ڕاپۆرتی جیهانی

09:23 - 09/11/2019

ئەردۆغان دڵی ترەمپ بەدەست دەهێنێت؟‌

پەیسەر پرێس

پێویستە ئەردۆغان و ترەمپ گفتوگۆیەكی جدی ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی كار لەسەر ئەوە بكەن كە لە ڕۆژهەڵاتی  ناوەراست  ئاڵۆزیەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن، ئێستا ئاڵۆزیەكی گەوەر لە نێوان ئەمریكا و توركیادا هەیە، بەتایبەتی لە پرسی ڕۆژئاوای كوردستان و هەروەها پرسی  سیستمی بەرگری موشەكی ئێف 35 كە توركیا لە روسیای كریوە.

كاتێك رەجەب تەیوب ئەردۆغان و دۆناڵد جەی ترەمپ بڕیاری یەكتر بینینیاندا لە واشنتن،  بۆ ئەوی قسە دەربارەی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان بكەن، بەتایبەتی ئەو دۆخەی ئێستا توركیا تێی كەوتووە،  هەروەها بۆ قسەكردن لەسەر ئایندەی پەیوەندیەكانی هەردوولا، كەبڕیارە 13 ئەم مانگە ئەنجام بدرێت لە واشنتن.

پێدەچێت ئەمریكیەكان گۆرێك بۆ ئەردۆگان هەڵبكەنن
 گفوتوگۆكانیان زیاتر لە بارەی سیاسەتی دەرەوەی هەردوو وڵاتە و هەروەها  زۆر بەوردی قسە لەسەر رەفتارەكانی توركیا دەكرێت لە رابردوودا، بەتایبەتی ئەو رەفتارانەی توركیا لە واشنتن  كاتێك سەرۆكی ئەو ولاتە سەردانی ئەمریكای كرد پاسەوانەكانی ئەردۆغان خراپترین مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەرانی كوردا كرد لە ئەمریكا  ئەوش  سومعەی توركیای زیاتر شكاند، هەروەها واشنتنیشی زۆر نیگەرانكرد.

هێرشی توركیا بۆ سەر سوریا

لە 9ی ئۆكتۆبەری ئەم ساڵ، توركیا هێرشی كردە سەر ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (یەپەگە) دەربكات، ئەوەش بە بیانوی ئەوەبوو كە توركیا ئەو هێزانەی بە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەكەی خۆی دەزانی، لە كاتێكدا ئەو هێزانەی كە ئەو سنورو ناوچانەیان دەپاراست وەك هاوپەیمانی ئەمریكا و هەروەها بە هاوكاری دونیا  شەریان دژی داعش كردوو، توانیان ناوچەكە لەژێر دەستی داعش دەربهێنن.

دوای هێرشەكەی سوپای توركیا بۆ سەر ڕۆژئاویی كوردستان،  نیگەرانیەكی زۆر لە  ناوخۆی سوریا و ئەمریكاشدا دروست بوو ، ئەوەش كۆنگرێسی ئەمریكای نیگەرانكرد، لەلایەك سزای قورس بەسەر حكومەتی توركیا و چەند كەسایەتیەكی گرنگی ئەو وڵاتەدا سەپێنرا، لەلایەكی تریش ترەمپ بەبەردەوام نیگەران بوو لە  رەفتارەكانی ئەردۆغان.

ئەمریكا نیگەرانیەكی راستەقینەی لە توركیا هەیە
ئێستا  واشنتن توانیویەتی ئەنقەرە ڕازی بكات  شەڕ لە دژی یەپەگە لە سوریا بوەستێنێت، ئەوەش بە پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بوو ، ئەوەش بۆ ئەوەبوو شەر لە سوریا بوەستێنرێت و جارێكی تر ئاڵۆزیەكانی سوریا بەردەوام سەر نەكشێن بۆ قات وقڕی.

بەپێێ قسەكان بێت ئەم ڕێككەوتنەی كە دۆناڵد ترەمپ باسیدەكات بۆ ئەویە مافی هەموو پێكهاتەكان لە سوریا پارێزراو بێت و هەموو لایەك بتوانن بەو ئامانجە ببپێكن  كە ئەمریكا و خۆشیان دەیخوازن، وەهەروەها ئەم ڕێككەوتنە دەتوانێت  كاریگەری گەورەی هەبێت لە سەر ڕوسیا و رژێمی ئەسەد.

