ڕاپۆرتی جیهانی

05:58 - 05/12/2019

جۆنس یان جێرمی کامیان دەیباتەوە؟‌

پەیسەر

دوای ڕازیبوونی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا بە ٤٣٨ دەنگی بەڵێ، هەڵبژاردنی پێشوەختەیان لە ڕۆژی ١٢ی مانگی ١٢ی ئەمساڵ پەسەند کرد.
پاش کێشمەکێشێکی زۆر لەسەر کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، پەرلەمانی بەریتانیا پێشنیاری بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ڕۆژی ١٢/١٢/٢٠١٩ بە ٤٣٨ دەنگی بەڵێ، پەسەند کرد.

بۆرس جۆنسن بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی داوە
پێش ئەمە پارتی کرێکاران کە ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی بۆرس جۆنسنە، دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕاندەوە بۆ ئەوەی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڕێککەوتن دەکرێت و زیان دەگەیەنێتە بەریتانیا.
ئێستا ڕکابەری لە نێوان هەردوو پارتی بۆرس جۆنسن و جێرمی کۆربیندا هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا و ئەگەر ئەنامەکە بەقازانجی ئۆپۆزسیۆن بێت ئەوا بەریتانیا لە پرسی برێگزتدا پاشە کشە دەکات و ئەگەریش بەدڵی پارتەکەی بۆرس بێت ئەوا برێگزت بەتەواوەتی دەچێتە پێشەوە.
پارتی کرێکاران کە ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی بۆرس جۆنسنە، دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو

جۆنسۆن لە وتارێكدا دوای بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا رایگەیاند كە وڵاتەكە چالاك دەكاتەوە و برێكسیتیش لە 31ی ئۆكتۆبەردا جێبەجێ دەكات و وڵاتەكە لە یەكێتیی ئەورووپا دێنێتە دەرەوە. هەموو شتێكیش دەكات بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبوون بۆ بەریتانیا بگەڕێنێتەوە.
كورد دەنگ بەكام لایەن بدات
ئێستا بەڕیتانیا بە قۆناغێكی چارەنوس سازدا تێدەپەڕێت ئەوەیش هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بۆ ڕەوەندی كوردی گرنگیەكی گەوەرەی هەیە، هەرچەندە هەردوو پارتی دەسەڵاتدار پڕۆژەیان بۆ ڕەوەندە جیاوازەكان هەیە لە بەڕیتانیا، بەڵام تێڕوانینی جیاواز سەبارەت بە پلانەكانیان هەیە دەربارەی هەڵبژاردنەكان
ئێستا بەڕیتانیا بە قۆناغێكی چارەنوس سازدا تێدەپەڕێت ئەوەیش هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بۆ ڕەوەندی كوردی گرنگیەكی گەوەرەی هەیە

ئیبراهیم مەلا زادە  مامۆستای زانكۆ و دانیشتوی بەڕیتانیا لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ پەیسەر سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی بەڕیتانی وتی: ئەم هەڵبژاردنە بۆ بەڕیتانیا و ڕەوەندی كوردی زۆر گرنگە هەرچەندە هەردوو پارتەكە پلانیان بۆ ڕێكخستنی سیستمی دارای و بازاڕ هەیە بەڵام پارتەكەی بۆرس جۆنسن دەیەوێت جیلی سەرەوە ڕازی بكات.

 ئەم هەڵبژاردنە بۆ بەڕیتانیا و ڕەوەندی كوردی زۆر گرنگە هەرچەندە هەردوو پارتەكە پلانیان بۆ ڕێكخستنی سیستمی دارای و بازاڕ هەیە بەڵام پارتەكەی بۆرس جۆنسن دەیەوێت جیلی سەرەوە ڕازی بكات
ئەوەش بۆ كۆمەڵگای ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا زۆر گرنگە چونكە كورد لە ئەوروپا هاتووچۆ دەكات خاوەنی ئابوری بەرز نییە و ناتوانێت بچێتە بازاڕی گەورەوە، بۆیە پێویستە ڕەوەندی كوردی دەنگ بە پارتەكەی جێرمی كۆربین بدات نەك پارتەكەی بۆرس جۆنسن.

لەلایەكی تریشەوە كۆربین پلانی هەیە كە كۆمەڵگای بەڕیتانی رێك بخاتەوە و دژی پەنابەران و ڕەوەندی كوردیی نییە و چەندین جار پشتیوانی كوردیی كردووە.
ئەوەش پێمان دەڵێت كە پێویستە دەنگ بە پارتی كرێكارانی بەڕیتانیا بدرێت واتە پارتەكەی جێرمی كۆربین، بۆ ئەوەی ڕەوەندی كوردی بتوانێت لە بەڕیتانیا ڕێشەیەی گەورەتر بۆ خۆی داكوتێ.

لەسەر پرسی برێگزتیش   مەلا زادە وتی: ئەكەر پارتەكەی بۆرس جۆنسن بیباتەوە ئەوا بەزوترین كات لە ئەوروپا دەچێتە دەرەوە و ئەو چونە دەرەوەیەش مەترسی لەسەر ڕەوەندی كوردی دروست دەكات پێدەچێت بەربەست لەبەردەم خەڵكی دەرەوە بەڕیتانیا دروست ببێت.

