03:15 - 28/09/2019
ئه‌و پێنج ئافره‌ته موسوڵمانه‌ى جیهان ده‌گۆڕن
له‌رۆژی جیهانی یه‌كسانی ئافره‌تان له‌ساڵی 2019رێكخراوی ( بینی ئه‌پیل ی خێرخوازی) له‌گوتارێكدا كه له‌تۆڕی زه موسلیم فایب-دا بڵاویكرده‌وه، چیرۆكی پێنج ئافره‌ت ده‌گێڕێته‌وه كه جیهان به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕن. راپۆرته‌كه به‌وه ده‌ستپێده‌كات كه پێش كه‌متر له 100ساڵ، ئافره‌ت مافی به‌شداری له‌ده‌نگدانی نه‌بوو، له‌ئه‌مریكا و پێش 101 ساڵ ئافره‌تانی به‌ریتانیا توانیان مافی به‌شداری كردن له‌ده‌نگدان به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌پێناو مافى ده‌نگدان و مافه‌كانى دیكه‌دا تێكۆشانیان كرد، جیهانى ساڵانه یادیان ده‌كاته‌وه. به‌پێی راپۆرتی په‌یمانگای ماكینزی جیهانی كۆتایی هێنان به‌جیاوازی مووچه به‌ته‌واوه‌تی 28 تریلیۆن دۆلار بۆ ئابوری جیهان زیاد ده‌كات له‌ساڵی 2025، ئه‌م ژماره‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه‌پرسی یه‌كسانی كرێ ته‌نها پرسی ئافره‌تان نییه، به‌ڵكو پێویستیه‌كی ئابوریشه.
كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كان وه‌ك ئێستا بن، ئه‌وه یه‌كسانی كرێی هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێویستی به دوو سه‌ده‌ی تره، بیهێنه به‌رچاوی خۆت 200 ساڵی تر ئافره‌ت ده‌گات، به‌وه‌ی ئه‌و كرێیه وه‌ربگرێت كه پیاو وه‌ریده‌گرێت له‌كارێكی وه‌ك یه‌كدا.
بینی ئه‌بیل ده‌ڵێت:"واده‌رده‌كه‌وێت نه‌بوونی یه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌سه‌ره‌تادا ترسێنه‌ربووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و چیرۆكه به‌رده‌وامانه باسبكه‌ین كه ده‌یانبینین هه‌موو رۆژێك به‌وشێوه‌یه هه‌ستاین به‌كۆكردنه‌وه‌ی چیرۆكی پێنج ئافره‌تی موسڵمانى كاریگه‌رو سه‌رنجراكێش، پێمان وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و ده‌ستكه‌وتی ئه‌و ئافره‌تانه، ده‌كرێت ئومێد بچێنێت له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا و هانی ئافره‌تانی گه‌نجی تر بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌تێكۆشانی به‌رده‌وام له‌پێناوی یه‌كسانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز".
مه‌ناڵ رۆسته‌م
مه‌ناڵ رۆسته‌م، وه‌رزشوانێكی میسری و راهێنه‌ر و پزیشكی ده‌رمانسازی سه‌ریری و دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ( حجاب رزگاربكه‌ن)ه. به‌بێ گومان چالاكوانێكی دیار و سه‌ركه‌وتووه، بێره‌چاوكردنی ژیانی پیشه‌یی گه‌شه‌كردووی كه راهێنه‌ری یانه‌ی نایكیه بۆ راكردن، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر سێ به‌رزترین شاخ له‌جیهاندا سه‌ركه‌وتووه، له‌ناو ئه‌و شاخانه‌دا شاخی كلیمنجارو هه‌یه، بۆ یارمه‌تیدانی دروستكردنی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی تایبه‌ت به پزیشكی شێرپه‌نجه‌ی منداڵانی فه‌له‌ستین، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی ژماره‌یه‌كی زۆری گروپی خێرخوازی بۆ یه‌كتاپه‌رستی، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردووه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی سوریا و ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌مریكا به‌هۆی لافاوه‌وه ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه، هه‌روه‌ها بۆ دارچاندن له‌میسر.
