02:11 - 09/06/2019
دەربارەی قازانجی ئەو وڵاتانەی کە چەکی ئەتۆمی بەرهەم دێنن؟
مەترسی جەنگی ئەتۆمی، له زۆربه‌ی فیلم و په‌رتوكه‌كاندا باسكراوه و چه‌ندین قه‌یرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه دوایینیان سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكایه به‌سه‌ر ئێران‌دا، تا ڕێگریی لێبكات له پیتاندنی یۆرانیۆم و پاشه‌كشێی ئه‌مریكایه له په‌یماننامه‌ی موشه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ودا ناوه‌ند. تا ئێستاش هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی سه‌ركه‌وتوونه‌بوون.
گۆڤاری (زە ئینته‌رسێپت)ی ئەمریکی ئاماژە به‌وه‌دەکات، هێشتا ڕێگاچارەیه‌كی دیكه بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم مەترسییە گەورەیەی سه‌ر مرۆڤایه‌تی له ئارادا ماوه، ئه‌ویش بەئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازیی قازانج ویستی ئه‌تۆمییه، نەک فشارخستنه سەر دەوڵەتان.
گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێگەی وه‌رزیی "بڵاوكراوه‌ی زانانیانی بواری گه‌ردیله‌ناسی"، له ئێستادا کاتژمێری کۆتاییهاتنی جیهان ڕێكده‌خات، به‌جۆرێك تەنها دوو خولەک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی، ئێستا ئێمە زۆر نزیكین له کاولکاریی خودیی لە مێژوی چەکی ئەتۆمیدا، به‌ڵام ئەم چەکە ئەتۆمیانە تەنها هەڕەشەیەکی ترسناک نییه بۆسه‌ر هەموو بوونه‌وه‌ریكی زیندووی سه‌ر گۆی زه‌وی، بەڵکو بۆ سه‌دان ساڵ ڕیگه‌یه‌ك بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره.
قازانجی چەکە ئەتۆمیەکان
ماڵپه‌ڕی وه‌رزیی زانایانی بواری گه‌ردیله‌ناسیی (ئه‌تۆم)، به پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتێکی نوێی رێکخراوی ئاشتی هۆڵەندیی (باکس)، ڕونیکردووه‌تەوە کە چۆن دەکرێت بۆ کۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان گه‌یشتن به كۆتایی دنیا كارێكی پڕ ده‌ستكه‌وت بێت، هاوكات ئەو میکانیزمە ڕووندەکاتەوە کە چۆن ئەو کۆمپانیایانە له‌ڕیی هۆكاره‌كانی قڕكردنی مرۆڤایه‌تییه‌وه پاره كۆده‌كه‌نه‌وه.
ڕاپۆرته‌که‌ی (باکس) باس لە چه‌ند بۆندێک دەکات لە نێوان وڵاتان و کەرتی تایبەتدا، کە بەهاکانیان دەگاتە (116) ملیار دۆلار، بۆ دیزاینكردن و بونیاتنان و چاككردنه‌وه‌ی جبەخانە ئەتۆمییەکان له جیهاندا. به‌گوێره‌ی ماڵپەڕەکە، پێده‌چێت ئەو بڕە پاره‌یه زۆر له‌وه زیاتربێت کە باسکراوە، به‌و پێیه‌ی (9) وڵاتە ئەتۆمیه‌كه ورده‌كاریی به‌شێك له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانیان به نهێنی ده‌هێڵنه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه (سوزی سنایدەر)، نوسەری سه‌ره‌كی راپۆرتەکە دەڵێت: ئێمە دەزانین كه ده‌بێت باس له‌چی بكه‌ین، بەڵام بێگومان شتانیكی له‌وه گه‌وره‌تر هه‌ن"، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت كه ڕێگرییان لێده‌كرێت و ڕێیان پینادرێت باسی بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره زۆربه‌ی كۆمپانیاكان هێنده‌یان هه‌ژموون به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه تا وایان لێبكه‌ن جبه‌خانه ئەتۆمییەکانیان فراوانتر بکەن.
