ڕاپۆرتی جیهانی

10:09 - 19/12/2019

نانسی پیلۆسی یاریەكەی لە دۆناڵد ترەمپ بردەوە‌

پەیسەر

دوای زیاتر لە هەشت كاتژمێر دانیشتن و گفتوگۆی گەرم، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا (كۆنگرێس) توانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تۆمەتبار بكات و پەلكێشی بەردەم ئەنجومەنی پیرانی بكات، لەكۆی 428 ئەندامی ئەنجومەن توانی بە دەنگی 230 ئەندام   دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبار(ئیمپێچ) بكات.

ئیمپێچكردن چییە؟
ئیمپێچكردن واتە (لێپرسینەوە) یاخود (تاوانبار )ناساندنی كەسێك، ،كە لە پرسی سەرۆكایەتی ئەمریكادا بەكارهێنراو  ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیاندا بەوەی كە دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا (ئیمپێچ) بكرێت، واتە لێپرسینەوەی لێبكرێت و رووبەرووی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران( سیناد)بكرێت.

بۆچی لێپرسیەنە لە ترەمپ دەكرێت؟
نانسی پیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا، كە ئەندامی پارتی دیموكراتەكانە، بەهاوكاری چەند كۆنگرێسمان و یاسا ناسێكی ئەمریكا، پرسی لێپرسینەوەی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای خستە ژێر باس و خواس،

نانسی دەڵێت :”ترەمپ هەرەشەی لە سەرۆكی ئۆكرانیا كردووە كە پێویستە كورەكەی جۆبایدن بە تۆمەتبار بناسێنێت و بۆ ئەوەی لەكەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا دژی بایدن بەكاری بهێنێت، لەبەرامبەردا  گەر  وانەكات ئەوا مامەڵەی بازرگانی و فرۆشتنی چەك لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ڕادەگرێت”٠

بەم پێیەش ترەمپ تاوانبار كرا  بەوەی كە دەستوری وڵاتەكەی شكاندووە و پێویستە لێپرسینەوەی لێبكرێت و توانرا پڕۆژەی لێپرسینەوە لە ترەمپ ببرێتە بەردەم ئەندامانی كۆنگرێس.

كۆنگرێس چی كرد؟
دوای زیاتر لە ٨ كاتژمێر گفتوگۆ ، بەزۆرینەی دەنگ ئەندامانی كۆنگرێس دەنگیان بە بەڵێدا، بەرامبەر بەوەی كە دۆناڵد  ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا  دەستوری وڵاتەكەی پێشێل كردووە و نانسی پیلۆسی  سەرۆكی كۆنگرێسیش لە كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند:” بەشێوەیەكی ئازاد ودیموكراسیانە توانیان بیسەلمێنن كە سەرۆكی ئەمریكا تۆمەتبارە بەشكاندنی دەستور، و توانیویانە ئیمپێچی بكەن(لێپرسینەوەی لێبكەن)


‎دەنگەكانی كۆنگرێس دژی دۆناڵد ترەمپ
پێش ئەوەی دەنگ بدرێت بە تۆمەتباركردنی دۆناڵد ترەمپ، كۆنگرێس بواریدا بە ئەندامەكانی بۆ ئەوەی بەوردی گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی پێشێلی دەستور كردووە یان نا؟ سەرئەنجام بڕیار درا كە دوو پرسیار بخرێتە دەنگدانەوە  بۆ ئەوەی بیسەلمێنن كە دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارەو  ئیمپێچی بكەن.

