ڕاپۆرتی جیهانی

08:38 - 28/05/2019

چیرۆکی ئه‌و ژنه‌ی لە شوانییه‌وه‌ گه‌یشته‌ پۆستێكی باڵای فه‌ره‌نسا‌

عومەر عەبدول

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری (نیۆیۆرک تایمزی) ئەمریکی بەناوبانگ، (نه‌جات بلقاسم) ی وەزیری فەرەنسا کە بە ڕەگەز خەڵکی وڵاتی (مەغریبی عەرەبیە) بەشێکی گرنگ و نهێنی ژیانی تایبەتی خۆی لە مناڵیدا دەخاتە ڕوو کە لە (مەغریب) بەسەری بردوە . وەزیری خوێندنی باڵای فەرەنسا وتی کە ئەو لە گوندی (بنی شیکر) ی دەوارنشین گەورە بوە لە باکوری مەغریب ، بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم کچە شوانی مەڕ و ماڵاتی خێزانەکەیان بوە ، وە (نەجات) دوپاتی دەکاتەوە کە ئەو زۆر باش توانیویەتی قسە بە زمانی دەوار نشینەکان بکات و تا ئێستاش لە دانیشتنە خێزانیاکاندا بەکاری دەهێنێت .

وەزیری خوێندنی باڵای فەرەنسا کە بەڕەگەز مەغریبیە دەڵێت: گەنجە نائومێدەکان بەدوای ناسنامەی خۆیان دەگەڕان و زیاتر بە ناسنامەی ئاینی خۆیانیان دەناساند، ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنی وەزیرە فەرەنسیەکەیە لە گەڵ گۆڤاری نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاوی كردوەتەوە بە كەمێك  بەدەسکاریەوە كە كاریگەری لەسەر ناوەڕۆكی چاوپێكەوتنەكە ناكات.

دوای ماوەیەکی کەم لەدوای هێرش کردنە سەر ڕۆژنامەی (شارلی ئیبدۆ) لە پاریس ، (نجاە بلقاسم) لە نووسینگەکەی خۆی دانیشتبوو کە ڕازێنرابویەوە بە کاغەزی ئاڵتونی لە هوتێل (روپلین تشارولیه) کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەیەم ، لێکۆڵینەوەی دەکرد لە قەیرانی ناسنامەی ئەو گەنجە فەڕەنسیە موسڵمانانەی کە دانیشتوی فەرەنسان ئەم خانمە گەنجە مەغریبیە تەمەن (36) ساڵە ، یەکەم ژنە کە پۆستی وەزیری پەروەردەو فێرکردنی وەرگرتوە لە فەرەنسا ، کاتێ ئەو گەنجانە هەستیان بە ڕوخان و نائومێدی کرد لە خوێندنگاکان ، لە جێگای تر بەدوای ناسنامەی خۆیاندا دەگەڕان . وە ناسنامە ئایینەکەیان خستە پێشەوە، کارێکی نامۆ نیە کە ڕۆحی بەرگری تیایاندا دروست ببێت لە دژی نەریتەکانی کۆماری فەرەنسا(بلقاسم) ماوەیەکی زۆر یەکێک بو لە ئەستێرەکانی پارتی چەپی فەڕەنسی فەرمانڕەوا، وە ئەمڕۆ لە کاتێکدا کە فەرەنسیەکان دیدێکی تریان هەیە بۆ خوێندنگاکان و دەیانەوێت هاوکاربن لە سڕینەوەی ئاسەواری دابەشکاریە ئاینی و نەژادیەکان ، ئەم وەزیرە گەنجە لە ژێر فشارێکی گەورەدایە بۆ خواستەکانی لەو پێگە بەرزەدا ، وا دەرئەکەوێت باشترین هەلی هەبێت لە چاو زۆرینەی وەزیرەکانی تر بۆ گەیشتن بە خواستی گەنجە مەغریبیەکانی دانیشتوی فەرەنسا، بە جۆرێک کە ساڵەکانی سەرەتای کاری بەرێکردوە و لە پشووی هاویناندا سەرقاڵی فێربونی زمانی (ئەمازیغی) بوە لە یەکێک لە کێڵگەکانی داپیرەی لە باکوری (مەغریب) پاشان لە چەند ناوچەیەکی هەژارنشینی فەرەنسا گەشەی کرد . بەڵام لەگەل ئەوەشدا ئەم خانمە نەیدەویست دان بەو راستیەدا بنێت کە ئەو جیایە لە سیاسیەکانی ترو بابەتی ڕەگەزی رێگر بێت لە بەردەمیدا . چونکە سەرکەوتنی ئەو قەرزێکی سیستمی پەروەردەی ئەو وڵاتەیە لە گەردنیدا .

