ڕاپۆرتی جیهانی

09:36 - 12/12/2019

وردەكاری هەڵبژاردنەكانی بەریتانیا‌

پەیسەر

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی بەڕیتانیا ئەنجام دەدرێت و 46 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە و 650 كورسیی بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەیان هەڵدەبژێرن.
كاتژمێر 7ی بەیانی بەکاتی لەندەن سندوقەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا دەکرێنەوە و پرۆسەکە دەستپێدەکات و تا كاتژمێر 10ی شەو به‌رده‌وامده‌بێت و پاشان دەستدەكرێت بە جیاكردنەوەی ئەنجامەكانی دەنگدان.

كاتژمێر 7ی بەیانی 46 ملیۆن بەڕیتانی روودەكاتە سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 650 ئەندام بۆ پەرلەمانی بەریتانیا
لەم هەڵبژاردنەكدا كە بۆ بەڕلەمانی بەڕیتانیا ئەنجام دەدرێت ، لە کۆی 67 ملیۆن ھاووڵاتی بەریتانی، 46 ملیۆن هاوڵاتی  مافی دەنگدانیان ھەیە، سێ هەزار و 322 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنای 650 کورسی پەرلەمانی بەریتانیا.

 كورد و هەڵبژاردنەكانی بەڕیتانیا
لەم ھەڵبژاردنەدا چوار کورد كاندیدن بۆ پەرلەمانی بەریتانیا كەبریتین لە  نەدیم زەھاوی ، ئیبراھیم دوگوش ، فێریاڵ کلارک و کاوە بەھەشتی زادە،  بەپێی پێشبینییەکان رێژەی دەرچوونی نەدیم زەھاوی 91% و رێژەی دەرچوونی ئیبراھیم دوگوش 55% و رێژەی دەرچوونی فێریاڵ کلارک 44% و کاوە بەھەشتی زادە 40% دەبێت  و پێدەچێت هەرچوار كاندیدە كوردەكە بچنە پەرلەمانی بەڕیتانیاوە.
 چوار كورد كاندیدن بۆ پەرلەمانی بەریتانیا و ئەگەری زۆر هەیە هەرچواریان بتوانن دەنگی پێویست بۆ هەڵبژاردنەكە بەدەسەت بهێنن و بچنە پەرلەمان
ئەوە لەكاتێكدایە نەدیم زەھاوی بۆ جاری دووەمە لەسەر پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار خۆی کاندید كردۆته‌وه‌ ، ناوبراو لەھەڵبژاردنی 2010 توانی سەربکەوێت و ببێتە پەرلەمانتاری بەریتانیا و ئێستاش دووبارە كاندیدە بۆ پەرلەمانی بەریتانیا.

ئیبراھیم دوگوش لەسەر پارتی کرێکارانی ئۆپۆزیسۆن خۆی کاندید کردووە ، ناوبراو بۆجاری دووەمە خۆی کاندید دەکاتەوە، بەڵام لەھەڵبژاردنی 2010 نەیتوانی سەربکەوێت و ئێستاش سه‌رۆكی شاره‌وانی لامبێرسه‌ له ‌له‌نده‌ن.

فێریاڵ کلارک لەسەر پارتی کرێکاران و کاوە بەهەشتی زادەش لەسەر لیبڕاڵەکان، یەکەم جارە خۆیان کاندید دەکەن، و ئەگەرێكی زۆریش هەیە هەرچوار كاندیدە كردەكان لە هەڵبژاردنەكەدا دەربچن.

كورد لە هەڵبژاردنەكانی بەڕیتانیا دەنگ بەكێ دەدات
ڕەوەندی كوردی لە بەڕیتانیا، بەهۆی ئەوەی پارتەكەی جێرمی كۆربی زیاتر پشتیوانی پەنابەران و هەروەها دۆسیەی كوردی كردووە، زۆربەیان بڕیاریان داوە دەنگ بدەن بە پارتەكەی جێرمی كۆربین، ئەوە لەكاتێكدایە ئەگەرێكی زۆر هەیە پارتەكەی كۆربین نەتوانێت زۆرتین دەنگ بەدەست بهێنێت .


