ڕاپۆرتی جیهانی

02:31 - 17/11/2019

جاید كۆشنەر كێیە؟‌

پەیسەر

جارید كۆشنەر  زاوای گەورەی دۆناڵد ترەمپ و  گەورە راوێژكار و هاوكاری سیاسی كۆشكی سپیە، ئەو یەكێكە  لە گەوەر سیاسیەكانی  ئەمریكا، لەلایەكی تریشەوە نزكترین كەس لە كابینەی  بنیامین ناتانیاهۆ و یەكێكە  لەو كەسانەی كە زۆرترین بریار و هەروەها قورسایی لەسەر كۆشكی سپی هەیە، كۆشنەر بەهێزترین كەسایەتی ئەمریكایە و خاوەنی بیرۆكەی  چارەسەری كێشەی فەلەستین و ئیسرائیلە  كە  بە رێككەوتنی سەدە ناو دەبرێت .

 جارید كۆشنەر كێییە؟

كۆشنەر لەدایكبوی 10ی جەنیوەری ساڵی 1981ە و لە خێزانێكی جوو لە  ویلایەتی نیوجێرسی لە دایك بووە، و لەڕوویی سییاسیەوە خێزانەكەی پشتیوانی دیموكراتەكانی ئەمریكا دەكات.

كۆشنەر خاوەنی گەوره‌ترین پەیوەندی وكۆمیتەی پەیوەنیدن لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل دا ,  خاوەنی گەوەرترین گروپی لۆبی ئیسرائیلین كە بەئیپاك ناسراوە.

  خاوەنی گەوەرترین گروپی لۆبی ئیسرائیلین كە بەئیپاك ناسراوە.
ئەم رێكخراوە هێندە گەوەرەیە، سەرۆكەكانی ئەمریكا بە ئاواتەوەن لە كۆبونەوەكانی ئەم رێكخراوەدا  وتار پێشكەشكەن , واتە پشتیوانی ئیپاك بۆ هەر سەرۆكێك دەكاتە ئەوەی ئەو سەرۆكە دەسەڵاتی بەهێزی هەیە.

برایەكی جاید كۆشنەر كەورەترین سەرمایەداری جیهانە و لەئەمریكا و ئەوروپا سەرمایەداری دەكات بەناوی چارلز كۆشنەر، لە ئەمریكا و ئەوروپا گرنگیەكی گەورەی هەیە وەك جارید دەڵێ براكەی سێبەرێكی گەورەیە بەسەر جیهاندا.

براكەی كۆشنەر وەك سێبەری ئابوری ئەوروپا و ئەمریكا دەردەكەوێت

جاید دەرچوی هەردوو زانكۆكانی هارڤارد و نویۆركە  بەشی بزسنس و بازاركاری تەواو كردووە توانیویەتی لە زانكۆكانی ئەمریكا و زۆرترین توانای زانیستی خۆی بۆ بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی بخاتە گەڕ.

جارید كۆشنەر، لەتەمەنی 25 ساڵیدا توانیویەتی ببێـتە گەورەترین بازرگانی ئەمریكا، هەروەها خاوەنی رۆژنامەی نیویۆرك ئۆبسێرڤەری ئەمریكییە.

بەگەنجی توانی ببێتە گەورە بازرگانێكی ئەمریكی و ئابوریەكی گەورە بۆ خۆی بونیاد بنێ

لە 2007 لەزانكۆی نیویۆرك دووبارە خوێندیویەتی و بەشی  یاسایی تەواو كردوە، لە 2008 بوە بە بەرێوبەری كۆمپانیاكەی ماڵەوەیان،لە ساڵی 2009 ەوە بوەتە  زاوای دۆناڵد ترەمپ و ئیڤانكای كچی ترەمپی خواستوە.

كارە دیاره‌كانی كۆشنەر
لە هەڵمەتی بانگەشەكانی دۆناڵد ترەمپەوە بوەتە كەسێكی سیاسی و لەو كایەیەدا روۆڵی هەبووە ، توانیویەتی بەشێوەیەكی گشتی لە پشت كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی دۆناڵد ترەمپەوە بێت و پارەیەكی زۆریشی لەو بوارەدا  خەرجكردووە.

