ڕاپۆرتی جیهانی

05:56 - 15/12/2019

سێ كەسی جیاواز بۆ ئەمریكا‌

كوردستان ئەحمەد

بەشی پێنجەم
لە سەرۆكایەتی ئەمریكادا، چەندین كەسایەتی گرنگ هەبوو، كە گۆڕانكاریی ڕیشەییان لە مێژوو شارستانیەت و ئەدەبیات و سیاسەتی ئەو وڵاتەدا كردووە، لەسەرەتای دامەزراندنی ئەمریكادا ئیبراهم لینكۆڵن ڕۆڵێكی زۆر گەورەی هەبوو لە دامەزراندنی دەستور و یاسادا لەو وڵاتە و توانی وڵاتەكە بەسیستماتیكی دەستوری بكات، لە سەدەی نوێدا ئەمریكا چەند گۆڕانكاریەكی ڕیشەی لە سەرۆكایەتی وڵاتەكەیدا كردووە، كەبریتین لە باراك ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ دوو سەرۆكی جیاوازی ئەمریكا بوون، كە توانیان ئەمریكا ببەنە قۆناخێكی نوێوە و ئێستاش هیلاری كلنتن كە دەبێتە یەكەم ژنی سەرۆكی ئەمریكا، دەیەوێت ڕۆڵێكی گەورە ببینێت لە جیاوازی دروستكردن لە پرسی سەرۆكایەتی ئەمریكادا.


ئەمریكا لە سەردەمی ئۆبامادە
باراك حسێن ئۆباما، یەكەم سەرۆكی ڕەشپێستی ئەمریكا بوو ، كەتوانی هەشت ساڵ سەرۆكی ئەمریكا بێت و گۆڕانكاریی ڕیشەی لە چەند پرسێكی گرنگدا ئەنجام بدات، و هەروەها لەسەردەمی ئەو دا سەرۆكی گروپی ئەل قاعیدە ئوسامە بنلادن كوژرا.

سەرەڕای ئەوەی ئەمریكیەكان زۆر بە گرنگییەوە باسیان لە گرنگی باراك ئۆباما دەكرد بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، بەڵام لەكاتی هاتنە سەر حوكمی دۆناڵد ترەمپدا، ڕەخنەی زۆر لە ئۆباما بە لایەن سیاسیەكانی ئەو وڵاتەوە دەگیردرا، بەتایبەت لە لایەن سەرۆكی ئەمریكاوە.

باراك ئۆباما كێیە؟

باراك ئۆباما لە4ی ئۆگەستی 1961 لە  ویلایەتی کانساس ھاوای لە باوکێکی کینی و دایکێکی ئەمریکی سپی پێست لە دایک بووە، لە دوای تەمەنی دوو ساڵیدا باوکی دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە بۆ کینیا بەجێی ھێشتووە و لای دایکی ماوەتەوە و دایکی پەروەردەی کردووە.

 دوای ئەوەی دایکی ئۆباما هاوسەرگیری لەگەڵ  پیاوێکی خوێندگاری ئیندۆنیسی دەكات  بە منداڵی دەگوازرێتەوە بۆ ویلایەتی جاکارتا لەگەڵ خێزانەکەی و لە دایکەوە خوشکێکی دەبێت بەناوی (مایا).

یاما  كە دەبێتە نوسەر و تائێستاش سەرقاڵی كاریی نوسینە، لە بارەی ئۆباماوەدەڵێت: ئۆباما بۆ ماوەی دوو ساڵ لە قوتابخانەیەکی ئیسلامی دا خوێندویەتی دواتر پەیوەندی کردووە بە خوێندنگەیەکی کاسۆلیکیەوە كردووە  و پاشان بووە بە مەسیحی لە ساڵی .١٩٩٥

دواتر دایکی بە نەخۆشی شێرپەنجە مردووە، لە پەرتوكی یادەوەریەكاندا باراك ئۆباما لەبارەی دایكیەوە دەڵێت: دایكم نەمرد بەڵگو خوا بردیەوە بۆلاری خۆی.

باراك ئۆباما بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستی سیاسی لە ویلایەتەكەی خۆی بەدەست هێناوە و دواتریش چوەتە زانکۆی کالیفۆرنیا و بەر لەوەی بچێتە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک  خوێندویەتی.

