ڕاپۆرتی جیهانی

10:53 - 27/08/2019

ئیسرائیل چەكی ئەتۆم بەكاردەهێنێت؟‌

پەیسەر

چەكی ئەتۆم یەكێك لەو چەكانەی كە وڵاتانی زلهێز هەڕەشەی یەكتری لێدەكەن، لێرەدا چەند ئاماژەیەكی لۆژیكی هەیە كە دەكرێت ململانێی ئەتۆم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگیرسێت لەوانەش" تۆڵەكردنەوەی ئەتۆم، وەڵامی ئەتۆمی دژ، لێدانی دەستپێشخەری ئەتۆم و هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆم." 


لە 22ی تەمموزی 2017 پرۆفیسۆر لویس ڕینیە پیریز ڕاپۆرتێكی لە ناوەندی بیگن بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان لە ژێر ناونیشانی" ئەگەری ئاراستەكانی ئیسرائیل بۆ جەنگی ئەتۆم" بڵاو كردەوە. 


پیرێز لە زانكۆی پرنستۆنی ئەمریكی ساڵی 1971 بڕوانامەی دكتۆرای بەدەست هێناوە، ئەو سەرۆكی پرۆژەی "دانیال" بووە لە ساڵی 2003 كە ئامانج لە هەڵسەنگاندنەكەی باس لەو هەڕەشانە دەكات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەری هەیە بكرێتە سەر ئیسرائیل. لەم ڕاپۆرتەدا تیمێكی ئاست بەرز لە شارەزایانی سیاسی دەرەكی و سەربازی بەشداریان كردووە. 


كورتكراوەی ئەم راپۆرتە پێشكەشی ئەرێیل شارۆن كە سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی ئیسرائیل بوو، كراوە. لەوێ گفتۆگۆی هاوبەش لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا و ناتۆ كراوە. ئاماژەیان بەوە كردووە، كە ئیسرائیل لە ئەنجامی جەنگەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبێتەوە ئەوەش لە لایەن هاوپەیمانی چەند وڵاتێكی عەرەبی و یان ئیڕانەوە ئەنجامدەدرێت. 


بەپێی ئەو بانگەشانەی ئەتۆمی كۆریایی باكوور بۆ وەڵامدانەوەی ئەتۆمی ئیسرائیلی دەكات، پێرێز كە مامۆستای زانستی سیاسی و یاسایی نێودەوڵەتییە لە زانكۆی پۆردیو دەڵێت:

ڕەنگە ئێستا كاتی ئەوە بێت كە دووبارە چاوبخشێنرێتەوە بە ئاڵۆزی ئەتۆمی، دەبێت ئیسرائیل جەخت لە پلانی خەمڵاندنی خۆی بۆ عەقڵیەتی دوژمنەكانی بكات

دەشڵێت: " كوریای باكور لە ئێستادا بە لایەنی كەمەوە بۆتە هۆی نیگەرانی جیهان ئەوەش پەیوەندی جەنگی ئەتۆمەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیەكی تەواوە بۆ هەڵگیرسانی ململانێی ئەتۆم لە داهاتوودا. ستراتیژیەتی ئیسرائیل ئەوەیە چۆن مامەڵەی ورد لەگەڵ ئەم دۆخەدا دەكات. سەرەڕای ئەوەی هەردووكیان لە دوو جوگرافیای جیاوازدان، بەڵام ئەگەری هەیە جەنگی ئەتۆم لە هەریەك لەوانەوە دەست پێبكات."


شیكردنەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە بەكارهێنانی پێشبینیكراو بۆ چەكی ئەتۆم لە دورگەی كۆریاوە كاریگەری دەبێت بۆ شوێنەكانی دیكە. بە لایەنی كەمەوە شكاندنی هەرگەمارۆیەكی ئەتۆمی دوور مەودا لە ئاسیا(باشور و خۆرئاوا، باكوری خۆرهەڵاتی ئاسیا، ئەگەر پاكستان ڕووبەڕووی كودەتا بێتەوە) دەكرێت بەكارهێنانی چەكی ئەتۆم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات. ئەو ڕاپۆرتە باسە چەند پرسیارێكی سەرەكی خراوەتە ڕوو، ئیسرائیل چۆن خۆی دەدۆزێتەوە لە جەنگی ئەتۆم؟ لە ژێر چ دۆخێكدا چەكی ئەتۆم بەكاردەهێنێت؟ 

