ڕاپۆرتی جیهانی

08:05 - 28/05/2019

مێژوی سێدارە لە حامورابییەوە تا ئەمڕۆ‌

عومەر عەبدول

یەكەم ساڵێك  كە یاسایی کە لەسێدارەدان تیایدا جێبەجێ كرابێت دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەهەمینی پێش زایین ، لە چوارچێوەی یاساکانی (حمورابی) پاشای بابلییەکان . کە سزای لەسێدارەدان (25) تاوانی جۆراو جۆری دەگرتەوە ، لە پێشیانەوە خیانەت لە پاشا و داوی ئەویش تاوانی کوشتن .

هەروەها سزای لەسێدارەدانی بڕیاری لەسەر دراوە لە یاسا دانراوەکانی سەدەی چواردەی پێش زایندا . بەم دواییانەش لە یاساکانی (دراگۆن) کە لە (ئەسینا) کاری پێدەکرا لە سەدەی حەوتی پێش زاییندا.

سزای لەسێدارەدان بۆ کۆمەڵێک تاوان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە . وە لە دەرئەنجامی نوسینەوەی دەستوری ڕۆمانیدا ، دوانزە یاسایی کۆنی داڕشتۆتەوە کە سزای لەسێدارەدانی تێدا هاتوە بۆ تاوانەکانی وەک (کوشتن) لە ڕێگای هەڵواسینەوە، یان خنکاندن، یان لێدان و پێدا كێشان هەتا مردن، یان سوتاندن بە زیندوویەتی، کە ئەمە بەیەکەم دیاردەی سزای جۆراو جۆری لەسێدارەدان دادەنرێت لە ناو یاسا دانراوەکاندا . 

دیارترین ڕێگاکانی سزای لەسێدارەدانە لە مێژوودا كە بەزەیی تێدا ڕەچانەوكرابێت هەڵواسین پاشان ڕاکێشان و دوای ئەویش بڕین و لێكردنەوەی پارچەكانی جەستەیە ، ئەمەش لە ئینگلتەرا دەرکەوت لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، سزای لەسێدارەدان ئەو کەسانەی دەگرتەوە کە دادگایی دەکران لەسەر ناپاکی گەورە ، کەسەكان بە پارچە تەختەی گەورەوە هەڵدەواسران و بە کۆمەڵێ ئەسپ ڕادەکێشرانە شوێنی سزای لەسێدارەدانەکە . لەبەردەم خەڵکیدا لەدار دەدران ، پاشان لاشەکانیان دەکرد بە چوار پارچەوە ، ئەم سزایە تەنها پیاوانی دەگرتەوە و پێیان نەنگی بوو کە ئافرەتان بەم شێوە لە سێدارە بدرێن . بۆیە ژنەکانیان بە سوتاندن سزا دەدا . هەروەها لێدان و کوتان تا مردن لەو ڕێگایانە بوە کە بەکارهاتوە لە پێش چوار هەزار ساڵ لەمەو پێش. هەروەها گەلانی (ئازتیک) و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا تاوانبارەکانیان لە ژێر پێی فیلەکان دادەنا و بەو شێوەیە دەیانکوشتن ، وە لە ئەوروپا و ئەمریکای باشوور (فشار) وەک ڕێگای ئازاردان و لەسێدارەدان بەکار هاتوە ، وەک ئەوەی بەردی گەورەیان لەسەر سنگی کەسەکە داناوە بۆ ئەوەی دان بە تاوانەکەیاندا بنێن ،هەمیشە سنگی ئەو کەسە بەتەواوی دەشکا لە بەر قورسایی بەردەکان ، یان دەمردن و دە خنکان .

شێوازی ئەم جۆرە کوشتنانە بەردەوامی هەبو تا سەدەی نۆزدە و بە دیاریکراویش لە ولاتی (ڤێتنام) لە چوار چێوەی گەڕان و پشکنین بەدوای ڕێگاچارەیەکی ئەخلاقیدا کە سەری تاوانبارەکە بپەڕێت بەبێ بەکارهێنانی شمشێر یان هەر بڕەرێکی تر ، (جۆسیف جیلۆتین) ی پزیشکی ڕۆژئاوایی هەستا بە داهێنانێکی ئامێرێکی نوێ کە بەیەک لێدانی خێرا (سەر لە لاشە) جیا دەکاتەوە ، کە ناوی (جیلۆتین)بو یان (سێدارە) وە سەر پەڕاندن بە کۆنترین شئوازی لەسێدارەدان دێتە ئەژمار ، بەلام فەرەنسیەکان بە شێوازی کاراتر ئەو سزایان ئەنجام داوە لەسەردەمی شۆڕشی فەرەنسیدا ، کە دەیان هەزار کەسیان لەسێدارە دا کە هەڵواسین تامردن یەکێک بو لە شێوازە پێشکەوتوەکانی لە سێدارەدان ، وە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا زۆر بەناوبانگ بوو وەک ڕێگایەکی کوشتن ، بۆ نمونە تاوانبارەکانیان دەهێناو بە مل هەڵیان دەواسین تا گەردنی کەسەکە دەشکا و دەمرد ، شێوازە کۆنەکە هەرئەوە بو کە کەسەکە هەڵدەواسرا بە گەردن و پێی لەزەوی دەبڕا تا گیانی دەردەچوو، بەم دواییانەش ڕێگای نوێ بەکاردەهات وەک بەردانەوەی قوربانی لە شوێنێکی بەرزەوە .

