ڕاپۆرتی جیهانی

06:06 - 01/07/2019

لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ڕێگرن له‌ هه‌وڵه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق‌

پەیسەر پرێس

له‌ وتارێكی شیكاریدا له‌ محه‌مه‌د حوسێن له‌ ناوه‌ندی عێراقی ڕاپۆرتێکی سەنتەری عێراقی بۆ لێکۆلێنەوە و شیکارە سیاسییەکان باس له‌و هه‌وڵانه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه‌ و به‌ڵام هۆكاره‌كان وایكردووه‌ كه‌ ده‌ستكراوه‌ نه‌بێت له‌وه‌ی ڕێگری له‌ گه‌نده‌ڵی بكات.

له‌ به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی له‌ گوتاری سیاسیه‌كانی عێراق و میدیاكان بۆته‌ بابه‌تی ڕۆژ، سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌لێك بۆ پلان و به‌ڵێنه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ ده‌ست ناده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ ئه‌نجامێكی به‌رچاویان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیدا هه‌یه‌، نه‌بووه‌ و ئاستی گه‌نده‌ڵی گه‌یشتۆته‌ پله‌باڵاكانی ده‌سه‌ڵات. به‌ پێی ئامارێكی (ئای سی پی ئه‌ی ئاڕ) له‌ نێوان ساڵانی 2003-2019 ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی زیاتر له‌ 785 ملیار دۆلار. به‌ڵام هه‌ندێك به‌رپرسی عێراقی ده‌ڵێن دوو هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ گه‌نده‌ڵی كراوه‌.

له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ دوای حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ستا به‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی دووباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌مبكرێته‌وه‌. سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی كوردستانیش دوای دامه‌زراندنی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران و كادیرانی حیزبه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌یان پیشاندا كه‌ ده‌یانه‌وێت گه‌نده‌ڵی كه‌مبكه‌نه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك ئاماژه‌ هه‌ن كه‌ سیاسیه‌كان نایانه‌وێت و ئاماده‌ نین پاڵپشتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن. له‌ نێوانیاندا هه‌زاران به‌رپرسی حكومی و ئه‌ندامانی حیزبه‌ سیاسیه‌كان ده‌یانه‌وێت ڕێكخستنی كارگێڕی  و سیاسی هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاكسازییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ بكرێت، له‌ هه‌مان كاتدا بڕێكی كه‌م له‌وان ده‌یانه‌وێت ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ڵێت" به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنانی پۆستی گشتی بۆ ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌س. بۆیه‌ هیچ سه‌خت نییه‌ كه‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی ببینرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌مڵاندنی گه‌نده‌ڵی كردارێكی سه‌خته‌ به‌هۆی ناسینی ده‌ربڕاوه‌كانی سروشت كه‌ كاریگه‌ری ئاڵۆزی هه‌یه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ چاودێری گه‌نده‌ڵی زۆر سه‌خته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌وكاره‌ هه‌ڵده‌ستن كه‌سانێكن كه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ده‌شارنه‌وه‌. ئه‌م ئاریشه‌یه‌ له‌ وڵاتێكی تازه‌پێگه‌یشتووی وه‌كو عێراقدا سه‌خته‌ به‌هۆی هه‌ژاری له‌ ڕووی شه‌فافیه‌ت و بیرۆكراسی تێیدا ناچالاكه‌ و دامه‌زراوه‌كان په‌كیكه‌وتووه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن تاوه‌كو هیچ زانیاریی و به‌یاننامه‌یه‌كی ورد نه‌چێته‌ده‌ره‌وه‌. بۆ نموونه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ یاسایه‌كی بودجه‌ی له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ هه‌موار نه‌كردۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێز نییه‌ تاوه‌كو ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه‌، لێره‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ باسی لێوه‌ده‌كات.
له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كانی عێراق، له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ندین حكومه‌تی هاوپه‌یمانی(به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌) عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌بن. ئه‌و حیزبانه‌ش

حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق
ڕه‌وتی سه‌دی
حیزبی ئیسلامی عێراقی
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
ویفاقی نیشتیمانی عێراق
ڕێكخراوی به‌در
عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق
حیزبی فه‌زیڵه‌

زیاتر له‌ ده‌یان حیزبی بچوكی و كۆمه‌ڵه‌ی دیه‌. ئه‌وان هێشتا یاری به‌هێزی پاڵنه‌ری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مسرور بارزانی سه‌رۆكی نوێی وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن.

پێچه‌وانه‌ی گوتاری نوێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێك ئاماده‌ نییه‌ كه‌ لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و نووسینگه‌ گشتیه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كانیان بكرێت. تاوه‌كو بتوانن كه‌ یاری به‌ ده‌ستكه‌وته‌ كه‌سی و كه‌سایه‌تیه‌كانیان نه‌كرێت. به‌ پێی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ حیزبه‌كان و كوتله‌ په‌رله‌مانیه‌كانی عێراق دژبه‌یه‌كیان درووستكردووه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان پێداوه‌. لێره‌دا به‌ ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خستۆته‌ گڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه‌. چونكه‌ هیچ پشتیگریه‌ك بۆ كوتله‌ په‌رله‌مانیه‌كانی عێراق ناكات تاوه‌كو له‌ گه‌نده‌ڵیان خۆش بیت.

له‌ نێوان ساڵانی 2003-2019 ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی زیاتر له‌ 785 ملیار دۆلار

له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا به‌شێكی گه‌وره‌ له‌ گرێبه‌سته‌ گه‌نده‌ڵكان و كار و بیرۆكراسیه‌كانیان له‌ كه‌رتی گشتی په‌كی كه‌وتووه‌. ئێستا بۆ جاری یه‌كه‌مه‌ له‌ مێژووی عێراقدا، كه‌ پۆسته‌كان كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ ده‌كرێت، هه‌ركه‌سێك كه‌ خاوه‌نی پاره‌یه‌كی مۆڵی گه‌نده‌ڵییه‌ و پاڵپشتی چه‌كداره‌ میلیشیاكان بكات، زیاتر بدات و پۆستێكی گه‌وره‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردن چی به‌ده‌ستهێناوه‌ بكڕێت. ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌ ده‌ست فێڵ و ساخته‌ و هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئابوری و یاریكردن به‌ ده‌نگده‌ره‌وه‌ گیری خواردووه‌.

له‌ دوای ئالنگارییدا عێراق یه‌كێك له‌وڵاتانه‌ی كه‌ له‌دوای ساڵی 2013 بۆته‌ شوێنێك بۆ به‌رتیل و پاره‌سپیكردنه‌وه‌ و قاچاخچێتی به‌ نه‌وت و ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردن. بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌مووی باسكراوه‌ به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵین.