ڕاپۆرتی جیهانی

05:44 - 25/11/2019

ئایا بلومبێرگ جێ بە ترەمپ لەق دەكات؟‌

پەیسەر

دیموكراتەكان دواجار بەدیلی ڕاستەقینەی دۆناڵد جەی ترەمپیان دۆزیەوە، بۆ ئەوەی ڕكابەری ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكای پێبكەن و بتوانن سەرۆكایەتی ئەمریكا لە كۆماریەكان وەربگرنەوە و جارێكی تر لە نیویۆركەوە گۆرانكاری ڕیشەی لە ئەمریكا و سیاسەتەكانی ئەو وڵاتە لە دەرەوە و ناوەوە بكەن.

ڕۆژی چوار شەممە مایكڵ بلوومبێرگی گەورە بازرگانی ئەمریكا و سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك لە تویتێكدا ڕایگەیاند، خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی كۆماری ئەمریكا كاندید دەكات و دەیەوێت ببێتە ڕكابەرێكی سەرسەختی دۆناڵد ترەمپ و هەموو  ئەندامانی حزبی دیموكراتەكانی ئەمریكای خۆشحاڵكرد.

مایكڵ بۆمبێرگ خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا دژب دۆناڵد ترەمپ كاندید كرد
مایكڵ بلومبێرگی گەورە بازرگان و نوسەری ئەمریكی لە تویتەكەیدا دەڵێن:”من خۆم بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا كاندید دەكەم، دەمەوێت ببم بەسەرۆكی ئەم وڵاتەو دەسەڵات لەدەستی كۆماریەكان وەربگرمەوە، وەدەشمەوێت بڵێم، من بۆ تێكشكاندینی دۆناڵد ترەمپ دێمە ڕكابەریەوە و هەموو كارێكی دروست بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆكایەتی دەكەم و دۆناڵد ترەمپ تێك دەشكێنم".
دەمەوێت ترەمپ تێكبشكێنم و كۆتای بەدەسەڵاتی كۆماریەكان لە ئەمریكا بهێنم
مایكڵ بلومبێرگی گەورە بازرگان و سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك كە خاوەنی زیاتر لە 58 ملیارد دۆلارە لە ژێر دروشمی بونیاد نانەوەی ئەمریكا كەمپینەكەی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی دەست پێكردووە و ئەو بڕیارەشی لەلایەن دیموكراتەكانەوە پێشوازی زۆری لێكراو خۆشحاڵی خۆیان لە بارەسەوە دەربڕی.

مایكڵ بلومبێرگی كێیە؟

مایكڵ بلومبێرگ  لە 14ی شوباتی 1942 لە دایکبووە لە شاری نیویۆڕك لە دایك بووە خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو كردووە و ئامادەیی و زانكۆشی لە هەمان شوێن تەواو كردووە و تا ئێستاش لە شاری نیویۆرك دەمێنێتەوە و لە خێزانێكی دەوڵەمەند و سەرمایەداری ئەو شارەیە.

هەر لەگەنجییەوە پەیوەندی دەكات بە  بە پارتی دیموکراتەکانە، هەتائێستاش بەردەوامە لە كاركردن لە پارتەكەیدا و كاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری بۆ پارتەكەی ئەنجام دەدات ، ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر بۆ ماوەیك چوەتە ناو پارتی كۆماریەكانەوە و پشتیوانی لە كۆماریەكان بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی ئەمریكا كردووە.

