ڕاپۆرتی جیهانی

06:18 - 02/01/2020

گەورەترین باڵوێزخانەی ئەمریكایە جیهاندا‌

كوردستان ئەحمەد

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق یەكێكە لە گەورەترین باڵوێزخانەكانی  ئەمریكا لە جیهاندا،  ئەمریكیەكانی زۆر بەگرنگیەوە باسی لێوەدەكەن كە ڕاستەوخۆ لینكی پەیوەندی بە كۆشكی سپی و پنتاگۆن و وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە و سەركۆنسوڵەكەش دەسەڵاتێكی بەهێزتر و گەورەتری لەسەر جەم كونسوڵەكانی دیكەی ئەمریكا لە جیهاندا هەیە.
بەشێك لە دیبلۆماتكار و هەروەها باڵوێزانەی دیكەی ئەمریكا كە پێشتر لەم باڵیۆزخانەیەدا كاریان كردووە، لەبارەی  باڵوێزخانەكەی ئەمریكا لە عێراق دەڵێن: كاركردن لەم كونسوڵخانەیە وەك كاركردنە لە كۆشكی سپی و گەورەترین بەرپرسیاریەتیت لەسەر شانە كاتێك لێرە كاردەكەیت، بۆ ئەوەی سەركەوتوبیت دەبێت  وەك هەشتپێ بەردەوام جوڵەی جیاوازی دیسپلینكراوت هەبێت.

گرنگی ئەم باڵیۆزخانەیە  بۆ ئەمریكا چییە؟
كاتێك ئەمریكیەكان هاتنە عێراق، یەكەمین بنكەی سەربازی و لێكۆڵینەوەی مەیدانیان لە ناوچەی سەوز كردەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوچەی سەوزەوە ناوچەكانی دیكەی عێراق و  هەرێمی كوردستانیش بەڕێوەبەرن و  كۆنترۆڵی هەموو جوڵە سیاسی و سەربازیەكانی هێزە عێراقیەكان و ئەو هێزانەی لە ئێرانەوە نزیكن بكەن و رووبەرووی هەر فشارێك ببنەو كە دەكرێتە سەر ئەمریكەكان لە عێراقدا.

ئەم باڵیۆزخانەیە كە گەورەترین بنكەی سەربازی و دیبلۆماسی ئەمریكا بوو لە سەرەتاكانی  2003 و لە چەند ساڵی داهاتوشدا وەك بنكەیەكی سەربازی مامەڵەی دەكرد و دواتریش بوە ناوەندی لێكۆڵینەوە  و شوێنی دیبلۆماتكارە ئەمریكیەكان لە عێراق.

ئەم باڵوێزخانەیە گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكایه‌ له‌ جیهاندا رووبه‌ری باڵە خانەكەی بەنزیكەی هێندەی  رووبه‌رى  وڵاتی ڤاتیكانه‌ كە یەكێكە لە گەورەترین باڵە خانەكانی عێراق،  لەسەر  رووبه‌ری ١٧٥ دۆنم زەوی لە ناوجەرگەی ناوچەی سەوز دروستکراوە، یەكێكە لە باڵە خانە بەهێزەكانی سەردەمی سەدام حسێن كە وەك كۆشی حەوانەوەی خۆی بەكاری دەهێنا.

ئەم باڵە خانەیە لەسەردەمی سەدام حوسێندا و بەدەستی چەند ئەندازیارێكی عێراقی و بیانی دروستكراوە  له‌  ،2009 دووبارە نۆژەنكراوەتە و ‌ و بڕى (750.000.000$) حه‌وت سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلارى تێچووه و ماوەی سێ ساڵ بەردەوام كاری تێدا كراوە بۆ ئەوەی نۆژەن بكرێتەوە.

‌ ئەم باڵەخانەیە لە توانایدا هەیە زیاتر لە 16.000 كه‌س  لەخۆ بگرێت و  له‌ باڵەخانەی كۆمه‌ڵگاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە نیویۆرك گه‌وره‌تره‌ .

شوێنی جۆگرافی ئەم باڵەخانەیە دەكەوێتە سەر كەنارەكانی رووباریی دیجلە و بەسەر رووبارەكەدا دەروانێت و دەكەوێتە سەر شەقامی (كندی)   و لە رۆژئاوای پردی 14ی تەموزەوەیە .

كونسوڵخانەكە لە پێنج باڵەخانەی گەورە و سەركەی پێكدێت كە پێش بەشی كراوە و سەرەكی تێدایە كە پێكدێت لە شەش كۆمەڵگای نبشتەجێبوون و وێزگەیەكی وزە و هەروەها دوو باڵەخانەی تایبەتی تێدایە كە بۆ كاری دیبلۆماسی بەكار دەهێنرێن.