پارەیەكی خەیاڵی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و كەمپینەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرفكردووە

گەوە راوێژكارەكانی ئیسرائیل  لە بارەی كۆشنەرەوە دەڵێن، كۆشنەر دەیەوێت  پەیوەندی بازرگانی نێوان  ئەمریكا و رۆژهەڵاتی ناوەراست پەرەپێبدات، ئەوەش هەم بۆ ئەوروپا گرنگە و هەم بۆ ئەمریكا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە دەتوانێت پردی ئاشتی تەواوەتی لە نێوان هەموو لایەكدا دروست  بكات.

لەكەمپینی بانگەشەكانی هەڵبژاتردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا بۆ  دۆناڵد ترەمپدا 100  هەزار دۆلاری وك دیاری بەخشیە تیمەكەی ترەمپ

 یەكێكی دیكه‌ له‌ كاره‌كانی كۆشنەر ئەوەبوو كە وای لە ترەمپ كرد بریاربدات قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت، ئەوشە گرنگیەگەورەی هەبوو بۆ جووەكان.

كۆشنەر و كۆشكی سپی
كۆشنەر بەیەكێك  لەوكەسایەتیە گرنگانە دەناسرسیت كە لە كۆشكی سپی خاوەنی زۆرترین لۆبی و بریارە بەسەر حكومەتەكەی خەزوریەوە.

یەكێكە لە هەرە كەسایەتییە بەهێزەكانی ئەمریكا، لەماوەی رابردوودا تۆمەتباردەكرا بەبونی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی روسیا و رۆڵی هەبووە لە  سەرخستنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەیارمەتی روسەكان، بەڵام ئەوانە تەنها تۆمەتبوون و نەیانتوانی بیسەلمێنن كە كارێكی وەها كراوە.

كۆشنەر و پەیوەندی لە گەڵ روسیا
كۆشنەر لەگەڵ گەورە بەرپرسانی روسیا پەیوەندی دۆستانەیان هەیه‌ ئەو  پەیوەندیەش بۆ سەرەتاكانی ساڵی 2016 دەگەرێتەوە. كە لەرێگەی پارێزەرێكی رووسی بەناوی فیسیلنیسكا سیا دروستبوو.

پەیوەندیەكی گەورەی لەگەڵ بەرپرسانی ڕوسیادا هەبووە

هەرچەندە سەرەتا پەیوەندییەكان زۆر بە شاراوەی مابونەوە بەڵام كەناڵی فۆكسنیوزی ئەمریكی كەسەر بە دۆناڵد  ترەمپە بەوردی باسی پەیوەندیەكانی نێوان جارید كۆشنەر و روسەكان  بڵاو كردەوە.

 لەلایەكی تریشەوە  كۆشنەر خۆی دانی بەوەدا ناوە چەندینجار  ئەو پارێزەرەو  سەرۆكی كەمپینەكانی دۆناڵد ترەمپ چەند جارێك لە كۆبونەوەكاندا پێكەوە دانیشتوون و كاری پێكەوەییان لەسەر پرسی ئابوری و هەروەها هەڵبژاردنەكان كردووە.

كۆشنەر و سەرۆكی كەمپینی هەڵبژاردنەكانی ترەمپ چەندین جار كۆبونەتەوە

كۆشنەری بەرەچەڵەك جولەكەیه‌ و خاوەنی بیرۆكەی ( چارەسەری سەدەیە) كەیەكێكە لە گەورەترین  بیرۆكەكان بۆ چارەسەركدردنی كێشەی ئیسرائل و  ئەمریكا.


پڕۆژەی ( گرێبەستی سەدە) چییە؟
پڕۆژەیەكی ئەمریكی ئیسرائیلیە خاوەنی ئەم بیرۆكەیە جارید كۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپە، لە ماوەی رابردوودا ئەو پڕۆژەیەی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان ئیسرائیل و ڵاتانی عەرەبی پێشنیار كردووە.


ئەم پڕۆژەیە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە بەپێی پڕۆژەكە دەبێت  میسر ٧٢٠ کیلۆمەتر دوجا لە خاکی خۆی  سیناوە بدات بە کەرتی غەزە ، لە بەرامبەریشدا دانیشتوانی كەرتی غەزە دەستبەرداری ئەو ناوچە بەجوولەکە نیشتەجێکراوانە بن بۆ ئیسرائیل.

