ڕاپۆرتی جیهانی

01:05 - 06/11/2019

ئایا ترەمپ لادەبرێت؟‌

پەیسەر

مشتومڕەكانی لابردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، تادێت زیاتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی نانسی پیلۆس وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دەیەوێت ڕۆڵێكی گرنگی هەبێت لە قۆناغی چەسپاندنی لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، بەڵام ترەمپ بەهەموو شێوەیەك ئەوە ڕەتدەكاتەوە كە هیچ هەڵەیەكی یاسای كردبێت شتێكی وتبێت كە لە دەرەوەی یاسای ئەمریكا بێت.

پرسی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ چوەتە قۆناغێكی ترەوە، بەتەواوەتی نزیكبوەتەوە لە قۆناغی یەكەمی لێپرسینەوەكانی سەرۆكی ئەمریكا، هەموو ئەو پرسانەش بە هۆی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوەیە كە دەیەوێت لێكۆڵینەوە لە سەرۆك بكرێت، بە بیانوی شكاندنی سوێندی سەرۆكایەتی وڵات

لەقۆناغی یەكەمدا لێپرسینەوە لەترەمپ سەركەوتوو بوو
لابردنی سەرۆك لە ئەمریكا بەدوو قۆناغ دەكرێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە كە بەوردی بڕوانرێتە كارەكانی سەرۆك و پاش لێكۆڵینەوە و كاری ورد پاشان قۆناغەكانی لێپرسینەوە دەست پێدەكات.

بۆچی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترمپ دەكرێت؟
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی  ئۆكرانیا ئەنجامدەدات، بەپێی بەڵگەكان ترەمپ داوای لە سەرۆكی ئۆكرانیا كردووە زیانیاری و بڵگەی لەسەر ڕكابەرەكەی جۆ بایدن و كورەكەی بداتێ بۆ ئەوەی لەكاتی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا دژی بەكاری بهێنێت، لەكاتی ئەم قسانەشدا فەرماندەیەكی باڵا لە كۆبونەوەكەدا بووە و ئاگاداری قسەكانی ترەمپ بووە.

فیندمان گوێی لەقسەكانی ترەمپ بووە

بەپێی قسەكانی  ئەلیكسەندەر فیندمان، دۆناڵد ترەمپ داوای بەڵگەی لە سەرۆكی ئۆكرانیا كردووە زانیاری بداتێ بۆ ئەوەی بتوانێت  بەرامبەر جۆبایدن و كورەكەی بەكاری بهێنێت لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا، ئەوەش شكاندین یاسا و سوێنی سەرۆكایەتییە لە ئەمریكا.

دوای ئاشکرابوونی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی ئۆکرانیا (ڤلادیمێر زیلینیسکی)،نانسی پیلۆسی  سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ڕۆژی ٢٤ / ٩ / ٢٠١٩ ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەیەکی ڕەسمی دەستدەکات بە ڕێوشوێنەکانی لەسەرکارلابردنی (دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆکی ئەمریکا.

نانسی پیلۆسی ترەمپ بەتۆمەتی ئەوەی کە خیانەتی لە سوێندەکەی کردوە وپێگەکەی بەکارهێناوە بۆ دەستکەوتی سیاسی لەدژی(جۆبایدن) ی ڕکابەرە چاوەڕوانکراوەکەی لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.
 چونکە لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا داوای بەدواداچوونی کردوە لەبارەی کارەکانی بایدن وهانتەر بایدنی کوڕیەوە.

ئەوەش بۆ ئەمریكا گرنگیەكی زۆری هەیە چونكە لێپرسینەوە لە سەرۆكەكانی ئەمریكا تارادەیەك قورسە و ڕێوشوێنی زۆر زۆری هەیە پێویستە بەڵگەی تەواو لەبەر دەستدابێت بۆ ئەو مەبەستە.