هەروەها یاریگایەكی گشتی بۆ پشودانی تێدایە و بازاڕی تایبەتیی و دوو مەلەوانگە و چەندین چێشتخانە و یاریگای وەرزشی و مەلەوانگە و یاری باسكەو باسكبۆڵ و  یاریگای تۆپی پێی تێدایە.


هەرچەندە دیزاین و نەحشەی باڵەخانەكە تائێستا كەس نازانێت لە لای چ هێزێك و لایەنێكە بەڵام یەكێكە لەو دیزاینانەی كە زۆر نهێنی و تایبەتە و لە هەر حاڵەتێكدا ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆریش لە بەغدادی پایتەخت جیابكرێتەوە و دەورە بدرێت ئەوا  بۆ ماوەیەكی زۆر دەتوانێت خۆی بژیێنێت و پێویستی بە دەرەوەی باڵەخانەكە نەبێت لە ئاو كارەبا و خواردن و هەروەها پێداویستی سەرەتایی بەتایبەتی خواردن و ئاو.

دیواری دەرەوەی باڵەخەنكە نزیكەی سێ مەتر بەرزە و لەسەرو دیوارەكەشەوە بە بەرزی مەترو نیوێك  بەتەل دەورە دراوە، كە مرۆز بە ئاسانی ناتوانێت بەسەریدا بڕوات، لە حاڵەتی تەقینەوەشدا ئەگەر ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە تەنیشت دیوارەكەیدا بتەقێتەوە هەرگیز دیوارەكەش هیچی بەسەر نایەت.

ئەم باڵەخانەیە بەشێوەیەك دروست كراوە گەر  بۆمبی بایەلۆجیش لەتەنیشتیدا بتەقێت ناتوانێت كاریگەری لەسەر بیناكە هەبێت و  لە ڕێگەی سیستمی هەواگۆرێكێوە لە كەمترین ماوەدا دەتوانێت هەوای ناو باڵەخانەكە پاك بكاتەوە و هەوای خاوێن برۆ باڵەخانەكان دابین بكات.

 له‌ناوه‌وه‌ وا دروست كراوه‌ كه‌ به‌ر به‌بۆمبى بایۆلۆجى بگرێ ئه‌ویش له‌رێى سیسته‌مێکی ھەوا پاکەرەوەوە كه‌ هه‌واكیمیاویه‌وه‌ پاك كاتەوە بۆ هه‌وایه‌كى خاوێن.
بەدەر لەوەی كە هێزه‌كانى مارێنز باڵوێزخانە دە‌پاڕێزن  چەندین هێزو یەكەی دكەی چاودێری مەیدانی لە دەروربەر و هەروەها ناوەی  باڵوێزخانەكەدا هەن  ودیوارى باڵه‌خانه‌كان وا دروستكراون به‌ ئه‌ندازه‌ى 2.5 زیاتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزتر له‌ هه‌ر باڵوێزخانه‌یه‌كى ئه‌مریكا له‌ جیهان  بونیاد نراون.

باڵەخانەكە پێنج دەروازەی سەرەكی هەیە  كەیكێكیان ڕاستەوخۆ دەكەوێتە سەر روویاری دیجلە و یەكێكیش لە دەروازەكان راستەوخۆ بە ناوچەی سەوزو دەرەوەی ناوچەی سەوزەوە بەستراوەتەوە و دەروازەیەكی نهێنی یەدەگیشی هەیە كە بە بەهێزترین سیستمی ئەمنی توند كۆنترۆڵكراوە.

بۆچی ئەمریكا گرنگی بەم باڵوێزخانەیە دەدات؟
باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە بەر ئەوەی گەورەترین باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەیە لە جیهاندا، خاوەنی تۆڕێكی گەورەی هەواڵگیری و لینكی هاوپێچو پەیوەندی بەستراوەی بە تەواوی باڵوێزخانەكانی دیكەی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانەوە هەیە و دۆسیەی ئابوری و سەربازی و هەواڵگری ناوچەكەی لێوە ئاڕاستەدەكرێت.

بەیەكێك لە ناوەندە هەرەگرنگەكانی ئەمریكا لە دەرەوەی وڵات دادەنرێت و لە رێگەی چەند لینكێكی ئینترنێتیەوە بەستراوەتەوە بە كۆشیكی سپیەوە و سەرۆكی ئەمریكا دەتوانێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم باڵیۆزخانە یەوەوە بكات.