرجەنتین.

 

چاودێریكردنی كرێكاران
ساڵی 1960 دەزگای هەواڵگری موساد توانی لە شاری بوینس ئیرس ی پایتەختی ئەرجەنتین بیدۆزنەوە كە وەك چاودێری كرێكاران لەكارگەی مرسیدس بێنز بەناوی ریكاردو كلیمنت كاری دەكرد، دوای ئەوە تیمێكی موساد كە لەهەشت كەس پێكهاتبوو بەسەرۆكایەتی رافائییل ئیتان كە لەدامەزرێنەرانی موساد بوو بەرێكەوتن بەرەو ئەرجەنتین بۆ ئەوەی پرۆسەی رفاندنی ئیخمان جێبەجێ بكەن و بیگوازنەوە بۆ ئیسرائیل بەمەبەستی دادگایكردنی، شەوی 11 ی ئایاری ساڵی 1960 گروپەكەی موساد لەئۆتۆمبێلێكدا چاوەڕێی گەرانەوەیان دەكرد لەنزیك ماڵەكەی، ئیخمان وەك هەمیشە بەپاس دەگەڕایەوە، كاتێك لەپاسەكە دابەزی بەرەو ماڵ بەرێكەوت، كارمەندانی موساد دەست گیریان كرد و بردیانە ناو ئۆتۆمبێلێك و بەرەو ئەو خانوەی كە بۆ چەند رۆژێك بەكرێیان گرتبوو، دواتر لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كرا و دانینا بەكەسایەتی راستەقینەی خۆی.

كارمەندانی موساد تا 20ی ئایار ئیخمانیان لەو شوقەیە هێشتەوە، پاشان سڕیان كرد و قژیان بۆ رەنگی رەساسی و سمێڵێكی دەستكرد و پاشان بەفرۆكەیەكی تایبەتی كۆمپانیای العالی ئیسرائیلی گواستیانەوە بۆ شاری داكار ی پایتەختی سەنیگال و لەوێشەوە بۆ ئیسرائیل.

دادگایكردن
لە23 ی ئایار دیڤید بن گوریون سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتەی ئیسرائیل هەواڵی دەستگیكردنی ئیخمان لەكۆبونەوەی كنیست راگەیاند، مانگی نیسانی ساڵی 1961 پرۆسەی دادگایكردنی ئیخمان لە شاری قودس دەستی پێكرد و بووە جێگەی سەرنجی تەواوی میدیاكان لەسەرتاسەری جیهان.

ئیخمان لە پرۆسەی دادگایكردنەكەی بەئارامی و پاك و خاوێنی دەردەكەوت، لەناو قەفەسێكی شوشەیی گولەنەبڕ، لەكاتێكدا یەكێك لەرزگاربووەكانی هولوكوست شایەتی لەدژی دەدا، و تەواوی بەرگریكردن ئیخمانیش خۆی لەوەدا دەبیندەوە كە ئەو فەرمانی سەركردەكانی حكومەتی شەرعی ئەڵمانیای جێبەجێكردووە.

مانگی ئاب پرۆسەی دادگایكردنەكە كۆتایی هات و مانگی كانونی یەكەم فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، ئیخمان لەزیندانی رملە لەنیوەشەوی 31ی ئایاری ساڵی 1962 لەسێدارەدرا و ئەوكاتە تەمەنی 56 ساڵ بووە، و تەرمەكەی سوتێندرا و خۆڵەمێشەكەی كرایە دەریای ناوەراست.

دواتر فیلمێكی سینەمائی لەئیسرائیل بەرهەم هێندرا كە چیرۆكی رفاندنی ئیخمان دەگێرێتەوە و ناوی ( پرۆسەی كۆتاییە)