ڕاپۆرتی جیهانی

02:57 - 12/12/2019

سەرۆكەكانی ئەمریكا‌

كوردستان ئەحمەد

بەشی سێیەم
دوای دۆزینەوەی ئەمریكا و ئەو شەڕو ئاڵۆزیانەی كە هەبوون لە ناو خاكی ئەمریكادا و لە دوای ئەوەی ئەمریكا توانی سەركەوتنێكی گەورە لە بواری سیتم و بەڕێوەبردنی خۆی دروست بكات و لەماوەی  227 ساڵی ڕابردوو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەتا ئەمڕۆ  45 سەرۆكی هەبووە و لە توانایدا بووە زۆرترین  دەستاودەستكردنی دەسەڵات بە هۆیەوە ببنێت و بەشێكی زۆر لە سەرۆكەكانی ئەمریكا  بۆماوەی هەشت ساڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە بوون.

 
سیستەمی سەرۆكایەتیی ئەمریكا
دووەمین دەسەڵاتی سیاسی ئەمریكا پێكهاتووە لە دەسەڵاتی سەرۆك، كە ئەمیش چوار ساڵ جارێك بە شێوەیەكی ڕاستەخۆ لە لایەن گەلی ئەمریكاوە هەڵدەبژێرێت و تەنها دووجار بۆی هەیە خۆی بپاڵێوێت. دیارە سیستەمی سەرۆكایەتی ئەمریكاش، چ لە رووی شێوازی هەڵبژرادن و چ لە رووی دەسەڵاتیشەوە، تایبەتمەندی خۆی هەیە.
سەرۆكی ئەمریكا، سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی سوپای وڵاتە، هەروەها سەرۆك بۆی هەیە جەنگ لە دژی دەوڵەتێك هەڵگیرسێنێت، ئەگەر هاتوو لە لایەن هێزێكی دەرەكییەوە پەلاماری ئەمریكا یان سوپاكەی درا، ئەمەش بە مەرجێك لەماوەی 60 رۆژدا، بگەڕێتەوە بۆ كۆنگرێس، چونكە كۆنگرێس مافی هەڵگیرساندنی جەنگی لە دژی دەوڵەتێك هەیە، نەك سەرۆك.

دیكتاتۆرێك لە زیندانی كۆنگرێسدا
سەرۆكی ئەمریكا دەسەڵاتێكی زۆری هەیە، لەبەرئەوە زۆرجار رەخنەی ئەوە لە سیستەمی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەگیرێت، كە دەسەڵاتی زۆری بەسەرۆكی وڵات داوە، بەڵام ئەم سەرۆكە دیكتاتۆرە هەروا ئاسان نییە بە ئارەزووی خۆی كاربكات، چونكە هەموو جووڵەیەكی لە لایەن كۆنگرێسەوە چاودێری دەكرێت و سنووری بۆ دادەنرێت.

بۆ نموونە سەرۆك مافی ئەوەی هەیە، كە مافی ڤیتۆ لە دژی بریارەكانی كۆنگرێس دەربكات، لێ زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانیش دەتوانن مافی ڤیتۆی سەرۆك پووچەڵ بكەنەوە، بۆ نموونە بینیمان كاتێك كۆنگرێس یاسای «دادگاییكردنی ئەو دەوڵەتانەی كە یارمەتیی تیرۆریستەكانی 11 سێپتەمبەر» دەركرد كە بە یاسای «جاستا» ناسراوە، سەرۆك مافی ڤیتۆی بەكارهێنا و یاساكەی پووچەڵكردەوە، بەڵام دواتر كۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران، بە زۆرینەی دەنگ ڤیتۆكەی سەرۆك ئۆبامایان پووچەڵ كردەوە.
سەرۆك و ژیان نامەكانیان
جۆرج واشنتن  
یەكەم سەرۆكی ئەمریكا كە لە ساڵی 1789 هاتە سەردەسەڵات، جۆرج واشنتن   جۆرج واشنتۆن له‌ 11-2-1732 له‌پارێزگای وێستمۆرلاند له‌ویلایه‌تی ڤیرجینیا له‌دایكبووه‌، له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا باوكی كۆچیدوایی كردووه،  زۆر حه‌زی له‌گه‌ڕان بۆ ئه‌شكه‌وت كردووه‌.
 له‌ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مارسا داندریج كوریتز كردووه‌ ،كه‌ ئافرەتێکی27 ساڵان بووه‌ ماوه‌یه‌ك وه‌ك روپێو (مه‌ساح)ی زه‌وی كاریكردووه‌، ته‌نها سه‌رۆكه‌ كه‌ به‌كۆی ده‌نگ هه‌ڵبژێردراوه‌، كاتێك بووه‌ به‌سه‌رۆك ته‌مه‌نی 57 ساڵ بووه،  یه‌كێكه‌ له‌و دوو سه‌رۆكه‌ی كه‌ واژۆیان له‌سه‌ر ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا كردووه‌، ئه‌وی تریان جه‌یمس مادیسۆنه‌.
جۆنێ دامز
 كە لە ساڵی 1979 بو بەسەرۆكی ئەمریكا

