ڕاپۆرتی جیهانی

05:40 - 05/11/2019

شەڕی ترەمپ و نانسی پیلۆسی لەسەر چییە؟‌

پەیسەر پرێس

دوای دەست بەكاربونی دۆناڵد ترەمپ، وەك سەرۆكی ئەمریكا، زنجیرەیەك ناڕەزای لەسەرجەم ناوەندەكانی بڕیاری ئەمریكا دروست بوو، بەتایبەتی لە پنتاگۆن و كۆنگرێس و كۆشكی سپی و هەروەها وەزراەتی دەرەوە و بەرگری ئەو وڵاتەدا.
گەرمترین و ئاڵۆزیترین لێدوانە دژ بەیەكەكان لە ناو حكومەت و پەرلەمانی ئەمریكادا لە سەردەمی ترەمپدا زیاتر بون و گەشەیان كرد.

سەردەمی ترەمپ سەردەمێكی ڕەخنەیە بۆ ئەمریكا

لە نێوان هەموو ئاڵۆزیەكاندا،  ئاڵۆزیەكانی نێوان  سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ و نانسی پیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسدا گەیشتوەتە لوتكە،  تا ئەو ڕادەیەیەی پەنجە لەیەكتر ڕادەوەشێنن لاو بە كۆمیدیا و نوكەتەی سیاسی باسی یەكتر دەكەن و یەكتر بە شتی نەشیاو دەشوبهێنن، ئەوە جگە لەوەی بە تەواوەتی دژی یەكتر بەبەردەوامی قسە دەكەن و تویتیش لە دژی یەكتر پۆست دەكەن.



شەڕە قسەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و نانسی پیلۆسی، هەر لەسەرەتای كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا دەسیپێكرد كاتێك نانسی پیلۆسی لەكاتی كەمپینی هەڵبژاردنەكاندا لە نێوان لایەنگرانی حزبەكەیدا وتی: من دڵنیام هەموو كەس ببێت بە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ نابێت بە سەرۆكی ئەمریكا چونكە ئەم وڵاتە پێویستی بە سیاسییە نەك بازرگان.

 ئەمریكا پێویستی بە كەسێكی سیاسییە نەك بازرگان
ئەوە سەرەتای ئاڵۆزیەكانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و نانسی پیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێس بوو، هەرچەندە لە كاتی كەمپینی هەڵبژاردنەكاندا، دۆناڵد ترەمپ، یەكجاریش ناوی ناانسی پیلۆسی نەهێنا و هیچ دژایەتیەكی نەكرد، بەڵام بەگشتی ڕەخنەی لە كۆمارییەكان دەگرت، هەموو كێشەكانی ئەمریكای دەخستە سەر شانی ئەوان، ئەوەش تەواوی دەسەڵاتدارانی ئەمریكای توڕەكردبوو.

كێشەكانی ترەمپ و نانسی چین؟
ئاڵۆزی پەیوەندیەكانی نانسی پیلۆسی و ترەمپ لەچەند خاڵێكدا یەك دەبیننەوە, لە دوای هەڵبژاردنی (مید تێرم) و کۆنتڕۆڵکردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن دیموکراتەکان و هەڵبژاردنی نانسی بیلۆسی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرەتای کێشەکانی نێوان تڕەمپ و بیلۆسی سەری هەڵدا.

 بەتایبەت لەو کاتەی تڕەمپ داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە ٥٫٦ ملیار دۆلاری بۆ دابین بکەن بۆ دروستکرنی دیواری نێوان سنوری ئەمریکا و مەکسیک.

دیواری مەكسیك كێشەیەیكی گەورەی ئەمریكا بوو 

سەرەڕای ئەوەی نانسی پیلۆسی، داواکەی دۆناڵد  تڕەمپی ڕەت کردەوە،ئامادە نەبوو خەرجی دیواری نێوان مەكسیك و ئەمریكا خەرج بكات بەڵم ترەمپ هەر سور بوو لەسەر داواكاریەكەی.

 ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ،  چەند جارێک حکومەتی ئەمریکا (شەت داون)واتە ( داخستنی حكومەت)  بكات، ئەوەش بوە كێشەیەكی گەورە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و نانسی پیلۆسی.

سەرەڕای ئەوەی كێشەكە بەردەوام بوو لە نێوان ترەمپ و نانسی پیلۆسیدا  لە کۆتایی ئەم قۆناغەی ململانێکانی شەت داونی حکومەت( داخستنی حكومەت) نانسی سەرکەوت و توانی خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە فشارەکانی تڕەمپ.

بەجۆرێك لە جۆرەكان مامەڵەی دۆناڵد ترەمپ  لەگەڵ نانسی پیلۆسی تاڕادەیەكی زۆر مامەڵەیەكی (ئیستیفزازی ) بوو، ئەوەش نیگەرانیەكی زۆری لە نێوان حكومەت و سەرۆكایەتی و ئەنجومەندا دروست كردبوو.

