ڕاپۆرتی جیهانی

11:11 - 11/12/2019

ئەمریكا و جەنگە گەورەكان‌

كوردستان ئەحمەد

لە شەڕی جیهانی یەكەم و جەنگی جیهانی دووەمدا، ئەمریكا توشی چەند كارەساتێكی گەورە بوو، كە بووە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتە لە ڕووی ئابوری و سیاسیەوە گۆڕانكاری بەسەردابێت و توشی كاولكاری گەورە ببێت، لەلایەكی تریش دەروازەیەكی نوێ بوو بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بكەوێتە سەر سیستمێكی نوێ و گەورە كە ئەمڕۆی لەسەر بونیاد ناوە، لەلایەكی ترشەوە جەنگ كاولكاریەكی گەورەی لەو وڵاتەدا دروستكرد، بووە هۆی ئەوەی گۆڕانكاری ڕیشەیی لە ئەمریكادا لەسەر جەم سێكتەرە جیاوازەكاندا دروست ببێت.

بەشی دووەم
ئەمریكا و جەنگی جیهانی یەكەم

ئەمریكا لە جەنگی  جیھانی یەکەمدا، لە ساڵی ١٩١٤ بێلایەن مایەوە، ئەگەرچی زۆربەی خەڵک پاڵپشتی فەڕەنسا یا ئینگلیزان دەکرد.

هەر چەندە ئەمریكا لەو شەڕەدا و  لە ساڵی ١٩١٧ ھاوکاریی ھێزەکانی ھاوپەیمانی کرد بەڵام گرێبەستی کۆتایی شەڕی واژنەكرد  کە لە پاریس ئەنجامدارا.

لە ساڵانی ١٩٢٠دا چەرخی وڵاتەکە بە تایبەت دۆخی شارە گەورەکانی بە شێوەیەک پێش ئەڕۆیشت کە ئابووری وڵاتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێهێزی دەکرد.

 ساڵی ١٩٢٩ سستی ئابووری ڕوویدا و تێیدا یەک لە چواری خەڵک کار و پیشەی خۆیان لە دەستدابوو، بۆیە ئەو ڕووداوە بە سستی ئابووری گەورە دەناسن، توشی شكستێكی ئابوریی گەورە بوو بوو.

ئەمریكا لەو شەڕەدا وەك هێزێكی گەورە مامەڵەی نەكرد بەڵام لە كۆی ئەو چەند ساڵەدا كە شەڕ بەردەوام بوو ئاڵۆزی گەورە روویدا، ئەو وڵاتەش توشی چەندین داخورانی گەورە بویەوە

 هەرژەندە ڤودرۆ ویلسۆن، سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا بۆ پاراستنی ئاشتی پلانێكی خستە‌ڕوو، كۆمەڵگەی نێودەڵەتیی دامەزراند كە ئێستاش لەناو رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە، بەڵام ئێستاش ئەمریكا بەشداریی لەو رێكخراوەدا نەكرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە هەر لەسەرەتاوە ئەو رێكخراوە ببێتە رێكخراوێكی لاواز.

لایەنە براوەكانی جەنگی یەكەمی جیهانی نیازیان وابوو بە پەیماننامەی ڤێرسا ئاشتی بەرقەرار بكەن، بەڵام هەوڵی ئەوانیش سەركەوتوو نەبوو.

ئەمریكا و جەنگی جیهانی دووەم
لەشەڕی جیھانیی دووەمدا،  ئەمریکا دیسان بێلایەن بوو، بەڵام پاش داگیرکرانی پۆلەند لە لایەن نازییەکانەوە، ئەمریکا بە ناردنی پێداویستییەکانی شەڕ بو ھێزەکانی ھاوپەیمانی و دواتر، کە ژاپۆن ھێرشی کردە سەر شارێکی ئەمریکا، بە فەرمی بووە ئەندامی ھاوپەیمانان و تێکەڵ بە شەڕ بوو.

 ئەمریکا یەکەم وڵاتبوو کە دەستی گەیشتە چەکی ناوەکی و بۆ یەکەم جار لەسەر ھیرۆشیمای ژاپۆندا تاقی کردەوە، شەڕەکە بە کۆڵدانی ژاپۆن کۆتایی ھات، دواجار كارەساتێكی گەورە لە ژاپۆن روویدا.

لە ئەنجامی جەنگیی جیهانی دووەمدا  ئەگەرچی  ئەوروپا دۆڕا ، بەڵام ئەمریکا دوورترین وڵات لە گەرمەی شەڕ بوو بۆیە بێ ئەوەی تووشی خاپووری و تێکچوونی ئابووری بێت بە درێژەی شەڕ گەشەی ئابووری ھەبوو، بە شێوەیەک کە پاش شەڕی جیھانی دووەم، ئەمریکا بووە زلھێزی ئابووری دونیا.

ئەمریكا و شەڕیی سارد
جەنگی جیهانی دووەم ئەمریكای نەخست لەبر ئەوەی هەم دوور بوو لە شەڕەكە، هەم ئەمریكا خاوەنی چەكی ئەتۆمی بوو توانی سەركەوێت بەسەر بەشێكی زۆر لە نەیارەكانیدا.

بەڵام دوای جەنگی ج جیھانی دووەم و لە درێژەی ئەوەی بە شەڕی سارد لە ناوخەڵكدا ناسراوە ، ئەمریکا و سۆڤیەت کێبەرکێیان بوو بۆ گرتنی نازناوی زلھێزی جیھان، هەریەكە و دەیویست لەو بوارەدا خۆی وەك زلهێز نیشانی جیهان بدات،  ئەگەرچی لەم شەڕەدا بەرنگاری چەکی تێدا نەبوو.

 ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باکوور و چین لە ساڵی ١٩٥٠ تاکو ١٩٥٣ لەشەڕێكی گەورەدابوو كە ئەم شەڕە بە شەڕی کۆریا دەناسرێت، لە ناوخۆشدا بەرنگاری بزووتنەوە کۆمۆنیستییەکان دەبوونەوە.

لە ساڵی ١٩٦١دا سۆڤیەت  توانی پێش بە ئەمریكا بگرێت و بچێتە پێشەوە و یەکەمین کەشتی ئاسمانی لە ڕێگەی مرۆڤەوە  نارد بۆ بۆشایی ئاسمان و ئەمە بە جۆرێک نیشانەیەکی پیشکەوتنی سۆڤیەت بوو و ھەروەھا جێگەی مەترسیش بوو  بۆ ئەمریکا.

 لەبەر ئەوەی تەکنەلۆجیای ئەو کەشتییە بۆ بۆردومانی ئەمریکاش دەکرا سودی  لێوەربگیرێت.

 کێبەرکێی ناوەکی دوو زلھێز لەم سەردەمەدا گەیشتە بەرزترین ئاستة ئەمەریکا لە ناوخۆ بەرنگاری بزووتنەوە نەتەوەپرستەکان و ھەروەھا بزووتنەوەی مافخواز بە سەرکردایەتی مارتین لوسەر کینگ دەبووەوە..

جان ف کێنێدی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٣دا تیرۆرکرا، ئەوەش وەك یەكێك لە هەرە دەسكەوتە گەورەكانی سۆڤێت لە قەڵەم دەدرا بەڵام كێشەكە لەوە گەورەتر بوو كە چاوەڕێ دەكرا بوەستێنرێت.

 کاتێ ڕیچارد نیکسۆن بووە سەرۆک کۆمار، ئەمریکا دەستی بە شەڕێک کرد لە باشووری ئاسیا دا، لە ڤیەتنام کە سەرکەوتنێکی نەبوو، نەیتوانی سەركەوتووبێت دوای ئەو ڕووداوەش ، نیکسۆن یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە دەستی لە کار کێشاوە.

ھاتنەسەرکاری جیمی کارتێر لە ساڵانی 1970  كە ئەوكاتە هاوكات بوو  لەگەڵ بەدیلگیرانی دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران لە لایەن چەکدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیرابوون.

ئەمریكا لەسەردەمی نوێ و هاوچەرخدا


لە کاتی دەسەڵاتداریی جۆرج بووشی بواكدا، ئەمریکا لە شەڕی کەنداودا بەشداریکرد،  ساڵی ١٩٩٨ کلینتۆن، سەرۆک کۆمار، توشی شكستو ئابڕوچونێكی  سێکسی بوو بەڵام لە دەسەڵات مایەوە.

 ساڵی ٢٠٠٠ پاش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، کە دادگای باڵای ئەمریکا ڕای کۆاتایی سەبارەت بە ئاکامەکەی دەڕبڕی، جۆرج بووش (کوڕ) بووە سەرۆک کۆمار، ئەوەش وەك قۆناغی نوێی ئەمریكا بەناو دەكرێت و دەتوانرێت بوترێت بۆشی كور توانی كاری گەورە لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا بكات.

گرووپی ئەلقاعیدە لە ١١ی ٩ی ساڵی ٢٠٠١، زنجیرە جوڵانەوەی سەربازیان لە شارەکانی نیویۆرک و واشینگتۆن ئەنجام دا، ئەوەش زەنگێگی تریی ئاگاداركەرەوەی گەورە بوو بۆ ئەمریكا كە دەستی دەرەكی دەتوانێت لە ناوخۆیی ئەمریكادا كاریی گەورە بكات و پێدەچێت ئەمریكا نەتوانێت ئەو سەلامەتیەی كە باسی دەكات بۆ خۆی و هاوڵاتیەكانی بەدەستی بهێنێت.

لەو هێرشانەی  قاعیدەدا بۆ سەر ئەمریكا کە نزیک بە ٣٠٠٠کەس كوژران.
ئەمریکا بە ھاوکاری ناتۆ ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان و تاڵیبان، دەوڵەتی ئەوکاتی ئەفغانستان و پاڵپشتی فەرمیی ئەلقاعیدەی سەرەوخوارکرد.

 لە ساڵی ٢٠٠٣دا و ھەر لە کاتی بووشی کوڕدا ئەمریکا لە درێژەی کێشەکانی لەگەڵ سەدام حوسەین سەرۆک کۆماری عێراقدا، بە ھاوکاری زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی دونیا ھێرشی کردە سەر ئەم وڵاتە و دەسەڵاتی سەدامی ڕووخاند.

ئەمریكا ئێستا زیاتر لە حەوت ساڵە لەسەر دەمی باراك ئۆباما و دۆناڵد ترەمپدا لەشەڕێكی گەورەدایە لەگەڵ تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕةكەش تا ئێستا بەردەوامە و روون نییە كەی پرسی تیرۆر كۆتایی دێت .

هەرچەندە بەشێك لە شەڕەگەورەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و بەهێزی دەرەكی شەڕەكانی ئەنجامدەدات، بەڵام تا ئێستاش لەشەڕێكی گەورەدایە و ناتوانێت بەئارامی لە ناوچەكە بوەستێت.

پێدەچێت ئەمریكا لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپدا روو لە شەڕێكی گەورە بكات و رووبەرووی ئێران ببێتەوە، لەلایەك ئەمریكا لە شەری گەورەی تیرۆردایە و لەلایەكی تریش ئامادەی شەڕێكی تریی گەورەیە بریتییە لە شەڕیی رووبەرووبونەوەی ئێران پێدەچێت توشی شكستێكی تر ببێت یاخود بتوانێت سەركەوتنێكی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و بتوانێت وەك چۆن لە رووی ئابوریەوە ئەو وڵاتەی خستووە لە رووی سەربازیشەوە بیخات.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمریكا ئێستا لەگەڵ چین و روسیاش لە شەرێكی گەورەدایە و پێدەچێت دوای شەڕی ئێران پەلبهاوێژێت بۆ دوو شەریی گەورەتر كە شەری رووسیا و چینە و دەیەوێت هەژمونی خۆی بەسەر هەموو جیهاندا بسەپێنێت.

ئەمریكا بەزنجیرەیەك شەڕیی گەورەدا تێپەڕییوە بەڵام شەو شەڕانە نەك سودی گەورەیان بۆ ئەو ڵاتە هەبووە بەڵكو توانیویشیانە هێزێكی گەورەتریان هەبێت بۆ ئەوەی رووبەرووی ئەو تەحەداییانە ببنەوە كە بۆ بەزلهێزبونیان دەبنە ئەستەم و ئێستا ئەمریكا شۆڕشێكی گەورەی هەیە لە ناوچەكەدا كە بریتییە لە رووبەرووبونەوەی تیرۆر كە زلهێزەكانی ناوچەكەی پێشكاندووە.

پێدەچێت ئەو شەڕە نوێیانەی كە ئێستا بەرۆكی ئەو وڵاتە دەگرن ببێتە هۆی ئەمریكا لاواز بكەن و بیگەڕێننەوە سەردەمی سەرەتای دروستبونی زلهێزێك و لەوانەشە شەڕە تازەكانی بەردەم ئەمریكا زۆرترین كاری قورس بۆ ئەو ،ڵاتە دروست بكەن.