ڕاپۆرتی جیهانی

12:39 - 11/12/2019

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا چی دەكات لە ئەمریكا‌

پەیسەر

وەزراەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند:"سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی واشنتن دەكات و لەگەڵ  مایك پەمپیۆ هاوتا ئەمریكیەكەی كۆدەبێتەوە و چەند پرسێكی گرنگ لە واشنتن گفتوگۆدەكەن و هەوڵی ئەوەدەدەن پردی پەیوەندیەكانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن بەهێزتر بەكەن"، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: "هەموو ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئامادەیە و مایك پەمپیۆ ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوتا ڕوسیەكەی ".

لاڤرۆڤ لە واشنتۆنە
ڕۆژیی دوو شەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ،و تیمی هاوكاری گەیشتنە واشنتن، لەگەڵ مایك پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبونەوە و چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد، لەوانە پرسی بەردەوامی شەڕ لە سوریا و هەروەها هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان و هەروەها  پرسی پەیوەندیە ئابوریەكانی نێوان هەردوولا.

پەمپیۆ و لاڤرۆڤ باسی كورد دەكەن
لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا، هەردوو وەزیری دەرەوە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا بەشێك لە قسەكانی هەردوولا دەربارەی كێشەی كورد بوو لە سوریا.

وەزیری دەرەوەی رووسیا  سێرگی لاڤرۆڤ، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسیان لە  پرسی کورد کردووە لە پڕۆسەی سیاسی سووریا وتی:" تاكە شوێنێك كە زامنی مافەكانی پێكهاتەكانی دیكەی سوریایە،  بریتییە لە دیمەشق و پێویستە كوردەكان فەرامۆشی نەكەن، و بۆ پاراستنی مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، دەبێ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەست پێبکەن و ئاماژەی بەوەشدا، بژاردەی سەربازی دۆخی سووریا چارەسەر ناکات و ئەوەی بەلای ئەوانەوە گرنگە دەستپێکردنی پڕۆسەی سیاسییە لە رێگەی لیژنەی دەستوور".

مایك پەمپیۆ دەڵێت:" ئەوان لەگەڵ ئەوەدان كە هەموو لایەنەكان مافەكانی خۆیان لە سوریادا وەربگرن وهەموو لایەنەكان پێكەو بتوانن سوریایەكی نوێ پێكبهێنەوە بەو مەرجەی مافیی هەموو پێكهاتەكانی دیكەی تێدا پارێزراو بێت ، مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا بەرەو پێشەوە بڕوات و ئەمریكا پشتیوانی هەموو پێكهاتە جیاوازەكانی ئەو وڵاتە دەكات و داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكەن ڕۆڵیان هەبێت لە دروست كردن و بونیادنانەوەی سوریا بەشێوەیەكی دیموكراسیانە".

لاڤرۆڤ باسی دۆخی ناوخۆی ئەمریكا دەكات
هەر لەو كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند:" وڵاتەكەم هەمیشە بەگرنگیەوە سەیری ناوخۆی ئەمریكا دەكات و پێیی دەبێت مامەڵەیەكی دروستمان لەگەڵ ئەمریكادا هەبێت و دەبێت ڕێز لە سەروەری یەكتر بگرین".

لاڤرۆڤ دەڵێت:" پێم سەیرە ئەمریكا هەمیشە سەرقاڵی دوو پرسە و بەردەوام هەموو داموو دەزگاكانی ئەو وڵاتە كار لەسەر ئەو دوو باتە دەكەن، وتی ئەمریكا یان سەرقاڵی سەپاندنی سزایە بەسەر وڵاتانی دراوسێ و دەرەكی دا و یان سەرقاڵە بەلێپرسینەوە لە سەرۆكەكەی خۆی ئەوەش بۆ ئێمە جێی تێڕامانە".

دەربارەی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ  وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی:" سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگری كۆنگرێس، ئاده‌م شیڤ  كەسێكی بێنرخە و لەخۆیەوە كاری نەشیاو دەكات  وتیشی ڕەوانیە سەرۆكی دەزگایەكی وەها گەورە من ترەمپ بەوە تۆمەتبار دەكات كە كار بۆ ئەوە دەكەین دۆناڵد ترەمپ ببێتەوە بەسەرۆكی ئەمریكا، ئێمە ناچینە بانگەشە و كەمپینی هەڵبژاردنەكانی هیچ وڵاتێكەوە بەتایبەتی ئەمریكا".

لاڤرۆڤ زۆر بەتوڕەییەوە وتی:" ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ پێی وایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و تره‌مپ سه‌ركه‌وتنی پڕوپاگه‌نده‌ی رووسیایه‌، با بفه‌رموێت و دیپلۆماتكاره‌كانمان تۆمه‌تبار بكات، به‌وه‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه‌ و داوای دادگاییكردنیان بكه‌ن".

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر روسیا تۆمەتبار دەكرا بەوەی پشتیوانی و هاوكاریی كەمپینەكەی دۆناڵد ترەمپی كردوە بۆ ئەوەی ببێت بەسەرۆكی ئەمریكا و دژایەتیەكی  گەورەی میدیایی هیلاری كلنتی كردووە و پشتیوانیەكی زۆری لەو كەمپینە كردووە كە دەیویست ترەمپ وەك پاڵەوان نیشانی ئەمریكیەكان و جیهان بدات.

دەربارەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا
ئێستا ئەمریكا سەرقاڵی ئامادەكاریەكانی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتییە بۆ ساڵی 2020 ، دۆناڵد ترەمپ تاكە كاندیدی كۆماریەكانە و دیموكراتەكانیش چەندین كاندیدی بەهێز و دەوڵەمەندیان هەیە كە دەیانەوێت ركابەریی دۆناڵد ترەمپ بكەن و پۆستی سەرۆكایەتی لێ وەبرگرنەوە، روسیا تۆمەتبارە بەوەی كە لەو پرسانەدا دەستی هەبووە و چەندین جار بەڵگە بڵاو كراوەتەوە كە لە هەڵبژاردنی پێشوشدا روسیا یارمەتی ترەمپی داوە تا لە هەڵبژادنەكەدا ڕۆڵی هەبێت و بیباتەوە.

لەلایەكی تریشەوە، سەردانی ئێستای لاڤرۆڤ لە لایەن زۆر كەسەوە بۆ مەبەستی پشتیوانی ترەمپ لێكدراوەتەوە، ئەمەش لاڤرۆڤی تورە کردوە، چەندین جار باسی لەوەكرد  كە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بۆ روسیا گرنگن و ڕێز لە دەنگی خەڵک بۆ هەڵبژاردنەكە دەگرن ، هەرگیزیش دەستێوەردانی لە هیچ هەڵبژاردنێكدا نەكردووە.
 لاڤرۆڤ دەڵێت: "لەگەڵ ترەمپ دەربارەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا قسەمان كردووە و باسمان لەوە كردووە كەپێویستە هەلبژادنێكی زۆر سەركەوتوو لە ئەمریكا ئەنجام بدرێت و روسیا بەوردی چاودێری هەڵبژاردنەكان دەكات، بۆ ئەوان گرنگە كە دەبێتەوە بەسەرۆكی ئەمریكا، بەڵام  بەهیچ شێوەیەك دەست ناخەینە ناو هەڵبژادنەكانی ئەمریكاوە".

دەربارەی دۆخی سوریا دەدوێن
ئەمریكا و روسیا لە سوریا چەندین ناكۆكی گەورەیان هەبووە،  ئەوەش وایكردووە كە ئەو وڵاتە بە نائارامیی بمێنێتەوە ، هەردوولا سەرقاڵی سەپاندنی هەژمنی خۆیان و هەروەها پاراستنی بەرژەوەندیەكانی خۆیانن لەو وڵاتە دا ،و هاوكاریی ئەولایەنە دەكەن كە خۆیان دەیانەوێت لە سوریا بمێنێتەو.

لاڤرۆڤ دەڵێت:" ئەوان دەتوانن لە سوریا پێكەوە كاریی زۆر گرنگ و هاوبەش ئەنجام بدەن و كار بۆ ئەوەبكەن سەقامگیریی ڕاستەقینە بۆ سوریا بگەڕێتەوە، بەڵام ڕەوا نییە پێگە ئابوری و هێزە سەربازیەكانی ئەمریكا لە سوریا وەك هێزی یەكەم لە سوریا كار بكەن بەبێ ئەوەی هیچ بەهایەك بۆ ئەو وڵاتە بهێڵرێتەوە".

دەشڵێت:" توركیا و هێزەدەرەكیەكانی دیكە لە سوریا ناتوانن بمێنەوە و ئایندەیان لە سوریادا نابێت و پێویستە ڕێگە چارەیەكی ڕیشەیی بۆ كێشەكانی سوریا بدرۆزرێتەوە  دەبێت ئەمریكا و روسیا بەوردی كاریی بۆ بكەن".

لەبارەی پرسی ئاوارەكانی سوریاشەوە دەڵێت: "پێویست هەموو جیهان چاوی لەو ئاوارانە بێت كە لە دەرەوەی سوریان و دەبێت كار بكرێت بۆ ئەوەی بگەرێنرێنەوە ناوچەكانی خۆیان و كاری گرنگیان لەسەر بكرێت و ئەمریكا و ڕوسیاش ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت لە دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەكی ڕیشەیی بۆ ئاوارەكانی ئەو وڵاتە".

لەسەرەتای دەستبەكار بونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەركۆ ئەمریكا, پەیوەندیەكانی نێوان ڕوسیا و ئەمریكا, تاڕادەیەك بەرەو باشتر بوون چون و هێورن و هیچ ئاڵۆزیەك لە نێوانیاندا رووینەداوە, و كاریی هاوبەشیان تارادەیەك زیادی كردووە، بەڵام لەلایەن دیموكراتەكانەوە  ترەمپ بەوە تۆمەتبار دەكرێت نەرمی نواندووە بۆ روسیا و لە مافەكانی بەرامبەر بە ئەو وڵاتە بێدەنگی نواندووە.