لێپرسینەوە لە سەرۆكی ئەمریكا ڕێوشوێنی زۆریی هەیە، بەپێی دەستوری ئەمریكا ئەم لێپرسینەوە ڕێكخراوە و دەبێت بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا بێت بۆ ئەوەی لە سەرۆكی وڵات بپرسرێتەوە.

لەدەستوری ئەمریكادا چەند بڕگە و یاسایەك هەیە كە باس لە پرسی لێپرسینەوە لەسەرۆكی ئەمریكا دەكات،بەپێی بڕگەی چوارەمی ماددەی دووەمی دەستوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکرێت کە سەرۆکی وڵات وجێگرەکەی وهەموو فەرمانبەرانی مەدەنیە ڕەسمیەکانی ئەمریکا لاببرێن، ولەپۆستەکەیان دوربخرێنەوە.

بەپێیی دەستوری ئەمریكا دەكرێت لێپرسینەوە لە سەرۆك بكرێت
 ئەگەر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تۆمەتبارکران بە خیانەت یان بەرتیل وەرگرتن یان هەر تۆمەتێکی مەترسیداری تر، بەمەرجێ ئەو تۆمەتەیان لەسەر ساغ ببێتەوە، ئەوا لێپرسینەوە بۆ سەرۆكی ئەمریكا دەچێتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە، پێویستە سەرۆك باشترین رێگابگیردرێتە بەر و هەروەها بەڵگەی تەواو دروست بۆ ئەو مەبەستە هەبێت.


قۆناغەكانی لابردنی سەرۆكی ئەمریكا
بەدوو قۆتاغ لێپرسینەوە لە سەرۆكی ئەمریكا دەكریت،  ئەو دوو قۆناغەش پەیوەندی بە جێبەجێكردنی یاساكان و بڕگەكانی دەستوری ئەمریكاوە هەیە .
قۆناغی یەكەم
لێپرسینەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە سەرۆك

قۆناغی یەکەمی لێپرسینەوە لە سەرۆكی ئەمریكا لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەست پێدەكات، لە ئەنجومەنی نوێنەران كە ژمارەیان ( ٤٣٥   ) ئەندامە هەر ئەندامێك دەتوانێ پرۆژە یاسایەك پێشکەش بە سەرۆكی ئەنجومەن بكات  بۆ لەسەرکار لابردنی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
پێویستە دەنگی نیوە زیاتری ئەندامانی كۆنگرێس بەدەست بهێنێت
كاتێك پڕۆژەیەك دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەم کاتەدا پرۆژەکە تاوتوێ دەکرێ لەیەكێك لەلیژنەکانی ئەنجومەن، کە زۆر جار لەلیژنەی قەزایی یان یەکێك لەلیژنە فەرعیەکانی دەبێت.

 لیژنەکە لەناوخۆیدا دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژەیەدەدات كە دەیانەوێت بچێتە جێبەجێكردنەوە و ئەو پڕۆژەیەش وپێویستی بەزۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی هەیە، ئەوەش  واتە(٥٠+١) بۆ تێپەڕاندنی هەر كێشەیەك یاخود هەر پڕۆژە یاسایەك.

هەرپرۆژە یاسایەك 50+1 ی دەنگەكانی نەبێت سەرناگرێت
ئەگەر پڕۆژەكە لە لیژنەی تایبەتمەندی لێكۆڵینەوەكان سەركەوتوبوو، ئەوا ئەنجومەنی نوێنەران کە (٤٣٥) ئەندامە، بەهەموو ئەندامەکانیەوە کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەکە دەدەن.

لەئەنجومەنی نوێنەراندا ئەو پڕۆژەیەی كە پێویستە تێبپەڕێنرێت ئەوا پێویستی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەندومەنی نوێنەران هەیە، واتە بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ بكرێت پێویستە لەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێویستە 218 دەنگ بەدەست بهێنێت.

زۆربەی كات كاتێك سەرۆكی ئەمریكا ئەگەر كۆماری بێت ئەوا  دیموكراتەكان لە ئەندامانی نوێنەران زۆرترن دەنگیان هەیە، ئەگەریش سەرۆكی ئەمریكا لە دیموكراتەكان بێت ئەوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دیموكراتەكان دەنگیان لە كۆماریەكان كەمترە.