ئاستی هۆشیاری ده‌رباره‌ی پرسه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه پێویسته‌كانى له‌میسر به‌رزكردۆته‌وه، له‌رێگه‌ی به‌شداریكردن له‌سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌دانیشتووان، ئه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌مانگی كانونی دووه‌می ساڵی رابردوو كه‌وته سه‌رپێ.
بینی ئه‌بیل پێیوایه ئافره‌ته وه‌رزشوانه‌كانی وه‌ك مه‌ناڵ، بوونه كلیلی پارێزگاری له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پارێزگاریكار سه‌باره‌ت به‌ئومێد ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی یه‌كسانی ئافره‌تان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌بواری چوونه سه‌رشاخ و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نه‌رمی و كاریگه‌ری ئه‌رێنی كه ئافره‌تان له‌جیهاندا به‌دیان هێنا.
ئیلهان عومه‌ر
دوای ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌ویلایه‌تی مینیسوتا له‌مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژێردرا، ئه‌و له‌چه‌ند بوارێكدا بووه یه‌كه‌م ژن له‌وانه‌ش یه‌كه‌م ئافره‌تی ره‌شپێست و یه‌كه‌م ئه‌مریكی به‌ره‌گه‌ز سۆماڵی بوو كه له‌ویلایه‌تی مینیسوتا هه‌ڵبژێردرا، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و دووئافره‌ته‌ی له‌گه‌ڵ ( ره‌شیده ته‌لیب) بوونه دوو ئافره‌ت بۆیه‌كه‌مجار چوونه كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌كوشتن و بیردۆزی پلانگێری له‌لایه‌ن نه‌یاره‌سیاسییه‌كانیه‌وه، ئیلهان به‌رده‌وامبوو له‌پابه‌ندبوون به‌پرسه‌كه و به‌به‌رده‌وام پێشنیاره‌كانی خۆی بۆ باشكردنی كرێی كاركردن ده‌خسته‌ڕوو.
مافی مرۆڤ: ئیلهان سه‌ركۆنه‌ی مامه‌ڵه‌ی چین-ی كرد له‌گه‌ڵ گه‌لی ئویجور-( گروپێكی ئیسلامین له باكوری رۆژئاوای چین)، ئیلهان له‌تویتێكدا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی 2019 ی سریلانكا نوسی ( پێویستناكات هیچ كه‌سێك له‌وه بترسێت له‌و بیروباوه‌ڕه‌ی په‌یڕه‌وی لێده‌كات له‌ناو په‌رستگاكاندا).
خوێندن: ئیلهان پشتیوانی خوێندنی بێبه‌رامبه‌ری زانكۆ ده‌كات، بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی داهاتی خێزانه‌كانیان له 125 هه‌زار دۆلار كه‌متره، له‌مانگی حوزه‌یران پرۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌ش كرد به‌ناوی (شه‌رمه‌زارنه‌بوون له‌خوێندنگا) بۆ كۆتاییهێنان به‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه قه‌رزداری خوێندنگاكانن.
كۆچ: ئیلهان به‌توندی دژایه‌تی سیاسه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كات، ده‌رباره‌ی كۆچ له‌ناویشاندا سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌هاوڵاتیانی هه‌شت وڵات ( زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه موسڵمانن)، هه‌روه‌ها دژی هه‌وڵه‌كانی داخستنی سنوری ئه‌مریكایه و رایگه‌یاند، پلانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ دروستكردنی دیوار له‌سنوره‌كان ره‌گه‌زپه‌رستیه و هه‌ڵه‌یه.
