ڕاپۆرتی جیهانی

08:09 - 08/01/2020

پەیامەكەی ترەمپ چی تێدابوو؟‌

كوردستان ئەحمەد

دوای ئەوەی ئێران لە رێگەی موشەكی بالستیەوە هێرشی كردە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار و بەهۆی ئەو هێرشەوە هیچ كەس بریندار نەبوو وە هیچ كوژراوێكیشی لێنەكەوتەوە، ئێواریی ئەمرۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان دۆناڵد ترەمپ وتارێكی پێشكەش كردو ڕایگەیاند: ئەوان لە ئێران ناترسن و باوەشی ئاشتیان بۆ ئێران كردوەتوە و دەیانەوێت ئێران لە خۆشگوزەرانیدا بژین.

لە بارەی كوشتنی  قاسم سولەیمانیەوە ڕایگەیاند: سوپای  ئەمریكا توانی قاسم سولەیمانی تیرۆریست بكوژێت كە ئەو كەسە وەحشییە، بەرپرس بوو لە كوشتی ژمارەیكی زۆر خەڵك و  بەرپرس بوو لە ئەنجامدانی كاری وەحشیانە و  كوشتنی چەندین سەربازی ئەمریكی و هەروەها پشتیوانی حزبوڵای دەكردو  ئاژاوەگێر بوو.

وتیشی: بەراسپاردەی قاسم سولەیمانی ئەم  هێرشانەی دوای دژی ئەمریكا ئەنجام دراو ئەویش پلانی هەبوو بۆ هێرش كردنە سەر كونوسوڵخانەكەمان و  و دەیویست هێرش بكاتە سەر بنكە سەربازیەكان.

دۆناڵد ترەمپ وتیشی : دەبوو پێشتر سولەیمانی بكوژرایە و بەكوشتنی سولەیمانی پەیامێكمان خستە بەردەم جیهان من پێتان رادەگەیەنم  كە  هیچ  كەس ناتوانێ سەروەریمان  لەناوببات.

دۆناڵد ترەمپ لە بارەی سزاكانی سەرئێرانەوە وتیشی بەم نزیكانە سزای توند و پورس بەسەر ئێراندا دەسەپێنین ئەو سزایانەی پێشوتر هەمان بوو بەسەر ئەو وڵاتەدا هەر بەردەوام دەبن و ئێمە دەزانین  ئێران هەتا ئێستاش خەریكی ئاژاوەگێرییە.

مەرگ بەرئەمریكا هەر بەردەوامە
ترەمپ لە كۆشكی سپیەوە ڕایگەیاند: سەرەرای ئەوەی ئێمە هاوكاریی ئێرانمان كردووە ئەوان هەر بە ئێمە دەڵێن مەرگ بەرئەمریكا  و ئەوان بەرپرسن لە هێرشەكانی ئەفغانستان و لوبنان و یەمەن و عێراق، چونەك نایانەوێت ناوچەكە ئارام بێت.

دەر بارەی رێككەوتن نامەی ئەتۆمی ئێران وئەرمپا ڕایگەیاند پێویستە هەموو جیهان لەو رێككەوتنە بكشێتەوە چونكە ئێران قازانجی لێدەكات و ئەو پارانەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی  وەریگرت دژی خۆمانی بەكار دەهێنایەوە و ئێران كاریی خراپی زۆر ئەنجدام داوە و دەبێت باس لەوە بكەم كە رێككەوتنامەی ئەتۆمی لە ماوەیكی زۆر كورتدا كۆتایی دێت و ئێران دەبێت بە دۆزەخ.

ترەمپ راشیگەیاند: كاتی ئەوە هاتووە هەموو دونیا دان بەوەدا بنێن كە ئێران هەرەشەیەكی گەورەیە بۆسەر  هەمووجیهان و هەروەها دەبێت دژی ئێران بوەستنەوە دەبێت رێكەوتنامەیەكی نوێ بۆ ئێران بنوسینەوە ودەبێت ئێران  واز لەو شەرە بنێرێت.

ئێران تیرۆریستە
ئێستا پەیامێكی زۆر تونەدمان داوەتە ئێران و پێیان دەڵیێن: كەمپینی تیرۆری ئێوە هەرگیز بەردەوام نابێت و داوا لەناتۆ دەكەم زیاتر بەشدار بێت بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستداو پێویستە ئەوە بزانین بە سەرۆكایەتی من كاری گەورەمان لە رۆژهەتڵاتی ناوەراست كردووە

دۆناڵد ترەمپ وتیشی ئێستابژاردەی شەرو هەموو بژاردەیەكی تریشمان لەبەردەستداییە و سەربەخۆین وپێویستمان بە نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دا نییەخۆمان خاوەنی زۆرترین نەوتین و هەموو بەرهەمە نەوتیەكانیش بەرهەم دەێنین.
سوپای ئەمریكا بەهێرز ترینە
دۆناڵد تەرمپ لە بارەی سوپای وڵاتەكەیەوە وتی: سوپای ئەمریكامان بونیاد ناوەتەو ئێستا بەهێزترین سوپامان هەیەو موشەكی زۆر وردو خێراو بەهێزمان هەیە و موشەكی ۆزر گەورەو سەركەوتمان بەدەستێهناوە دروستمان كردوو  ئێمە نامانەوێت موشەكەكانمان بەكار بهێنن.