ئەكەر پارتەكەی بۆرس جۆنسن بیباتەوە ئەوا بەزوترین كات لە ئەوروپا دەچێتە دەرەوە
هەر لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە دكتۆر ئیبراهیم محەمەد مامۆستای زانكۆ لە بەڕیتانیا بە پەیسەری وت: خوازیارن كوردەكانی بەڕیتانیا دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی پارتی كرێكارانی بەڕیتانیا و زۆرترین دەنگ بۆ جێرمی كۆربین كۆبكەنەوە

وتیشی: ئێستا بەڕیتانیا لە دۆخیێكی تایبەتدایە دەبێت بە گرنگییەوە بڕوانینە هەڵبژاردنەكە و و دەنگدان بە پارتی كرێكاران لەلایەن رەوەندی كوردی و ڕەوەندەكانی ترەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە دۆسەی خەڵكی دەرەكی لە بەڕیتانیا زیاتر بچێتە پێشەوە و كێشەكانی چارەسەر ببێت.

دەنگدان بە پارتی كرێكاران لەلایەن رەوەندی كوردی و ڕەوەندەكانی ترەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە دۆسەی خەڵكی دەرەكی لە بەڕیتانیا زیاتر بچێتە پێشەوە
ئەو مامۆستایەی زانكۆ وتیشی: ڕاستە هەردوو پارت پڕۆژە و بەرنامەیان بۆ پەنابەران هەیە، بەڵام پڕۆژەی پارتی كرێكاران بۆ ڕەوەندە جیاوازەكان  تۆكمەترە ئەوەش وادەكات كە بڵێم پێویستە كورد دەنگ بە پارتی كرێكارانی بەڕیتانیا بدات.

پڕۆژەی پارتی كرێكاران بۆ ڕەوەندە جیاوازەكان  تۆكمەترە ئەوەش وادەكات كە بڵێم پێویستە كورد دەنگ بە پارتی كرێكارانی بەڕیتانیا بدات 
ئابوری بەڕیتانیا
بوریس جۆنس لەیەم ڕۆژی دوای دەست بەكار بونیەوە ڕایگەیاند ڕۆژی ٢٠١٩/١٠/٣١ بەبێ ڕێكەوتن لە یەكێتی ئەوروپا دەكشێنەوە، كە ئەم هەنگاوە زیانی زۆر بە ئابوری بەریتانیا و كەرتی پیشەسازی و بازاڕی دارای لەندەن دەگەیەنێت.

زیانەكانی ئەم هەنگاوەی جۆنس ئاسایشی خۆراك و دەرمانی بەریتانیاش دەخاتە مەترسیەوە، بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی لە ئەگەر دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بەبێ ڕێكەوتن ئەوا هاوڵاتیانی بەریتانی ڕووبەڕووی قەیرانێكی سەختی نەبوونی سوتەمەنی و دەرمان و خۆراك دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی لە ئەگەر دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بەبێ ڕێكەوتن ئەوا هاوڵاتیانی بەریتانی ڕووبەڕووی قەیرانێكی سەختی نەبوونی سوتەمەنی و دەرمان و خۆراك دەبنەوە
نامەیەكدا ١٠٠ ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا داوایان كرد پشوی پەرلەمان كۆتایی پێبهێنرێت و داوای كۆبونەوەی بەپەلە و نائاسایی پەرلەمانیان كردوە بۆ ڕێگری كردن لەو مەترسیە گەورەیەی خەریكە بەرۆكی بەریتانیەكان دەگرێت.

بۆرس جۆنسن كێیە
ئەلیکساندەر بۆریس دی جۆنسۆن لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦٤ ناسراوە بە بۆریس جۆنسۆن، سیاسەتوانێکی بەریتانیە، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ەوە وەزیری دەوڵەتە بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت

جۆنسۆن ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە، لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٨ ئەندامی پەرلەمان بووە لەناوچەی ھێنلی، لە ٢٠٠٤ وەزیری سێبەری ھونەر بووە، لە ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ وەزیری سێبەری خوێندنی باڵا بووە. لە ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٦ بووەتە دووەمین سەرۆکی شارەوانی لەندەن

لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە لەسەر ناوچەی ئەکسبرایج و باشووری رایسلیپ، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ەوە وەزیری دەوڵەتە بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت
بۆریس جۆنسۆن گەشتە خانووی ژمارە ۱۰ بوو بەسەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بەڕەچەڵەک تورکە بەڵام دوژمنی سەرسەختی ئەردۆغانە و نەخۆی بە توورک ئەزانێ و نە بە ئیسلام

باپیری لە باوکیەو ناوی عەلی کەمالە ڕۆژنامەنووس و سیاسەت مەدارێکی توورک بوو دەوڵەتی عوسمانی تورک ساڵی ۱۹۲۲ باپیریان بە ڕێگەیەکی زۆر دڕندانە لە سێدارەدا بەتاوانی خیانەت و سیخوڕی بۆ ئینگلیز بە گەورەترین و بەناوبانگترین دوژمنی  ووڵات ناسرا لەمێژووی دەوڵەتی عوسمانیدا