لەڕویی زانستیەوە پلەی بەرزی تۆمار كردووە و بڕوانامەی ماستەری لە ئابوری و بازرگانی و بزنس لە زانكۆی هارڤەرد بەدەست هێناوە و توانیویەتی بڕوانامە لە زانستی بەرهەم هێنان و سەرمایەدارییدا لە زانكۆكانی ئەمریكا بەدەست بهێنێت.
بڕوانامەی ماستەری لە ئابوری و بازرگانی و بزنس لە زانكۆی هارڤەرد بەدەست هێناوە 
یەكێكە لە سەرمایە دارەكانی ئەمریكا، خاوەنی زۆرترین پڕۆژەی بازرگانییە لە ناو شاری نیویۆڕك كە یەكێكە لە گەورەترین شارەكانی ئەمریكا و پایتەختی ئابوریی ئەو وڵاتەیەو لە ئێستادا خاوەنی 58 ملیار دۆلارە.
زیاتر لە دوانزە ساڵە سەرۆكی شارەوانی شاری نیویۆڕكە واتە لە ساڵی 2002 وەوە تا كو ساڵی 2013 سەرۆكی شارەوانی بووە.
ئەو  ئێستا سەرمایەداری گەورەی ئەمریکا و جیهانە و و پارێزگاری پێشووی شاری نیویۆرک بووە و لە ئێستادا  خۆی وەکو کاندیدێکی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەمیدیاكان ناساندووە.
مایكڵ بلومبێرگ  نۆیەم گەورە دەوڵەمەندی ئەمریكایەو  چواردەیەمین گەورە دەوڵەمەندە لە ئاستی جیهاندا و سەرمایەیەكی گەورەی هەیە لە بواری وەبەرهێنان و كۆمپانیا و بونیادنانی كارگەدا بەكاری دەهێنێت.

مایكڵ بلومبێرگ لە ٢١ی ئەم مانگەدا کاندیدبوونی خۆی ڕاگەیاند و لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، کەمپەینی کاندیدبوونەکەی لەناو دیموکراتەکاندا لە ژێر ناوی (بونیادنانەوەی ئەمریكا ) ڕاگەیاند.
مایكڵ بلومبێرگ  نۆیەم گەورە دەوڵەمەندی ئەمریكایەو  چواردەیەمین گەورە دەوڵەمەندە لە ئاستی جیهاندا 
لە بارەی دۆناڵد ترەمپەوە دەڵێت: ئەوان چیتر ناتوانن چاوەڕێی چوار ساڵی دیکەی سەرۆكایەتی و  ڕەفتارە سەرشێتانە و ناڕەوشتییەکانی ترەمپ بکەن و دەبێت ئیتر ئەو گاڵتە كردنەی كە ئێستا بە ئەمریكا و ئەوان هەیە ڕابگیردرێت و سنورێك بۆ ئەو بابەتە دابنرێت.

تێڕوانینی مایكڵ بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، وەك بازرگانێكی سەردەمیانەیە كە دەڵێت: پێویستە سیاسەكان بەوردی ئاگاداری گۆرانكارییە ئابوریەكان بن و كار لەسەر ئەوەبكەن كە ئەمریكا بونیاد بنێنەوە نەوەك بیڕوخێنن.

لەماوەی ڕابردوودا و لە هەڵبژاردنەكاندا دیموكراتەكان توانیویانە دەنگی زۆرینەی نیویۆرك بەدەست بهێنن، ئەوەش وایكردووە مایكڵ لە نیویۆركەوە خۆی كاندید بكات و پارەیەكی خەیاڵی بۆ ئەو بابەتە تەرخان بكات.
پێویستە سیاسەكان بەوردی ئاگاداری گۆرانكارییە ئابوریەكان بن و كار لەسەر ئەوەبكەن كە ئەمریكا بونیاد بنێنەوە نەوەك بیڕوخێنن
هەندێك لە ئامارەكان دەڵێن پێدەچێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دیموكراتەكان نیویۆرك لەدەست بدەن، كە ماوەیەكی زۆرە بەدەستیانەوەیە بەڵام لە ئێستادا چەندین كێشە لە شاریی نیویۆركدا هەیە وەك گرانی نرخی پێداویستی و گرانی خواردن و تایبەتمەندیەكانی دیكەو هەروەها گرانی باج و كرێی گواستنەوە ئەوەش وادەكات كە دیموكراتەكان لەو شارە لاواز بن

لەلایەكی تریشەوە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین جار كارەبای شاری نیویۆرك بڕا و ئەوەش ڕەخنەی زۆری لێكەوەتەوە لەلایەن خەڵكی ئەو شارەوە و دۆناڵد ترەمپیش بڕانی كارەباكەی خستە ئەستۆی  دیموكراتەكان و ڕایگەیاند: دیموكراتەكان بونەتە كێشەیەكی گەورە بۆ نیویۆرك و هەركێشەیەك لەو شارە روودەدات خەتای دیموكراتەكانە و پێویست چیتر خەڵكی ئەو شارە دەنگیان پێنەدات.

