ڕاپۆرتی جیهانی

06:56 - 24/10/2019

ڕوسیا نیگەرانیەکانی ئەمریکا و فەرەنسا زیاد دەکات؟‌

عومەر عەبدول

نوسەرو ڕۆژنامەنووس (جۆبینی) دەڵێت هەوڵەکانی ڕوسیا لە پێناو پێگەو شوێنپێی لەکیشوەری ئەفریقا بووەتەجێگای نیگەرانی ئەمریکا و فەرەنسا .

لەوڕاپۆرتەدا کەپێگەی ئەلیکترۆنی (کوارتز) بڵاوی کردۆتەوە (بینی) ڕونیکردۆتەوە کەڕوسیا لە ساڵی (2015) وەڕێکەوتنی واژۆ کردوە لەگەڵ (21) وڵاتی ئەفریقی و لەسالی ڕابردودا بازرگانیەکەی لەگەڵ ئەم کیشوەرەدا گەشەی کردوە بەڕێژەی (20.4) ملیار دۆلار بۆ ساڵی (2018) کە لەساڵی (2009) (5.7) بوە .

هەروەها لەم مانگەدا لە سەیرانگای (سوچی) لوتکەی (ڕوسیا-ئەفریقا) دەبەسترێت و(50) سەرۆکی وڵات بانگهێشت کراون بۆی .

نوسەر ئاماژە بەوەش دەکات کەڕوسیا لەدوای چونی بۆ دورگەی (قورەم) و سەپاندنی سزای ئابووری بەسەریدا لەلایەن ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە ، ناچار بوە کە هەندێ هاوبەشی دیبلۆماسی نوێ و بازاڕی چەک و کەل و پەل بدۆزێتەوە، چونکە ئەو هاوبەشیەی نێوان ڕوسیا و کیشوەری ئەفریقا ترسی لای ویلایەتەیەکگرتووەکان و فەرەنسا دروست کردووە .

هەروەها (بینی) لێدوانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشوو (جۆن بۆڵتون) کە باسی لە ستراتیژی سەرۆک ترامپی کردبوو لەبارەی کیشوەری ئەفریقاوە لە دیسەمبەری (2018) وەرگرتووە کە (بۆلتۆن) وتبوی ڕوسیا پەیوەندییە سیاسی و ئابوریەکانی بەرەو پێشەوە دەبات لە سەرانسەری کیشوەری ئەفریقادا بەبێ گوێدانە سەروەری یاسا و شەفافیەت لەو بوارانەدا .

(بۆڵتون) ئەوەشی ڕاگەیاند کەڕوسیا بەردەوامە لەفرۆشتنی چەک و سەرچاوەکانی ووزە، لەبەرامبەر بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو دەنگانەی کە پیاوە بەهێزەکان لەلوتکەی دەسەڵاتدا دەهێڵێتەوە و ئاسایش و ئارامی دەستەبەردەکات و هاوکات لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی خەڵکی ئەفریقا دژ دەوەستێتەوە .

(بینی) قسە لەبارەی لوتکەی ڕوسیا - ئەفریقا وە دەکات کەیەکەم لوتکەیەو بڕیارە لە (23 و 24) ی ئەم مانگە گرێ بدرێت لە سەیرانگای (سوچی) لەڕوسیا کە (50) سەرۆکی وڵات بانگهێشت کراون بۆی .

ئاماژە بەوەی مەترسی سیاسەتمەدارانی ئەمریکی هاوکاتە لەگەڵ مەترسیەکانی دەزکاگانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا و ویلایەتەیەکگرتووەکان لەگەڵ (هەندێ دەزگای ڕاگەیاندنی ئەفریقی) کەهەمویان ڕەخنەیان هەیە لەو هەڕەشە و مەترسیانەی ڕوسیا دروستی کردووە لەسەر دیموکراتی و مافی مرۆڤ .

هەرەوها ئاماژەی داوە بەوەی ئەو لوتکەیە کە (ڤلادیمیر پوتن) سەرۆکایەتی دەکات لەدوای پێنج ساڵ دێت لە هەڵمەتێکی دیبلۆماسی و ئابووری و سەربازیی چڕوپڕ، هاوکات ئەو لوتکەیە سەردەکێشێت بۆ گێڕانەوەی ڕۆڵی بەرچاوی ڕوسیا کە پێشترڕۆلی کاریگەر و هەژمونی هەبوە بەسەر کیشوەری ئەفریقا  هاوشێوەی هەژمونی (چین).