باپیری لە ژنە ئینگلیزەکەی کچ و کوڕێکی لەدوای خۆی بەجێ هێشت بۆریس جۆنسۆن ناو و نازناوی باوکی دایکی هەڵگرت

بەهۆی ووتارەکانیەوە بە ترەمپی بەریتانیا و ئەندازیاری برێکسیت ناسراوە سیاسەتێکی خراپی بەرامبەرکۆچ و کۆچبەران و پەناهندە و ئیسلام هەیە ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو گرێ دەروونیەی توشی خێزانەکەی بوو لە تورکیا
بەهۆی ووتارەکانیەوە بە ترەمپی بەریتانیا و ئەندازیاری برێکسیت ناسراوە سیاسەتێکی خراپی بەرامبەرکۆچ و کۆچبەران و پەناهندە و ئیسلام هەیە 
ئیلیزابێسی شاژنی بەریتانیا بێ گوێدانە ناڕەزایەتیەكانی ئۆپۆزسیۆن ڕەزامەندی لەسەر داواكەی بۆریس جۆنسۆن نیشاندا و كارەكانی پەرلەمانی بەریتانیای بۆ ماوەی ٥ هەفتە و تا ١٠/١٤ هەڵپەسارد، بەوەش ڕێگری بەردەم جۆنسۆن كەم دەبێتەوە بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكەی بۆ دەرچوون لەیەكێتی ئەوروپا لە ١٠/٣١ بەبێ ڕێككەوتن.
 تێڕوانینی دەربارەی كورد
بۆرس جۆنسن لە پرسی كوردا هەرگیز ڕایەكی یەك ئاراستەو دژی نەبووە بەڵام بۆ چونەكانیشی بەناڕونی ماونەتەوە و بەڵام  لە پرسی كه‌ركوك و عه‌فرین و تورکیا هه‌میشه‌ دژی كورد لێدوانی داوه‌ بەڵام به‌ ته‌واوی دژایه‌تی كوردی كردوه‌.
بۆرس جۆنسن لە پرسی كوردا هەرگیز ڕایەكی یەك ئاراستەو دژی نەبووە بەڵام بۆ چونەكانیشی بەناڕونی ماونەتەوە
جێرمی کۆربین كێیە؟
جێرمی كۆرلین لەدایكبوی 26ی مەی 1949ی لەندەنە و سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەڕیتانیاە و لە ساڵی 1983 وە تا ئەندامی پەرلەمانی بەڕێتانیایە.
کۆربین لە باڵی چەپی پارتی کرێکارانە و خۆی بە سۆسیالدیموکرات دەزانێت. ئەو لاینگری نەتەوەیی کردنی دیسانی هێڵەکانی شەمەندەفەرە و داراییەکانی گشتی، کردنەوەی کانگاکانی بەردە زووخاڵ، چوون بە گژی ڕاکردن لە ماڵیات، لابردنی مانگانە بۆ زانکۆکان لایەنگری = دەستبەردار بوون لە چەکی ناوەکییە.
کۆربین لە باڵی چەپی پارتی کرێکارانە و خۆی بە سۆسیالدیموکرات دەزانێت.
 جێرمی كۆربین و كورد
لە یەکێ لە دانیشتنەکانی مانگی 11ی 1991دا حکومەتی بەریتانی لە مەترسیەکانی سوپای تورکیا ئاگادار ئەکاتەوە و داوای یارمەتی ئەکات بۆ بەرەی کوردستانی و کوردی ئێراق کە خۆی سەردانی ناوچەکەی کردوە ئەوکاتە..

لە یەکێ لە دانیشتنەکانی مانگی 11ی 1991دا حکومەتی بەریتانی لە مەترسیەکانی سوپای تورکیا ئاگادار ئەکاتەوە و داوای یارمەتی ئەکات بۆ بەرەی کوردستانی و کوردی ئێراق
جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری بەریتانیا لەندەنجێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری بەریتانیا لە پەیامێکدا بۆ رەوەندی کوردی لە وڵاتەکەی بە بۆنەی نەورۆزەوە رایگەیاند، سوپاسی رەوەندی کوردی دەکەن کە خزمەتیان پێشکەش بە بەریتانیا کردووە. جێرمی کۆربین بەشداری رێوڕەسمێکی کرد کە بەبۆنەی نەورۆزەوە لە لەندەن رێکخرابوو.

تا ئێستا بەڕیتانیا لە ئامادەكاری هەڵبژاردندایە و ڕكابەریەكی زۆر لە نێوان هەردوو پارتەكەدا هەیە و پێدەچێت بە ئاسانی بۆ هیچكامیان یەكلای نەبێتەوە ئەوە لەكاتێكدایە بۆرس جۆنسن لایەنگری نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە و لە ناوخۆشدا میدیا و خەڵك پشتیوانی زۆری دەكەن.