توماس جفرسون
لە 13 ئەپرێڵی 1743 لە فیلادلفیا لەدایك بووە پارێزە و دیبلۆماتكارێكی گەورەی ئەمریكا و هەوەها سێیەم سەرۆكی ئەمریكا بووە،تۆماس جێفەرسۆن یەکێ لە باوکە دامەزرێنەران و نووسەری ڕاگەیەنراوەی سەربەخۆییی ویلایەتە یەکگرتووەکان و سێھەمین سەرۆکی ئەمەریکایە، ئەندامە لە کۆنگرەی کیشوەری. یەکێک لە کارە ناسراوەکانی زانکۆی ویرجینیایە کە لە ساڵی ١٨١٩ بنیات نراوە و یەكێك بووە لە سەرۆكە گرنگەكانی ئەمریكا  لەماوەی دەسەڵاتەكەیدا توانیویەتی زۆرترین گۆرانكاریی لە ئەمریكا دابكات و كاریی زۆر گەورەی لەو بوارەدا كردووە

جیمس مادیسون

جێمس مادیسۆن چوارەم  سەرۆكی ئەمریكایە و  کەسایەتی سیاسی و بیریاری سیاسی ئەمەریکی کە لە نیوان ساڵانی (١٨٠٩- ١٨١٧) وەک ٤ەم سەرۆکی ئەمەریکا خزمەتی کردوە، لە 28- جون لە ساڵی 1836 لە ئەمریكا و لەویلایەتی ڤێرجینا لەدایك بووە و ئەندامی پارتی كۆماریەكان بووە  وپارێزە و دیبلۆماتكار بوو.
جیمس مونرو
جەیمس مۆنرۆی لە سالی ١٧٥٨ لە ناوچەی ویستمورلاند لە ڤیرجینیا لەدایک بووە،ئەو دەرچووی کوڵێژی ویلیام و مری بوو و لە ناو لەشکەری کانتینتال دا خزمەتی کردووە و لە فردریکسبرگ (ڤیرجینیا) کاری پارێزەری کردووە،  بەر لەوەی پوستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەربگرێت، باڵیوزی ئەمریکا لە فەڕەنسا، فەرمانداری ڤیرجینیا، نوێنەری ڤیرجینیا لە لیژنەی دەستوری، سیناتور، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەڕنگاری ئەمریکا بوو.

جون كوینسی ێێدامز
جۆن ئادامز یەکێ لە باوکە دامەزرێنەکان و یەکەم جیگری سەرۆک و دووم سەرۆکی ئەمەریکا بوو و پاڵەوانی جەنگی سەربەخۆیی ئەمەریکایە و لە  30 ئۆكتۆبەری 1735 لە ئەمریكا لەدایك بووە و شەشەم سەرۆكی ئەمریكایە و نوسەر بووە و یەكێك بووە لەسەركردە كاریگەرەكانی ئەمریكا

ئەندرو جاكسون
ئەندرۆ چاكسۆن لە ١٥ی ئازاری ١٧٦٧ لەدایك بووە و  حەوتەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  بووە لە پارتی دیموکرات ئەندام بووە و سەرمایەدار و دیبلۆماتكارێكی گەورەی ئەمریك بووە و خاوەنی كەسایەتیەكی زۆر كارگەر بووە.

