ڕاپۆرتی جیهانی

08:00 - 16/12/2019

سوپای ئەمریكا‌

كوردستان ئەحمەد

بەشی شەشەم

ئەمریكا كە وەك زلهێزێكی گەورە، خۆی نیشانی هەموو جیهان دەدات، خاوەنی سوپایەكی زۆر گەورەیە كە زۆرترین و گەورەترین بودجەی وڵات و هەروەها سەرمایەی مرۆی بۆ بەكار دەهێنێت، ئەوەش وایكردووە ئەو سوپایە لە ئاستی جیهاندا یەكەم سوپا بێت و هەروەها لە توانایدابێت رووبەرووی هەر مەترسیەكی گەورە ببێتەوە كە روو بكاتە وڵاتەكەی و هاوپەیمانەكانی.

سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  سووپاکە تایبەتە بە ئەنجامدانی کردەی سەربازی لە سەر زەوی، بناغەی سووپاکە لە دەستوری ئەمریکا بنیاتنراوە، کە بە پێی دەستور پلە و ئەر کو پۆست و هەموو  یەکە کارگێڕیەکان دابەش دەکرێن.

سەرۆكی ئەمریكا گەورەترین فەرماندەری سووپاکەیە و مافی بڕیاردانی گەورەی بەسەر ئەو سوپایەوە هەیە كە دەتوانێت بە شێوەیەكی گشتی سوپاكە جوڵە پێبكات و هەروەها شەڕیشی پێبكات، واتە سەرۆكی ئەمریكا دەتوانێت  فەرمان بە تەواوی سوپاكە بكات و ئاراستەی شەركردن یاخود هێرش كردن بۆ سەر شوێنێكی بكات.

سووپاکە وەک بە ھێزترین و گەورەترین سووپای سەر ڕوی زەوی دەناسرێت ئەویش بە ھۆی زۆۆری ئامێری سەربازی ڕاهێنانی  سەربازی بەھێز و بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای سەربازیە لە سووپاکە و ساڵانە گوژمەیەکی گەورە لە لایەن (کۆنگرێس) ی وڵاتەکە بۆ تەرخان دەکرێت.

 ئەوە لەكاتێكدایە  سووپاکە ساڵانە لەڕێی جەندین پرۆژەوە چالاكی  سەربازی ھاوبەش وکردنەوەی فێرگەی مەشقی و یارمەتیدانی ھاوپەیمانانی ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت، لە بەرەو پێشبردنی بواری سەربازی چەندین وڵاتی ھاوپەیمانی كاردەكات و لە بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهان بنكەی مەشقو بنكەی گەورەی هەیە.

سوپای ئەمریكا كەی دروست بوو

دوای ئەوەی ئەمریكا بەچەند شەرێكی گەورەدا تێپەری و دواین شەڕ كەبریتی بوو لە شەڕێ كردنە دەرەوەی بەریتانی و بێگانەكانی تر كە بەشەڕی ئازادی ناسراوە

ئەمریكیەكان بیریان لە دروستكردنی سوپایەكی نیشتیمانی ڕێكخراو تایبەتمەند كردەوە كە لە چوارچێوەیكی دیاریكراودا و لە بۆكسێكی تایبەتیدا بە سیتم و تایبەتمەندی سەربازیەوە دروست بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەمریكا لە فشار و هێرشی دەرەكی و هەروەها بیپلانی سەربازی دوربخرێتەوە.

سەرئەنجام لە 14ی یونیوەری ساڵی 1775 سوپایەكی نیشتیمانی بەهێز بۆ هەموو ئەمریكا دروست كرا،

دوای كۆتایی هاتنی جەنگی ئازادی ئەمریكا، جۆرج واشنتن بوو بە یەکەم سەرۆک کۆمار و یەکەم فەرماندەی سووپای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

ژمارەی سوپای ئەمریكا
سوپای ئەمریكا یەكەم سوپایە لە سەر ئاستی هەموو جیهان ژمارەی ئەم سوپایە 1373650 كەسە و خاوەنی زیاتر لە 41 هەزار مودەرەهەیە و  8 هەزار و 800 دەبابەی هەیە، 1331 دامەزراوەی موشەكی هەیە، 5739 فرۆكەی گواستنەوەی سەربازی هەیە و نزیكەی 3 هەزار فرۆكەی هێرش بەریشی هەیە.