ترەمپ وتیشی سێ مانگ  پێش ئێستتا توانیمان سەرۆكی داعش بكوژین سەركردە وەحشییەكە كە بەغدادی بوو كوشتمان. كە هۆكار بوو بۆ كوشتنی هەزاران موسوڵمان و مەسیحی و یەزیدو ئەوانی تر  دەیان هەزار چەكدار داعش كوژراون و لەناوچوون و بەدیلیش گیراون، من بەئێرانیەكان دەڵێم كە داعش دژیی ئێرانە و هەر رۆژێك دەكەونە بەر هێرشی داعشەوە.
ئێمە ئاشتیمان پێییە بۆ ئێران
دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت: من روو لە ئێران دەكەم پێتان دەڵێم كە  دەمانەوێت داهاتویەكی باشتان هەبێت و دەبێت فێربن ئاشتی قبوڵ بكەن وئێمە ئاشتی بۆ هەموو جیهان دەهێنین و  دەستی ئاشتیش بۆ كۆماری ئیسلامی ڕادەكێشین و بە گەلەكەشیان دەڵێین ئەوان شایەنی باشترین ژیانن و پێویستە وڵاتەكەشیان بە باشترین شێوە بڕواتە پێشەوە.

پەیامێكی نەرم و هێواش
هەرچەندە چاوەروان دەكرا دۆناڵد ترەمپ پەیامێكی توند و شەر ئامێز ئاراستەی بەرپرسانی باڵای ئێران بكات، بەڵام بە پێچەوانەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەپەیامێكی نەرمی ئاشتی خوازانەی ئاراستەی تاران كردوو جارێكی دیكە دەستی ئاشتی بۆ تاران ڕاكێشە ئەوەش بۆ ئەوەبوو كە بیسەلمێنێت ئەو شەریی ناوێت و دەیەوێت بەئاشتی كێشەكان چارەسەر بكات.

ئەوەش لەبەر ئەوەبوو كە پێشتر رەخنە لە دۆناڵد ترەمپ دەگیردرا كە دەیەوێت شەرلەگەڵ ئێران بكات و كەسێكی ئاشتی نەخوازەو لەلایەكی تریشەوە بەم پەیامەی سەلماندی كە دەیەوێت ئەوروپاو جیهان رازی بكات بە كشانەوە لە رێككەوتن نامەی ئەتۆی چونكە ئێران قازنجی خراپ لەو رێككەوتنە دەكات.

ئەمریكا بێدەنگ نابێت
هەندێك سەرچاوە باس لەوەدەكەن كە ئەمریكا پێش ئەوەی هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد بكرێت ئاگاداربووە و تەواوی سەربازەكانی بردوەتە دەرەوە و تەنانەت سیستمی موشەكیەكەشی بەشێوەیەك چالاككردووە كە هیچ كام لەو موشەكانە نەتوانن بگەنە عەین ئەسەد.

قبوڵكردنی ئەم هێرشانەش بەمەرجێك بووە كە هیچ سەربازێك نەكوژرێت و  بەو مەرجە بووە كە موشەكەكان لە ژێرچاودێریدا بن و هەروەها ئەم هەنگاوەی ئێران بۆ ئەوەبووە كە رەزامەندی شەقامی وڵاتەكەی خۆی بەدەست بهێنێتەوە چونكە تورەییەكی زۆر بە شەقامی شیعەییەوە دەبینرا بەهۆی كوشتنی قاسم سولەیمانیەوە.

لەلایەكی تریش پێدەچێت ئێران بچێتە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا بەبێمەرج ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی پنتاگۆن رازیبێت لەسەر ئەوەی قوبڵی هەڵدانی ئەو موشەكانە بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا بكرێت.

لە ئەگەرێكی دیكەشدا دووبارە واشنتن تۆپەكەی خستەوە یاریگای ئێران كە ئەگەر دەتوانەوێت فەرموون هێرش بكەن و وەڵامی قورسی سەربازی وەرگرن ئەگەریش دەتانەوێت ئەوەش بژاردەی گفتوگۆ پێكەوە گفتوو گۆدەكەین.

ئێستا جیهان چاوی لە تارانە كە ئایا موشەكی دیكە ئاراستەی هیچ شوێنێك دەكات یاخود نا ، ئەگەر موشەك ئاراستەبكات بێگوامان جیهان هێرشی دەكاتە سەرو قبوڵی ناكات ئەگەریش بەرەو ئاشتی بڕوات ئەوا ئێران روو لە جیهانی نوێ دەكات.