ڕاپۆرتی جیهانی

05:45 - 02/06/2019

جەنگیزخان لە نێوان ئەفسانەو راستەقینەدا‌

عومەر عەبدول

نیشتیمانێکی فراوانی ئەفسانە گەورەکان، نە شەقام و نە باڵەخانەی ڕێک و پێک، تەنها ئاسمانێکی بەرین، گژوگیای وشک و لەیەک پێچراو و بایەک کە دەست لە شنەو لاوانەوە هەڵناگرێت،ئەمە نیشتیمانی جەنگیز خانە، جەنگاوەرێک كه‌بەسواری ئەسپەوە دونیای داگیرکرد، داستانی ئەو پڕە لە خوێن و خوێنڕێژی، بارمتە گرتن، عیشق و تۆڵەکردنەوە ، ئەفسانەی ئەم جەنگاوەرە بە مەرگی دەست پێ دەکات. .

جەنگیز خان رۆژگارێک فەرمانڕەوای هەمو ئەو نیشتیمانانە بوو کە لە زەریای ئارامەوە تا دەریای خەزەر درێژ دەبوویەوە، ئەو لە پێش مردنی وەسیەت ئەکات بە نهێنی ئەسپەردەی خاک بکرێت . لەدوای مردنی جەنگیز خان ئەو سەربازانەی کە جەنازەکەکەی ئەویان هەڵگرتبوو، لە گەڕانەوەدا هه‌مووی ده‌كوژنتا کەس لە شوێنی ناشتنەکەی ئاگادار نەبێت..

لەدوای بەخاکسپاردنی هه‌زار ئەسپیان هێنایە شوێنی بەخاکسپاردنەکەی تا هەمو ئەو ئاسەورانەی سەر گۆڕەکەی بە جێ مابوو بیسڕنەوە.ئێستا (800) ساڵ دوای مردنی هێشتا شوێنی ئەسپەردە کردنەکەی ڕوون نیە و نازانرێت لە کوێدایە .

لێکۆڵەران چه‌ندین ساڵه‌ لە هەوڵدان لە ڕێگای خوێندنەوەی سەرچاوە مێژوییەکان و لێکۆڵینەوە مەیدانیەکانەوە، شوێنی بەخاکسپاردنەکەی بزانن و دۆزینەوەی شوێنی ناشتنی (جەنگیز خان) بابەتێکی بە مەراق و خولیایە بۆ لێكۆڵه‌رهه‌كان و تەنانەت خودی مەغۆلەکانیش بێ ئاگان لە ئاشکرا کردنی ئەو شوێنە نیە.

به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ به‌ ئاكام نه‌گه‌یشتنی لێكۆڵه‌ره‌وان له‌ دۆزینه‌وه‌ی قه‌بری جه‌نگیزخان، به‌ بڕوای شوێنكه‌وتوانی ئه‌م پرسه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتی خۆی جه‌نگیزخان له‌ناو گه‌له‌كه‌یدا خۆشه‌ویست نه‌بووه‌ و هه‌ر ءئه‌وه‌ش وایلێكردووه‌ شوێنی وه‌سێت بكات بۆ شاردنه‌وه‌ی شوێنی قه‌بره‌كه‌ تا له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ و نه‌فره‌ت گرتن بیپارێزێت.

مه‌غۆله‌كان باوه‌ڕێكیان له‌ناو هه‌وادارانی جه‌نگیزخان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ی گۆڕی جه‌نگیزخان دۆزرایه‌وه‌ ئیتر كۆتایی دونیایه‌ . 

تەواوی دانیشتوانی مەغۆلستان بە دیدێکی بێبنەما لەم بابەتە ناڕوانن، (ولیۆن) دەرچوی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی (بوریات)ی ڕووسی، رێزگرتن لە (جەنگیز خان) بە هۆکاری ئەم بێ مەیلیە دەزانێت و دەڵێت : جەنگیز خان خۆی ویستویەتی کە شوێنی ناشتنەکەی نادیار و پەنهان بێت، ئەوان هەوڵێکی زۆریان داوە تا گۆڕەکەی نهێنی بێت.

ئەو تەنها کەسێک نیە کە بیروباوەڕێکی ئاوای هەیە، زۆرێک لە خێزانە مەغۆلەکان تابلۆی ئەویان لەسەر فەرشی سەر ڕوی دیوارەکان هەڵواسیوە، هەندێکیشیان هەوڵ ئەدەن شەجەرەی خۆیان ببەنەوە سەر (جەنگیز خان) و هەر بۆیە نازناوی (نەوەی ئاڵتونیان) لە خۆیان ناوە.