ئەم سوپایە خاوەنی 60 ژێردەڕیاگەری ئەمریكییە و 20 كەشتی فڕۆكە هەڵگری هەیە و خاوەنی 7000 هەزار كڵاوەی ئەتۆمییە بودجەی ساڵانەكەی زیاتر لە 500 ملیار دۆلارە.

ئۆپراسیۆنەكانی سوپای ئەمریكا

سوپای ئەمریكا چەندین ئۆپراسیۆنی گەورەی لە جیهاندا ئەنجام داوە كە لە زۆربەیاندا سەركەوتوبووە تەنها لەیەك ئۆپراسیۆندا شكستی هێنا ئەویش ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی ئەمریكیەكان بوو لە ئێران.

ئۆپراسیۆنی: ئەفغانستان
جەند سەربازێکی سووپای ئەمریکا لە وڵاتی (ئەفغانستان) لە ساڵی ٢٠٠٩.دوایی زنجرە ھێرشەکانی ١١ی سێپتێمبەر، کە دواتر ڕێکخراوی ئەل-قاعیدە تەواوی ھێرشەکانی لە ئەستۆ گرت و سوپای ئەمریکا بە ڕێژەیەکی زۆۆری سەرباز و کەرەستە و ئامێرە سەربازییەکان دەستوەردانی کرد لە نێو خاکی وڵاتی (ئەفغانستان).

ئەم هێرشەش بۆ ئەوەبوو كە  رێكخراوەكە لەناو بەرێت لە ساڵی ٢٠٠١ەوە تا وەوەکوو ئێستا کردە سەربازییاکانی سووپاکە بەردەوامن. و ئێستا چەند دانوستانێك هەیە بۆ ئەوەی سوپای ئەمریكا لەو وڵاتە بكشێتەوە.

 ئۆپراسیۆنی ڤێتنام
لە درێژەی جەنگی جیھانی دووەمدا لە ئەنجامی جەنگێک لە نێوان ڤێتنام – ئەمریکا، سوپای ئەمریکا ھێرشی كردە سەرئەو وڵاتە  و لە ئەنجامی جەنگێکی گەورە کە لە بەرژەوەندی (وڵاتی ڤێتنام) کۆتایی ھات و سوپپاکە پەشەکشەی لە وڵاتەکە کرد.

ژاپۆن
ژاپۆن یەکێکی تر بوو لەو وڵاتانەی کە لە درێژەی جەنگی جیھانی دووەم دا توشی جەنگێکی دژواربوو لە گەڵ  سووپای ئەمریکا  بە پێجەوانەی جەنگی ڤێتنام.

جەنگی وڵاتی ژاپۆن تەنھا بە چەند رۆژێک کۆتایی ھات، لە بەرژەوەندی وڵاتی ئەمریکا، ئەویش بە ھۆی بە کارھێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ماوەی دووجار کە شارەکانی ناکازاکی، ھێرۆشیما بۆردومان کران ولە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆۆری خەڵکی سڤیل تێیدا بوونە قوربانی. کە ھاوکات بە کارھێنانی چەکەکە یەکەمین جار بوولە مێژووی مرۆڤایەتی کە بەکاربھێندرێت لە دژی وڵاتێک.

عێراق
دوایی ھێرشکرنە سەر وڵاتی کووێت  و داگیرکردنی وڵاتەکە لە لایەن سووپای عێراقەوەو ھێرشەکانی سووپای عێراق بۆ سەر گەلی کورد ، دووبارە وای کرد لە ئەمریکا کە دووبارە دەست وەردان بکات لە وڵاتێکی تر.
 دواترر و دوایی ھێرشیی ئاسمانی بۆ سەر عێراق و دەرکردنیان لە کوێت، بە مەبەستی دەستگیرکن و ڕادەست کردنی سەددام حوسێن بە دادگای نیشتیمانی عێرق، سووپای ئەمریکا دەستی کرد بە ئەجامدانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی و سەرتاسەری بۆ داست گیرکردنی سەددام حوسێن.