بەڵام شێوازی هەڵواسین وەک باشترین شێواز زانرا بە بۆچونی ئەوان و دواتریش زۆربەی ولاتانی دونیا ئەو شێوازەیان پەیڕەو کرد . کاتێک چەک دروست کرا و بویە زمانحاڵی جەنگ و دەرگیریەکان ، شێوازی تەقە لێ کردن شوێنی شێوازەکانی تری گرتەوە، کە ئەم شێوازەش لە کۆندا پەیڕەو کراوە بەڵام لە ڕێگای تیر بارانەوە وەک قەشە (سیباستیان) کە مێژوو دەیگێڕێتەوە کە لە سێدارە دراوە لە ڕێگای تیر بارانەوە لەلایەن کەتیبەیەکی تیر هاوێژەوە لە ساڵی (288) ی پێش زایین ، وە ئەم شێوازە لە دادگا سەربازییەکان لە ناو سوپاکاندا لەکاتی شەڕدا کاری پێکراوە و پارچەیە پەرۆیان دەبەست بە چاوی قوربانیەکە وە و دواتر گوللـە بارانیان کردوە . لە زیندانی (ئۆبورن) لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکی کورسی کارەبایی داهێنرا لە سالی (1881) کە ئەوەش بۆ ئەوەبو سزای لەسێدارەدان بەشێوەیەکی مرۆیی جێبەجێ ببێت ، ئەگەر دەستەواژەیە شیاو بێت، یان بێ ئازار بێت.

یەکەم کەس کە لەسەر کورسی کارەبایی لەسێدارە درا (ولیام کیملر) بوە ساڵی (1890) بەڵام ئەم شێوازە لە چەند ویلایەتێکی باکوور ئەبێت جێبەجێ نەدەکرا ، دواتر گۆڕدرا بۆ دەرزی لێدانی ژەهراوی کە لە زۆر وڵاتدا پەیڕەو دەکرێت ، کەسەکە دەرزی کیمیاوی لێدەدرێت و دەبێتە و پاش ماوەیەكی كەم هۆی مردن . ئەکرێت ئەم شێوازە لە کاتی خۆکوشنیش پەیڕەو کرابێت ، لە ساڵی (2015) دادگای باڵای ئەمریکا دانیشتنێکی ساز کرد لەبارەی یاسایی بونی بەکارهێنانی دەرزی ژەهراوی کە لەو کاتەدا وای لێخوێنرایەوە کە لەسێدارەدان بە دەرزی ژەهراوی دژە و ناوەشێتەوە لەگەڵ هەمواری هەشتەمی دەستور کە گرەنتی و پاراستنی سزای (دڕندانە و ناباو) وە . هەر ئەمەش بوە هۆی گۆڕینی پێداویستیە بەکارهاتوەکانی جێبەجێ کردنی سزا کە لە زۆربەی وڵاتاندا ئێستا پشتی دەبەستێت وەک پێداویستیەکی بە بەزەییانە بۆ سزای لەسێدارەدان . 

لەگەڵ پێشکەوتنە شارستانی مرۆییەکان و گرنگی دان بە مافی مرۆڤ لە چەرخی نوێدا ، ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە دەسبەرداری سزای لەسێدارەدان بوون لە زیاد بووندایە و گەیشتوە بە نزیکەی (140) وڵات ، سەرباری ئەمەش ژمارەی ئەو سزایانەی جێبەجێ کراون لە ساڵی (2015) بەرز ترین ئاستی تۆمار کردوە لە ساڵی (1989) وە . وە بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە لەم دواییانەدا دەرچوە نزیکەی (1643)سزای لەسێدارەدان جێبەجێ کراوە لە جیهاندا ، وە لە نێوان. مرحبا سالی (2013 بۆ 2014) بە ڕێژەی لەسەدا 54 زیادی کردوە . ئەم سزایانە لە (25) ولاتی جیا جێبەجێ کراون کە (سێ) لەو ولاتانە ڕێژەی لەسەدا (89)ی بەردەکەوێت ، لە پێشیانەوە ولاتی ئێران دێت کە (977) سزای لەسێدارەدانی جێبەجێ کردوە و لە پاکس

(977) سزای لەسێدارەدانی جێبەجێ کردوە و لە پاکستان (320) سزا کە لەپلەی دووەمدایە و لە سعوودیەش لانی کەم (158) سزا کە لە پلەی سێیەمدایە . هەرچی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشە لە پلەی چوارەمدا دێت بە(28) سزای لە سێدارەدان

سەرچاوە :گۆڤاری عەرەب 48