ڕاپۆرتی جیهانی

05:04 - 29/10/2019

برێگزت چی لێهات؟‌

پەیسەر

ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە ئاڵۆزیەكانی نێوان یەكێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا لەسەر پرسی چونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەكێتیەكە بەردەوامە و تا ئێستاش نەگەیشتووە بە بنبەست، پێدەچێت كاتی جیابونەوەی  بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا كاتێكی زۆر زیاتری بوێت.

ئێستا بۆرس جۆنسن لە پەرلەمانی وڵاتەكەی و هەروەها لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا سەرقاڵی پڕۆژەی برێگزتن، كە وا دەكات بە یەكجاری بەڕیتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە.

برێگزت چییە؟
برێگزت پڕۆژیەكی  بەریتانییە، بۆ درچونی ئەو وڵاتە لە ئەندامیەتی یەكێتی ئەوروپا، بۆ ئەوەی بتوانێت بە سەربەخۆ لە دەرەوەی ئەوروپا كاری  ئابوری بكات و  هەروەها سنوری خۆی بپارێزێت.

یەكێتی ئەوروپا یەكێتیەكی گەورەی  ئابوری و سیاسییە و بە بەریتانیاوە 28 وڵات ئەندامیەتی و ناوەندی پەرلەمانەكەیان لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكایە.

ئەم وڵاتانەی ئەندامی ئەم یەكێتیەن هاوڵاتیەكانیان دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی  وڵاتەكانی ئەندامی یەكێتیەكە بكەن و هەروەها وڵاتانی ئەندام لەم یەكێتیە، بازرگانی ئازاد پێكەوە ئەنجام دەدەن.

بەریتانیا بۆ دەیەوێت بچێتە دەرەوە؟
لە ساڵی 2016 ەدا پڕۆژەی جیابونەوەی بەڕیتانیا لە یەكێتی ئەوروپا كەوتە بەر گفتوگۆی گەرمی حكومەت و خەڵكی بەڕیتانیاوە.

سەرئەنجام بڕیاردرا لە 23ی مانگی شەشی هەمان ساڵدا ڕاپرسیەكی گەورە لەناو بەڕیتانیادا بكرێت بۆ ئەوەی بۆچونی خەڵكی بەڕیتانیا بزانرێت دەبربارەی برێگزت.

لە ڕاپرسیەكەدا پرسیار بە بەڵێ و نەخێر كرا لەسەر جیابونەوەی بەڕیتانیا لە یەكێتی ئەوروپا.


سەرئەنجام لە كۆی تەواوی دانیشتوانی بەڕیتانیا لەسەدا51 پۆین 9 دانیشتوانی بەڕیتانیا دەنگیان بە دەرچون لە یەكێـتیەكە داو لە%48.1یش دەنگیان بە نەخێر دا لە جیابونەوە لە یەكێتی ئەوروپا.

برێگزت لە نێوان بەڵێ و نەخێری خەڵكدا؟
ڕاپرسی جیابونەوەی بەڕیتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەنگی بەڵێ بۆ جیابونەو زۆرتری بەدەست هێنا وەك دەنگی نەخێر، لەبەر ئەم هۆكارانە.

یەكەم: كاركردن بۆ وەستاندنی کۆچکردنی ئازادانە لە وڵاتەكانی تری یەکێتی ئەوروپا بۆ بەریتانیا.

دووەم: دەسەڵاتە گشتیەكانی بەڕیتانیا لە تەواوی یەكێتیەكە دەردەهێنرێت.

سێیەم: بەفیڕۆنەچونی ڕێژیەیەكی زۆر لە پارەی ی وڵاتی بەڕێتانیا لە پێدانی ئەندامیەتی بە یەكێتی ئەوروپا.

چوارەم: رێگا خۆشكردن بۆ بەڕیتانیا بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا بازرگانی زۆر گەورە و ئازاد ئەنجام بدات.