باراك ئۆباما لە بواری تایبەتیدا کاریکردووە بۆ ھاوکاری ھەژاران و لانەوازان، جگە لەوەش وەک نووسەر و لێکۆڵەرەوەی ئابووری بۆ ڕێکخراوی (بزەنس ئەنتەر ناشیوناڵ کۆربۆ رەیشن) کاریکردوە.

 ساڵی ١٩٨٥چووەتە شاری شیکاگۆ دوای ئەوەی کە کارێکی دەست کەوتووە بوەتە بەڕێوەبەری پڕۆژەی بووژانەوەی گەڕەکە ھەژارنشینەکان ، لە ساڵی ١٩٩١ بەشی یاسای لە زانكۆی ھارڤارد تەواوکردووەو بووەتە وانەبێژ لە زانکۆی شیکاگۆ بۆ ساڵی ١٩٩٣.

ژیانی سیاسی ئۆباما
ساڵی ١٩٩٦ ھەڵبژێردراوە بۆ ئەنجومەنی پیران لە ئیلینۆی و بە شێوەیەکی فەرمی چووەتە نێو پارتی دیموکراتەكانی ئەمریکا و لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤ لە ھەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس دەرچووە بۆ ویلایەتی ئیلینۆی بەرێژەی ٧٠% لە کۆیی دەنگەکان لە بەرامبەردا ڕکابەری کۆماری ٢٧% ی ھێناوە.

 بۆ ساڵی ٢٠٠٨ خۆی پاڵاوت و دەرچوو، بوو بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،  بۆ جاری دووەم، لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنوت)ی ئیسڕائیلی و پێگەی(ئینت) زۆر بەڕاشکاوانە پشتگیریان لێکردو ئەم ھەواڵەش زۆر بڵاو بوەوە بەڵام ئۆباما دوای بڵاو بوونەوەی ھەواڵەکان ئەم پشتگیریەی بە موبادەرەیەکی تاکەکەسی وەسفکرد و وتەکانی لە پێگەی (واینت) گۆڕان.

 لە وتارەکەشیدا کە لە بەردەم ڕێکخراوی (ئیبپاک) ی ئیسرائیلدا بۆ ئامادەبووان دابووی وتی: قودس بە پایتەختی ئیسرائیل دەمێنێتەوەو پێویستە بە یەکگرتووی بمێنێتەوە، کە میدیاکانی جیھانی ئیسلامی بەتەواوی ورووژاند و سەرکردایەتی فەلەستین و حیزبەکانی فەلەستین بەتوندی وەڵامی ئەو لێدوانانەی ئەوکاتی ئۆبامایان دایەوە و دواتر لە چاوپێکەوتنی کەناڵی (سی ئێن ئێن) لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وتی: ئەم بابەتە بەجێ دەھێڵین بۆ ڕێکەوتن و وتووێژی ھەردوو لایەنی ناکۆک کە فەلەستینیەکان و ئیسرائیلن.

 لە ڕۆژی ٥ ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٨ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو ھەڵبژاردنە بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ھەڵبژێردراو دوای ئەوەی کە بووە سەرۆک بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای دا لە عێراق کە لەکاتی ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا بانگەشەی دەکرد بۆ گێڕانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بەڵام ئەو بڕیارە تەنھا بۆ عێراق بوو.

دۆناڵد جەی ترەمپ

دۆناڵد جەی ترەمپ، یەكێكە لە گەورە بازرگانی ئەمریکی لە 14ی حوزەیرانی 1946 لە نیویۆرک سیتی، لە ویلایەتی نیویۆرک لە دایکبووە، باوكی بەڕەچەڵەك ئەڵمانیە و دایكیشی سكۆتلەندییە.

دۆناڵد ترەمپ خوێندینی سەرەتایی و ئامادەیی لەنیویۆرك خوێندووە، بەڵام لە تەمەنی 13 ساڵیدا قوتابخانە جێدەهێڵێت و دەچێتە ئەکادمیای سەربازیی نیویۆرک.

لە ساڵی 1964 ترەمپ دەچێتە زانکۆی فۆردهام لە نیویۆرک، بەڵام دوای دوو ساڵ خوێندن، خوێندنەکەی دەگوازێتەوە بۆ زانکۆی پێنسلڤانیا و لەو زانکۆیە بەشی دارایی و بازرگانی دەخوێنێت.