(بینی) ڕونی دەکاتەوە کە کۆنگرەی کۆمکاری چینی ئەفریقی زۆر گاریگەرە چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی پاڵپشتی ئابوری وڵاتانی کیشوەری ئەفریقایە ، کە ژمارەیەکی زیاتری سەرانی ئەفریقی ئامادەی کۆبونەوەی ڕێکخراوی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون کە (پەکین) ساڵی ڕابردوو میوانداری کردووە .

وەک ئەوەی (بینی) ئاماژەی پێدابوو ڕوسیا بە هیوایەکی زۆرەوە لەو پەیوەندییە کاریگەرەی دەڕوانی لەگەڵ سەرانی ئەفریقیدا ، تەنانەت ئەگەر هۆکاری جیاوازیش هەبوبێت ، بەو واتایەی کە دەیەوێت ڕێکەوتننامەی زیاتر واژۆ بکات لەبواری سەربازیدا ، لەگەڵ ئەوش کە بەم دواییانە ئاشکرا کرا لەگەڵ نەیجیریا بۆ بەرەنگاری تاقمی (بۆکۆحەرام) سەرباری لەبواری نەوت و غاز و کانزا لەگەڵ وڵاتانێکی وەکو (مەدەغەشقەر و مۆزەمبیق و زیمبابۆی و سودان و باشوری سودان  ڕێکەوتننامەی ئەنجام داوە.

(بینی) پێی وایە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم لوتکەیەڕوسیا پەیوەندییەکانی روسیا زیاتر دەردەکەوێت  لەگەل کیشوەری ئەفریقا   لەدوایڕوخانیڕژێمی سۆڤیەتی پێشوو .

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دواکەوتوە لە گۆڕەپانی جیهانی و هاوکات نەیتوانیوە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەگەڵ کیشوەری ئەفریقا ببەستێت جیا لە فراوانخوازی سەربازی شتێكی دیكەی نەكردووە .

ئاماژەشی داوە بەتێڕوانینی چڕ لە چالاکیەکانی روسیا لە کیشوەری ئەفریقا، دەردەکەوێت کە ستراتیژ و ئامانج و پلانەکانی جیاواز و کەمتر نیە لە ئەمریکا و چین و فەرەنسا .



لەگەڵ ئەوەی کە زۆربونی هەژمونی ڕوسیا بەمانای ئاڵوگۆڕی زیاتری چەک دێت و پاڵپشتێکی زیاترە بۆ سیستمی سەربازیی و گریمانەی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ، کە دەستوەردانی ئەوروپا لەسەر هەموو ئەو بابەتانەڕوی داوە لە ئەفریقا و بەڕێژەیەکی فراوان .
هەرەوها (بینی) ئەوەی خستۆتەڕوو کەڕوسیا ئامادەییەکی پەراوێزی هەیە لە کیشوەری ئەفریقا لەچاو وڵاتانی زلهێزی تردا، هەرەوها لە ئێستادا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندیە بنەڕەتیەکانی ئەو دەوڵەتانە، هەرچەندە ئەوەش قابیلی گۆڕانە .

(بینی) نمونەی نوسینێکی (جاکوب هیدنسکوچ ) لێکۆلەر لە ئاژانسی لێکۆڵینەوەی بەرگری سوید هێناوەتەوە کە دەڵێت: بەرژەوەندیەکانی ڕوسیا هاوشێوەی بەرژەوەندیەکانی هێزە زەبەلاحەکانی کیشوەری ئەفریقایە، کە خۆی ئەبینێتەوە لە هەناردەی چەک و هاوردەی سەرچاوە سروشتییەکان و سەپاندنی هێز .

هەروەها دەڵێت ڕوسیا کاری کردوە لەسەر خێراکردنی هەڵمەتە دیبلۆماسی و ئابووری و سەربازیەکانی بە پشت بەستن بە شێوازی پەیوەندیەکانی سۆڤیەتی جاران ، کە هەستا بە پڕچەککردنی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ جیاوازی چینایەتی (ئاپارتاید)و بزوتنەوە بەرهەڵستکارەکانی داگیرکەران وەک ئەوەی ئەنگۆلا و مۆزەمبیق و جەزائیر.

ئێستا و لەم کاتەدا کەڕوسیا بە گەورەترین سەرچاوەی هەناردەی چەک دەژمێردرێت بۆ ئەفریقا، نزیکەی لەسەدا هەشتای ئەو چەکانەی دەیفرۆشێت بەو کیشوەرە، بۆ جەزائیری هاوپەیمانی پێشوی دەڕوات .

کەپشت بەجبەخانەی ڕوسیی دەبەستێت لە کاتی شۆرشی سەربەخۆیی دژی فەرەنسا لە کۆتایی پەنجاکاندا .

