ڕاپۆرتی جیهانی

04:16 - 20/12/2019

جوگرافیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا‌

كوردستان ئەحمەد

كۆماری ئەمریكا ، وڵاتێكی  فێدراڵە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فێدراڵ پێکھاتووە، زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئامریکای باکووردایە، واشنتنن دی سی (ھەرێمی پایتەخت)ە‌ ، لە نێوان ئوقیانووسەکانی ئاتلانتیک و پاسیفیکدا ھەڵکەوتوون و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە، ویلایەتی ئالاسکا لە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئامریکای باکووردایە و ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا.
بەشی حەوتەم
سەربەخۆی و ژمارەی دانیشتوان
ئەمریكا  لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و یەکگرتنی ١٣ داگیرکراوی بەڕیتانیای گەورە پێکھاتووە، ژمارەی دانیشتوانی  ئەم وڵاتە ٩.٨٣ ملیۆن کیلۆمتری چوارگۆشە پانتاییەکەیەتی و نزیکەی ٣٠٨ ملیۆن دانیشتوانیەتی وا مەزەندە دەکرێ فرەڕەگەزترین وڵاتی جیھانە و ئەم جۆراوجۆرییە بەرھەمی کۆچکردنەکانی لە ئەندازەی گەورەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی‌ ترە بۆ ئەو وڵاتە، ئابووری وڵاتە یەکگرتووەکان گەورەترینە لە جیھاندا.

جوگرافیای خاكی ئەمریكا
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەكۆی گشتی ٩،٨٢٦،٩٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆش پانتاییەکەیەتی، لە دوای ڕووسیا و کەنەدا سێھەمین وڵاتی گەورەی جیھانە،  پێکھاتووە لە ٥٠ ویلایەت و هەر ویلایەتێكیش لەچەند شارێكی گەورە پێكهاتوە، کە ٤٨یان پێکەوە لکاون و ئەلاسکا و ھاوایی لەوانی دیکە دابڕاون، بەشێک لە زنجیرە شاخەکانی ڕۆکی لە لای ڕۆژئاواوە دێتە نێو ئەم وڵاتە و میسیسیپی درێژترین ڕووباری باکووری ئەمەریکا لەم وڵاتەدایە.

لە باکوورەوە لکاوە بە کەنەداوە کە لە سەر سنووری لەگەڵ ئەم وڵاتە، تاڤگەی نیاگارا ھەڵکەوتوە کە ناودارترین تاڤگەی جیھانە. لە ڕۆژھەڵاتەوە بە ئاتلانتیک و لە ڕۆژئاواوە دەگات بە ئەقیانووسی پاسیفیک. لە باشوورەوە دەگاتە کەنداوی مەکسیک درژێر دەبێتەوە.

كورتەی مێژووی ئەمریكا
دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمەریکا، پێیان وایە کە ١٢٠٠ تا ١٤٠٠ ساڵ پێش ئەمە لە کیشوەری ئاسیاوە ھاتوونەتە ئەم وڵاتە نوێیەوە، لە ڕاستیشدا نیشانەی شارستانییەتێکی کۆن لە قەراغ ڕووباری میسیسیپی دۆزراوەتەوە کە پیشەیان کشت و کاڵ بووە، ئەگەرچی پاش ھاتنی ئورووپییەکان بۆ ئەم وڵاتە، بە ھۆوی ھاتنی نەخۆشییە نوێکان، ژامارەیەکی یەکجار زۆریان تێدا چوون.

لە ساڵی ١٤٩٢ دا کریستۆف کۆلۆمب، گەشتیاری ناودار، کاتێ لە ژێر فەرمانی پاشای ئیسپانیادا بوو، گەیشتە دوورگەکانی کاڕائیب و لەوێدا بۆ یەکەم جار ئەوڕووپییەکان چاویان کەوت بە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو وڵاتە. بە ھۆی ئەوەی کە مەبەست لەو گەشتە، گەیشتن بە وڵاتی ھیند بوو، کاتێ گەیشتنە ئەو وڵاتە بە ھیندیان دەزانی و دانیشتوەکانی بە ھیندی ناسران. پاش ئەوە ھەر یەک لە وڵاتانی دیکە بە سوپایەکەوە لە گۆشەیەکی ئەو وڵاتە دادەبەزین و پارچەیەکیان دەکرد بە بەشی وڵاتی خۆیان، وەک ئیسپانیا، ھۆڵەندا، فەڕەنسا، لە ساڵی ١٧٣٢ ئەم وڵاتە بریتی بوو لە سێزدە ئەیالەت کە موستەعمەرەی بەریتانیای گەورە بوون. ھەر یەک یاسا و ھەڵبژاردنیان ھەبوو بەڵام لە کۆتاییدا ھەموو یاساکان لەژێر حوکمی بەڕیتانیادابوون.

ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ئەمریكا
لە ساڵانی ١٧٦٠ تا ١٧٧٥ نێوانی سەرۆک حکومەتەکانی ویلایەتەكان لەگەڵ بەریتانیادا ھەر بەرەو خراپتربوون دەڕەۆیشت تاکوو شەڕێک ڕوویدا کە بە ناوی شەڕەکانی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەیناسن،  شەڕەکە لە ساڵی ١٧٧٥دا دەستیپێکرد و ھەتا ١٧٨١ درێژەی ھەبوو،  لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکانی ئەو ئەیاڵەتانە لە فیلادێلفیا، سۆپایەک لەژێر فەرمانی جۆڕج واشێنتن بۆ بەرنگاری لەگەڵ سوپای بەریتانیا پێکھات، لە ڕۆژی ٤ی مانگی ٧ی ساڵی ١٧٧٦ برووسکەی سەربەخۆیی بە فەرمی لە لایەن تۆماس جێفێرسۆن پێشکەشی ئەو کۆبوونەوەیە کرا، ئێستا لە ئەمەریکادا ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی سەربەخۆیی پیرۆز ڕادەگیرێت، بەریتانیا پاشەکشێی کرد و دوای ماوەیەک سەربەخۆیی ئەمەریکای بە فەرمی قەبووڵکرد.

شەڕی ناوخۆلە ئەمریكا
لە کلتوری چەند  لە ویلایەتەکانی باشووردا ڕاگرتنی بەندە باو بوو؛ بەڵام لە ویلایەتەکانی باکووردا وانەبوو، بۆیە کاتێک ئابراھام لینکۆڵن، نوێنەری زۆربەی ویلایەتەکانی باکوور و نوێنەری کۆمارییەکان، لە ساڵی ١٨٦٠دا بووە سەرۆک کۆمار، بانگەوازی لابردنی ئەو یاسا و کولتورەیدا و ھەموو بەندەکانی بە پێی یاسا ئازاد ژمارد، ئەوە بووە ھۆی ئاڵۆزی نێوان ویلایەتەکانی باکوور و باشوور. لە ساڵی ١٨٦١ ئاگری شەڕی ناوخۆی ئەمریکا سازبوو کە تا ١٨٨٦ درێژەی بوو و تێیدا ٦٢٠ھەزار کەس کووژران بۆیە بە خوێنینترین شەڕی مێژووی ئەم وڵاتە دەناسرێت، لە ئاکامدا باکوورییەکان سەرکەوتن و بەندەداری بە پێی یاسا نەما. ئەو ئافریقا-ئەمریکائیانەش کە بە پێی یاسا ئیتر بەندە نەبوون، بوونە خاوەن مافی شارومەندی و مافی دەنگدان.

لە ساڵانی ١٧٦٠ تا ١٧٧٥ نێوانی سەرۆک حکومەتەکانی ویلایەتەكان لەگەڵ بەریتانیادا ھەر بەرەو خراپتربوون دەڕەۆیشت تاکوو شەڕێک ساز بوو کە بە ناوی شەڕەکانی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەیناسن شەڕەکە لە ساڵی ١٧٧٥دا دەستیپێکرد و ھەتا ١٧٨١ درێژەی ھەبوو، لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکانی ئەو ویلایەتانەی لە فیلادێلفیا، سۆپایەک لەژێر فەرمانی جۆڕج واشێنتن بۆ بەرنگاری لەگەڵ سوپای بەریتانیا پێکھات. لە ڕۆژی ٤ی مانگی ٧ی ساڵی ١٧٧٦ برووسکەی سەربەخۆیی بە فەرمی لە لایەن تۆماس جێفێرسۆن پێشکەشی ئەو کۆبوونەوەیە کرا ئێستا لە ئەمەریکادا ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی سەربەخۆیی پیرۆز ڕادەگیرێت بەریتانیا پاشەکشێی کرد و دوای ماوەیەک سەربەخۆیی ئەمەریکای بە فەرمی قەبووڵکرد.