لە هەوڵی گەڕان بەداوی گۆڕی (جەنگیز خان) دا.... 
بێ باکی خەڵکی مەغۆلستان بۆ ئاشکرا بونی نهێنیەکانی گۆڕی (جەنگیز خان) بە تەنها گرفتی بەردەم لێکۆڵەران نیە، مەغۆلستان خۆی وڵاتێکی فراوانه‌، ڕووبەرەکەی حەوت هێندەی روبەری بەریتانیایە، بەڵام بە رێژەی لەسەدا دووی ئەو ولاتە رێگاو بانی هەیە، به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شییه‌وه‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی كه‌متر ده‌ستی مرۆڤی تیا به‌كارهاتووه‌ و سروشته‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌داوه‌.

یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ هه‌نگاوی باشی بڕی بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆری جه‌نگیز ناوی پڕۆژه‌ی سێ رووباره‌، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن لێکۆلەرانی مەغۆلی و یابانی ئەنجام دراوە پاش دەستپێکردنی ئەم پرۆژەیە لە ساڵی (1990) کودەتای ئاشتیانەی مەغۆلستان ڕویدا، خەڵکێک کە سیستمی کۆمارییان خستبوویە شوێنی سیستمی کۆمۆنیستی، داوایان دەكرد لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی گۆڕی (جەنگیز خان) بوەستێنرێت، هەر بۆیە پڕۆژەی (سێ ڕووبار) بە نیوەچڵیی مایەوە. 

دكتۆر ئەردنباتار یه‌كێكه‌ له‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه‌ی كه‌ كاری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی جه‌نگیزخان كردووه‌ و ئه‌و پێی وایه‌ بنه‌چه‌ی مه‌غۆله‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاشاكانی (هیونگ نو)، به‌پێی بیروڕای ئه‌ردنباتار، گه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ له‌ واقیعه‌وه‌ نزیك بێت ئه‌وا چۆنێتی به‌خاكسپاردنی جه‌نگیزخانمان بۆ ئاشكرا ده‌بێت و له‌وێوه‌  ئەتوانرێت زانیاری لەبارەی گۆڕی (جەنگیز خان) ئەوە دەست بخرێت  . 

لاشەی پاشاکانی (هیونگ نو) لە سندوقی داریندا هەڵگیراون و نزیکەی لە قوڵایی بیست مەتر لە ژێر زەویدا نێژراون و بۆ زانینی شوێنی ئەسپەردە کردنەکە لەسەر زەویەکە بەردێکی زۆریان بە شێوەی جوارگلۆشەیی داناوە .

شاردنەوی لەو جۆرە گۆڕانە زۆر سانایە و بەسە تەنها بەردەکان لا ببرێت، بەم شێوەیە ئەگەر (جەنگیز خان) لە قوڵایی بیست مەتری ژێر زەویدا نێژرابێ  ، دۆزییەوەی شوێنی ناشتنی ئەویش لە وڵاتێکی وەکو مەغۆلستان کارێکی ئاسانە. 


سەرە داوێک بۆ شوێنێکی لەبیرکراو ... 
بە پشت بەستن بە چیرۆکی باوی ناو مەغۆلەکان (جەنگیز خان) لەسەر یەکێک لە لوتکەی شاخەکانی (خنتی) بەناوی (بورخان خالیدون) نێژراوە .

لەسەر لێکۆڵینەوەکانی دکتۆر (بادامخاتان) شوێنەوارناسی مەغۆلەکان (5)لوتکەی شاخەکانی (خنتی) لە ڕابردودا بە (بورخان خالیدون) ناوبراون، ئەلبەتە ئەو باوەڕی وایە ئەو لوتکەیەی کە ئێستا ئەو ناوەی هەیە لەوانەیە ئەو جێگایە بێت کە لە چیرۆکەکاندا باس کرابێ، ئەو خاڵە لە شاخەکان، بەڵام ئێستا بەشێک لەو شوێنانە پارێزراون و (خان خنتی) پاشماوەی کلتوری یونسکۆیە و لە ڕیزی شوێنەوارەكاندا تۆمارە، بەو هۆیەوە لێکۆڵەران مۆڵەتی چونە ئەو شوێنانەیان نیە، بۆیە هێشتا گریمانەی بونی گۆڕی (جەنگیز خان لە سەر لوتکەی (بورخان خالیدون) بە گوماناوی ماوەتەوە و هیچ دڵنیاییەک نیە لەوێ بێت.