بەپێی بەدواداچونەكانی پەیسەر بۆ ئەو پرسیە، ڕەوەندی كوردی لە بەڕیتانیا زۆرترین دەنگی بۆ پارتی پارێزگاران واتە پارتەكەی جێرمی كۆربین دەبێت، ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر بەشێكی زۆر لە لایەنگرانی پارتەكە پێیان وابوو كورد لە بەڕیتانیا پەیوەندی باشی هەبێت لەگەڵ ئەو پارتەدا .


بەپێیی بەدواداچونەكانی پەیسەر زۆربەی كوردەكانی بەریتانیا دەنگ دەدەن بەپارتەكەی جێرمی كۆربی چونكە زۆرترین پشتیوانی بۆ كورد هەبووە لە ماوەی ڕابردوودا

ململانێی هەڵبژاردنەكان چۆنە؟
لەم هەڵبژاردنەدا، چوار پارتی سەرەکی لە بەریتانیادا هەیە، کە تەنها دووان لەوان بەشیوەیەکی سەیرەكی دەرفەتی درووستکردنی حکومەتی سەرتاسەرییان هەیە ئەوانیش پارتەکانی (کرێکاران و پارێزگارانن).

دوو پارتی دیكەش لە بەڕیتانیا هەیە كەبریتین لە پارتی لیبرال دیموکرات و پارتی نەتەوەیی سکۆتلاندین، بنکەی جەماوەری ئەم دوو پارتە زۆر  بەهێز نییە کە بتوانن تاکلایەنە هەڵبژاردنی سەرتاسەری ببەنەوە، و حكومەت ببەنەوە.

 لیبرالیزمی دیموکراتەکان بە سەرۆکایەتی  جۆ سوینسن  لە رووی پیادەکردنی سیاسەتەوە لەگەڵ ماهیەتی خەڵکی بەریتانیا بە گشتی هاوتەریب نیيه‌، هەر بۆیە هەتا ئێستاش نەیانتوانیوە حکومڕانی تەواوەتی  بەدەستبهێنن.

بۆ ئەم هەڵبژاردنە %13ی دەنگدەرانی بەریتانیا خۆیان یەكلای نەكردوەتەوە

هەرچەندە ئەم پارتانە  ساڵانی 2010 تا 2015 بەشێك بوون لە هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی پارێزگاران و هەندێک پۆستی بەرچاویان هەبوو، وەکو جێگری سەرۆک وەزیران لەو حکومەتەدا، بەڵام ئەوهاوپەیمانیەتەیان زیانێکی گەورەی پێگەیاندن لە ئاستی دەنگدەرانەوە دەرئەنجامی بەشداریکردنیان بە ئاستێکی بەرچاو پێگەی پەرلەمانیان کەم بووە.
 بەرێژەیەک کە لە 57 پەرلەمانتاروە لەساڵی 2010 بۆ 8 پەرلەمانتار دابەزین لە هەڵبژاردنەکانی 2015 دا، دۆخی ئێستاشیان زۆر لەوکاتەیان باشتر نییە، ئەگەرچی پێشبینی دەکرێت ژمارەیان دەنگەکانیان بەرێژەی 40% دا بەرزبکەنەوە، بەڵام هێشتا هەر ناتوانن پەرلەمان بگرنە دەست.

 پارتی نەتەوەیی سکۆتلاندیش زیاتر بە پارتێکی ناوخۆی  دادەنرێت، چونکە لە ناو سکۆتلاندا نەبێت بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانی ئەستەمە بۆیان، بۆیە لە باشتیرین دۆخدا  بەپێی پێشبینیەكان، لە 59 کورسی زیاتر بەدەسی ناهێنن کە ئەمەش زۆر لەژمارەی پێویست کەمترە بۆ وەرگرتنی دەسەڵات.

 لە ئێستادائەو دوو حزبە  تەنها 35 کورسیان هەیە، ئەگەرچی لە ئێستادا نیکۆڵا ستێرجن  سەرۆکی حکومەتی خۆجێییە لە سکۆتلاندا، بەڵام پێشبینییەکان لەوە زیاتری لێ رانابینن بۆ گەڕی داهاتوو، ئەگەری هەیە بچنە پێشەوە.

 برێگزت و هەڵبژاردنەكانی بەڕیتانیا
گرنگترین پرس لە هەڵبژاردنەكانی بەڕیتانیا، بابەتی دەرچوون لە یه‌كێتی ئەوروپا (بریکزێت)ە و دەنگدەران بەگشتی لەسەر بنەمای ئەو خاڵە دەنگەکانی خۆیان دەبەخشن.

پارتی کرێکاران ئەگەر چی خاوەنی 243 کورسی پەرلەمانییە، بەڵام هەتا ئێستا هەڵوێستیان لە بارەی  ئەم پرسە زۆر روون نییە و بانگه‌شەی ریفریندۆمێکی دیکە دەکەن بۆ پرسی دەرچوون و شێوازی دەرچوونی ئەو وڵاتە لە یه‌كێتی ئەوروپا، هەر بۆیە زیاتر کارنامەی هەڵبژاردنیان پرسی ناوخۆیی زیاتر پێوەیە بەتایبەتی کێشەی ئابووری، چاودێری کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاريی تەندرووستی نیشتمانی لە بڕگەکانی بەدی دەکرێت.

برگێزت یان سەری بەڕیتانیا دەخوات یان بەریتانیا  دەكاتەوە بە شاهانەكەی جاران

پارتی پارێزگاران کە لە ئێستادا خاوەنی زۆرینەی کورسییە پەرلەمانیەکانە کە ژمارەیان 298 و حکومەتەکەش هی ئەوە، لەم هەڵبژاردنەدا تووشی ململانێیەکی سەخت دەبێتەوە بەهۆی بوونیان لە دەسەڵاتدا بۆ ماوەی 9 ساڵ کە بە دژوارترین ساڵانی دەسەڵاتداری دەناسرێت بەهۆی کێشە جیاوازەکانیانەوە، جا ئەگەر پرسی ئابووری بێت یاخود پرسی سەرهەڵدانی سیاسيیە راستڕەوەکانی ئەوروپا بێت، یاخود پرسی راستەوخۆی دەرچوون بێت لە یه‌كێتی ئەوروپا، ئەمانە هەموو ئه‌و بەربەستانەن وا دەکات دۆخەکەیان هێندەی دیکە لێ ئاڵۆز بکەن.

ململانێ سەختەكەی هەڵبژاردن
ململانێی سەختی  هەڵبژاردنەکە لەنێوان پارتی پارێزگاران، بە نوێنەرایەتی بۆریس جۆنسن و پارتی کرێکاران بە نوێنەرایەتی جێرمی کۆربین دایە، كە پێدەچێت دەنگەكانیان زۆر نزیكبن لە یەكترەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر بۆریس جۆنسن بەڵێنی کۆتاییهێنانی بەو ئاڵۆزییەی لەو وڵاتەدا سەریهەڵداوە دا و جێرمی کۆربینیش بەڵێنی چارەسەرکردنی بابەتی برێگزت-ی دا، بەوەی کە لە حاڵى بردنەوەی پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردنەکاندا، دەرفەتێکی دیکە بۆ خەڵکی بەریتانیا دەرەخسێنێت تا بۆ دوایەمین جار دەنگی لەسەر بدەن.

پێشتر بۆریس جۆنسن بەڵێنی کۆتاییهێنانی بەو ئاڵۆزییەی لەو وڵاتەدا سەریهەڵداوە دا و جێرمی کۆربینیش بەڵێنی چارەسەرکردنی بابەتی برێگزت-ی دا

هەڵبژاردنی گشتی بەریتانیا لە نێوان پارتی پارێزگاران و پارتی کرێکاراندا لەسەر بابەتەکانی خزمەتگوزاریی تەندروستی، متمانە، پێشەوایەتی، داهاتووی سکۆتلەندا و بنەماڵەی شاهانەیی بوو کە تێیدا، پارتی کرێکاران، پارتی پارێزگاران بە ڕادەستکردنی سیستمی تەندروستی بەریتانیا بە کۆمپانیاکانی ئەمریکا، تۆمەتبار دەکات و بەڵێنی داوە پاش هێنانی دەنگی پێویست، لەو بابەتانەدا چاکسازیی بکات.

پێشبینی دەکرا لە ٣١ی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا، بەریتانیا پرۆژەی برێگزت ئەنجامبدات و لە یەکێتی ئەوروپا بێتەدەرەوە، بەڵام پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لەسەر ئەم بابەتە لە پەرلەماندا ڕێکنەکەوتن و بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دا.