ڕاپۆرتی جیهانی

12:27 - 06/12/2019

كۆنگرێس چی لە ترەمپ دەكات‌

پەیسەر

دوای ئەوەی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا نانسی پیلۆسی ڕایگەیاند بەڵگەی تەواوەتییان دەست كەوتووە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەپێچەوانەی دەستورەوە مامەڵەی كردووە پرسی لێپرسینەوە لە ترەمپ لە ئەمریكا بوە پرسێكی گرنگ و توانرا  پرسەكە ببرێتە كۆنگرێس و لە دوو ڕۆژیی ڕابردوودا دوو دانیشتنی كۆنگرێس لەو بارەیەوە ئەنجامدرا.

بەڵگەكان وانیشاندەدەن دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارە بە شكاندنی دەستوری ئەمریكا
كۆنگرێس لەبارەی تۆمەتبارکردنەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کۆبوویەوە و تێیدا، لیژنەی دادوەریی ئەنجومەنەکە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی تۆمەتبارکردنی ترەمپەوە خستە ڕوو كە كۆمەڵێك بەڵگەی تێدابوو كە ترەمپ تۆمەتبار دەكەن بە تێوەگلان لە بەكار هێنانی یاسا دەستوریەكان بە شێوەیەكی خراپ.
لیژنەی دادوەری كۆنگرێس ڕاپۆرتێكی لە بارەی پێشێلكاریەكانی ترەمپەوە لە كۆنگرێس خوێندەوە
لەگەڕی یەكەمی دانیشتنەكانی كۆنگرێسدا، دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی  لیژنەی دادوەریی، قسەكردن لەسەر هەڵە یاساییەكانی مامەڵەكانی سەرۆكی ئەمریكا بەبێ ئەوەی هیچ بڕیارێك بدرێت،  گوێ لە بۆچوونی چوار پرۆفیسۆری شارەزا لە بواری یاسای دەستووری ئەو وڵاتەدا گیرا.
چوار پڕۆفیسۆری شارەزای بواری دەستوری ئەمریكا ڕاپۆرتێكی تێروتەسەلیان لەسەر ترەمپ لەكۆنگرێس خوێندەوە
ئەو چوار پرۆفیسۆرە لەهەرە كەسە شارەزاكانی ئەمریكان لە بواری یاسایی دەستوری وڵاتەكەیان و خاوەنی بەرزترین پلەی زانستین لە بواری دەستوری ئەمریكادا، ڕاپۆرتەكەی ئەو چوار پرۆفیسۆرەش پر لە زانیاری نەبیستراوی تازەبوو ئەوەش بۆ ئەوەبوو  تا بزانرێت کە ئایا ئەو كارانەی دۆناڵد ترەمپ کردوویەتی بەکارهێنانی کورسی سەرۆکایەتییە بۆ بەدەستهێنانی مەرامی تایبەتی یاخود نا؟

دۆناڵد ترەمپ گلەی دەكات
كاتێك كۆنگرێس بڕیاریدا لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ بكات، سەرۆك دەستی خستە سەر ئایفۆنەكەی و دەستی كرد بە تویت كردن و بە گاڵتە جاڕیەوە باسی ئەو بابەتەی كرد و دەیگوت: نانسی پیلۆسی و دارودەستەكەی دەیانەوێت سەركەوتنەكانی من وەك سەرۆكی ئەمریكا لە كەدار بكەن.
دۆناڵد جەی ترەمپ بەگاڵتەجاریەوە تویتی لەسەر لەكار لابردنەكەی دەكرد لە لایەن كۆنگرێسەوە
هەموو ڕۆژێك تویتێكی لەسەر بابەتكە دەكردوو هەرجارە و بە زمانێكی زبر قسەی لەسەر سەرۆكی كۆنگرێس و لایەنگرانی دەكرد كە دەیانەوێت ترەمپ بشكێنن و لە سەرۆكایەتی لایی ببەن.
نانسی پیلۆسی دەیەوێت لەكەدارم بكات
لە کاردانەوەی ئەو دانیشتنەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، ترەمپ تویتێکی کردووە و نوسیویەتی، "من لە تەلەفۆنەکەمدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا داوای شتێکم کردووە کە لە بەرژەوەندی ئەمریکادایە نەک خودی خۆم، دیموکراتەکانیش دەبێت داوای لێبوردن لە گەلی ئەمریکا بکەن".
من هیچ داوایەكی تایبەتیم لە سەرۆكی ئۆكرانیا نەكردووە بەڵكو داوای شتێكم لێكردووە بۆ ئەمریكا گرنگە
هەر لەو چوار چێوەیەشدا سەرۆکی لیژنەی دادوەریی ئەنجومەنی نوێنەران جیرۆڵد نادڵەر، بە ترەمپی وتبوو: پێویستە بەشداری دانیشتنەکەی كۆنگرێس بكات ، یاخود ئەوەندە گلەیی و سکاڵا دەرنەبڕێت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی تۆمەتبارکردنەکەی.
ئەگەر بەشداری دانیشتنەكانی كۆنگرێس ناكەی تكایە گلەی و بۆڵە بۆڵ بەسەر ئێمەدا مەكە
جیرۆڵد نادڵەر ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: "تێوەگلانی سەرۆک لە بەکارهێنانی کورسی سەرۆکایەتی بۆ مەرامی تایبەتی، هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر دەستووری ئەمریکا".