مارتن فان بیورین
مارتن فان بیورین لە ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٨٢ –لەدایك بووە و لە  ٢٤ی تەممووزی ١٨٦٢كۆچی دوای كردووە و ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەر بەپارتی دیموكراتەكانی ئەمریكا بووە

ویلیام هنری هاریسون
ویلیام ھێنری ھاریسن لە ٩ی شوباتی ١٧٧٣ – لەدایك بووە و لە  ٤ی نیسانی ١٨٤١كۆچی دوایكردووە سەرکردەی لەشکەری ئەمریکا، سیاسەتمەدار و نۆیەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەكێك بووە لە سەرۆكە گەورەكانی ئەمریكا.
جون تایلر
جۆن تایلەر لە ٢٩ی ئاداری ١٧٩٠ –لە دایك بووە و  ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٢كۆچی دوای كردووە  دەھەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو  

جیمس بولك
جۆن تایلەر لە 2ی نۆڤەمبەری 1795 لە ئەمریكا لەدایك بووە و لە 15 ی جونی 1949 كۆچی دوای كردووە.

زكاری تایلور
زكاری تایلور لە 24 ی نۆڤەمبەری 1784 لەدایك بووە و لە 9ی جون لە زكاری تایلور1850 كۆچی دوای كردووە.

میلارد فیلمور
میلارد فیلمور یەكێكە لە سەرۆكەكانی ئەمریكا و لە 7ی جەنیوەری 1800 لەدایك بووە و لە 8ی مارچی 1874 كۆچی دوای كردووە

فرانكلین بیرس
فرانكلین بیرس چواردەهەمین سەرۆكی ئەمریكا بووە و لە 23 نۆڤەمبەری 1804 لەدایك بووە و لە 8ی ئۆكتۆبەری 1869 كۆچی دوای كردووە.

جیمس بیوكانان
جیمس بیوكانان پانزەهەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 23 ئەپرێڵی ساڵی 1791 لە دایك بووە و لە 1ی جونی 1868 كۆچی دوای كردووە.

ئەبراهام لینكون
ناوی تەواوی ئەبراھام تۆماس لینکۆلنە، لە بەرواری ١٢-٢-١٨٠٩ لە ولایەتی کینتاکی ئەمریکا لەدایک بووە. تۆماس لینکۆلنی باوکی پینەچی بووە. لینکۆلن خاوەنی براو خوشکێ بووە بە ناوەکانی (سارە، ثۆماس) ثۆماسی برای لە کاتی یاریکردندا دوپشک پێوەی داو مرد.

لینکۆلن ھەر لە تەمەنی منداڵیدا توشی خەمۆکی ئەبێت و بە ھەژاری و نەداری گەورە ئەبێت. بەڵام خەونەکانی ھەرگیز نایوەستێنن لە بەربەستەکانی ژیاندا، بەردەوام ھەوڵی ئەدا و ھەوڵی ئەدا، ببوە جێگەی سەرسامی ھاوڕێکانی شکست لە دوای شکستی کەچی ئەو ھەر ھەوڵی ئەدا و ھەوڵی ئەدا بۆ گەیشتن بەھیواو ئامانجەکانی.

ئەندرو جونسون
ئەندرو جونسون حەڤدەهەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 29ی دیسەمبەری 1808 لە دایك بووە و لە 13 جون 1875 كۆچی دوای كردووە

یولیسیس گرانت
یولیسیس گرانت هەژدەهەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 27ی ئەپرێڵی 1822 لەدایك بووە و لە 23 حونی 1885 كۆچی دوای كردووە

رژرفورد هایز
رژرفورد هایز نۆزدەهەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 4ی ئۆكتۆبەری 1822 لەدایك بووە و 17ی ینایەری 1893 كۆچی دوای كردووە

جیمس جارفیلد
جیمس جارفیلد بیتەمین سەرۆكی ئەمریكایە لە 19ی نۆڤەمبەر ی 1831 لەدایك بووە و لە 19ی سێپتێمبەری 1881 كۆچی دوای كردووە.