پێنجەم: گەرانەوەی شكۆ بۆ بەڕیتانیا و هەروەها تاكی بەڕیتانی وەك خاوەن دەسەڵاتێكی مەزنی جیهان.


كەی برێگزت جێبەجێ دەكرێت؟

 هەرلەسەرەتای پرۆسەكەدا وابڕیار بوو كە لە كۆتای مانگی مارسی ساڵی 2019 بەڕیتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە و جیا ببێتەوە.

بەڵام پلانەكەی بەڕیتانیا سەری نەگرت، یەكێـی ئەوروپا بڕیاریدا پرۆژەی برێگزت بۆ ماوەی چەند مانگێك دوا بخات و كاتەكەی بۆ سەرەتای مانگی ئەپرێل دواخرا.

بەپێیی بڕیارەكانی یەكـێتی ئەوروپا ئەگەر تا مانگی ئەپرێڵ بەڕیتانیا نەیتوانی كێشەكانی چارەسەر بكات ئەو ا پێویستە كاتی رێككەوتنەكە بۆ ماوەیەكی تر درێژ بكرێتەوە.

هەر بەپێیی بڕیارەكانی یەكێتی ئەوروپا ئەگەر لەو كاتەدا نەتوانێت كێشەكانی چارەسەر بكات و بچێتە دەرەوە ئەوا دەبێت دووبارە داخوازی دواخستن دووبارە بكاتەوە لە یەكێـتی ئەوروپا.

گرنگی برێگزت بۆ بەڕیتانیەكان چییە؟
بەگەر بەڕێتانیا بتوانێت لەیەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا چەند سودێكی گرنگ و تایبەتی بۆ بەڕیتانیەكان هەیە.

یەكەم: هێز و قورسایی بەڕێتانیا لە تەواوی یەكێتی ئەورپا دیاری دەكرێت كەچەند كاریگەری لەسەر یەكێتی ئەوروپا هەبووە.

دووەم: هەموو ئیمتیازێكی بەڕێتانی بوون بۆ ئەو بەڕیتانیانە دیاری دەكات كە گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە  و چونەتە ناوچەكانی تری ئەندامیەتی یەكێتیەكە.

پەرلەمان و برێگزت
پەرلەمانی بەڕیتانیا چەندین كۆبونەوەی لەسەر پرسی جیابونەوەی ئەو وڵاتە لە یەكێتی ئەوروپا كردووە چەندین جار لە پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە دراوە و لە سەرەتای ساڵی 2019 بە جیاوازی 230 دەنگ  پڕۆژەی چونە دەرەوەكە ڕەتكرایەوە.

لە دواتریش چەندین دانیشتنی پەڕلەمانی یەكێتی ئەوروپا كراوە سەبارەت بە كێشەكانی برێگزت بەڵام هێشتر  پەرلەمان نەگەیشتوەتە ئەنجام لەسەر  دەرچون یاخود مانەوە لە یەكێتی ئەوروپادا.

هەرچەندە گفتوگۆكانی یەكێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا لە بەردەوامبون دەربارەی جیابونەوە  و هەروەها لەناوخۆی وڵاتیشدا گفتوگۆكانی پەرلەمان لەو بارەیەوە بەردەوام بوو بەڵام ڕێكەوتن لەسەر ئەو پرۆسەیە ئەنجامی باشی نەبوو

سەرئەنجدام و دوای زیاتر لە ساڵێك و شەش مانگ ، لەساڵی ۲٠۱۸ بریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لەسەر نوسراوێکی  ٥۸٥ پەڕە  یی ڕێککەوتن، ئەوەش زامنی هەردولای دەكرد بۆ پرسی دەرچونی بەڕێتانیا لە یەكێتی ئەوروپا.

بۆچی پەرلەمان دژی برێگزتە؟
پەرلەمانی بەڕیتانیا دژایەتی زۆری پرۆژەی برێكزتی كردووە و سێ جار لە دەنگداندا دژی پڕۆژەكە وەستاوەتەوە و بە نەخێر بۆ ڕازیبوون بە برێگزت دەنگیان داوە  ئەوەش لە بەر چەند هۆكارێكە.