لەم بارەیەوە گۆڤاری (زە ئینته‌رسێبت) ئاماژە بە کۆنگرەیەکی وەبەرهێنەران دەکات کە بەم دواییانە بەستراوە، تیایدا گفتوگۆ لە نێوان یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کارگێڕی بانکی (کووین)ی وەبەرهێن و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای (رایسیۆن) ڕوویدا، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە پیشه‌سازیی چەکی ئەتۆمی کە پێگەی (باکس) لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێکردووه. بەڕێوەبەرەکە پێی دەڵێت ، ئێمە نزیكین له‌وه‌ی لەو پەیماننامەیه‌ی له‌گه‌ڵ ڕوسیا هه‌مانه له‌باره‌ی موشەکی ئەتۆمیی مه‌ودا ناوه‌نده‌وه بكشێینه‌وه، ئه‌ویش به گڕوتینه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، "ئه‌وه به‌و واتایه دێت کە ئێمە ده‌بینه خاوەنی بودجەی بەرگریی بەقازانجی رایسیۆن. بەمەدا وادەردەکەوێت ئەوەی بەلایەوە گرنگە ته‌نها زیادبوونی به‌های پشكه‌كانه، تەنانەت ئەگەر بشبێته هۆی وێرانبوونی هه‌ساره‌كه‌مان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، سنایدەر لەو باوەڕەدایە کە له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ پاشه‌كشێ له په‌یماننامه‌ی موشه‌كی ئه‌تۆمیی مه‌ودا ناوه‌ند، كۆمپانیای رایسیۆن ده‌ستیكردووه به چنینه‌وه‌ی قازانجه‌كانی، ده‌شڵێت، دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر بڕیاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تره‌مپ لە پایزی ڕابردوودا،كۆمپانیای رایسیۆن (44) بۆندی بۆ دروستكردنی موشه‌كی نائاسایی به‌ده‌ستهێناوه كه به‌هاكانیان له (500) ملیۆن دۆلار زیاتره.
جگه‌له‌وه‌ش ئه‌مریكا له‌ژێر فشاری كۆمپانیاكاندا ناچاربووه پابه‌ندبێت به پرۆگرامێكه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی جبه‌خانه ئەتۆمیەکەی، لەسەردەمی باراك ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئه‌مریكاوه ده‌ستپێكرد و تا سەردەمی تره‌مپ به‌رده‌وامه و له 30 ساڵی داهاتوودا 1.2 ترلیۆن دۆلار خه‌رجییه‌كه‌یه‌تی. بەڵام له‌كاتێكدا وادەردەکەوێت نوێكردنه‌وه‌كه کارێکی باش بێت، ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئامانج لێی ئه‌وه‌یه موشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكا به‌جۆرێك لێبكه‌ن وێرانكه‌رتربن. ڕووسیاش خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئاماده ده‌كات، کە ڕەنگە دواجار ببێته هۆی جەنگێکی ئەتۆمی زۆر پێشکەوتوو. به‌ڵام (باکس) ئامۆژگاری ناکات بە نائومێدی، بەلکو پێی وایە به‌یه‌كداچوونی کەرتی تایبەت و چەکی ئەتۆمی، خاڵی بەهێزی چاوەڕوانکراوه.
ئێستا پێنج لە گەورەترین لایەنه ناسراوه‌كان سوود لە خه‌رجییه‌كانی چەکی ئەتۆمی وەردەگرن و هەموویان کۆمپانیای نێودەوڵەتین و بارەگاکانیان لە ئەمریکایە، ئەوانیش، کۆمپانیای "هانتنگتون إنجالز إندستریز" (29.9) ملیار دۆلار، کۆمپانیای "لوکهید مارتن" (25.2) ملیار دۆلار، کۆمپانیای "هانی ویل إنترناشیونال" (16.5) ملیار دۆلار، کۆمپانیای "جینیرال داینامیكس" (5.8) ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها کۆمپانیای "جاكۆپس ئنجنیه‌رینگ"(5.3) ملیار دۆلار.
ڕاپۆرتەکەی (باکس) ئاماژە بە کۆمەڵێك بۆندی گەورەی ئەتۆمی دیكه دەکات کە چه‌ند کۆمپانیایه‌كی تر له‌چه‌ند شوێنێكی دیكه جێبەجێیان دەکەن. بۆ نمونە، کۆمپانیای (ئێرباس) له هۆڵەندا پەرە بە مووشەکی ئەتۆمی دەدات بۆ فەرەنسا، کۆمپانیایەکی بەریتانی بەناوی (سرکو) بۆندێکی (25) ساڵه‌ی هه‌یه بۆ هاوکاریكردن له به‌ڕێوه‌بردن و كارپێكردنی کارپێکردنی دامەزراوەی چەکی ئەتۆمی، کە دڵی بەرنامە ئەتۆمی به‌ریتانیایه، هه‌روه‌ها هاوکاری کۆمپانیای (بهه‌ارات داینامیكس لیمتد) دەکات لە شاری حەیدەر ئاباد بۆ دروستکردنی دووان له موشەکه ئه‌تۆمییه‌كانی هیندستان.
