ڕاپۆرتی جیهانی

07:06 - 07/12/2019

بۆچی ناتۆ شكستی هێنا؟‌

پەیسەر

لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی باكوری ئەتڵەسی، ناسراو بە ناتۆدا ، لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا، هەموو ئەندامانی ڕێكخراوەكە كە ژمارەیان 29 وڵاتە كۆبونەوە، بەڵام كۆبونەوەكانی ئەم جارەی لەندەنی ناتۆ بەبێ ئەنجام بوو، جیاوازیەكی زۆر لە سەر چەند پرسێكی گرنگ لە نێوان ئەندامانی ناتۆ بەتایبەتی  لە نێوان فەڕەنسا و توركیادا لە پرسی  تیرۆر و هەروەها كرینی  سیستمی موشەكی ئێس 400ی ڕوسیی هەبوو.

 كۆبونەوەكانی ئەم جارەی لەندەنی ناتۆ بەبێ ئەنجام بوو، جیاوازیەكی زۆر لە سەر چەند پرسێكی گرنگ لە نێوان ئەندامانی ناتۆ بەتایبەتی لە نێوان فەڕەنسا و توركیادا هەبوو
ناوەڕۆكی كۆبونەوەكانی ناتۆ، لە لەندەن، قسەكردن بوو لەسەر چەند پرسێكی گرنگ بەتایبەت نەهێشتنی هەژمونی ڕوسیا لە وڵاتانی بەڵقان و دەوروبەریان و هەروەها دۆخی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئایندەی ناتۆ، و پرسی  كڕینی  سیستمی بەرگری ئێس ئێس 400ی ڕوسی لە لایەن توركیا و چەند پرسێكی تری هەنوكەی ناوخۆی ناتۆ، وەك ڕێكخستنەوەی سیتمی ناوخۆی سەربازی ناتۆ و هەروەها دابینكردنی خەرجیەكانی ناتۆ و جێگۆركێ كردن بەو هێزانە لە چەند ناوچەیەكەوە بۆ چەند ناوچەیەكی تری ئەوروپا.
ناوەڕۆكی كۆبونەوەكانی ناتۆ، لە لەندەن، قسەكردن بوو لەسەر چەند پرسێكی گرنگ بەتایبەت نەهێشتنی هەژمونی ڕوسیا لە وڵاتانی بەڵقان و دەوروبەریان و هەروەها دۆخی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئایندەی ناتۆ

هەرچەندە بەگرنگیەوە باس لە كۆبونەوەكانی ناتۆ لە لەندەن دەكرا، بەڵام نەیتوانی سەركەوتوبێت و بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆبونەوەكانی كۆتایی هات، و ئاڵۆزیەكی زۆر لە نێوان هێزە زلهێزەكانی نێوان ئەندامی ناتۆ بەتایبەتی فەڕەنسا و توركیا هەبوو.

 سەرۆكی ناتۆ لەبارەی ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەندامانی ئەو هاوپەیمانیەتیەوە وتی: دان بەوەدا دەنێین ناكۆكی لە نێوان ئەندامانی ناتۆدا هەیە، ئەوەش وادەكات سەرنجی زیاتر بخرێتە سەر ناتۆ، لە راستیدا ئاڵۆزی هەیە لە نێوانماندا و لەوەتەی دروستبووین ناكۆكیمان هەیە و جیاوازی گەورەش لە نێوانماندا هەیە، لەڕاستیدا ئەم ناكۆكیانەش باش نین و لەبەر ئەوەی لە ئایندەدا ئەركی گەورە لە بەردەم ناتۆدا هەیە پێویستە یەك دەنگ بن.

دان بەوەدا دەنێین ناكۆكی لە نێوان ئەندامانی ناتۆدا هەیە، ئەوەش وادەكات سەرنجی زیاتر بخرێتە سەر ناتۆ، لە راستیدا ئاڵۆزی هەیە لە نێوانماندا و لەوەتەی دروستبووین ناكۆكیمان هەیە
بەهۆی ناكۆكیەكانی نێوان ئەندامانی ناتۆ، كۆبونەوەكانی لەندەن بە بێ ئەنجام بوون، ناكۆكیەكانیش زیاتر لە نێوان فەڕەنسا و توركیادا و هەروەها ئەمریكا و وڵاتەكانی دیكەدا بوو، لە سەر ڕێكنەخستن و بونیادنانەوەی  ناتۆ.
ناكۆكیەكان لەسەر چین؟

ناكۆكیەكانی نێوان ئەندامانی ناتۆ لەسەر پرسی تیرۆر و هەروەها كرینی سیستمی موشەكی ئێس 400 لە لایەن توركیاوە دوو كێشەی گەورەی نێوان فەڕەنسا و توركیا بوون، پێشتر توركیا هەڕەشەی ئەوەی كردبوو ئەگەر ئەندامانی ناتۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات (پەیەدە) هەروەها یەپەگە نەخاتە لیستی تیرۆرەوە،  ئەوا توركیا ئامادە نییە پشتیوانی پلانەكانی ناتۆ بۆ پاراستنی ناوچەكە قبوڵ بكات و ئامادەنییە جێبەجێیان بكات.
ناكۆكیەكانی نێوان ئەندامانی ناتۆ لەسەر پرسی تیرۆر و هەروەها كرینی سیستمی موشەكی ئێس 400 لە لایەن توركیاوە دوو كێشەی گەورەی نێوان فەڕەنسا و توركیا بوون
ئەوەش بۆ ئەوروپا بەتایبەتی فەڕەنسا جێگای قبوڵكردن نەبوو، فەڕەنسا و بەشێكی تر لە ئەندامانی ناتۆ ئامادەنین هێزە كوردیەكانی سوریا وەك تیرۆریست سەیربكەن، چونكە هێزە كوردیەكان لە سوریا شەڕی تیرۆریان كردووە و شان بەشانی ئەوروپیەكان توانیویانە ڕووبەرووی تیرۆر بوەستنەوە، سەرۆكی فەڕەنسا بەتوندی دژی ئەو پڕۆژەیەی توركیا وەستایەوە كە داوادەكات هێزە كوردیەكان بە تیرۆریست بناسێنرێن.
ناتۆ ئامادەنین هێزە كوردیەكانی سوریا وەك تیرۆریست سەیربكەن
لەلایەكی تریشەوە بەهۆی كرینی سیستمی بەرگری  موشەكی ڕوسی ئێس 400ەوە  لە لایەن توركیاوە ئاڵۆزیەكی گەورەی لە نێوان  ئەندامانی ناتۆدا دروست كردووە، چونكە ئێس چوارسەد چەكێكی ڕوسیە و دژی سیستمی چەكی ناتۆیە، بەپێی ڕێككەوتنی ئەندامانی ناتۆ، هیچ وڵاتێكی ئەندامی ناتۆ بۆی نییە چەك لە وڵاتێكی تر بكرێت كە دژ بە ناتۆ یاخود هاوپەیمانی ناتۆ نییە و سیستمی بەرگریەكەی دەبێتە كێشە بۆ سیستمی بەرگری ناتۆ، لەلایەكی تریش پێدەچێت كڕینی ئەم سیستمە بەرگرییە روسییە ببێتە هۆی سیخوڕی كردن بەسەر ناتۆ و هەروەها ئەمریكاشەوە.
بەهۆی كرینی سیستمی بەرگری  موشەكی ڕوسی ئێس 400ەوە  لە لایەن توركیاوە ئاڵۆزیەكی گەورەی لە نێوان  ئەندامانی ناتۆدا دروست كردووە
توركیا كێشەیەكی گەورەیە بۆ ناتۆ، سەرەڕای ئەوەی ئەو وڵاتە دووەم ئەندامی گەورەی ناتۆییە، بەڵام ئێستا بە هۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و ئەو بەڵگانەی كە دەست ئەوروپیەكان كەوتووە لە سەر كوشتنی خەڵكی سیڤیلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان لە لایەن سوپای توركیاوە و هەروەها دوژمنانە مامەڵەكردنی توركیا لەگەڵ خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و كاركردن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو وڵاتە، ئەوروپیەكان لە توركیا زۆر نیگەرانن و ئەوەش بوە هۆی ئەوەی كە ئاڵۆزیەكی زۆر لە كۆبونەوەكانی ناتۆدا هەبێت  و بەبێ ئەنجام كۆتایی بێت.
هەژمونی چین و ڕوسیا لە ئەوروپا
بەشێكی زۆر لە ئامانجی كۆبونەوەكانی ناتۆ لە لەندەن بۆ ئەوەبوو ئەوروپا لە هەژمونی ڕوسیا و چین بپارێزن و بتوانن سنورێك بۆ دەسەڵاتە ئابوری و سەربازیەكانی ئەو دوو وڵاتە  لە ئەوروپا دروست بكەن.
واتە  لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا ناتۆ خەریکی پلانێکی نوێی بەرگرییە و دەیانەوێت وڵاتانی بالتیک و بە تایبەتی وڵاتی پۆلۆنیا لە مەترسی ڕووسیا بپارێزن
واتەبەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا ناتۆ خەریکی پلانێکی نوێی بەرگرییە و دەیانەوێت وڵاتانی بالتیک و بە تایبەتی وڵاتی پۆلۆنیا لە مەترسی ڕووسیا بپارێزن.

بۆ جێبەجێكردنی ئەم پلانەش ناتۆ پێویستی بەڕەزامەندی هەم ئەمریكا و هەم توركیاش هەیە لە بەرە ئەوەی هەردوو لا یەكێكن لە دوو هێزە گەورەكەی ئەندامی ناتۆ و پێویستیشە ئەو دوو وڵاتە ڕەزامەندی دەرببڕن، بەڵام ئەو دوو وڵاتەش مەرجیان هەیە بۆ ئەوەی پلانەكانی ناتۆ جێبەجێ بكەن
پلانی توركیا ئەوەی كە ناتۆ هێزەكوردیەكان لە سوریا بە تیرۆریست بناسینێت و پلانی ئەمریكاش ئەوەیە بەشێكی زۆر لە خەرجیەكانی  ناتۆ بخاتە سەر شانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ
پلانی توركیا ئەوەی كە ناتۆ هێزەكوردیەكان لە سوریا بە تیرۆریست بناسینێت و پلانی ئەمریكاش ئەوەیە بەشێكی زۆر لە خەرجیەكانی  ناتۆ بخاتە سەر شانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ئەوەش بۆ ئەوەیە بارگرانی گەورە لەسەر شانی ئەمریكانەمێنێت.

هەرلەبار ەی ڕوسیاوە گفتوگۆكانی ناتۆ تاڕادەیەكی زۆر دژایەتی كردنی ڕوسیای پێوە دیار نەبوو چونكە بەشێك لە ئەندامانی ناتۆ بەتایبەتی فەڕەنسا پێی وایە كە ئەوەی دوژمنی  ناتۆییە ڕوسیا نییە بەڵكو تیرۆرە و پێویستە ئەو وڵاتانەی كە دژایەتی ڕوسیا دەكەن زیاتر دژایەتی تیرۆر بكەن بەدوای ئەو هێزانەدا بگەڕێن كە تیرۆر داڵدەدەن و پشتیوانی دەكەن.
هەرلەبار ەی ڕوسیاوە گفتوگۆكانی ناتۆ تاڕادەیەكی زۆر دژایەتی كردنی ڕوسیای پێوە دیار نەبوو چونكە بەشێك لە ئەندامانی ناتۆ بەتایبەتی فەڕەنسا پێی وایە كە ئەوەی دوژمنی  ناتۆییە ڕوسیا نییە

لەدوای دوو ڕۆژ لە كۆبونەوە ناتۆ نەیتوانی كێشەكانی خۆی چارەسەر بكات و هەر لایەنێك بۆچونێكی جیاوازی هەبوو، لە ئێستاشدا ناتۆ لە بەردەم گوشارێكی گەورەدایە ئەگەری ئەوە هەیە ئەمریكا لە هەر كاتێكدا بێت لە پشتیوانی دارای یاخود لە ئەندامیەتی ناتۆ بچێتە دەرەوە ئەوەش وادەكات پەیمانی ئەتڵەسی  هێندەی تر لاواز ببێت.

لەو چوارچێوەیەشدا ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركڵ دەڵێت: پێویستە ناتۆ زیاتر پشتیوانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ ئەمریكادا بێت بۆ چونكە ناتۆ بەبێ ئەمریكا لاوازە و ناتوانێت بەباشی ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات و خۆی لە رووبەرووبونەوەی هەر هێرشێكی دەرەكی گەورەدا بپارێزێت.

پێویستە ناتۆ زیاتر پشتیوانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ ئەمریكادا بێت بۆ چونكە ناتۆ بەبێ ئەمریكا لاوازە و ناتوانێت بەباشی ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات 
لەگەڵ ئەوەی كۆبونەوەكانی ناتۆ بە بێ ئەنجام كۆتایی هات چەندید كۆوبنەوەی باڵا لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی ناتۆدا ئەندام درا، كە دیارترینیان كۆبونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی توركیا بوو، كە دۆناڵد ترەمپ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لەگەڵ ئەردۆغان باسی پرسی كورد و باسی ناوچەی ئاراممان لە سوریا كردووە و تاڕادەیەكی باش هەموو شتێك بە باشیی دەچێتە پێشەوە لە سوریا.