ژیانی ترەمپ وەک بازرگانێک لە کۆمپانایەکی باوکی دەستپێدەکات و ساڵ دوای ساڵ ئەستێرەی بازرگانی دەدرەوشێتەوە، بە جۆرێک لە ساڵی 2016 کۆی داهاتی بە 3.7 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

جگە لە كاریی بازرگانی ، هاوکات بۆ چەند ساڵێک لە بواری راگەیاندن کاردەکات، ساڵی 2003یش، وەک پرۆدویسەر و پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی دەستی بەکارکردووە و كاری وردی لە بواری دەرهێناندا كردووە

ترەمپ سێ ژنی هێناوە ، دواین جاریش  لەساڵی 2005 هاوسەرگیری لەگەڵ مێلانیا ترەمپ كردووەو  و ئێستاش هاوسەرییەتی و خاوەنی پێنج منداڵە و هەشت كچی هەیە لە هەرسێ ژنەكەی.

ژیانی سیاسی ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ لە كاریی سیاسیدا تاڕادەیەک ئاڵۆزی پێوەدیارە، لەماوەی ژیانیدا بۆ چەندین جار پارتەکەی لە دیموکراتەکان بۆ کۆمارییەکان گۆڕیوە و بەپێچەوانەشەوە، هەروەها بۆ چەند ساڵێکیش وەک سەربەخۆ ماوەتەوە، بەڵام دواجار لە 2012 بووەوە بە کۆماریی و تاوەكو ئێستاش ئەندامی ئەو پارتەیە.

لە ساڵی 1971ەوە تاوەكو ئێستا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی دەزگای ترەمپە و لە 16 حوزەیرانی 2016 خۆ وەک کاندیدی سەرۆکایەتی لەسەر لیستی کۆمارییەکان رایگەیاند.

كەمپینی سەرۆكایەتیەكەی لەژێر ناونیشانی (ئەمریكا فێرست بوو) واتە (ئەمریكا یەكەمە) ئەوەش وایكرد كە زۆرترین لایەنگر بۆ خۆی پەیدا بكات و بتوانێت ببێت بە سەرۆكی ئەمریكا.

هەرچەندە ڕەخنەی زۆری لێدەگیرا لە كارەكانی لە ماوەیی چەند ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئەوتوانی بەردەوام بێت و لە ئێستاشدا خۆی كاندید كردووە بۆ ئەوەی دووبارە ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا و  لەلایەن چەند كاندیدێكی بەهێزەوە ركابەری گەورە دەكرێت.

هیلاری كلنتن
یەكێك لەو خانمە بەهێزانەی ئەمریكا كە كاریی زۆر گەورەی ئەنجام داوە بۆ ئەو وڵاتە هیلاری كلنتنە كە یەكێك بوو لە ركابەرە سەر سەختەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا.

لە كایە سیاسی و فەرهەنگیەكانی ئەمریكادا هیلاری كلنتن ڕۆڵێكی گەورەی بینیووە ، توانیویەتی كاری زۆر بكات بۆ رووبەرووبونەوەی هەژاری و چەند پرسێكی دیكەی گرنگ لەو ولاتەدا.

ھیلاری رۆدھام کلینتۆن ژنە سیاسەتزانی ئەمریکی لەدایک بووی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٤٧ لە ویلایەتی شیکاگۆ لە ئەمریکایە.

 ھیلاری کلینتۆن ٦٧ەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە لە کابینەکەی باراک ئۆباما ، ناوبراو لەساڵانی ٢٠٠١ تاوەکوو ساڵی ٢٠٠٩ سیناتۆری ویلایەتی نیۆیۆڕک بووە وەھەروەھا ھیلاری کلینتۆن خێزانی بیل کلینتۆن ٤٢ەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە ،

 لەساڵی ٢٠٠٨ خۆی پاڵاوت بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا وەک پاڵێوراوی کۆماریەکان بەڵام لەکۆتایی و ئاشکراکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەریان خست ناوبراو پلەی دووەمی بەدەست ھێنا دوای بەشکست ھاتنی بەرامبەر بە باراک ئۆباما لەوکات ئینجا دوای ئەو ھەڵبژاردنەی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەرگرت.

یەكێكە لەو كەسانەی كە بەتوندی دژی دۆناڵد ترەمپە و سیاسەتەكانی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئابوری دەرەوەی ئەمریكا ڕەتدەكاتەوە.