ترەمپ سەردانێكی نانسی پیلۆسی بۆ دەرەوەی ئەمریكا هەڵوەشاندەوە
ئەم فشار و مامەڵانەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ نانسی پیلۆسی زۆر خراپ بوو، مامەڵەكە گەیشتەئەوەی ترەمپ سەفەرەرێكی نانسی پیلۆسی بۆ دەروەی وڵات هەڵوەشاندەوە، ئەوەش نیگەرانیەكانی زیاتر كرد.


لە دوای ئەو ڕووداوە  نانسی پیلۆسی  لەسەنگەر دابوو بۆ ئەوەی تۆڵە لە دۆناڵد  تڕەمپ بکاتەوە، لەكارەكانی بەرامبەر بە هەر جوڵەیەك كە  ئەنجامی دەدا.

فیندمان پیاوە بەهێزەكەی نانسی
لەسەرەتای ئاڵۆزیەكانی نێوان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەمریكا ، نانسی پیلۆسی بەدوای بەڵگەدا دەگەڕا بۆ ئەوەی ترەمپ بخاتە داوی خۆیەوە و لە كێشەی گەورەی بتلێنێت.

هەر لەو سەردەمەدا ئەلیكساندەر فیندمان توانی كارتێكی لاواز و خاڵێكی ڕەش بۆ ترەمپ دروست بكات و كێشەكانی نێوان نانسی پیلۆسی و ترەمپ قوڵتر بكاتەوە.

ئەلیكساندەر فیندمان توانی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی ئۆكرانیان ئاشكرا بكات ئەوەش بوەهۆی مشتومڕێكی زۆر لە نێوان سەركردایەتی ئەمریكادا

ئەگەرچی بۆ ماوەی دوو مانگە نانسی پیلۆسی  و دیموكراتەكان ناسنامەکەیان ئاشكرا نەکرد،  لە ترسی ئەوەی ترەمپ فشاری لێبكات، بەڵام دوای دەرچوونی یاسای لێپێچینەوە لە ترەمپ ناوەكەی ئاشكرا كرا،دیموكراتەكان وەك پاڵەوانێك لێیان دەڕوانی.

 (فێندمان) پلەی كۆلۆنیێلی هەیە و بەرپرسە لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا، لە كاتی پەیوەندیە تەلەفونیەكەی ترەمپ و زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە ئۆفیسەكەی ترەمپ بووە.
نانسیی پیلۆسی فێندمان وەك پاڵەوان نیشانی ئەمریكیەكان دەدات
 كاتێك ترەمپ داوای لە زیلینسكی كردوە بەرامبەر هاوكاری سەربازی دۆسیەی گەندەڵی جۆبایدن و هۆنتەری كوڕی هەڵبداتەوە،  ئەو گوێیی لە تەواوی قسەكانی بووە و ئاگاداریی تەواوی جوڵەكانیشی بووە.

لە دوای پەیوەندیە تەلەفونیەكەی ترەمپ ڕاستەوخۆ فێندمان پەیوەندی بە نانسی پیلۆسی و ئادەم شێفی سەرۆكی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەكات و پێی ڕادەگەیەنێت كە پەیوەندیەكەی ترەمپ ڕەنگە زیان بە ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا بگەیەنێت،
تەلەفۆنەكەی ترەمپ بۆ سەرۆكی ئەمریكا ئاسایشی نیشتیمانی لەكەدار دەكات
(فێندمان) زۆر بەمەترسیەوە باس لە پەیوەندیەكە دەكات و پێیی وایە ئەو پەیوەندییە هۆكارێكی گەورەدەبێت بۆ ئەوەی ئابڕوی ئەمریكا بەهۆی دۆناڵد ترەمپەوە لەكەدار ببێت، ئوەش واتە شكاندنی شكۆی گەورەی ئەمریكا.
دوای ئاشكرابونی ئەو پەیوەندیە نانسی پیلۆسی و  و ئادەم شێف و دیموكراتەكانی  ناو ئەنجومەنی نوێنەران دۆسیەكە ئاشكرا دەكەن.

داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەكە تۆماری پەیوەندتە تەلەفونیەكە ڕادەستی كۆنگرێس بكات بەڵام ترەمپ ڕەتی دەكاتەوە، ئەو پەیوەندیە ڕادەستی ئەوان بكات.

ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزی نانسی پیلۆس و هەروەها دۆناڵد  تڕەمپ دەکەوێتە كێشەیەكی گەورەوە، هەرچەندە ترەمپ هەمیشە دەڵێت ئەو هیچ هەڵەیەكی نەكردووە و ئەو پەیوەندیە تەنها پەیوەندیەیكی ئاسایی فەرمیی بوە و هیچ هەڵەیەكی نایاسایشی تێدانییە، بەڵام نانسی و هاوكارەكانی بەجۆرێك كار دەكەن ئێستا مەترسی دورخستنەوە لە دۆناڵد ترەمپ هەیە وەك سەرۆكی ئەمریكا ئەو پرۆسەیەش  لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئیمپیچمێنت دادێت.