 لەبەرانبەردا ئیسرائیل لە باکووری کەنداوی عەقەبەوە بە درێژای ٧٢٠ کلم بە درێژی بدات بە میسریەکان، هەروەها دەروازەیەکی ژێر زەمینی ( تونێل ) بە درێژی ٣٠ کلم بخاتە ژێر ڕکێفی سەروەری میسرەوە لەنێوان ئوردن و میسردا بۆ بەستنەوەی زەمینی ئەو دوو وڵاتە بەیەکەوە.

فەڵەستینیەکان لە بەشە نوێ کەی کەرتەکەیاندا ( سینا) دەبنە خاوەنی مینایەکی جیهانی گەورە کە میسر ، ئوردن ، عێراق ، سعودیەی عەرەبی ، سوریا لە ڕێگای تونێلە میسریەکەی نێوان ئوردن - میسرەوە دەبەستنەوە بەیەکەوە .

دەرچەیەکی نزیکی دەریایی ئەو وڵاتە عەرەبیانە لە غەزە نوێکەوە بەرەوە ئەوروپا و جیهانی دەرەوە دروست دەکەن . ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و گواستنەوەی نەوت و غازی عێراق و کەنداو بە هەرزانترین تێچوو ئەنجام دەدەن .ئەوەش دەبێتە هۆی بەستنەوەی ئابووری و بازرگانی هەریەک لەو وڵاتانە لەڕێگای مینای پێشنیارکراوی غەزەوە .

قازانجە سیاسیەکەی بۆ هەموولایەنەکان بەپلەی دووەم دێت  ئیسرائیلیەکان خەونە مێژووییەکەیان دێتەدێ ، کە ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی دەوڵەتەکەیان .

میسریەکان بە گەرمی دێنە ناو سیاسەت و جیهانی عەرەبی خۆرهەڵاتی ( شێوە دورگەی عەرەبی ) کەبەهۆی سنووری دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دابڕاون فەڵەستینیەکان دەبنە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بە پشتیوانی ئیسرائیل و ئەمریکاشەوە .


ئوردنیەکان لە ئاوارە فەڵەستینیەکان ڕزگاریان دەبێت ، چونکە لە بەندێکی گرێبەستی سەدەدا هاتووە فەڵەستینیە ئاوارەکان لەو غەزە سیناییەدا جێگیر بکرێن کە میسر پێشکەشیان دەکات ، سعودیەکان خۆرهەڵات و خۆرئاوای عەرەبی لەڕێگەی بۆریە نەوتیەکانیەوە دەکەوێتە ژێر نفوزیانەوە و ئێران لە عێراق و سوریا و لوبنان و حەماس دادەبڕێت .


بەپێی دەنگۆی ناو میدیا ئیسرائیلی و ئەمریکاییەکان، ڕوسیا لاری لەو پرۆژەیە نیە، بە مەرجێک ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی سوریا بکشێتەوە و سوریا بۆ ژێر نفوزی ڕوسیا جێبهێڵێت وەک باسکراوە، لە کۆبونەوەی هلسنکی نێوان پوتین و ترامپدا، ئەمریکاییەکان بەو داواکاریەی ڕوسیا ڕازی بوون بەمەرجێک ئێران لە سوریادا لاوازبکرێت .

سامانەكەس كۆشنەر چەندە؟
كۆشنەر و خێزانەكەی خاوەنی 740 ملیۆن دۆلارە، ئەمە لەكاتێكدایە لەساڵێكدا لە گەمە بازرگانیەكاندا كۆشنەر و خێزانەكەی 195 ملیۆن دۆلار گەمە پێدەكەن.

تەنها لەناو ئەمریكادا خاوەنی 11 هەزار هێكتار زەوییە كەدەكاتە 110 دۆنم زەوی كە مەزەندە دەكرێت بە زیاتر لە سێ سەد ملیارد دۆلار.

كۆشنەر بەبڕی سێ سەد ملیۆن دۆلار زەوی لە واشنتن هەیە
كۆشنەر بەیەكێك لە دەولەمەندەكانی ئەمریكا و جیهان ناودەبرێت كە چەندین رێرەوی ئابوری جیهانیدا دەستی هەیە و لەناو ئەمریكا و درەوەی ئەمیكاشدا بەهێزترین پرۆسێسی ئابوری بەرێوە دەبات.