سەرۆك تۆمەتبارە
هەر لە كۆبونەوەكانی كۆنگرێسدا: سێ پرۆفیسۆری زانکۆ و تایبەتمەند لە بواری یاسای دەستووری ئەمریکا کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە هەڵبژێردرابوون ئاماژەیان بەوەدا، ڕەفتارەکانی ترەمپ لەو کەیسانەی کە باسی لێوەدەکرێت شکاندنی دەستووری ئەمریکایە و سەرۆک تاوانبارە.

ڕەفتارەكانی ترەمپ پێماندەڵێت بەڵێ پێشێلی دەستوری كراوە

مایکڵ گێرهارت، پرۆفیسۆر لە بەشی یاسای زانکۆی کارۆلینای باکور و هەڵبژێردراو لەلایەن دیموکراتەکانەوە لە دانیشتنەکەدا ئەوەی وت: "ئەگەر ئەوەی ئێمە قسەی لەبارەوە دەکەین تاوان نەبێت و شایانی لێپێچینەوە نەبێت، کەواتە هیچ شتێک تاوان نییە و شایانی لێپێچینەوە نییە، ئەوەش واتە ترەمپ تاوانبارەو پێویستە لێپرسینەوەی لێبكرێت.

ئەگەر ئەوەی ئێمە قسەی لەبارەوە دەکەین تاوان نەبێت و شایانی لێپێچینەوە نەبێت، کەواتە هیچ شتێک تاوان نییە

ئەوە لەكاتێكدایە جۆناسان تێرلی، پرۆفیسۆر لە بەشی یاسای زانکۆی جۆرج واشنتن و بانگهێشتکراو لەلایەن کۆمارییەکانەوە، جگە لەوەی کە ڕایگەیاند ئەو دەنگی بە ترەمپ نەداوە، ئاماژەی بەوەدا، "ئەم پرۆسەی لێپێچینەوەیە زۆر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و شایەتیدانی خەڵکی زۆر نزیک لە بابەتەکانی تێدانییە و دەبێت بشزانین کە ئێمە خەریکین لێپێچینەوە لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەین و پێویستە، شکۆی وڵاتەکەمان بپارێزین".

ئەم پرۆسەی لێپێچینەوەیە زۆر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و شایەتیدانی خەڵکی زۆر نزیک لە بابەتەکانی تێدانییە و دەبێت بشزانین کە ئێمە خەریکین لێپێچینەوە لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەین و پێویستە، شکۆی وڵاتەکەمان بپارێزین

بۆچی لێپرسینەوە لە ترەمپ دەكرێت؟
تۆمەتبارکردنی ترەمپ لەلایەن دیموکراتەکانەوە بەوەی کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیادا و لە ٢٥ی تەمموزی ئەمساڵدا.

ترەمپ  داوای ئەوەی لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە تا لێپێچینەوە لە هەنتەر بایدن (کە ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای نیشتیمانی وزەی ئۆکرانیا، لە بوریسما بووە)، کوڕی جۆو بایدن (کە بە ئەگەری زۆر ڕکابەری سەرەکی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دەبێت)، بکات.

ئەگەر سەرۆكی ئۆكرانیا لێپرسینەوە لە كورەكەی جۆ بایدن نەكات ئەمریكا هاوكاریە سەربازیەكانی بۆ ئەو وڵاتە دەبڕێت

ئەگەریش ئەوە نەکات، ئەوا ترەمپ ٣٩١ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکرانیا ڕادەگرێت.