تشستر یر‌پر

گروفر كلیفلاند


بنیامین هاریسون
بنيامين هاسوون بيستوسێیەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 20 ئۆگەستی 1883 لەدایك بووە و لە 13ی مارچی 1901 كۆچی دوای كردووە

جروفر كلیفلاند

ویلیام مكینلی
ویلیام مكینلی بیستو پێنجەمین سەرۆكی ئەمریكا یە لە 29 جەنیوەری 1843 لە دایك بووە و لە 14ی سێپتێمبەری 1901 كۆچی دوای كردووە

پیودور روزفلت
روزفلت بیستو شەشەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 30 جەنیوەری 1882 لە ئەمریكا لەدایك بووە و لە 12ی ئەپرێڵی 1945 كۆچی دوای كردووە

ویلیام هوارد تافت

ویلیام هوارد تافت
بیستوحەوتەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 15ی سێپتێمبەری 1857 لەدایك بووە و لە 8ی مارچی 1930 كۆچی دوای كردووە 


وودرو ویلسون
وودرو ویلسون بیستو هەشتەمین  سەرۆكی ئەمریكا یە و لە 28ی دیسەمبەری 1856 لەدایك بووە و لە ساڵی 1913 كۆچی دوای كردووە

وارن هاردنج
وارن هاردنج بیستو نۆهەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 2ی نۆڤەمبەری 1865 لەدایك بووە و لە 2ی ئۆگەستی 1923 كۆچی دوای كردووە

كالفین كولیدج

هربرت هوفر
هربرت هوفر سیویەكەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 10ی ئۆگەستی 1874 لەدایك بووە ولە 20ی ئۆكتۆبەری 1964 كۆچی دوای كردووە

فرانكلین روزفلت
فرانكلین روزفلت ئەم سەرۆكە سیودوهەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 30 جەنیوەری 1882 لەدایك بووە و لە 12ی ئەپرێڵی 1945 كۆچی دوای كردووە

هاری ترومان
هاری ترومان سیوسێهەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 8ی مەی 1889 لە ئەمریكا لەدایك بووە و 26ی دیسەمبەری 1972 كۆچی دوای كردووە

دوایت ئەیزنهاور
لەدایکبووی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٠ لە تێکساس، کۆچی دواییی ٢٨ی ئازاری ١٩٦٩) جێنراڵی پێنج ئەستێرە و سیاسەتمەداری ئەمریکییە و لە ساڵی ١٩٥٣ تا ١٩٦١، ٣٤ەمین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.

جۆن كەنەدی
جۆن فیتزگیرالد کەنەدی  لە ٢٩ی ئایاری ١٩١٧ تاکوو ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لە ٤٦ ساڵیدا) ،کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و ٣٥هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دواتر بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتیەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا

لیندون جونسون
لیندون جونسون سیو شەشەمین سەرۆكی ئەمریكایە ولە 27ی ئۆگەستی 1908 لەدایك بووە و لە 27ی جەنیوەری 1973 كۆچی دوای كردوە

ریتشارد نیكسون
ڕیچارد نیکسۆن (ماوەی ژیان:٩ی کانوونی دووەمی ١٩١٣ تاکوو ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤). ٣٧ەمین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لەماوەی ١٩٦٩ تاکوو ١٩٧٤. ڕیچارد نیکسۆن تاکە سەرۆککۆماری ئەمریکایە کەوازی لەپۆستەکەی هێنابێت. ڕیچارد ٣٦ەمین جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکابوو لەماوەی ١٩٥٣ تاکوو ١٩٦١ ئەمەش کاتێک جێگری دوایت ئایزنهاوەر بوو. جگە لەمەش ڕیچارد خزمەتی دەریاییشی هەیە بۆ وڵاتەکەی لەماوەی شەڕی جیهانی دووەم.

جیراڵد فورد
جیرالد فورد سیو هەشتەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 14ی جونی 1913 لەدایك بووە و لە 26ی دیسەمبەری 1913 كۆچی دوای كردوە

جیمی كارتەر
جیمی كارتر سیو نۆهەمین سەرۆكی ئەمریكایە و لە 1ئۆكتۆبەری 1924 لەدایك بووە و لە 20ی جونی 1981 كۆچی دوای كردووە

روناڵد ریگان
لەدایکبووی ٦ی شوباتی ١٩١١- مردووی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ئەکتەر و سیاسەتوانی ئەمریکی بوو. ئەو ٤٠ھەمین سەرۆکی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لە ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٩. ئەو ٣٣ھەمین پارێزگاری کالیفۆرنیا بوو لە ساڵانی ١٩٦٧ بۆ ١٩٧٥. ئەو ٩ھەم و ١٣ھەم سەرۆکی سەندیکای ئەکتەرانی سەر شاشە بوو ڕێیگن ئەکتەری فیلم و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ پێش ئەوەی ڕوویکردە دونیای سیاسەت

جۆرج بۆشی باوك
لە  ١٢ی حوزەیرانی ١٩٢٤ تاوەکوو ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی لەنێو حیزبی کۆماری ئەمریکانە و جۆرج بۆش ٤١ەیەمین سەرۆککۆماری ئەمریکابوو لەساڵانی ١٩٨٩ تاوەکوو ١٩٩٣.

بیڵ كلنتۆن
بێڵ کلینتۆن ناوی تەواوی وێللیام جێفەرسۆون "بێڵ"" کلینتۆن لەدایک بووی ١٩ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٤٦ ، ساسەتمەداری ئەمریکیە ناوبراو چل و دووەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانەکانی ئەمریکا بووە لەکاندیدکراوەکانی پارتی دیموکراتە ،ناوبراو سێیەم بچوکترین سەرۆکە کە لە ٤٦ ساڵی بووە سەرۆکی ئەمریکا لەنێوان (٢٠ جانێوەری ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠ جانێوەری ساڵی ٢٠٠١) ، ناوبراو لەکاتێکی گوونجاو بووە سەرۆک کە لەسەرەتای کۆتایی هاتنی شەڕی سارد بووە سەرۆکی ووڵاتەکەی

جورج دەبلیۆبۆش

جۆرج بوش بەرلەوەی‌ بچێتە ناو جیھانی‌ سیاسەتەوە بازرگان بوەو چەندین کۆمپانیای‌ نەوتی‌ بەڕێوەبردووە، لە ساڵی‌ ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٨ یەکێک بووە لە خاوەنی‌ یانەکانی‌ تەکساس رەنجەر بۆ یاری بەیس بۆڵ، لە ساڵی‌ ١٩٩٥ بۆ ساڵی‌ ٢٠٠٠ حاکمی‌ تەکساس بووە. لە بنەماڵەکەی‌ جۆرج بوش دا چەند سیاسەتمەدارێکی‌ ناودار بەدەرکەوتوون، لەوانەش جۆرج ھربرت وۆڵکەر بوشی‌ باوکی‌ کە ماوەی‌ ٤ ساڵ سەرۆکی‌ ئەمریکا بووە (جب بوش)ی‌ براشی‌ حاکمی‌ ویلایەتی‌ فلۆریدایە‌و برسکت بوشی‌ باپیریشی‌ ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پیران بووە. جۆرج بوش لە ساڵی‌ ١٩٧٧ دا ژیانی‌ ھاوسەری‌ لەگەڵ خانمی‌ یەکەمی‌ وڵات لۆرا بۆشدا پێکھێناوە، خاتو لۆرا لەدایکبووی‌ ساڵی‌ ١٩٤٦ لە میلاندی‌ سەر بە ویلایەتی‌ تەکساس لە دایک بووەو بڕوانامەی‌ بەکەلۆریای‌ لە زانستی‌ پەروەدەدا لە زانکۆی‌ ساسرن میسۆدیست بەدەست ھێناوەو لەساڵی‌ ١٩٧٣شدا بڕوانامەی‌ ماستەری‌ لە بواری‌ زانستی‌ کتێبخانەدا لە زانکۆی‌ تەکساس لە شاری‌ ئۆستن وەرگرتووەو خاوەنی‌ دوو منداڵی کچن بە ناوەکانی‌ بارباراو جەنا.

باراك حسێن ئۆباما

ئۆباما لە ویلایەتی کانساس ھاوای لە باوکێکی کینی و دایکێکی ئەمریکی سپی پێست لە دایک بووە. لە دوای تەمەنی دوو ساڵیدا باوکی دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە بۆ کینیا بەجێی ھێشتووە و لای دایکی ماوەتەوە و دایکی پەروەردەی کردووە، دوای ئەوەی دایکی ئۆباما شودەکاتەوە بە پیاوێکی قوتابی ئیندۆنیسی بە منداڵی دەگوازرێتەوە بۆ جاکارتا لەگەڵ خێزانەکەی و لە دایکەوە خوشکێکی دەبێت بەناوی (مایا) نووسەری ناودار سکوتتۆرۆ دەڵێت ئۆباما بۆ ماوەی دووساڵ لە قوتابخانەیەکی ئیسلامی دا خوێندویەتی دواتر پەیوەندی کردووە بە خوێندنگەیەکی کاسۆلیکی و پاشان بووە بە مەسیحی لە ساڵی ١٩٩٥ دواتر دایکی بە نەخۆشی شێرپەنجە مردووە، لە یادەوەریەکانیدا ئۆباما یادەوەریەکانی خۆی و دایکی نووسیوەتەوە. دوای ئەوەی ئۆباما پەیوەندی دەکات بە زانکۆی کالیفۆرنیا و بەر لەوەی بچێتە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک کە دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ لێی دەرچووەو بڕوانامەی بەکالۆریس ی لە زانستی سیاسی و پەیوەندی دەوڵەتی وەرگرتوەو دواتر لە بواری تایبەتیدا کاریکردووە بۆ ھاوکاری ھەژاران و لانەوازان، جگە لەوەش وەک نووسەر و لێکۆڵەرەوەی ئابووری بۆ ڕێکخراوی (بزەنس ئەنتەر ناشیوناڵ کۆربۆ رەیشن) کاریکردوە، ساڵی ١٩٨٥چووەتە شاری شیکاگۆ دوای ئەوەی کە کارێکی دەست کەوتووە بوەتە بەڕێوەبەری پڕۆژەی بووژانەوەی گەڕەکە ھەژارنشینەکان ، لە ساڵی ١٩٩١ زانکۆی یاسای لە ھارڤارد تەواوکردووەو بووەتە وانەبێژ لە زانکۆی شیکاگۆ بۆ ساڵی ١٩٩٣.

دۆناڵد جەی ترەمپ
ترامپ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦. کەسێکی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە. وە چوارەم کوڕی فرێد ترامپە. ڕەچەڵەکیان لە باوکیانەوە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانی وە لە دایکیانەوە بۆ سکۆتلەندی. دوای ئەوەی برا گەورەکەی بڕیاردەدات ببێتە فڕۆکەوان، ئەمیش ئەبێتە جێگرەوەی باوکی و کۆمپانیاکانی بەڕێوەئەبات. برا گەورەکەی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا بەھۆی زۆر خواردنەوەی کحول گیان لەدەستدەدات، ئەمەش ئەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی تەرمپ واز لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرەش بھێنێت. ترەمپ لە سەرەتادا یەک میلیۆن دۆلاری لە باوکی وەرگرت و کاری پێوەکرد و لە پاشاندا بووە جێگرەوەی باوکی و ئەبێتە بەڕێوەبەری رێکخراوی ترامپ لە ساڵی ١٩٧١. کارەکانی ترەمپ زیاتر لە نیویۆرکن و لە دروستکردنی باڵەخانەی ھەوربڕ و ھۆتێل و یانەی قومار خۆیان ئەبیننەوە و بەناوبانگترین باڵەخانەشی لە مانھاتن دروستکردوە کە ٦٨ نھۆمە.

ترامپ لەگەڵ کاری بازرگانیدا، لە بواری راگەیاندن و بەرنامەی کاتبەسەربردنی تەلەڤزیۆنیشدا ناوبانگی زۆری پەیدا کردوە و لەساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠١٥ چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنی بەرھەمھێناوە و بەناوبانگترینیان پڕۆگرامی (ئەبرانتیس) بوو کە لەسەر شاشەی تۆڕی ھەواڵی ئێن بی سی پەخشەکرا، ھەروەھا پڕۆگرامەکانی شاجوانی گەردوون و پێشبڕکێی شاجوانی کچانی ئەمریکای بەرھەمھێناوە، زنجیرەیەک فرۆشگای بە ناوەکانی ترامپ ھەیە کە کاری فرۆشتنی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان ئەکەن، گۆڤاری فۆربیس ترامپی دیاری کرد وەک ٣٢٤ـەین میلیاردێر لە جیھاندا و ١١٣ـەمینیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە سامانەکەی بە ٤٫٥ میلیارد دۆلار ەخەمڵێنرێت.