‎كۆنگرێس ئەم دوو پرسیارەی لە ئەندامەكانی كردبوو
یەكەم: ئایا ترەمپ دەسەڵاتی خراپ بەكار هێناوە؟
لەكۆی 429 ئەندام ئەم بڕگەیە 230 دەنگی بەڵێ و 197 دەنگی نەخێری بەدەست هێنا واتە بەكۆی دەنگ كۆنگرێس پەسەندی ئەوەی كرد كە دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەكانی بەخراپی بەكار هێناوە.
‎پرسیاری دووەمیش بریتی بوو لە : ئایا ترەمپ كۆسپی لەبەردەم لێكۆڵینەوەكان دروستكردووە.
لەكۆی تەواوی دەنگەكانی كۆنگرێس، ئەم بڕگەیە 229 دەنگی بەڵێ و 198 دەنگی نەخێری بەدەست هێنا، كۆنگرێس بڕیاریدا كە پەسەندی ئەم بڕگەیەش بكات.

‎ 
‎بەم پێیەش كۆنگرێس توانی بیسەلمێنێت كە دۆناڵد ترەمپ (دەببێت ئیمپێچ) بكرێت و بڕواتە بەردەم سیناد بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لێبكرێت كە ئایا تۆمەتبارە بە شكاندنی دەستور یاخود نا.

ئایا ترەمپ لەسەر كار لادەبرێت؟
دوای قبوڵكردنی تۆمەتباركردن( ئیمپێچكردن)ی دۆناڵد  ترەمپ  وەك سەرۆكی ئەمریكا لەلایەن كۆنگرێسەوە، دەقی پڕۆژەی یاساكە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی پیران (سیناد) بۆ ئەوەی سیناد لە گفتوگۆیەكی درێژدا بڕیار لەسەر ئەوە بدات كە بەڵێ ترەمپ دەستوری ئەمریكای پێشیل كردووە و  پێویستە بخرێتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری و لەوێ بڕیار لەسەر مانەوە یاخود نەمانەوەی وەك سەرۆكی ئەمریكا بدرێت.

ئەم پڕۆسەیە پرۆسەیەكی درێژخایەنەو ماوەیەكی زۆری دەوێت تا ئەنجومەنی پیران بڕیاری لەسەر ئیمپێچكردنەكە دەدات و دەیسەلمێنێت كە هەڵەی كردووە و دەستوری بەكار هێناوە ولە سەرو یاساوە بڕیاری داوە .

كێ ترەمپ دوردەخاتەوە؟
ئەگەر ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی لەسەر( ئیمپێچكردنەكەی)ترەمپ بدات و بەكۆی دەنگ توانی بیسەلمێنێت كە ترەمپ دەستوری شكاندووە، ئەوكاتە بڕیارەكە دەچێتە بەردەم دەستەی باڵای دادوەری  ئەمریكاو بڕیار لەسەر دورخستنەوەی دەدرێت، واتە نە ئەنجومەنی نوێنەران ( كۆنگرێس) و نە ئەنجومەنی پیران( سیناد) دەتوانێت دۆناڵد ترەمپ لەسەر كارەكەی لاببرێت بەڵكو ئەو كەسەی دەتوانێت بڕیار لەسەر لابردنی ترەمپ بدات تەنها دەسەڵاتی دادوەری دەتوانێت ئەو بڕیارە بدات.


ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتەكەی
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە سیناد 428 ئەندامی هەیە و زۆرینەیان ئەندامی پارتی دیموكراتەكانن هەر لەبەر ئەوەش بوو كە توانیان (ئیمپێچكردنی ترەمپ ) تێپەڕێنن.
هەركاتێك سەرۆكی وڵات لە هەر حزبێك بێت ئەوا ئەو حزبە لە ئەنجومەنی نوێنەران كورسییەكانی لە حزبەكەی تر كەمترە، واتە ئەگەر سەرۆك كۆماریی بوو،  ئەوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دیموكراتەكان زۆرینەن، بەڵام لە ئەنجومەنی پیران كەمینەن، بەپێچەوانەشەوە. هەرچەندە بە هەڵبژاردن ئەندامانی كۆنگرێس دیاریدەكرێت، بەڵام لە مێژووی 46 سەرۆكی ئەمریكا رووینەداوە، سەرۆكی و كۆنگرێس لای یەك حزب بێت.
ئەم ئەنجومەنە دەسەڵاتی ئەوەی نییە سەرۆكی وڵات بەتۆمەتبار بزانن و لەكاری دوور بخەنەوە، بەڵكو تەنها دەتوانن بڕیار ئاراستەی ئەنجومەنی پیران بكەن.