مهویش حیات
له‌وانه‌یه بۆیه‌كه‌م جار له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن بتبینیبێت، به‌ڵام مه‌هویش حیات جێگه‌ی گرنگی پێدانی گه‌وره‌یه له‌رێگه‌ی چالاكیه مرۆڤانه‌كانی له‌ته‌واوی جیهان، مهویش ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و رابه‌ری كاره خێرخوازیه‌كانی پاكستانه، به‌هۆی زمان پاراوی و بوونی لایه‌نی سۆزداری مهویش، له‌م دوایانه‌دا بووه ناونیشانی سه‌ره‌كی به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای ئاشتی له‌پاكستان ده‌كرد و نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌رێنی پیشاندا، له‌میانی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی براید ئوف بیرفورمانس له ئۆسلۆ، هه‌فته‌ی رابردوو مه‌هویش گوتارێكی جوانی پێشكه‌شكرد، به‌م دواییانه‌ش له‌رێگه‌ی گوتارێكه‌وه كه سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، دژایه‌تی خۆی بۆ نه‌ته‌وه‌گه‌ریی پارچه‌پارچه‌كردن ده‌ربڕی، جه‌ختی له به‌رپرسیارێتی و نوێنه‌رایه‌تی باڵا له‌پێناوی به‌هێزكردنی ئاشتی و مرۆڤایه‌تی كرده‌وه، گوتی ( مه‌به‌ستی من كاتێك باسی مافی ئافره‌ت ده‌كه‌م یان پشتیوانی فێركردنی چینێك ده‌كه‌م، یان پشتیوانی كارێكی مرۆیی ده‌كه‌م، بۆ یه‌كخستنی خه‌ڵكه نه‌ك دابه‌شكردنیان).
هه‌ر ئه‌م ساڵ حكومه‌تی پاكستان رێزی له‌مه‌هویش نا، به‌جۆرێك خه‌ڵاتێكی پێدا كه‌به‌رزترین خه‌ڵاته هاوڵاتی پاكستانی بتوانێت به‌ده‌ستی بهێنێت.
لیندا سه‌رسور
چالاكوانێكی ئافره‌تی ئه‌مریكییه، شانازی به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌ستكه‌وته دیاره‌كانیه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌شداری له مه‌راسۆنی ئافره‌تانی جیهانی بووه له‌ساڵی 2017 و 2019 و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی جێبه‌جێكاری كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی- ئه‌مریكی بووه له‌نیویۆرك و گۆڤاری تایم له‌ساڵی 2017 دا، ناوی خسته ناو یه‌كێك له 100 كاریگه‌رترین كه‌سه‌كان له‌جیهاندا، لیندای به‌ره‌گه‌ز فه‌له‌ستینی توانی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری به‌لای خۆیدا رابكێشێت له‌دوای ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی به‌هۆی چاودێری پۆلیس بۆسه‌ر موسڵمانان هاته‌كایه‌وه، پاشان به‌شداری له‌چه‌ندین پرسی تری تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نیه‌كان كرد وه‌ك سیاسه‌تی كۆچ و مافی ئافره‌ت و توندوتیژی پۆلیس، هه‌روه‌ها چه‌ندین خۆپیشاندانی بۆ مافی ره‌شپێسته‌كان رێكخست، به‌م شێوه‌یه به‌شداریكرد له باشكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
• رۆڵی هه‌بوو له‌و پرۆسه سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌نجامدران بۆئه‌وه‌ی دانبنرێت به‌جه‌ژنی موسوڵمانان له‌خوێندنگا گشتییه‌كان له‌شاری نیویۆرك، به جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربانی ساڵی 2015 ده‌ستی پێكرد.
• ده‌ستیكرد به‌رێكخستنی خۆپیشاندان له‌چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ( ژیانی ره‌ش پێسته‌كان گرنگه)، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه له مایكڵ براون كرا، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ربوو له‌دروستكردنی ( موسوڵمانان له‌پێناوی فیرجسون ) كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی موسڵمانانه تێده‌كۆشێت له‌پێناوی گۆرانكاری له میسوری.
• كۆشكی سپی رۆڵی لیندای به‌رزنرخاند، به‌وپێیه‌ی بۆته پاڵه‌وانی گۆڕانكاری و جێگه‌ی بیرنی ساندرز سیناتۆری ئه‌مریكی گرته‌وه، له‌میانی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2016 دا.