 وە ھاوکاتی مەبەستی سووپای ئەمریکا بۆ دەست بەسەر گرتنی سەددام حوسێن، و حیزبی بەعس. ئۆپڕاسیۆنی تایبەتی لە لایەن سووپاکەوە ئەنجام دەدران بە مابەستی لە نێو بردنی ڕێکخراوەکانی وەک ئەل-قاعیدە، دواتر و لە ساڵی ٢٠٠٣ لە گوندێک ی سەر بە شارەکەی سەڵاحەدین، سەددام حوسێن لە کردەیەکی تایبەتدا دەستگیرکرا و درایە دەستی دادگای عێراق و دواتر لە لایەن دادگاوە کە (کورد)ێک کاری دادگایی سەددام حوسێن ی بەڕێوە دەبر، لە کۆتاییدا بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەردا جێبرجێکرا.

دوایی دەستبەسەررداگرتنی شاری (موسڵ) لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)) و گرتنی جەندین ناوجەو شاری تری عێراق، دووبارە سووپای ئەمریکا دەستوەردانی کرد لە عێراق و بەمەبەستی شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆرستیەکە ژمارەی بسەربازانی سووپاکە لە عێراق بەرەو زیاد بونن.

باشووری کوردستان
لە درێژەی جەنگی دژبە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە لایان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی تری ھەرێمی کوردستان، سووپای ئەمریکا وەکوو یەکەمین وڵات دەستی کرد بە ناردنی ھاوکاری سەربازی بۆ کوردستان بە شێوەی ڕاستەوخۆ وە ئەنجامدانی جەندین ۆپڕاسیۆنی تایبەتی لەگەڵ ھێزەکانی دژە تیرۆر ی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردیستان، لەنێو ناوچەکانی ژێر دەستھەڵاتی چەکدارانی دعش.

سووریا
دوای بەھاری عەرەبی لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا وڵاتی سوریا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بەر لێشاوەکە کەوت، ھێزەکانی وڵات بە توندی دژی خەلکی سڤیل وەستانەوە، ئەوە بووە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگێکی سەخت و دژوار، سووپای ئەمریکا یەکێکە لەو ھێزانەی کە بەشیوەیەکی نیمچە شاراوە کردەی سەربازی لە وڵاتەکە ئەنجام دەدات.

خۆكوشتن لە سوپای ئەمریكا
یەكێك لە هەرە دیاردە ترسناكەكان لە ناو سوپای ئەمریكادا بریتییە لە دیاردەی خۆكوشت، بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکى، لەرۆژێكدا زیاتر لە 20 سەربازی ئەمریكی كۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

راپۆرتەكە دەڵێ : رۆژی 1ی تشرینی دوەم بڵاوكراوەتەوە ئەوە خراوەتەرو كە كاتێك سەرباز كایلا ولیامز لە ساڵی 2004 كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئیتر ئەمە بوەتە دەستپێكی گەشەسەندنی خۆ كوشتن لەناو سەربازانی سوپای ئەمریكادا.

دوای بەدواداچون دەركەوتوە ژمارەیەی ئەو سەربازانەی بە خۆكوشتن كۆتایی بە ژیانیان هاتوە زیاترە لەو سەربازانەی لە رێگەی جەنگەوە كوژراون لە هەردو جەنگی عێراق و ئەفغانستان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە لەماوەی شەشمانگدا  زیاتر لە 45 هەزار سەربازی خانەنشینكراو و ئەوانەی لەناو سوپادان خۆیان كوشتوە"

بەگوێرەی ئەو شیكردنەوەیەی لە راپۆرتەكەدا كراوە، بەو پێیە لەو ماوەیەدا رۆژانە زیاتر لە 20 سەربازی خانەنشینكراو و ئەوانەی لەناو سوپادان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە بەپێی راپۆرتی لیژنەی چاودێری و چاکسازی ناو سوپای ئەمریکا، لە نێوان ساڵانی 2005 تا 2016 ئەو سەربازانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 34 ساڵدایە، خۆکوشتن تیایاندا بە ڕێژەی لە 80% زیادیکردوە.

رۆژنامەكە نوسیویەتی،"ئەو خۆكوشتنانە تەنها خێزانەكان وێران ناكات، بەڵكو رۆحی مەعنەوی لەناو ئەو یەكە سەربازیانەش لەناو دەبات كە روداوەكانی تێدا تۆماركراوە. روداوەكانیش پەیوەندی بە بێهیوابون و توشبونی شۆكەوە هەیە لەلایەن ئەو سەربازانەی كە لەجەنگ گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان".