ڕاپۆرتی جیهانی

01:26 - 02/09/2019

لە پشت هەموو تاوانێكی گەورەوە" شێت"ێك هەیە‌

پەیسەر

ڕفێنەرێكی فرۆكە بە ناوی" سەیفەدین مستەفا ئیمام" توانی بە هەڕەشەكردن لە دەستەی فڕۆكەوانی هێڵی میسر، فڕۆكەیەك بفڕفێنێت، ئەو بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە لە ژێر جلەكانیەوە  پشتوێنی مین ڕێژكراوی هەڵگرتووە. ئەو دەویست فڕۆكەكە بە ئاراستەی توركیا بەرێت. كاتێك سەركردەی فڕۆكە بە ڕفێنەرەكە دەڵێت بەنزینی فڕۆكەكەی ئێمە بەشی توركیا ناكات، ڕفێنەرەكەش دەڵێت" دە كەواتە وەستا گیان بۆ قوبرسمان ببە."

 

لەم ڕووداوە ڕاستەقینەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە زۆربەی ئەوانەی كە پڕن لە دونیای تاوان و خوێنڕشتن، كەسانێكی كەم عەقڵ و شێتن.


كالیگلۆلای ئیمپراتۆر
ئەو ئیپمراتۆریەكی گەوری ئیتاڵی بوو. ناوبانگێكی زۆری هەبوو لەوەی دڵڕەق و خوێنڕێژە. زۆرێك لە زانانیان وایانلێكداتەوە كە ئەو پیاوە كردەوەكانی لە ئەنجامی كەم عەقڵی و دەروون شێواوی ئەوەوە كردووە. بەوە ناسراوە كە شێتی گەورەیی بووە، تاوەكو ئەو شوێنە شێت بووە كە گۆشتی مرۆڤی خواردووە.

نيرۆن بە هۆی شێتیەوە رۆمای سوتاند و گەلەكەی كوشت
ئیمپراتۆری ڕۆمانی لە مێژوودا بەوە بەناوبانگ بوو كە شێت بووە. ئەو هەمیشە تینووی خوێنی مەسیحیەكان و چەوساندنەوەیان بوو. بە فیتی لەشفرۆشێك ژنەكەی خۆی كوشت، دواتر بە پلانێك ویستی باوكی بكوژێت ئەوەش لە ڕێگەی نقوومكردنی بە ئاوەوە بەڵام دواتر ڕزگاری بوو. دواتر سەربازەكانی خۆی نارد بۆ كۆشك و فەرمانیدا بیكوژن و تەرمەكەی بسووتێنن. گەورەترین كارەساتی نیرۆن ئەوەبوو كە شاری رۆمای كۆنی سوتاند. ئاگرەكە ماوەی هەفتەیەكی خایاند ئەمەش وایكرد سێ بەشی شارەكە بسووتێت و رۆما بوو بە كۆمەڵێك لە خاشاك.

مارشاڵی فەرەنسی" گیل دی ڕی"
یەكێك لە سەركردە ناودارەكانی سوپای پیرۆزی فەرەنسا" جان دارك" بوو كە لە دژی بەریتانیا بەشداری جەنگی 100 ساڵەی كرد.

ئەم سەركردەیە هەستا بە لاقەكردنی سەدان منداڵ، لە كاتێكدا ئەم پیاوە مناڵێكی زۆری بانگهێشتی ماڵەكەی خۆی دەكرد، دوای ئەوەی دەستدرێژی سێكسی دەكردە سەریان، ئەوجا دەیكوشتن و دەیسوتاندن. تاوەكو ئێستا نازانرێت ژمارەی قوربانیەكان چەندە، بەڵام لە نێوان 80 بۆ 200 مناڵ دەبێت. هەندێكی دیكەش دەڵێن ژمارەی قوربانیان 800 مناڵ بووە.

شا ماری یەكەم
یەكەمین پادشای ئینگلتەرا بووە، "ماری خوێناوی" ناسرابوو. لە كاتێكدا ئەو بە دەستێكی ئاسنین وڵاتی بەڕێوە دەبرد، بە كەسێكی خوێنڕێژ و چەوسێنەر ناسرابوون دەویست چاكسازی لە مەزهەبی پرۆتستانیەكان بكات. بۆیە هەزاران كەسی لە گەلەكەی خۆی سوتاند.

قەیسەر ئیڤانی چوارەم
قەیسەری ڕووسیا بە " ئیڤانی ترسێنەر" ناسرابوو. بەهۆی ئەوەی هەرجارێك شێتی لێیدەدا. قوربانیەكانی ئەشكەنجە دەدا و پێش ئەوەی فڕێیان بداتە بەفرەوە قاچیانی دەبڕییەوە. ئەو بە كۆمەڵ دەستدرێژی دەكردە سەر ژنانی ئەرستۆكرات و دەیكوشتن. چەندین جاریش بە كۆمەڵك خەڵكی كوشتووە، جارێك لە شێتی دەیگرێت كوڕەكەی خۆی دەكوژێت.

ماركیز دو ساد
رۆماننووسی فەرەنسی، ڕۆمانەكانی ماییەی مشتومڕی زۆربوو. ئەو هەمیشە بەوە ناسراوە كە یەكەمین كەسێك باسی لەوە كردوە لە سێكسدا ئازاری بەرامبەر بدرێت. دواتریش ڕێبازەكەی بە "سادیزیم" ناسرا. ئەو لە ماوەی ژیانیدا چەندین جار ڕەوانەی زیندان كراوە و لەوێ یاداشت و پەرتووكەكانی خۆی دەنووسی، چەند جارێكیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی دروونی كراوە.

هیلتەر
دامەزرێنەری نازییەكانی ئەڵمانیایە. ئەو بە شێتی و سەركەشی بەناوبانگە. قوربانیەكانی دەستی هیتلەر گەیشتبووە ملیۆنان كەس. ئەو بە بڕیارێك سەرجەم قەرەجەكانی ئەڵمانیا و ئەو وڵاتانەی لەناوبرد كە داگیریدەكرد. چەندین شێوازی سەیری بۆ كوشتوبڕ دادەنا، لەوانەش خنكان بە گاز و سوتاندنی جەستە. گەورەترین تاوانیش فڕنەكەی هیتلەرە كە بە هۆڵۆكۆست بەناوبانگە.

رۆبرت بیكتۆن
پێگەی ئەلیكترۆنی ئەمازۆن یاداشتەكانی بكوژێك بەناوی " رۆبرت بیكتۆن" بڵاوكردەوە. ئەو كەسە تۆمەتبارە بە كوشتنی 48 ژن، لە كاتێكدا یاداشتنامەكەی 114  لاپەڕەیە. لەوێ باس لەوەدەكات كە ئەو بێ تاوانە. ئەم پەرتووكە لەسەرجەم چاوپێكەوتن و دانپێدانەكانی رۆبەرت پێكهاتووە و نووسەرێك بەناوی مایكڵ شڵدریس پێداچوونەوەی بۆ كردووە و نووسیویەتەوە.

جیم جیمس
ئەو خۆی بە میراتگەری خوا لەسەر زەوی دادەنا، بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكرد. لە ساڵی 1964 پێشبینی ئەوەی دەكرد كە جەنگی ئەتۆم لە 1967 بەرپا دەبێت. ئەوەش وایكرد كۆمەڵێك هەموو شتێك جێبهێڵن و بەرەو كالیفۆرنیا بڕۆن. لە كۆتایدا شوێنكەوتووانی باسیان لەوە دەكرد" ئێمە نامانەوێت لە ئاشتیدا بژین و لە ئاشتیدا بمرین." بۆیە فەرمانیكرد هەموویان ژار بخۆنەوە. دوای پێنج خولەك 913 كەس خۆیان كوشت.

حاكم بامراللە
خەلیفەی شەشەمی فاتیمیەكان بوو، خاوەنی مزگەوتی گەورە و بەناوبانگی شەقامی مەعز لە قاهیرەی كۆن بوو. ئەو بەوە ناسراوە كە شێتی لێیدەدا. بۆیە بڕیاریدا خواردنی ملوخیە قەدەغە بكات و تەنیا لە جەژنی قورباندا مانگا سەرببڕن. ئەو زۆر حەزی لە كوشتن بوو، بۆیە فەرمانی دەردەكرد كە ژنان بخەنە سندووقەوە و لە دەریادا نغرۆیان بكەن.