ئەگەر سەرۆك كۆماری بوو كۆماریەكان لە سیناد زۆرترن دەبن
بۆ ئەنجومەنی سینادیش هاوكێشەكە بە پێچەوانەوەیە، ئەكەر سەرۆكی ئەمریكا لە دیمكراتەكان بوو ئەوا دیموكراتەكان لە سیناد زۆرترین كورسیان هەیە و ئەكەر  سەرۆكی ئەمریكا لە كۆماریەكان بوو ئەوا لە ئەنجومەنی سیناد زۆرترین ئەندامیان هەیە.

بۆیە زۆر جار كاتێك پڕۆژەیەك بەتایبەتی پڕۆژە ستراتیژیەكان كە دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران و ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت ئەوا لە ئەنجومەنی سیناددا هیچ بەهایەكی نییە و تێناپەڕێنرێت و پڕۆژەكە فڕێدەدرێت.

پێدەچێت بڕیاری لێپرسینەوەی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا لە ئەنجومەنی نوێنەران كە توانراوە دەنگی زۆرترین ئەندامی بۆ كۆكراوەتەوە لە ئەنجومەنی سیناد نەتوانێت دەنگ بەدەست بهێنێت و پێش ئەوەی  لێكۆڵینەوە لە ترەمپ دەست پێبكات یاساكە پوچەڵدەكرێتەوە.

ئەگەر زۆرینەی دەنگ دژی ترەمپ كۆ نەكرێتەوە یاساكە پوچەڵدەبێتەوە
ئێستا لەبەر ئەوەی پارتەكەی دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجومەنی نوێنەران  ئەندامەكانی لە ئەندامەكانی پارتەكەی نانسی پیلۆسی كەمترە بۆیە بڕیاری لێپرسینەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند كراوە.

لە پرسی لێكۆڵینەوە لە دۆناڵد ترەمپ تەنها ئەنجومەنی نوێنەران كار ناكات بەڵكو  چەند لیژنەیەك هەن کە لێکۆڵینەوە دەکەن دژی ترەمپ دیارترینیان لەلیژنەی قەزایی ولیژنەی هەواڵگری ولیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە یە، كە لێكۆڵێنەوە لە پرسی لێپسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەكەن.

قۆناغی دووەم:
لێپرسینەوە قورسەكانی سەرۆكی ئەمریكا

كاتێك هەموو لێكۆڵینەوەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا تەواو دەبێـ و قۆناغی لێپرسینەوەكان بۆ سەرۆكی ئەمریكا دەچێتە قۆناغی دووەمەوە  ئاراستەی  ئەنجومەنی پیران دەكرێت.
ئەم  قۆناغە لە ئەنجومەنی پیران گرنگترین قۆناغی لێكۆڵێنەوەكانە، ئەم ئەنجومەنە ژمارەی ئەندامەکانی  (١٠٠) كەسە.

قۆناغی لێكۆڵینەوە لە ئەنجومەنی پیران زۆر قورسە
كاتێك دۆسیەی لێكۆڵێنەوە و لێپرسینەوەی سەرۆكی ئەمریكا دێتە بەردەم ئەندامەكانی ئەنجومەنی پیران، ئەوا ئەنجومەن كارەكەی دەبێت بە لێكۆڵێنەوە و دادوەری كردن لەسەر ئەو زانیاریانەی كە هەیە دژی سەرۆك.
 ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری لێكۆڵینەوەی ورد لەو بەڵگانە دەكەن كە سەرۆكیان پێ تۆمەتبار كراوە لە پرسە گرنگەكاندا بەتایبەتی پرسی شكاندنی شكۆی وڵات،لەبەرامبەر لێكۆڵینەوەكانیشدا هەموو مافێك بە سەرۆك دەدرێت كە بەرگری لە خۆی بكات و بەڵگەكانی خۆی بۆ ئەستۆپاكۆ خۆی بخاتە روو .