لە وەڵامدا پیرێز دەڵێت: " لە ئێستا بە لایەنی كەمەوە هیچ جۆرە مەترسیەكی لەوجۆرە لەئارادا نییە، لە كۆتایدا ئیسرائیل تاكە وڵاتی گریمانەی دەبێت كە خاوەنی ئەتۆم بێت

بەڵام تەماحكاری تاران بۆ ئەتۆم، وەكو بیونجیانج ئارام ناگرێت. بە دڵنیایەوە دەبێت ئێران لە ماوەی چەند ساڵێكی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەی ئەتۆمەوە بكات. لەبەرمەبنایی ئەوەش بۆ ئەوەی هیچ دوژمنێكی ئەتۆمی ناوچەی نەبێت. هێشتا وڵاتێكی جوو هەمیشە خۆی بۆ ئەوە ئامادەكات كە دژە ئەتۆمی هەبێت و بتوانێت بەربەستی بایلۆژی درووست بكات. 

چوار سیناریۆ گریمانیەكەی جەنگی ئەتۆم

 1-تۆڵەسەندنەوەی ئەتۆم
ئەگەر بێت و وڵاتانی دوژمن یان هاوپەیمانی وڵاتانی دوژمن هێرشی ئەتۆم دژی ئیسرائیل ئەنجام بدەن، ئەوان تەل ئەبیب بە لێدانی ئەتۆمی تۆڵەسێن وەڵام دەداتەوە. ئەگەر بێت و یەكەمین لێدانیش بە شێوەیەك بێت چەكەكان كۆن نەبن، وەكو چەكی كۆمەڵكوژ لەوانەیە ئیسرائیل دیسان بە ئەتۆم وەڵام داتەوە. ئەوكاتە ئەو وەڵامدانەوەیە بەشێوەیەكی گەورە پێشبینی كراوە كە ئیسرائیل وەڵام بداتەوە لە هەمانكاتدا خەمڵاندنەكان زیانی زۆری بە دوایدا دێت. 


ئەگەر بێت و ئیسرائیل تەنیا هێرشێكی تەقلیدی چڕ ئەنجام بدات ناكرێت ئیسرائیل لە تۆڵەی ئەتۆم دوور بكەوێتەوە، بە تایبەتی: 

 ئەلف: پێشبینی دەكات وڵاتی دەستدرێژكەر خاوەنی چەكی ئەتۆم بێت. 
با: لە هەمان كاتدا سەركردەكانی ئیسرائیل باوەڕیان وایە كە چالاكییە تۆڵەسێنەكانی بێ چەكی ئەتۆم بەس نییە بۆ ئەوەی ڕێگە لە ناوبردنی وڵاتی جوو بگرێت. 
لە هەموو بارەكاندا ناكرێت ئیسرائیل ئەوە لە بیر بكات كە ئەو دۆخە بەبێ وەڵام بهێڵێتەوە. دەیانەوێت بەو هێرشانە زۆر شتی دووژمنەكانی لەناوبەرێت. 

2-تۆڵەسەندنەوەی ئەتۆمی دژ
ئەگەر بێت و ئیسرائیل نیگەران بێت لەوەی دوژمنەكانی بە چەكی كۆن هێرشی دەكرێتە سەر، ئەوكاتە دەبێت ئەو وڵاتە چاوەڕوانی هەنگاوەكانی داهاتووی ئیسرائیل بێت. لە هەموو بارەكاندا ئەگەر بێت بە ئەتۆم هێرشی بكرێتە سەر ئەوا ئیسرائیل ناوچەكە بە چەكی ئەتۆم ئاگر دەدات. ئەگەرهات و دوژمن بە چەكی كۆمەڵكوژ هێرشی كرد ئەوا نیگەرانیەكانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنەكان زیاتر دەبێت. هەموو بڕیارەكان پەیوەندی بە سەرانی ئیسرائیلەوە هەیە كە چۆن پێشوەخت خۆیان بۆ ئەو هێرشە ئامادە دەكەن. 

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بێت و هێرشەكان بۆ سەر خەڵكانی سڤیلی ئیسرائیلی بن و دژی ئامانجە سەربازییەكانی ئیسرائیل نەبێت ناكرێت ئەوان چەكی ئەتۆم لە دژی نەیارانیان بەكار نەهێنن. 

لەو كاتەدا دەبێت، دەبێت هەمووان ئاگاداری ئەوەبن كە ئیسرائیل بە هەموو جۆرەكان لە هەوڵی ئەوەدایە هێرشی گەورەی نەكرێتە سەر ئەگینا چەكی ئەتۆم زۆر لەبارە بۆ ئەو بەكاریبهێنێت.

3-لێدانی پێشوەختی ئەتۆم
هیچ لۆژیكی نییە كە ئیسرائیل بۆ پاراستنی خۆی چەكی ئەتۆم بەكاربهێنێت، ڕاست هەندێك دۆخی خێرا هەیە كە وادەكات لێدانەكان لۆژیكی بن. بەڵام بە دووریش نازانرێت ك ئیسرائیل ڕێگە بەخۆی بدات تاوەكو بگاتە ئەو دۆخە ترسێنەرە كە چەكی ئەتۆم بەكاربهێنێت. ئەگەر چەكی ئەتۆم بەكارنەهێنێت ئەوا مەترسی درووست دەبێت لەسەری و ئەگەریش بەكاربهێنت ئەوان دەچێتە ژێر بەندەكانی جەنگەوە و وادەكات یاساكانی نێودەوڵەتی پێشێل بكات. 


ئەمەش واتای ئەوەیە كە پێشبینی ناكرێت ئیسرائیل پێشوەخت چەكی ئەتۆم بەكاربهێنێت:

 ئەلیف: ولاتانی دژە ئیسرائیل چەكی ئەتۆم و كۆمەڵكوژ بەكاردەهێنن ئەوكاتە دەتوانن وڵاتی جوو لەناوبەرن.
با: ئەوانەی دوژمنی ئیسرائیلن نیازە سەربازییەكانی بەشی تواناكانیان دەكات.
ج: ئەوانەی دژی ئیسرائیلن دەیانەوێت سەربە ئیسرائیل دانەوێنن.
د: ئیسرائیل باوەڕی وایە كە ڕێكارەكانی خۆپاراستنی نا ئەتۆمی وایلێدەكات كەمتر بتوانێت خاك و هاونیشتمانیانی بپارێزێت.

4-چوونە ناو جەنگی ئەتۆمەوە
ئەگەر بێت و بە ڕاستی جەنگی ئەتۆم لە نێوان ئیسرائیل و دوژمنەكانی بەرپا بێت، دەكرێت بە شێوەیەكی دیكە جەنگی ئەتۆم بەرپا بێت.


ئەمەیان ڕاستە تاوەكو:
1- لێدانە یەكەمەكانی دژی ئیسرائیل توانایی تەلئەبیب لەناونابات تاوەكو لێدانی دووەم نەیەت.
2- لێدانە خۆپارێزەكانی ئیسرائیل كە چەكی ئەتۆم لەخۆ دەگرێت هیچ لە توانای ئیسرائیل كەمناكاتەوە تاوەكو ئەو كاتەی ئەوان وەڵامیان دەبێت.
3- ئیسرائیل دەتوانێت بە خێرایی وەڵامی ئەو لێدانانە بداتەوە بەرامبەرەكەی تێكبشكێنێت بە واتایەكی دیكە دەستوەسان ناوەستێت. 
نووسەرەكە باس لەوە دەكات بە پێی ئەو چوار سیناریۆیە دەبێت ئیسرائیل بیر لەوە بكاتەوە چۆن ستراتیژیەتێكی توند بە مەبەستی چەكی ئەتۆم دابنێت. تاوەكو بتوانێت ڕێگری لەو هێرشە كراوانە بگرێت كە ئەگەری هەیە بكرێتە سەری، ئەمرۆ بێت یا سبەی تەلئەبیب دەبێت سیاسەتی مێژووی خۆی سەبارەت بە ئالۆزی ئەتۆمی ڕوون بكاتەوە. 

لە كۆتایدا ڕاپۆرتەكە بەوە كۆتایی دێت، كە خاڵە یەكلاكەرەوەكان چێژ لەوە دەبینرێت كە بە شێوەیەكی عەقڵانی بیر لە مەسەلەكان بكرێتەوە. ئەوپرسیارەش لە ئارادایە كە "كیم جۆن ئۆن" دەتوانێت پەیوەندییەكی دەستەبژێری بۆ درووستكردنی بڕیاری ئێران بدات. ئەوكاتە ئیسرائیل پێوستی پێیەتی وەكو نەتەوەیەكگرتووەكان بە ئاراستەی كۆریایی باكور كێشاویەتی. لەم دۆخە تێڕاماوەدا تەلئەبیت دەبێت بڕیارێكی درووست بدات كە جیاكاری لەنێوان عەقڵانی و حەقیقەدا بكات بەڵام ئەوەیان بە شێوەی پراكتیك ناكرێت ئەم ڕێوشوێنە بە ئاسانی بەڕێوە بچێت.