لە ناو سەدان بۆندی ئەتۆمیدا هێشتا کۆمەڵێك بۆندی سەرسوڕهێنەری گرانبەها هەن، کۆمپانیای (بۆینج)، بۆ په‌ره‌پێدانی "ئامێرێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان" (16) ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، بە شێوەیەکی تیۆری بۆ تێكشكاندنی ئه‌و موشه‌كه ئه‌تۆمیانه‌ن كه به هه‌ڵه ئاراستەده‌كرێن.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، پێده‌چێت ئەو بابەتە ببێته هۆی گۆڕینی مه‌زه‌نده‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی مەترسیدار، چونکە پێشتر ژماره‌یه‌ك زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌ی درۆیینە لەبارەی موشەکبارانكردنی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ڕوسیاوه لێدراو‌ن، بەڵام ڕوینەداوە كه سەرۆکێكی ئەمریکا گوێی به‌و ئاگاداركردنه‌وانه دابێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زانیویانه تا ڕاده‌یه‌ك ناتوانن له‌و جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه پاشگه‌زببنه‌وه و كارله‌كار ده‌ترازێت.
ئەگەر هەر سەرۆکێکی داهاتوو له‌و بڕوایه‌دابێت كه بتوانێت (کۆتایی دنیا) پوچەڵبکاتەوە، وه‌ڵامی ئاگاداركردنه‌وه درۆیینه‌كانی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام بە دڵنیایەوە تەکنەلۆژیایەکی کارا بە ڕێژەی 100% له‌به‌رده‌ستدا نییە بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی، بە تایبەت کاتێک ئەو کۆمپانیایەی دروستیكردووه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایه بێت کە فڕۆکەی (بۆینگ ماکس 737)ی دروستدەکات، کە لەم ساڵانەی دواییدا لە دوو ڕووداوی مەترسیداردا کەوتنە خوارەوە، ئەگەر ڕوویدا و ته‌نها موشەکێک شكستی هێنا له تێکشکاندنی خۆیدا ، ئەوا جه‌نگێكی ئه‌تۆمی ته‌واوی به‌دوادا دێت.
مانۆڕێكی ژیرانه
كاتێك وا دەردەکەوێت دۆخەکە مەترسیداره، (زە ئینته‌رسێپت) ئاماژە بەوەدەکات، (باکس) لە هەوڵەکانیدا به‌دوای مانۆڕێکی ژیرانه‌وه‌یه، چونکە خۆی لە هەڵمەتی نێودەوڵەتی قەڵاچۆکردنی چەکی ئەتۆمیدا ئەندامە (ICAN)، کە ساڵی (2017) بووه خاوه‌نی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەم هەڵمەتە ڕۆڵی گرنگی گێڕا لە بره‌ودان بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی (TPNW)، کە هەمان ساڵ لەنەتەوە یەکگرتووەکاندا دانی پێدانرا و پاشان خرایە بەردەست وڵاتانی ئەندام بۆ په‌سه‌ندکردنی.
ئەو ستراتیژی هەڵمەتەكه گرتویه‌تیه‌به‌ر لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی، ستراتیژێکی فێڵبازانەیە ، چونکە ئامانجی نییە وڵاتان ڕازیبكات دەستبەرداری چه‌كه‌كانیان ببن، بەڵکو هەوڵدەدات ئەو وڵاتانە ڕازیبكات په‌یماننامه‌كه په‌سه‌ند بكه‌ن كه چەکی ئەتۆمییان نییە. بەو پێیه‌ش ئەو وڵاتانە ناتوانن له داهاتوودا ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ڕێگرییان لێده‌كات، یان ڕێگانادات ئەو چەکانە به وڵاته‌كانیاندا تێپه‌ڕببن، یان هه‌لیی ئه‌وه‌یان بۆ ناڕه‌خسێنێت له داهاتوودا له خاكه‌كانیاندا چه‌كی ئه‌تۆمی دروستبكرێت.
ئەگەر پلانەکە بەو شێوەیەی نەخشەی بۆ کێشراوە جێبەجێ ببێت، بە پێی پێشبینی ماڵپەڕەکە دەبێتە هۆی کۆتکردنی وڵاته ئه‌تۆمییه‌كان، ئەگەر هۆڵەندا په‌یماننامه‌ی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی واژۆ بکات، کۆمپانیای (ئێرباس) ناتوانێت لە دروستکردنی موشەکی ئه‌تۆمی بۆ فەرەنسا بەردەوامبێت، هەرەوەها ئەوکاتە کۆمپانیای (لیۆناردۆ)ی ئیتاڵی هاوکاریی فەرەنسا دەکات لە بەرنامە ئەتۆمیەکەیدا. ئه‌ویش هاوشێوه‌ی (ئیرباس) ناتوانێت ئه‌و كاره بكات، ئه‌گه‌ر هات و ئیتالیاش په‌یماننامه‌كه‌ی واژۆ كرد.