دواتریش لەلایەن پارتی دیموکراتەکانەوە بە بەکارهێنانی کورسی سەرۆکایەتی بۆ مەرامی تایبەتی لێکدرایەوە و کار گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە.
كۆنگرێس بڕیار دەدەت
لە ئێستادا كۆنگرێس لە مشتومرێكی زۆردایە لە پرسی لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی ئەمریكا، وا پێشبینی دەکرێت دیموکراتەکان لە کۆتایی ئەم مانگەدا تاوانباربوونی ترەمپ لەكۆنگرێسەوە بخەنە دەنگدانەوە و ئەگەر دوو لەسەر سێی كۆنگرێس  ترەمپیان بە تاوانباری زانی  ڕەوانەی ئەنجومەنی سیناد دەكرێت.

پێشبینی دەکرێت دیموکراتەکان لە کۆتایی ئەم مانگەدا تاوانباربوونی ترەمپ لەكۆنگرێسەوە بخەنە دەنگدانەوە

ئەگەر لە کۆنگرێسیش دوو لەسەر سێی دەنگەکانی هێنا، ئەوا ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا کە بە هۆکاری "تۆمەتبارکردن"ی بە گەندەڵی لە بەکارهێنانی کورسی سەرۆکایەتی بۆ مەرامی تایبەتی، کۆتایی بە سەرۆکایەتییەکەی بهێندرێت.
هیچ كەس لەسەرو یاساوەنییە

كۆنگێس لە كاتی لێكۆڵینەوەكانیدا داوای نووسینەوەی ماددەکانی لەسەرکارلادانی  دۆناوود  تڕەمپی کرد بۆ ئەوەی لە ئەگەریەكانی  پەسەندکردنیدا رەوانەی ئەنجومەنی پیران بکرێت.

بەپێیی دەستوری ئەمریكا پێویستە هەرپڕۆژەیاسایەكی لەم شێوەیە لە كۆنگرێس سێ بەسەر چواری دەنگەكان بەدەست بهێنێت دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران واتە سیناد بكرێت لەوێش پاش لێكۆڵینەوە دەبێت دوو لەسەر سێیی دەنگەكان بەدەست بھێنێت بۆ ئەوەی سەرۆك لەكارەكەی دور بخرێتەوە.

بەپێیی دەستوری ئەمریكا پێویستە هەرپڕۆژەیاسایەكی لەم شێوەیە لە كۆنگرێس سێ بەسەر چواری دەنگەكان بەدەست بهێنێت دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران واتە سیناد بكرێت

نانسی پێلۆسی مۆتەكەكەی ترەمپ
هەر لەسەرەتاوە نانسی پێلۆسی سەرۆکی كۆنگرێس زۆر بە وردی كاری لەسەر دۆناڵد ترەمپ دەكرد لە کۆنفڕانسێکدا داوای لە سەرۆکی لیژنەی دادی كۆنگرێس  کرد دەست بە نووسینەوەی ماددەکانی لەسەر کار لابردنی دۆناڵد تڕەمپ بکات ئامادەی بكات بۆ ئەوەی بیخاتە دەنگدانەوە.

لە ئەێستاوە  تا یادی  کریسمس یاسای لێسەندنەوەی متمانە لە ترامپ لە کۆنگرس بە دەنگی زۆرینە تێدەپەڕێت

نانسی لەو بارەیوە دەڵێت: لە ئەمریکا ھیچ کەسێک لەسەروو یاساوە نییە و " ترەمپ لەپێناو دەستکەوتی سیاسیی خۆیدا، ھیچ حسابێکی بۆ ئاسایشی نیشتمانییمان نەکردووە و پۆستەکەی بە خراپ بەکارھێناوە و کردەوەکانی پێشێلکارییەکی جدیی دەستوورین."

لێپرسینەوەكە بەچی گەیشتووە
دوای دوو مانگ لێکۆلینەوەو کۆکردنەوەی کۆمەلیک بەڵگە لە ئەێستاوە  تا یادی  کریسمس یاسای لێسەندنەوەی متمانە لە ترامپ لە کۆنگرس بە دەنگی زۆرینە تێدەپەڕێت.

لە ئەێستاوە  تا یادی  کریسمس یاسای لێسەندنەوەی متمانە لە ترامپ لە کۆنگرس بە دەنگی زۆرینە تێدەپەڕێت

ئەم پرسە لە كۆتایدا دەبێت پرسی ئەنجومەنی پیران و گفتوگۆی تایبەت لە بارەی لابردنی ترەمپ لە ئەنجومەنی پیران دەكرێت كە زۆربەیان  سەر بە پارتەكەی دۆناڵد ترەمپن  لەوێوە ئەگەری لابردنی ترەمپ هەیە.