توركيا و سیستمی بەرگری ئێس 400

كاتێك توركیا بڕیاری كرینی سیتمی بەرگری ڕوسی ئێس 400ی دا، ئەم بڕیارە ئەمریكای تورەكرد، ئاڵۆزیەكان گەیشتە ڕادەیەك وەزراەتی بەرگری ئەمریكا(پنتاگۆن) ڕایگەیاند : ئەم هەنگاوەی توركیا ئەوانی زۆر نیگەران كردووە كرینی سیستمی بەرگری روسی وادەكات ئەوان نەتوانن چیتر مامەڵەی بازرگانی كرینی چەك و هەروەها ڕاهێنانی سەربازی و چەند كارێكی دیكە لەگەڵ توركیادا ئەنجام بدەن.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بڕیارەی ئەمریكا هەموانی تورە كردووە،  چونكە ئەمریكا لەوەتێگەیشتووە كرینی سیستمی بەرگری ئێس 400 لەلایەن توركیاوە دەبێتە كێشە بۆ ئەمریكا، پێدەچێت ئەمریكاش فرۆكەی ئێف 35 بە توركیا نەفرۆشێت.
بەكرینی ئێس 400 ئەردۆغان خۆی توشی كێشەیەكی گەورە كرد
جارێكی تر ئاڵۆزیەكانی سوریا بوەتە پرسیێكی گەورە لە نێوان توركیا و روسیا و ئەمریكا، توركیا كاتێك ئەو هێرشانەی كرد،بەحۆرێك لە جۆرەكان لەلایەن روسیاوە رێگەی پێدرابوو، هەرچەندە روسیا بەفەرمیی ئەمەی رانەگەیاندبوو.

لەلایەكی تریشەوە ئەمریكا زۆر نیگەران بوو لەو هێرشە چونكە هێرشەكە بە قازانجی ئەمریكا نەدەشكایەوە، بەڵام بەهۆی بریارەكانی ترەمپەوە ناچاربوون ڕۆژئاوای كوردستان چۆڵ بكەن، هەرچەندە سوریا بۆ روسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەرگیز چۆڵناكرێت، بۆ ئەوشە ئەمریكا هێزێكی زۆری گەراندەوە ڕؤژئاوای كوردستان

ئایا ئاڵۆزیەكانیان چارەدەبێت

پێدەچێت توركیا و ئەمریكا لەسەر كێشەكانی نەگەنە بنیەست، چونكە لە ناو كۆشكی سپی و پنتاگۆن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا بەرەیەك دژی ئەردۆگان و پارتەكەی دروست بووە كە بەراستی  لە ئەردۆغان تورەن، هەموو ئەو كەسانەش كە دژی توركیان كەسانی نزیكن لە  دۆناڵد ترەمپەوە، ئەوەش وادەكات ئەمریكا بە ئاسانی نەتوانێت نێوانیان ئاسایی بكاتەوە، واتە فشار لە دۆناڵد ترەمپ دەكەن كە بەهیچ مەرجێك ر ازی نەبێت لەسەر ئەوەی توركیا دەیەوێت، بەشێوەیەك لە شێوەكان ئاگاداریەكی كۆتای بۆ توركیا دەربكەن، هەرچەندە ئاڵۆزە پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە شیبكرێتەوە و پارەیەكی زۆر لە نێوانیاندا هەیە، ئەوشە وادەكات كە ئەمریكا نەتوانێت بە ئاسانی توركیا فەرامۆش بكات.

ئەردۆغان بۆچی دەچێت بۆ واشنتۆن؟

 دوای ئەوەی چەند سیناتۆرێك لە كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایانگەیاند: توركیا لە دوای ئاگربەستەوە پێشێلی یاساو رێككەوتنەكانی كردووە، پێویستە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سزای زیاتری توركیا و رەجەب تەیوب ئەردۆغان بدات.

بەپێی بەڵگەكانی ئەو سیناتۆرانە، سوپای توركیا لە پاش ڕێكەوتن لە سوریا، هێرشیان كردوەتە سەر خەڵكی مەدەنی و هەروەها بەردەوام هێزەكانیان  فشار لە خەڵكی ناوچەكە دەكەن و چەندین كارەساتی خراپیان ئەنجام داوە.

بۆیە داوا لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن بەزوترین كات سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت و لێپرسینەوە لە كارەكانی حكومەتەكەی ئەردۆغان بكات.

ئەمریكا سزای گەورە بەسەر توركیادا دەسەپێنێت
لەپاش ئەو داواكاریانەی ئەو سیناتۆرانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە و بەوردی تاوتوێی دۆخی سوریا و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن.

هەروەها وتیشی پێویستە توركیا ڕەچاوی دۆخی سوریا بكات و ئەو ئاڵۆزیانەی لە نێوان توركیا و كوردا هەیە بڕەوێتەوە و چیدیكە شەر ڕوونەدات.
هەر لەبەر ئەو بابەتەشە دەیەوێت ڕۆژی چوارشەممە لە واشنتن چاوی بە رەجەب تەیوب ئەردۆغان بكەوێت.
واشنتن فایلی هەڵەكانی ئەرۆغانی رادەستی ترەمپ كردووە
پێش ئەوەی ئەرۆدغان سەردانی ئەمریكا بكات داوای لە روسیا كردووە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمێر پۆتیندا بۆڕێك بخرێت

تائێستا ڤلادمێر پۆتین هیچ كاتێكی بۆ رەجەب تەیوب ئەردۆغان دیاری نەكردووە بۆ ئەوەی بەتەلەفۆن قسە بكەن، پێدەچێت ئەو داوایەی ئەردۆغان پەیوەندی بە رۆژئاوای كوردستان و هەروەها سەردانەكەی بێت بۆ واشنتن و گفتوگۆكردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.