ڕاپۆرتی جیهانی

05:03 - 10/12/2019

چۆن ئەمریكا دۆزرایەوە‌

كوردستان ئەحمەد

یەكێك لەو ولاتە زلهێزانەی جیهان، كە هەژمونی سیاسی و ئابوری و سەربازی و بەسەر هەموو جیهانەوە هەیە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە، كە خاوەنی سیاسەتێكی گەورەیە لە هەموو بوارە جیاكاندا و كۆنترۆڵی جیهانی كردووە و بە بەهێزترینی هەموو جیهان دادەنرێت، دەیەوێت تا كۆتایی جیهان وەك حاكمی سەر زەوی بمێنیتەوە و كار لەسەر ئەوە دەكات جیهان لە شێوەی گوندێكی بچوكدا بخات  ژێر ركێفی خۆی، ئەم ڕاپۆرتە بەدواداچونێكی وردە لەسەر ئەمریكا ناسی بەشێوەیەكی شیكاری زۆر ورد، دەربارەی سیاسەت و چەك و سوپا و هەروەها تەواوی ئەمریكا وەك خۆی نیشاندەدات

بەشی یەكەم

ئەمریكا چۆن دۆزرایەوەوە
دانیشتوانی ڕەسەن و كۆنی  ئەمەریکا، پێیان وایە کە ١٢٠٠ تا ١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا  لە کیشوەری ئاسیاوە ھاتوونەتە ئەو وڵاتەی ئێستا پێیی ئەڵێن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.

ئەوە لەكاتێكدایە نیشانەی شارستانییەتێکی کۆن لە قەراغ ڕووباری میسیسیپی دۆزراوەتەوە کە پیشەیان کشتوکاڵ كردبن بووە.

ئەگەرچی پاش ھاتنی ئەوروپیەكان بۆ ئەمریكا،  بە ھۆی ھاتنی نەخۆشییە نوێکان، ژامارەیەکی یەکجار زۆریان تێدا چوون و بەڵام توانیان هەر لەو خاكەی ئێستادا بمێننەوە و درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن.

بەڕیتانیەك ئەمریكا دەدۆزێتەوە
لە ساڵی ١٤٩٢ دا کریستۆف کۆلۆمبۆس ، گەشتیاری ناودار، کاتێ لە ژێر فەرمانی پاشای ئیسپانیادا بوو، گەیشتە دوورگەکانی کاڕائیب و لەوێدا بۆ یەکەم جار ئەوڕووپییەکان چاویان کەوت بە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو وڵاتەی ئێستا كەپێیی دەڵێن ئەمریكا.

كۆڵۆمبۆس سەفەرەكەی بەمەیەستی دۆزینەوەی هند بوو بەڵام كاتێك گەیشتە كارائیب و ئەو ناوچەیەی بینی وتی ئەوە هیندە
دانیشتوانەكەی بەهند ناسێنران، لە پاشانیش هەریەكە لە ئیسپانیا و هۆڵەندا و فەرەنسا هێرشی كردە سەر ئەو ناوچەیە و هەركەسە و بەشێكی لە خاكەكەی وەك وڵاتی خۆی دەناساند.

 لەسەرەتادا ئەم وڵاتە تەنها لە سیانزە ویلایەت پێك هاتبوو كە هەر ویلایەتێك و یاسای تایبەتی بەخۆی هەبوو هەمووشیان لە ژێر دەستی داگیركەری بەڕیتانیدا بوو.

بەڵام دواتر هەموو ویلایەتەكان رێكخرانەوە و كرانە یەك ویلایەت لە رووی یاساییە و هەمویان بەیەك یاسا بەڕێوە دەبران ئەوەش وایكرد یاساكان بە یەك مەبەست و بەیەك ڕێگا بەڕێوە بچن.

ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ئەمریكا
ئەو شوێنەی ئێستا پێیدەڵێن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە 4-ی تەموزی ساڵی 1776 توانی سەربەخۆی بەدەست بهێنێت و ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ لە چوارچێوەی دەستورێكی نوێدا خۆی نیشانی جیهان بدات.

پێشتر كەنەدا و ئەمریكای ئێستا خاكی نەتەوەیەك بوو كەناویان(سیۆخ ئیندیان بوو) ( sioux indian) واتە هندییە سوریەكان وە ئەو ناوچەیە تەنها لە 13 ویلایەت یاخود هەرێم پێك هاتبوو.

ئەم خاكەش لەنێوان ئیمپراتۆریەتیەكانی  فەرەنسی،هۆلەندا، دانیمارک، ئیتاڵیا، ساکۆنی، پۆلەندا، بەلجیکا، ئیسپانیا،پرتوگال و چەند لایەنێكی دیكەدا دابەشكرابوون.

ئەو خاکەی ئەمرۆ ناوی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا یە لە ڕابردوودا خاکی نەتەوەیەک بووە کە ناویان sioux indian 

بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانی  ئەوكاتەی كۆلۆنیەكانی بەریتانیا كە كۆنترۆڵی هەر 13 هەرێمەكەی ئەمریكای كردبوو  لە ساڵی 1765 شەڕ لە نێوان بەڕیتانیەكان و  ئەمریكایەكاندا ڕوییدا، هەر چەندە پێشبینی ئەوە نەدەكرا شەرێكی گەورە رووبدات بەڵام شەرەكە گەیشتە قۆناغێك وەستانی زۆر  ئەستەم بوو.