یەكەم: بڕوایان وایە ئەگەر بەڕیتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە یەكێتی ئەوروپا كاریی گەری خراپ لەسەر ئابوری ئەو وڵاتە دروست دەكات.

دووەم: برێگزت ناتوانێت هەموو كارە پیشەیی و كارەكانی دیكەی سنوری و هەروەها پرسی خاك لە ناو بەڕیتانیا چارەسەر ناكات، ئەوش پەیوەندی بە سنوری ئیرلەندای باكورەوە هەیە كە تا ئێستاش چارەسەر نەكراوە.

سێیەم: لەم قۆناغەدا بەهۆی كێشە قوڵەكانی بەڕیتانیاوە ناتوانرێت بەڕیتانیا چارەسەری ڕیشەی بۆ كێشەكانی دوای چونە دەروە لە یەكێتی ئەوروپا بكات.

گەورەترین كێشەی برێگزت چییە؟
یەكێك لە هەرە كێشەگەورەكانی بەڕێتانیا لە پرسی جیابونەوە لە یەكێتی ئەوروپا بریتییە لە كێشەی سنوری ئیرلەندای باكور

ئێرلەندای باكور كێشەی گەورەی سنوری لەگەڵ بەڕیتانیادا هەیە ، لەبەر ئەوەی سنوری لەگەڵ ئینگلستان و هەروەها وێڵز و سكۆتلەند بەڕیتانیا هەیە.

 لەئێستادا سنوری ئەم ناوچەیە نادیارە و كێشەی گەورەی هەیە لەگەڵ بەڕیتانیادا، واتە لە رویی بازرگانی و گومرگی و هاتوچۆوە هیچ جۆرە رێگریەك لە نێوان ئەو سنورانەدا نییە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە بەڕیتانیا و ئیرلەندا دەیانەوێت ئەو سنورە وەك خۆی لە دوای برێگزتیش بپارێز بەبێ ئەوەی هیچ دەسكاریەكی سنوری تێدا بكرێت.

ئایا برێگزت دوا دەخرێت؟

 بەپێیی یاسا ئەگەر بەڕیتانیا داوای گۆرانكاری و دواخستنی  دەروچن بكات لە یەكیێتی ئەوروپا ئەوا دەكرێـت مۆڵەتی درێژكرژ كردنەوەكەی بۆ ماوەیەكی تر زیاد بكرێت .

واتە ئەگەر هەموو ئەندامەكانی یەكێتی ئەوروپاش لەسەر ئەوە ڕازی نەبن كە بەڕیتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە ئەوا بەڕیتانیا دەتوانێت بچێتە دەروە لە یەكێتیەكە، وە دەشكرێت كاتی چونە دەرەوەكە بگۆرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە بەپێیی یاسایی گشتی سەرۆكایەتی ئەورپا بەڕیتانیا دەتوانێت پێش كاتی ئەوەی خۆی بیەوێت لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە.

هەربەپێیی یاساكەش بۆی هەیە داوای مانەوە لە یەكێتیەكە بكات و بەردەوام بێت لە ئەندامیەتی لە یەكێتیەكە.

ئێستا برێگزت لە چ قۆناغێكدایە؟

لەپاش  رێککەوتنی نێوان بۆریس جۆنسن، سەرۆکی حکوومەتی بەریتانیا و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی برێکزتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا دەنگ لەسەر جیابوونەوەیان لە یەکێتی ئەوروپا بدات.

ئێستا پەرلەمان پێویستی بە 230 دەنگە بۆ ئەوەی بڕیارەکە پەسەند بکات، ئەمەش دوای دانوستانێکی درێژی نێوان لەندەن و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا.

لەگەڵ پەسەندکردنی بڕیارەکە، بەریتانیا بە شێوەیەکی لەسەرخۆ رێکارەکانی جیابوونەوە دەست پێدەکات و پڕۆسەکە تا ساڵی 2020ـیش بەردەوام دەبێت.