ئەنجومەنی پیران و دەسەڵاتەكەی
ئەنجومەنی پیران كە بەسیناد ناسراوە ژمارەیان ١٠٠ ئەندامە كە زۆرینەیان سەر بە پارتەكەی دۆناڵد ترەمپن و دوو ئەندامیان سەربەخۆن، هەر ویلایەتێكی ئەمریكا دوو ئەندامی لەم ئەنجومەنەدا هەیە.

بەم شێوەیە
ئەنجومەنی پیران ١٠٠ ئەندامی هەیە
تەنها دوو ئەندامیان سەربەخۆن
كۆمارییەكان ٥٣ ئەندامیان هەیە
دیموكراتەكان ٤٥ ئەندامیان هەیە
هەر ویلایەتێك تەنها دوو ئەندامی هەیە.


بەم پێیەش ئەستەمە بڕیاری لێپرسینەوە لە ئەنجومەنی پیران تێبپەڕێت، چونكە لە سیناد كۆماریه‌كان زۆرترینن و ڕێگەنادەن ترەمپ بچێتە بەر لێپرسینەوە، تەنها یەك چانس بۆ پەسەندكرنی لێپرسینەوە لە ترەمپ هەیە ئەویش ئەوەیە كە زۆرترین ئەندامی سیناد لە ترەمپ قەڵسن و پێدەچێت دەنگ بە بڕیاری لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ بدرێت، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەكە پەسەند بكرێت و ترەمپ بەتۆمەتبار لەقەڵەم بدرێت.

دوای راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکەی کۆنگرێس، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا وەڵامی بڕیارەکەی دایەوە وتی: "ئەم دادگاییکردنەی کۆنگرێس نادەستوریە و خۆکوژییەکی سیاسیە لەلایەکی ترەوە، وتەبێژی کۆشکی سپی، ستیفانی گریشام رایگەیاند، کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیران بێتاوانی سەرۆک دەسەلمێنن، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە دیموکراتەکان لە پێناو ململانێێ سیاسیدا شەرمەزاریەکی گەورەیان لەمێژووی ئەمەریکا بۆ وڵات دروستکرد. بە دوو تۆمەتی ناڕەوا و بێ شایەت و بەڵگە، سەرۆک بەرەو دادگایی کردن رادەکێشن.

هەمان كات نانسی پیڵۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا رایگەیاند، بە داخەوەین کەوا رایدەگەیەنین بڕیاردرا دەرگاکانی لێپرسینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەمان بکرێنەوە، چونکە دەسەڵاتی قۆرخکردوە. راشیگەیاندووە: " سەرۆك لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی و دەستکەوتی سیاسی خۆی لەسەر حیسابی ئاسایشی نیشتیمانی وڵات دەسەڵاتی قۆرخکردووە. هەروەها رێگریی زۆری لە کارەکانی کۆنگرێس کرد کاتێ زانی ئێمە بەسەرپێچیەکانیمان زانیوە و ئاشکرامانکرد، بێگومان ئەوەی ئێستا ئێمە دەیکەین ئەرکی نیشتیمانی سەرشانمانە و دەبێ سەرۆک لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.

لەمێژووی سەرۆكایەتی ئەمەریکادا، دۆناڵد ترەمپ دەبێتە سێیەمین سەرۆک کە رووبەڕووی پرسی دادگاییکردن و داوای لادان دەبێ لەدوای ئەندرۆ جۆنسۆن لە ساڵی 1868 و بیڵ کلنتۆن لەساڵی 1998.