سەرۆك مافی هەیە بەرگری لە خۆی بكات
دوای قۆناغی لێكۆڵینەوەكان لە سەرۆكی ئەمریكا بڕیار دەدرێت كە دەنگ بدرێت لەسەر لەكار لابردنی سەرۆك یاخود مانەوەی سەرۆك ئەوەش هەموو  ئەندامەكان كەژمارەیان 100 كەسە بە سەرۆكی ئەنجومەنیشەوە دەنگ لەسەر بڕیارەكە دەدەن.

بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پیران بتوانێت سەرۆكی وڵاتەكەی خۆی لاببات پێویستە پێویستە دوو لەسەر سێی هەموو دەنگەكان بەدەست بهێنێت ئەگەر نا ناتوانێت سەرۆك لە پۆستەكەی لاببرێت.
 هەرپڕۆژەیەك بۆ ئەوەی سەركەوتوبێت پێویستە دەنگی سێ لەسەر یەكی  ئەنامانی سیناد بەدەست بهێنێت

واتە ئەگەر دۆناڵد ترەمپ چووە ئەنجومەنی پیران و لەپاش لێكۆڵینەوە پێویستە لە كۆی ئەو 100 ئەندامەی ئەنجومەن 67 ئەندامی ئەنجومەن دەنگ لە دژی ترەمپ بدەن بەوەش ترەمپ وەك سەرۆكی وڵات لە كارەكەی لادەدرێت.

ئێستا پارتی دیموكراتەكانی ئەمریكا لە ئەنجومەنی پیران خاوەنی تەنها 45 كورسین ، بەڵام پارتی كۆماریەكان خاوەنی 53 كورسین و لە ئەنجومەنیشدا 2 كورسی سەربەخۆ هەیە  كە زۆر جار ئەو دوو ئەندامە لایەنگری دیموكراتەكانن.
سیناد دوو كورسی بۆ سەربەخۆكان هەیە

لە ئێستادا ئەگەر لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمەپ لە ئەنجومەنی پیران گەیشتە كاتی لێپرسینەوە و دەنگدانی كۆتای ئەوا پێویستە دیمكراتەكان بەلاینی كەمەوە 20 دەنگی ئەندامانی كۆماریەكان بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی ترەمپ لەسەر كارەكەی لاببەن.

لێپرسینەوە لە سەرۆكی ئەمریكا
هیچ لێپرسنەوەیەك هەرگیز سەرینەگرتووە

 
لە سەرەتای دامەزراندنی ئەمریكاوە تاوەكو ئێستا تەنها دوو سەرۆكی ئەمریكا كەوتونە بەرلێشاوی لێپرسینەوە ولێپێچینەوەی كۆنگرێس بەڵام هیچ كام لەو سەرۆكانە لەكارەكەی لانەبراون.
لێكۆڵینەوە لەسەرۆكی ئەمریكا تەنها لە قۆناغی یەكەمدا بووە واتە لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕێوە بەڵام نەچوەتە ئەنجومەنی پیرانەوە و لێكۆڵینەكە فەشەلی هێناوە.

لێپرسینەوە لە ئەندرۆ جۆنسۆن

رێوشوێنەكانی لەسەر كار لابردنی ئەندرۆ جۆنسۆن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە مارسی 1868 دەستیپێكرد, كاتێك ئەنجومەنەكە لیستێكی تۆمەتی 11 مادەیی دژی جۆنسۆن پەسەندكرد و كە دامەزراندنی نادەستوریی و خراپ بەكارهێنانی دارایی فیدراڵی  و پێشێلكردنی یاسای فیدراڵی و كەمكردنەوەی رێزی كۆنگرێسی لەخۆگرتبوو، بەڵام ئەنجومەنەكە لیستەكەی پەسەندنەكرد و ئەنجامی دەنگدان بەمشێوەیە بوو: 35 سیناتۆر دەنگیان بۆدا و 19 سیناتۆریش دژی بوون و ئەنجامەكەش دەنگێكی كەمتر بوو لە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.