(بلقاسم) دەڵێت : قوتابخانە رۆڵێکی گەورەو کاریگەری هەبو لە گەشتی ژیانمدا و هەلی کرانەوەی بە ڕوی جیهاندا پێ بەخشیم، وە هەوەها کردمیە چالاکوانێکی کۆمەڵایەتی، هەروەها هەلی خۆناسین و زانست و دەرککردنی پێ بەخشیم . لەگەڵ هەوڵەکانی سەرۆکی ئەو کاتەی فەرەنسا (فڕانسوا هولاند) لەگەڵ سەرەک وەزیرانەکەی (مانویل فالس) بۆ بەهێز کردنی توانا هەواڵگرییەکانی فەرەنسا و فراوانکردنی دەسەڵاتی پۆلیسی لەو وڵاتەدا کە بە فراوانەی جەنگ لە دژی تیرۆر دەکات ، لەم کاتەدا(بلقاسم) ڕادەسپێردرێت بە گرنگی دان بە دامەزراندنی بناغەی پەیوەندی بە ملیۆنان هاوڵاتی فەڕەنسی هەڵگری رەگەزنامەی مەغریبی ، وە تەنانەت هەندێ لەوانە ڕەتیان کردوە بەشدار بن لە مەراسیمێکی نیشتیمانی کە خولەکێک بێدەنگی بو بۆ قوربانیەکانی رۆژنامەی (شارلی ئیبدۆ، (بلقاسم) لە 22 ی یەنایەر پلانێکی بە بڕی (250) ملیۆن یۆرۆ رایگەیاند کە دەکاتە (258) ملێۆن دۆلار ، بۆ ڕاهێنانی مامۆستاکانی فەرەنسا لەسەر گفت وگۆ دەربارەی رەگەزپەرستی و گواستنەوەی بەهای یەکسانی (ژیانی فەرەنسیەکان) لە هۆڵەکانی خوێندندا . 

هەروەها (بلقاسم) دەڵێت : بە تەنها ئەرکی خێزان نیە چەسپاندنی ئەم بەهایانە، بەڵکو قوتابخانەش دەبێ ئەو ڕۆڵە بگێڕێت، پاش کۆتایی هاتنی روداوی (شارلی ئیبدۆ) ڕاپۆرتەکانی قوتابخانەکانی فەرەنسا لە بارەی خوێندکارە موسڵمانەکاەوە کە ڕەتیان کردوە بەشداری لەو مەراسیمە بکەن، زیاتر تیشک کەوتە سەر جیاوازیە رەگەزیەکان لە کۆمەڵگای فەرەنسیدا . ئەو جیاوازیانە لە چەن ساڵی رابردوودا زۆر ئاشکرا بون، چونکە بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە ساڵی (2012) لە لایەن رێکخراوی هاریکاری ئابوری گەشەسەندنە وە ئەنجام دراوە، فەرەنسا بە یەکێک لەو وڵاتانە دێتە ئەژمار کە یەکسانی کە پەروەردەو فێرکردن لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی و ڕەگەزی کاری پێدەکرێت . هەر بۆیە ئەنجومەنی نیشتیمانی فەڕەنسی قسەی کرد لەبارەی هەڵسەنگاندنی سیستمی پەروەردە بەناونیشانی (هەڵسەنگاندنی خوێندنگاکان) وە ئاماژەیەک بۆ ئەو ناوچانەی کە ڕێژەی واز هێنان لە خوێندن تیایدا زۆرەو ئاستی خوێندکارانیش دابەزیوە بە شێوەیەکی بەرچاو.

(بلقاسم) ڕونی دەکاتەوە کە ئەو لە ژینگەیەکی لێوان لێو لە ڕق و توڕەییدا پێگەیشتوە و تەنانەت بە شێوەیەکی گۆشەگیر ژیاوە لە ناو کۆمەڵگای فەرەنسیدا و دەڵێت :کە ڕۆژانی مناڵی خۆی دێتە یاد کە لە (بەنی شیکر) دەژیا کە گوندێکە شاخاوی بچوکە لە مەغریب ، کە ئەو کاتە کاری شوانی مەڕوماڵات بوەو لە مانگێکدا تەنها یەک جار ئۆتۆمبیلی بینیوە ، وە باوکی پەیمانکار بوە لە فەرەنسا ، بۆیە ئەمانیش لەگەڵ دایکی و خوشکێکی گەورەیدا دێنە لای باوکیان کە ئەو کات (بلقاسم) تەمەنی تەنها چوار ساڵ بوە ، پێنج خوشکەکەی تری لە فەرەنسا لە دایک بوون ، (بلقاسم) لە گەڕەکێکی هەژار نشینی شاری (ایبیڤیل) گەورە بوە کە دەکەوێتە باکوری فەرەنسا ، دواتر چوەتە شاری (امیان) ژن و پیاوەکان لە خێزانی (بلقاسم) دا ڕۆڵی تەقلیدیان هەبوو، پیاوەکان کاریان دەکرد و ژنەکانیش لە ماڵەوە مندالەکانیان بە خێو دەکرد ، دایکی سەرەڕای ئەمانە هانی حەوت کچەکەی ئەدا کە بخوێنن , هەروەها هەوڵی ئەدا ژنەکان خاوەنی سەرمایە و کاری سەربەخۆی خۆیان بن . باوکی (بلقاسم) پێداگر بو لەوەی کە کچەکەی تێکەڵی گەنجەکان نەکات ، لە پاشان کتێب بوە تاکە سەرچاوە و هاوڕێی ، زۆربەی هەلەکانی ئەقۆستەوە بۆ زانست و فێربوون و بەرەو پێشەوە چون، تا لە کۆلێژی (یاسا) وەرگیرا، پاشان چوە کۆلێژی پاریس بۆ زانستە سیاسییەکان ، کە ئەو جێگایە مەیدانێکی پراکتیکی بوو بۆ نوخبەی سیاسی فەڕەنسی ، هەر لەوێدا بو کە هاوسەری داهاتوی ناسی (بۆریس فالۆ) کە یەکێک بوو نزیکەکانی سەرۆک (هۆلاند) کە حاڵی حازر پۆستی بەرپرسی فەرمانبەرانی باڵای هەیە لە کۆشکی (الیزا) هەڵبژاردنەکانی ساڵی (2002)خاڵی وەرچەرخان بو بۆ ئەو ، هیچ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی گرنگیان بە سیاسەت نەداوە هەرگیز ، کاتێ پاڵێوراوی سەرۆکایەتی بەرەی نیشتیمانی ڕاستڕەو توانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت بۆ چونە ناو گەڕی دووبارەکردنەوە ، بو بە ئەندامی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسی بەو هیوایەی کە جیاوازیەک دروست بکات(بلقاسم) دەڵێ من زۆر شەرمن و پارێزكار بوم ، وە ئەم کارەش لە گەڵ کەسێتیم دژ بوو کە بچمە ناو کایەی سیاسی ، بەڵام دواجار بڕیارم دا کە تا دوایی ژیانم پابەند بم بە دژایەتی کردنی ستەمی کۆمەڵایەتی و بەگژا چونەوەی نادادی ، وە هەر ئەوەش وای کرد ببمە چەپێک تا سەر ئێسقان.

بە خێرایی پلەکانی سیاسەتی دەبڕی و لە ماوەی سالەکانی (2004.تا 2008  کرا بە بەرپرسی سیاسەتی ڕۆشنبیری لە ناوچەی (ڕون الب) وە تا ساڵی (2013) ئەندامی ئەنجومەنی شاری (لیۆن) بوە . لەسالی (2007) وتەبێژی فەرمیی (سیگولین رویاڵ) پاڵێوراوی سەرۆکایەتی پارتی چەپ بوە کە دواتر لە بەرامبەر نیکۆلا سارکۆزی هەڵبژاردنەکەی دۆڕاند . کاتێ سەرۆک (هۆلاند) بەشداری هەڵبژاردنەکانی کرد لە ساڵی (2012) (بلقاسم) وتەبێژی فەرمی بانگاشەی هەڵبژاردنەکان بو . دوای سەرکەوتنی (هۆلاند) بە سەرۆک ، (بلقاسم) ی وەک وەزیری مافی ئافرەتان و وتەبێژی فەرمی حکومەت دیاری کرد.. ساڵی دواتر کرایە وەزیری وەرزش و لاوان و دواتریش وەک وەزیری پەروەردەو فێرکردن کە بەڕاستی پۆستێکی گرنگە و پێشتر کەسانی ناوداری وەک (جون فیری) لەو پۆستەدا بون کە لەساڵی (1880) هەستا بەگژاچونەوەی باڵادەستی کەنیسەی ڕۆمانی کاتۆلیکی بەسەر پەرەوەردە و فێرکردنی فەرەنسا وە . ئەم سەرکەوتنانەی خێرایانەی (بلقاسم) لە کایەی سیاسیدا بۆ هەموان مایەی قەبوڵ و پێشوازی نەبو ، بۆیە موسڵمانانەکانی فەرەنسا ڕەخنەی توندیان لێ گرت کە ئەو چوبوە بەرەی بەرگریکار لە عەلمانیەتی فەڕەنسی لەسەر حیسابی ئیسلام.

(بلقاسم) بە توندی بە گژی ئەو ڕەخنانەدا چوویەوەو رایگەیاند کەئەو توانیویەتی باج لەسەر ئەو ژنانە کەم کاتەوە کە باڵا پۆش بوون لە خوێندنگاکاندا. وەک گەشتە ناوخۆییەکان . هەروەها (بلقاسم) لە لایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارێزگارەکانەوە ڕو بە ڕوی رەخنە بویەوە ، تەنانەت هەندێ جار بە (ئایەتەولا) ناویان دەبرد ، وە باوەڕیان وابو کە پۆستە نوئ یەکەی جۆرێکە لە سوکایەتی بە خەلکی فەرەنسا چونکە دەیانوت هەوڵی بە ئیسلامی کردنی پڕۆگرامی خوێندن دەدات، وەڵامی (بلقاسم) بۆ ئەو تۆمەتانە درێژ کردنەوە و هێشتنەوەی یاسایاکانی لیبیراڵیە فەرمانڕەواکانە كە لە بەرژەوەندی پارتی فەرمانڕەوادایە . هاوکات قەدەغەکردنی گێچەڵە سێکسیەکان و هەوڵی یەکسانی لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێ دا . لەم کاتەدا کە (بلقاسم) دەزانێت کە ڕێگایەکی سەختی لە پێشە ، چونکە ئەو تەنها پەنابەرێکە و هیچی تر، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە هانی پەنابەرانی مناڵ دەدات کەواز لەخەونەکانیان نەهێنن.
لە کۆتاییدا دەڵێت :هیچ کاتێک مایەی نەنگی نیە کەشکست بهێنێت.، گرنگ ئەوەیە بەردەوام بیت لە هەوڵ و تێکۆشان دایکم هەموو جارێ بەمنی دەگوت نیگەران مەبە ژیان خەون و خەیاڵی زۆری تێدایە، زۆر زیاتر لەوەی پێشبینی دەکەیت .