ئابووری ئەمریكا
ویلایەتە یەکگرتووەکان سیستەمێکی ئابووریی سەرمایەداریی تێکەڵی ھەیە کە بە سەرچاوەی سرووشتیی فراوان و ژێرخانی بەھێز و کلتووری بەرھەمھێنەری دەوڵەمەندکراوە، بە پێی لێژنەی نێودەوڵەتی پارە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە داھاتی ناپوختی ١٥.١ تریلیون، لە سەدا ٢٢ی ھەموو داھاتی ناپوختی دونیای بەخۆی تەرخانکردووە، ئەم ژمارە بە پێی حەشیمەتی وڵاتەکە، پلەی ٩ی لە دونیادا ڕادەست کردووە بۆی لە داھاتی ناپوختی ناوەکی. دۆلار، دراوی ئەمریکا، سەرەکیترین دراوی سرانسەر دونیایە.

ئەمریکا گەورەترین ھێنەری کەلوپەل بۆ ناو وڵاتە و لە ھەناردندا پلەی دووەمی ھەیە. کەنەدا، چین، مەکسیک، ژاپۆن و ئەڵمانیا گەورەترین ھاوکارانی بازرگانی و ئابووریی ئەمریکان، لە ساڵی ٢٠١٠دا نەوت زیاترین ھێنانەناوەی بوو و کەلوپەلی ماشین زیاترین ڕاژەی ھەناردنی ھەبوو، چین گەورەترین قەرزڕاگری ئەمریکایە.

بەرھەمە کیماییەکان یەکێ لە گەورەترین کاروبارەکانی درووستکردنە لە ئەمریکا. ئەم وڵاتە سێھەمین بەرھەمھێنەری نەوتە لە دونیادا و ھاوکات گەورەترین ھێنەری نەوتیشە، پلەی یەکەمی ھەیە لە بەرھەمھێنانی کارەبا و وزەی ناوەکی و ھەروەھا گازی سروشتیی شلە، سولفور، فۆسفات و خوێ. لە ڕێژەی داھاتیت ناپوختەی ناوەکی، کشتوکاڵ کەمتر لە یەک لە سەدا بەشیەتی و لە ھەمان کاتدا ئەمریکا گەورەترین بەرھەمھێنەری گەرمەشانی و سۆیایە، کۆکاکۆلا و مەک دۆناڵد دوو ناسراوترین نیشانەکانی دونیان.

زمان لە ئەمریكا
زمانی فەرمی لە ئەمریكا بریتییە لە زمانی ئینگلیزی چونكە زۆربەی گەلانی ئەمریكا بەزامانی ئینگلیزی قسەدەكەن و زمانی فەرمیی داموودەزگاكانی حكومەت ئینگلیزە، لەبەر ئەوەوەك زمانی دەوڵەت ناسراوە و بەشێكە لە فەرهەنگی ئەدەبیاتی زمانەوانی وڵاتەكەیان، بەڵام لەو وڵاتەدا چەنیدن زمانی دیكە هەیە كە بەپێی ئامارێكی ساڵی 2017 بەم شێوەیەیە

ئینگلیزی ٢٢٥٫٥ میلیۆن
ئیسپانی ٣٤٫٥ میلیۆن
چینی ٢٫٥ میلیۆن
فەڕەنسی ٢٫٠ میلیۆن
تاگالۆگ ١٫٥ میلیۆن
ڤیەتنامی ١٫٢ میلیۆن
ئاڵمانی ١٫١ میلیۆن
کۆری ١٫١ میلیۆن
هەروەها چەندین كەمەنەتەوەی دیكە هەیە كە بەزمانی جیاواز قسەدەكەن و بەڵام ڕێژەكەیان زۆر كەمترە لەوەی كە تۆمارێكی گەورەیان بۆ بكرێـت وەك ئەوەی گەیشتبێت بە ملیۆن، بەپێی ئامارە نافەرمیەكان زیاتر لە 1 ملیۆنی دیكە زمانی جیاوازی تێدایە كە لە ڕێژەیەكی زۆردا نین