بە گوێرەی ئەم سیناریۆیە، ئەگەری ئەوە هەیە كە دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران لیستێك بۆ تۆمەتباركردنی ترەمپ پێشكەشبكەن و پێشبینیدەكرێت كە لیستی تۆمەتەكان نزیك بن لە پرۆژە بڕیاری 621 كە سیناتۆر " سیتڤ كوهین" رۆژی 15ی نۆڤەمبەری 2017 پێشكەششی ئەنجومەنی نویچنەرانی كردن كە پرۆژە بڕیاری ژمارە H.Res.621 بوو بۆ لەسەركارلابردنی ترەمپ بە تۆمەتی ئەنجامدانی  تاوانی گەورە و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، ئەو برشیارە تائێستا لە لیژنەی دادوەریی ئەنجومەنی نوێنەران نەهاتوەتە دەرەوە، لە پرۆژە بڕیارەكەدا كە پێشبینیدەكرێت بكرێتە لیستی تۆمەتباركردنی ترەمپ، تۆمەتی تەگەرەخستنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی، خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی كەسیی، ئەنجامدانی پێشێلكاریی یاسایی, پێشێلكردنی دەستوری ئەمریكی لەخۆگرتووە، بە گوێرەی ئەم سیناریۆیە پێشبینی ناكرێت ئەنجومەنی نوێنەران لیستی تۆمەتەكان پەسەندبكات.

لێپرسینەوە لە ریچارد نیكسۆن
ئەنجومەنی نوێنەران یۆلیۆی 1975 دەستیكرد بە رێوشوێنەكانی تۆمەتباركردنی سەرۆك بەهۆی كەیسی وۆتەرگەیتەوە و سێ‌ بەندی لەخۆگرتووە: تەگەرەخستەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریین خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و بێ رێزیكردن بە كۆنگرێس، بەڵام سەرۆك نیكسۆن بڕیاریدا دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە و بە گوێرەی ئەم سیناریۆیە، رەنگە ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران جوڵەیكرد لەدژی، ترەمپ خۆی بڕیاری دەستلەكاركێشانەوە بدات.

 لێپرسینەوە لە بیڵ كلینتۆن
رێوشوێنەكانی پرۆسەی لەسەركابردنی سەرۆك كلینتۆن بە تەواوی جێبەجێكران، ئەنجومەنی نوێنەران لیستی تۆمەتەكانی دژ بە كلینتۆنی پەسەندكرد كە سوێندشكاندن و تەگەرە خستنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری لە خۆگرتبوو، ئەوەش لە چوارشێوەی كەیسی " مۆنیكا لوینسكیدا" بوو، دوای ئەوە رێوشوێنی دادگاییكردنی لە ئەنجومەنی پیران لەسەر ئەو تۆمەتانە دەستیپێكرد، بەڵام بۆ دەنگدان لەسەری نیسابی یاسایی بەدەستنەهات كە بریتییە لە دەنگی دوولەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەن و ئەنجامی دەنگدان لەسەر سوێندشكاندن 45 دەنگ بەرامبەر بە 55 دەنگی دژ بوو، بۆ پەسەندكردنی پێویستی بە 67 دەنگ بوو، بەڵام ئەنجامی دەنگدان لەسەر تۆمەتی تەگەرەخستنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی 50 بە 50 بوو.

بە گوێرەی ئەم سیناریۆیە ئەگەری ئەوە هەیە ئەنجومەنی نوێنەران كە دیموكراتەكان زۆرینەن تێیدا لیستی تۆمەت دژی ترەمپ پێشكەش بكات و پەسەندیشی بكات و پاشان دەچێتە ئەنجومەنی پیران كە كۆمارییەكان زۆرینەن تێیدا، لەم حاڵەتدا پێشبیندەكرێت تۆمەتباركردنی ترەمپ دەنگ نەهێنێت، چونكە تۆمەتباركردنەكە پێویستی بە دەنگی دوولەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران دەبێت.