لە ساڵی 1768 بەرەی شۆڕش لە 13 كۆلۆنێلەكە  پێكهێنرا و چەکیان هەلگرت و چەند شارێكیان كۆنترۆڵكرد ،بەتایبەت بۆستن و نیۆرک بەرەی شۆڕش لە 18 یەکەی سەربازی پێكهاتبوو.

یەکەییەكەم
بۆستن هۆرم بەدەست ئەلیکرۆس گریکۆی ئیسپانی بوو کە توانی لە پەنەما دژی ئینگلیز لە دەریاوە شەڕكات بەریتانیەكان بكاتە دەرەوە

یەکەی دووەم
ئەم یەكەیە بەدەست ژنڕاڵی فەرەنسی گغات فۆنس بوو کە تۆپ خانە و هێزی پیادەی لەبەر دەست بوو ،توانی دەوروبەری بۆستن داگیرکات .

یەکەی سێیەم
ئەم یەكەیە بە دەست بنیامین ئەمریکانۆ بوو کە هێزی تۆپ خانە و ئەسپ سواری پێ بوو لە دەوروبەری نیوجێرسی شەڕی کرد و داگیری کردن.
یەکەی چوارەم
ئەم یەكەیەش بە دەست پۆرتگس هارۆل بوو کە ژنڕاڵێكی پرتوگال بوو ،و لە دەریاوە هێزی وشكانی ئینگلیزی لاواز کرد.
یەكەی پێنجەم
ئەم یەكەیەش  بە دەست مانسۆن گریکۆ ی ئیسپانی بوو کە لە گەڵ هێزی شۆڕش ی گەل بوو و پاڵپشتیان بوو.

یەکەی شەشەمی بۆ ستن
ئەم یەكە سەربازیەش  بە دەست ژنڕاڵ ماجۆر بنیامین بوو کە جولەکە بوو و بنکە سەربازیەکانی ئینگلیزی داگیرکرد لە دەرەوەی نیۆرک.

بەم شێوەیەش شەرێكی گەورە لە ئەمریكا روویدا و توانرا بەشێكی زۆر لە خاكی ئەمریكا لەدەستی بەریتانیەكان دەبرهێنرێت و ببێـە وڵاتێكی سەربەخۆ.

شۆڕش فراوان تر بوو تا لە 1774 توانیان تەواوی  بەرپرسانی ئینگلیز لە کۆنگرێس دەرکەن ،و بەریتانیاش لە 1775 جەنگی ڕاگەیاند کە پۆلندا و هندەسوورەکان هاوپەیمانی بوون .

بەڵام لە ڕووی هێزەوە بەڕیتانیا زۆر ناوچەی ستراتیژی لە دەستدا نەمابوو  توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی نەمابوو،

لەلایەكی تریشەوە بەریتانیا دەیزانی کە کۆتایی دێ بەڵام دەیویست هندە سوورەکان بە کوشت بداتو هەموویان لەناو بچن.

 لە 1778 بەڕیتانیا هێزی دۆزەخ ی دەریا (مارشاڵ)ی داوا کرد کە نیۆرک بگرێتەوە،بەلام مارشاڵ تەنها توانی لە دووری چەند میلێكەوە تۆپ بارانی نیۆرک بكات.

 هەر لەم جەنگانەدا بەریتانیا 2 ملیۆن هندی سووری جینۆساید کرد هەر لەو ساڵەدا فەرەنساش جەنگی ڕاگەیاند دژی بەریتانیا.

 لەساڵی 1781 بەڕیتانیا 45 هەزار سەربازی هێزی تایبەتی لەلایەن ژنڕاڵ جۆرج واشنتۆنەوە بە دیل گیران لە 1783 بەریتانیا پەیمانی ئاشتی مۆر کرد و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزرا کە سەرەتا 13 ولایەت بوون،ئێستا 52 ولایەتن .

شەڕی ناوخۆی ئەمریكا
كێشەیەكی گەورە لە ویلایەتەكانی ئەمریكا دا هەبوو ئەویش بریتی بوو لە كێشەی بەندە ئاو كە ئەوەش لە نێوان ویلایەتەكانی باشو و باكوردا بوو ئەوەش یەكێك بوو لە كێشە ناوخۆیەكانی ئەمریكا.

ئەم كێشەیە تا كاتی سەرۆكایەتی ئەبراهام لینكۆڵن بەردەوام بوو بەو بەڵام ئەبراهام ئەو یاسا و كلتورانەی گۆری و هەمووی لابردوو بەیاساییی نوێ مامەڵەی لەگەڵ دۆخەكەدا كرد.

ئەوەش بووە ھۆی ئاڵۆزی نێوان ویلایەتەکانی باکوور و باشوور. لە ساڵی ١٨٦١ ئاگری شەڕی ناوخۆی ئەمریکا سازبوو کە تا ١٨٨٦ درێژەی بوو و تێیدا ٦٢٠ھەزار کەس کووژران بۆیە بە خوێنینترین شەڕی مێژووی ئەمریكا  دەناسرێت. لەو شەڕە ناوخۆییە خوێناویەدا باکوورییەکان سەرکەوتن و بەندەداری بە پێی یاسا نەما.

ئەو ئافریقا-ئەمریکائیانەش کە بە پێی یاسا ئیتر بەندە نەبوون، بوونە خاوەن مافی شارومەندی و مافی دەنگدان.

ئەمریكا چووە قۆناغێكی نوێوەو كێشەی بەندە یاخود كۆیلە لەنێوان ئەمریكیەكانی باكور و باشور دا نەمان و هەموویان بەیەك چاو سەیر دەكران.