نانسی پیلۆسی و  و دیموکراتەکان لەمێژە بەرامبەر بە دۆناڵد تڕەمپ بێداد وەستاونەتەوە، هەر لە سەرەتای دەرچوونی دۆناڵد جەی تڕەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۱٦. ئاڵۆزیەكان دەستیان پێكرد و تا ئێستاش بەردەوامن.

ئەو ئاڵۆزیەش داوی ئاشكرابونی ئیمەیڵەكانی هیلاری كلنتن زیاتر بوو، ئەوەش بووە هۆی گۆڕۆنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بە قازانجی دۆناڵد ترەمپ، لەپاش ئەوەش نانسی پیلۆسی  و دیموکراتەکان ڕوسیایان بە هاوکاری تڕەمپ لە قەڵەمدا.

ئەوەش بوە هۆی ئەوەی مۆلەر دەست بەلێكۆڵینەوەی جدی بكات لەو كێشەیەدا بەڵام لێکۆڵینەوەکانی نەی سەلماند كە ترەمپ و پۆتین وڕ،سیا پەیوەندیان هەیە.

 بۆیە لەوکاتەدا خەونی تۆڵەکردنەوەی نانسی پیلۆسی و دیموکراتەکان نەهاتەدی، بەڵام ئەمجارە نانسی و دیموکراتەکان بەڵگەیەکی کۆنکریتیان دەستکەوتووە بۆ متمانە لێسەندنەوەی تڕەمپ.

ئەویش بریتیە  لە کەیسی تەلەفۆنەکەی دۆناڵد ترەمپ  لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، بۆیە تاکو ئێستا لەیەکەم هەنگاودا سەرکەوتوو بوون،  کاتێک ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ (232 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 196 دەنگی نەخێر) بڕیاریدا پڕۆسەی لێپرسیەوە (Impeachment) لە دۆناڵد تڕەمپ ئەنجام بدات.

لێپرسینەوە لە سەرۆكەكانی ئەمریكا سەركەوتوو نەبووە

دەربارەی دۆسیەی  "شکاندنی دەستوری ئەمریکا لە لەلایەن تڕەمپ" لە کاتی داواکردنی تڕەمپ لە سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە کوڕی (جۆ بایدن) بەمەبەستی دەستکەوتنی بەڵگە و بەکارهێنانی لە دژی (جۆ بایدن)ی کاندیدی دیموکراتەکان لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵگەكان شتێك ناڵێن كە لە قازانجی ترەمپدا بێت.

لەبەرامبەریشدا  (دۆناڵد تڕەمپ) بۆ بڕیارەکە لە تویتێکدا  سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و نانسی و شێفی کرد.

 پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەمجارە خەونی نانسی و دیموکراتەکان دێتە دی بۆ متمانە لێسەندنەوە لە تڕەمپ؟

تاڕادەیەکی زۆر ئەستەمە ئەم خەونەی نانسی و دیموکراتەکان بێتە دی، چونکە کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕابردوودا دووجار پڕۆسەی لێسەندنەوەی متمانە یان (Impeachment)ی ئەنجامداوە بەرامبەر هەریەکە لە (سەرۆک نیکسن و سەرۆک کڵینتن، بەڵام هەردووجارەکە سەرکەوتوو نەبوون لە لێ سەندنەوی متمانە لە سەرۆکی ئەمریکا،  ئەم جارەش پێدەچێت سەرکەوتوونەبن، چونکە پێویستە دوو لەسەر سێی ئەنجومەنی پیران دژی تڕەمپ دەنگ بدات واتە ٦۷ ئەندام لە کۆی ۱۰۰ ئەندام.

ئەمەش ئەستەمە چونکە زۆرینەی ئەنجومەنی پیران (سێنات) لە دەست کۆماریەکاندایە و (٥۳) ئەندامی ئەنجومەنی پیران کۆماریەکانن.

كۆماریەكان براوەی ڕاستەقینەی ئەنجومەنی پیرانن
ئەگەرچی لە داهاتوودا نانسی پیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێس  هەوڵدەدات دۆناڵد تڕمپ سەرۆكی ئەمریكا  زۆر ماندوو بکاتلەو دۆسیەیەدا، بۆ ئەوەش هیچ درێغیەكی نەكردووە.

 تاکو ئێستا تاڕادەیەکی زۆر ململانێکان لە پرسی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپدا  لەبەرژەوەندی نانسی پیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسدا شكاوەتەوە. بەڵام بەشێكی زۆر لە بۆچونە ئەمریكایەكان باس لەوەدەكەن لەکۆتای ململانێکاندا دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا دەمێنێتەوە و  براوە دەبێت، لەو دۆسیەیەدا.