• دوای ئه‌وه‌ی گۆڕستانی یه‌هودییه‌كان له‌ساڵی 2017 رووبه‌ڕووی تێكدان بووه‌وه، لیندا پرۆسه‌یه‌كی پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی راگه‌یاند له‌پێناوی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕستانه.
ئبتهاج محه‌مه‌د
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چالاكوانێكی دیاره، هه‌روه‌ها ئافره‌تێكی یاریزانه له تیپی شمشێربازی ئه‌مریكا و ساڵی 2016 دا توانی خه‌ڵاتی برۆنزی به‌ده‌ستبهێنێت، ئبتهاج یه‌كه‌م ئافره‌ته له‌مێژوودا به‌ناوی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداری پێشبڕكێ بكات و له‌هه‌مان كاتدا حجاب بێت، یه‌كه‌م ئافره‌تی موسوڵمانه مه‌دالیا له‌یاری ئۆڵۆمپیاد به‌ده‌ستبهێنێت.
چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی ئیبتهاج له‌بواری وه‌رزشدا
• پاڵاوانی ئۆلۆمپیادی تازه‌پێگه‌یشتوانی ساڵی 2005 بووه.
• له‌پله‌ی سێیه‌م له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌پله‌ی 23 دایه له‌سه‌رئاستی جیهان.
• پاڵاوانی جیهانی بووه له‌ساڵی 2014 دا.
• پێنج مه‌دالیای له‌یاری جیهانیی به‌ده‌ستهێناوه.
ئیبتهاج له‌رێگه‌ی وه‌رزشه‌وه توانی ئیلهام به‌خشبێت، ببێته باڵیۆزی وه‌رزشی له( ده‌ستپێشخه‌ری توانای ژنان و ئافره‌تان له‌بواری وه‌رزش ی) سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
له‌ساڵی 2014 خۆی و خوشكه‌كانی له‌كۆمپانیای لویلا، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كیان كرد به‌ئامانجی له‌به‌ركردنی "جلوبه‌رگری داپۆشراو" له ناو موسوڵمانان و نا موسڵمانان، ئیبتهاج گه‌شتی بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات كرد به‌مه‌به‌ستی باسكردنی گرنگی وه‌رزش و فێربوون و له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر له‌ساڵی 2017 دا، كۆمپانیای ماتیل بۆ دروستكردنی یاری یه‌كه‌م بووكه شوشه‌ی باربی موحه‌جه‌به‌ی له‌شێوه‌ی ئیبتهاج دروستكرد.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئیبتهاج محه‌مه‌د له‌جیهانی وه‌رزشیدا و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌بوون، ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌رئاستی جیهان به‌دوای خۆیدا هێنا، نه‌بووه ئیلهام به‌خشی ته‌نها بۆ موسڵمانان به‌ڵكو سه‌لماندی بۆ ئافره‌تان كه ( به‌بێ ره‌چاوكردنی ئاین و ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌موو شتێك به‌ده‌ستده‌هێندرێت، به‌مه‌رجێك پاشه‌كشه و خۆ راده‌ستنه‌كردنی تێدانه‌بێت) وه‌ك خۆی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند.
له‌رۆژی جیهانی یه‌كسانی ئافره‌تاندا، گرنگه ئه‌وه به‌بیرخۆمان بهێنینه‌وه كه سه‌ركه‌وتنه‌كان و كاری قورسی ئه‌و پێنج ئافره‌ته و خه‌ڵكانی تریش، یارمه‌تیده‌ری هه‌مووان بوون بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، پێویسته پارێزگاری له‌ئومێد دژی نائومێدی برێت، چونكه ئه‌وه گره‌نتی ئاینده‌یه‌كی روون و پڕه بۆ ئافره‌تان، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سوورن له‌سه‌ر به‌دیهێنانی گۆڕانكاری.