سەرەڕای ئەوەی چەندین كێشەی گەورەیی ڕیشەیی لە شاریی نیویۆرك هەیە و تا ئێستا چارەسەر نەكراون ، بەڵام گرفتی هەرە گەورەی ئەو شارە ئەوەیە كە هەلی كاری تێدا كەم بووەتەوە و پێدەچێت ئەوەش ببێتە هۆی ئەوەی دیموكراتەكان دەنگەكانی ئەو شارە لەدەست بدەن.


گرنیگی شاری نیویۆرك
شاری نیویۆرك یەكێكە لە گەورەترین شارەكانی ئەمریكا و ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاترە لە نۆ ملیۆن كەس و له‌ شاری نیویۆرك 800 زمانی جیاواز قسه‌ی پێده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات تاكترین شار بێت له‌سه‌ر زه‌وی كه‌ زۆرترین جۆری زمانی قسه‌كردنی تێدا بێت.!

نازنازی Gotham بۆ شاری نیویۆرك ، داڕێژراوه‌ له‌ لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌مریكی  واشنتن ئیرفینگ له‌ ساڵی 1807 ، به‌ مانایی شارۆچكه‌ی بزن دێت “ Goat’s Town ”.

لە  28 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2012 باشترین ڕۆژی ئاشتی نیویۆرك بووه‌ تا ئێستا به‌ خۆیه‌وه‌ بینیبێتی، له‌و ڕۆژه‌دا هیچ تاوانێكی كووشتن ئه‌نجام نه‌دراوه‌ ، ته‌قه كردن ، چه‌قۆ لێدان ، یاخود تاوه‌نه‌ توندوتیژیه‌كانی تر هیچیان بوونی نه‌بووه.


لەو شارە حەوت خوێندنگا هه‌یه‌ له‌ شاری نیویۆرك كه‌ شێوه‌یان به‌ ته‌واوه‌تی وه‌ك یه‌كه‌ ،  هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وان ته‌نها پاره‌یان بۆ دروستكردنی 1 نه‌خشه‌ هه‌بوو ، بۆیه‌ نه‌خشه‌كه‌ بۆ هه‌ر 7 خوێندنگاكه‌ به‌كار هاتووه‌.


له‌ ساڵی 1931 ده‌رگای باڵه‌خانه‌ی Empire State كرایه‌وه‌ له‌ نیویۆرك ، زۆرینه‌ی ژووری ئۆفیسه‌كانی بۆش بوون و كه‌س به‌ كرێ نه‌یگرتن  پاشان نازناوێكی بۆ دانرا ئه‌ویش Empty State Building  باڵه‌خانی خاڵی ویلایه‌ت ، ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن دانیشتوانی نیویۆرك بوو ، وه‌ ئه‌م باڵه‌خانه‌ نه‌بووه‌ جێگه‌ی قازانج و سوود تا ساڵی 1950.

باڵه‌خانه‌یه‌كی 550 پێ به‌رز تێدایە  كه‌ په‌نجه‌ره‌یەكی تێدا نییە ‌ ئه‌م باڵه‌خانه‌ بنیاتنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری بكات و بوه‌ستێته‌وه‌ دژی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمی ئه‌تۆمی ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر كاتێكدا ڕوویدا ، بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌.

لەماوەی رابردوودا دیموكراتەكان توانیویانە زۆرترین دەنگی ئەو شارە بەدەست بهێنن و حاكم و سەرۆكی شارەوانی شارەكە دابنێن