وە رایدەگەیەنێت کە پلانە ئابوریەکانی ڕوسیا بۆ ئەفریقا گرێبەستی نەوت و غاز و کانزا و وزەی ئەتۆمی دەگرێتەوە لە تەواوی کیشوەرەکەدا .

ئەوەشی پەیوەندی بەڕەخنەکانەوە هەیە لەسەر هەژمونی ڕوسیا، نوسەر باسی سودوەرگرنی ڕوسیا دەکات لەیەکە سەربازیە نهێنیەکان دەکات لە دژی دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکان و پیاوە بەهێزەکان کە گوێ بەمافەکانی مرۆڤ نادەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناکرێت و زۆر جار ئەم یەکە سەربازیانە پێکدێن لەو (جاش)انەی کە پەیوەندیان بە تاقمی (فاچنەر) رەوە هەیە، کە رێکخراوێکی نیمچە سەربازیە و پەیوەندیەکی گەرم و گوڕی هەیە لەگەڵ کرملن .
(تاقمی فاچنەر) لەلایەن (یەفگینی برۆجۆزین)ی ڕاوێژکاری پێشوی (پۆتین) وە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەگوترێت کە ئەم تاقمە کۆمەڵێ سەربازی زۆریان هەیە لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و سودان لیبیا و هەروەها لە ئۆکرانیا و سوریا بەڵام بە وتەی (بینی) ڕامکردنی ئەو بەکرێگیراوانە بە تەنها کاری روسەکان نەبوە .

دەڵێت کە سوپای ئەمریکا پشت بەو بەکرێگیراوانە دەبەستێت لە زۆربەی کاتەکاندا بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو حکومەتە، بەکرێ گیراوانی ناوچەی جەنگ سەرباری بەستنی پەیماننامە لەگەڵ تاقمی (بانکرۆفت) کە بارەگاکەیان لە( واشنتۆن) ە بەمەبەستی پشتبەستن پێیان لەناو سۆماڵدا سالی (2011) لەگەڵ ئەوەی یاساکانی فەرەنسا کۆمپانیاکانی ئاسایشی یاساغکردوە بەڵام زۆر جار سەربازە فەرەنسیە  پێشوەکان کار دەکەن لەگەڵ تاقمە بەکرێگیراوە ئەمریکی و بەریتانیەکاندا.

(بینی) پێیوایە کە هەژمونی ڕوسیا لەسەر ئەرزی واقیع هێشتاڕۆڵێکی پەراوێزو بە شێوە ڕێژەییە بە بەراورد لەگەڵ ئەمریکی و بەریتانیەکان سەرباری واژو کردنی ڕێکەوتننامەی ڕوسیا لەگەڵ زیاتر لە بیست وڵات.

 ئەمریکیەکان (34) بنکەی سەربازییان هەیە لە وڵاتانی ئەفریقا وە لە ساڵی (2017) وە نزیکەی (33) نێردەی چالاکی هەیە بە پێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەنووس (نیک تێرس).

ئاماژە بەوەش دەدات کەئەو ژمارەیە هێزە تایبەتەکانیش دەگرێتەوە کە چەندین جەنگی نهێنییان ئەنجام داوە لە لیبیا سۆماڵ و تونس و نەیجیریا، لەگەڵ لێنەپرسینەوە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە .

ئاماژە بەوەی کە سوپای ئەمریکا هەستاوە بە دروست کردنی بنکەی درۆنز (فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان) بە بەهای (110) ملیار دۆلار لە نەیجیریا سەرباری هێزی تایبەتی جێگیر کە زۆر بەشداری جەنگیان دەکرد .

هەرەوەها (بینی) ئاماژەی بەوە کردوە کە دەزگای ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا (CIA) بنکەیەکی تایبەتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەیە لە باکوری نەیجیریا بە درێژایی سنووری لیبیا کە فڕینی نهێنی هەیە لە باشوری لیبیا .

هاوکات سوپای ئەمریکا زیاتر لە (100) هێرشی ئاسمانی ئەنجام داوە لە سۆماڵ لە ساڵی (2017) وە بە گوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی نزیکەی (15) هاوڵاتی بێ گوناهـ بونەتەوە قوربانی لە پێنج لەو هێرشانەدا .
(بینی) دەڵێت: هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا جەنگاون لەناو خاکی لیبیا و مالی و بۆرکینا فاسۆ و چاددا، سەرباری بونی تۆڕێکی سەربازیی فراوان لە زۆربەی وڵاتانی فرانکفۆنی ، هەروەها هێزەکانی فەرەنسا بونی هەیە لە فڕۆکەخانەی سەرەکی ئەو وڵاتانە .