بەڵام بە پێچەوانەی کۆتوبەندە یاساییەکان، هەڵمەتی نێودەوڵەتیی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئومێدی هەیە له كۆتاییدا بزوتنه‌وه‌ی میللی ڕێكخراو له وڵاتان بتوانێت پشتگیری له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بكات و كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر حه‌رامكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێته ئاراوه، ئەمەش له ده‌رئه‌نجامدا فشارێکی زۆر دەخاتە سەر کەرتی تایبەت و وڵاته ئه‌تۆمیه‌كان.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ده‌توانرێت ئه‌وه بكرێت، چونكه بۆ چه‌كه بایۆلۆجی و كیمیاییه‌كان و مین و بۆمبی هێشوویی سه‌ركه‌وتوو بووه، ڕاستە هێشتا هەندێ وڵات مل ناده‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته و دەستی دەستی ده‌كه‌ن، چونکە دواجار دوورنییە کە پابەندبوونی بەتەواوی ئەو بابەتانەوە نیشانبدات.
لەم ڕوانگەیه‌وە، (باکس) ئاماژە بەوەده‌كات، ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی بەکردەیی هاوکاربووە لە سەپاندنی پەڵەیەکی ڕەش بەسەر چەکی ئەتۆمیەوه و كارێكی وایکردووە دوو سندوقی خانەنشینی وەبەرهێنان لە کۆمپانییاكانی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیدا ڕابگرن. گەورەترین سندوقی خانانشینی میریی لەنەرویج، کە دووەم گەورەترین سندوقی موچه‌یه له جیهاندا، وه‌به‌رهێنانه‌كانی له کۆمپانیاکانی (هانتیگتۆن إنجالز) و (لۆکهید مارتن) و (ئێرباس) و (بۆینگ)دا فرشت، هەروەها سندوقی خزمەتگوزاری شارستانی هۆڵەندا ،(ABP) کە پێبجەم گەورەترین سندوقە لە جیهاندا، له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی دووركه‌وته‌وه، یەکێک لە کارگێڕییەکانی ئەو سندوقە دەڵێت: (گۆڕانکاریی لە کۆمەڵگادا، هه‌روه‌ها لەسەر ئاستی نیوده‌وڵتیش، ده‌ستنیشانیكردووه كه چیتر چه‌كی ئەتۆمی به‌شێك نییه لە سیاسەتی وەبەرهێنانی هەمیشەیی و بەرپرسیارانەمان).
(زە ئینته‌رسێپت) ئاماژە بەوەدەکات، له ئێستادا ئه‌م تێڕوانینه به ناوچه‌ی ئه‌تڵه‌سیدا ڕێچکەی گرتووە. لە کانوونی دووەمی ڕابردوودا یاسایەک لە ئەنجومەنی یاسادانانی ویلایەتی (ماساچوستس) پێشكه‌شكرا و داوا دەکات سندوقه‌كانی خانەنشینی وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له كۆمپانیاكانی دروستكردنی چەکی ئەتۆمیدا ڕابگرن، شاری (کامبریدج) پابەندی خۆی دەربڕی، هەروەها شاری (ئۆجای) لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بڕیاریدا، لە داهاتوودا بەشدارنابێت لە هیچ وەبەرهێنانێکدا کە پەیوەندی بە چەکی ئەتۆمیەوە هەبێت.
سنایدەر دەڵێت، "ئه‌گه‌ر كۆمپانیای (لۆکهید مارتن) بتوانێت دروستکردنی بۆمبی هێشویی ڕابگرێت، چونکە وه‌به‌رهێنه‌كانی ئەوروپیەکان لەدەستدەدات، ئه‌وه‌ش ڕوونی دەکاتەوە کە کۆمپانیاكان ده‌توانن هەڵوێستیان بگۆڕن ، ئەو کارەش لە بواری بازرگانیدا کاتی زۆری پێده‌چێت، بەڵام بەراورد بە وڵاتان زووتر ئەنجام دەدرێت".
به تێڕوانینی ماڵپه‌ره‌كه، ئەمە کرۆکی ڕاپۆرتەکەی (باکس)ە و تەنها لە پێناو خوێندنەوەدا نەنووسراوە ، بەڵکو بۆ بەخشینی زانیاری ورده بە چالاکوانان تا بتوانن له هه‌وڵه‌كانیاندا لۆژیك به‌كاربهێنن .