(بینی) ڕونیدەکاتەوە کە سەرباری نەبونی چاودێری گەورە بۆ زۆرێک لەوڕێکەوتننامە سەربازیانەی ڕوسیا ، ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە بوارێک بڕەخسێنێ بۆ مانەوەی بەرژەوەندیەکانی ڕۆژئاوا و بەرەنگار بوونەوەی بە پشت بەستن بە لێدوانەکانی لێکۆلەر (هیدنسکوچ) لە چاوپێکەوتنێکیدا کەگوتی: ڕەنگەڕوسیا بخوازێت لە پێشەنگدا بێت  کاتێ دەرکەوتوە کە ململانێ هەیە لەسەر بۆندێک، وە توانای ئەوەی هەیە بە خێراییەکی زۆر بجوڵێت لە کاتی پێویستدا کە ئەوەش ساڵی (2014) ڕوی دا کاتێك ڕوسیا توانی ڕێکەوتنێک لەگەڵ نەیجیریا واژۆ بکات لە پێش ئەمریکا و بەریتانیا بۆ هاوکاری
نەیجیریا بە هەندێ تانکی سەربازی بۆڕوبەڕوبونەوەی گروپی (بۆکۆ حەرام).

(بینی) دەڵێت : زیاتر چاو لەسەر بابەتی دەستوەردانی ڕوسیایە لەسەر چالاکیەکانی لە کۆمارەکانی ئەفریقای ناوەڕاست کە تێیدا گروپی (فاچنەر) هەڵدەستن بەڕاهێنانی سوپای کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ سەرۆکەکەی ، وە دەوترێت کە هەڵدەستن بە پشکنینی ئەڵماس و زێڕ .


لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت زۆر گرنگە کە وای دابنێین ڕوسیا توانویەتی بەشێوەیەکی نایاسایی دەست وەربداتە کاروباری ئەم داگیرکروە فەرەنسیەی پێشوو، لە دوای دەنگۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر مناڵان و سەربازە فەرەنسیەکان و هێزەکانی پاراستنی ئاشتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرباری شکستی ئەو هێزە لە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنیدا .

هەرەوها (بینی) زانیاری داوە لەسەر شاردنەوەی ڕوسیا بۆڕوداوی کوشتنێکی دڕندانەی سێ رۆژنامەنووس کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بون لە چالاکیەکانی گروپی (فاجنەر) لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، وە بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن (سەنتەری دوسیە) ئەنجامدراوە و چەند ڕۆژنامەنووسێك پێی هەستاون و سپۆنسەر کراوە کە لایەن بازرگان (میخائیل خودرۆ کۆفسکی) دورخراوە .

گریمانەی ئەوە هەیە کە کۆمەڵێك ڕاهێنەری سەربازیی کاریان کردبێت بۆ کۆمپانیای (یەفگینی) بریگۆزین کە دەستیان هەبوە لە رووداوەکەدا .

بە تێڕوانینی (بینی) کوشتنی ئەو رۆژنامەنوسانەی کە لێکۆڵینەوەییان کردوە لە کارەکانی ڕوسیا لە کۆمارەکانی ئەفریقای ناوەڕاس ، ئاراستە کردنی نامەیەکی نهێنیە کە پەیوەندی بە ئازادی رۆژنامەگەرییەوە هەیە ، بەڵام تاوانی کوشتنی لەم شوێنە پێویستە بخرێتە چوار چێوەیەکی فراوانتر لە هەڕەشەکان بۆ سەر کاری رۆژنامەوانی لەم ساڵانەی دواییدا .

بینی دەڵێت: سێ رۆژنامە نووسی فەڕەنسی کوژراون لە ناوچەی جەنگ لە مالی و ئەفریقای ناوەڕاست لە ساڵی (2013) وە خێزانی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان فەرەنسایان تۆمەتبار کردووە بە بڵاوكردنەوەی درۆ لە بارەی ئەو روداوانە و شاردنەوەی زانیاری پێویست لەو بارەیەوە .

بە هەمان شێوەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و چین ، ڕوسیا خاوەنی بەرژەوەندییە لە ئەفریقا و ئامادەیە بۆ بەکارهێنانی ڕێگای نادیموکراسی بۆ بەرژەوەندیەکانی بگریتە بەر، بۆیە بابەتەکە جێدەمێنێت بۆ وڵاتانی ئەفریقا بۆ قۆستنەوەی ڕکابەری ئابوری کەڕوسیا دەستەبەری دەکات لە کاتێکدا کە بەرگری لە مافی مرۆڤ و داوای وەستانی پێشێلکارییەکان دەکات .