ڕاپۆرتی جیهانی

07:34 - 21/01/2020

وتارەكەی ترەمپ چی تێدا بوو؟‌

كوردستان ئەحمەد

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا, لە گوندی داڤۆس وتارێكی پێشكەش كرد و باسی گۆرانكاریە ئابوریەكانی جیهان و ئەمریكای كرد، كە لەماوەی دوو ساڵی سەرۆكایەتیدا توانیویەتی جیاواز لە سەرۆكەكانی دیكەی ئەمریكا ، وڵاتەكەی لەرووی ئابوریەوە بەهێز تر بكات و ئابوریەكی زۆر باشی لەگەڵ جیهاندا هەبێت.

ئەمریكا بەرەو پێشەوە دەچێت و گەڕانەوەیەكی گەورەی مێژووی بۆ ئەمریكا بەڕێوەیە، ئەوەش وادەكات من شانازی بە كارەكانمەوە بكەم، ئەمە وتەی دەستپێكی وتارەكەی دۆناڵد ترەمپ بوو لە داڤۆس،هەروەها وتیشی  ئەمریكا لە ناوەڕاستی گەشەیەكی ئابوری گەورەدایە كە لە توانایدا هەیە گەورەترین ڕۆڵ لە سەر ئاستی جیهان ببینێت.

ترەمپ لە داڤۆس وتی: ئێستا ئابوری ئەمریكا لە هەموو جهان بەهێزترە و ئابوریەكمان هەیە كە پێشتر هەرگیز هێندە بەهێز نەبوووە، ئێستا ئەمریكا لەسەر شانی خۆی ڕاوەستاوە و ئابوریەكەی كێبڕكێ لەگەڵ جیهانی دەرەوە دەكات، ئێمە كار لەسەر ئەوە دەكەین كە یاریە ئابوریەكان بەقازانجی گەلی ئەمریكا ببەینەوە.

رێككەوتنە ئابوریەكانی ئەمریكا


دۆناڵد ترەمپ لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس وتیشی: پێش ئەوەی من ببم بە سەرۆكی ئەمریكا، ئەو وڵاتە لەگەڵ درواسێكانیدا و لەگەڵ چەند وڵاتێكی دیكەی زڵهێزی جیهاندا توشی گرفتی ئابوری بوو، بەڵام كە ئێمە هاتینە سەر حوكم و توانیمان رێككەوتن ئابوریی لەگەل مەكسیك و چین و كەنەدا و ئەنجام بدەین ئەوە گەورەترین رێككەوتنن لە سەر ئاستی جیهان كە بە قازانجی ئەمریكا بوونلە هەمووی گرنگتر ئەوە بوو كە لە هەفتەیەكدا هەموو ئەو رێككەوتنانەمان ئەنجام داون.

وتیشی: ئەم رێككەوتنانە تەنها رێككەوتنێكی بازرگانی ئابوری نین ، بەڵكو رێككەوتنێكی دادپەروەرانە و ستراتیژی نوێن لە سەر ئاستی جیهان و لە سەدەی بیست و یەكدا كاری بەو شێوەیە نەكراوە.

ترەمپ باسی دۆخی كرێكاران دەكات
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دۆخی كرێكاران و كارگەكانی  ئەمریكاوە ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێكیان داوە تا دۆخی كرێكاران باش بكەن و  چەندین هەزار كارگەی لە كاركەوتویان لە وڵاتەكەیان زیندوو كردوەتەوە، وتیشی پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆكی ئەمریكا بارودۆخی ئابوری ئەمریكا زۆر خراپ بوو، هەزاران كارگە و كۆمپانیا لەكار كەوتبوون،خەڵكێكی زۆر بێكار بوو هەزاران كرێكاری ئەمریكی روویان لە دەرەوە كرد زیاتر لە سێ ملیۆن ئەمریكی وڵاتەكەیان جێهێشت، بەهۆی ئەوەی كاریان دەست نەدەكەوت، خەڵك پێی وا بوو كە دەساڵمان پێویستە بۆ ئەوەی بتوانین ئەمریكا بونیاد بنێینەوە ئابوریەكەمان بە ئاسانی دروست نابێتەوە ئەوان پییان وابوو كە چین یناوەراستیش دەكەوێت ئەوەش خەڵكی دڵناخۆش كردبوو، بەر لەوەی  وەك سەرۆكی ئەمریكا دەست بەكاربم چەندین وڵات هەوڵیان دەدا فێڵ لە ئەمریكا بكەن و سود لە ئابوری ئەمریكا وەرگرن، ئەر ئەو دەمەش بانكی جیانی گەشەكەی بەرەو خوارەوە دەچووة بە چۆرێك بوو كە كەس بیری لێنەدەكردەوە، سیاسیەكان و بازرگانەكان لە ئەمریكادا زۆر بێهیوا بووبون.

لەوكاتە ناخۆشەی ئەمریكادا من بوومە سەرۆكی ئەمریكا بەشێكی زۆر لە كارەكانمان باشكرد و كارەكانمان راست كردەوە، موچەی خەڵكمان دروست كردەوەهەلی باشمان بۆ كار كردن ڕەخساند، توانیمان سود لە وزەی خەڵكی خۆمان ببینین،هەروەها باجمان كەم كردەوە و كارەكانمان باشتر كرد ئەوەش بە شێوەیەك بوو كە لە مێژویی ئەمریكادا شتی بەو شێوەیە رووینەدابوو، لە ماوەیەكی كورتدا توانیمان ئابوری وڵاتەكەمان هەڵبسێنینەوە، تاوانیمان وزەی باش كۆبكەینەوە و كارەكان بە دروستی بۆ وڵاتەكەمان ئەنجام بدەین، شكۆمان بۆ ئەمریكا گێڕایەوە.

ڕاگەیاندنی هەڵی كار و چاكردنی خزمەت
دۆناڵد ترەمپ لە درێژەی قسەكانیدا لە وتارەكەی داڤۆس ڕایگەیاند لەو كاتەوەی بوەتە سەرۆكی ئەمریكا توانیویەتی حەوت ملیۆن هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی ئەمریكا ڕابگەیەنێت، هەر چەندە خەڵك قەناعەتی بەوە نەبوو كە بتوانین  تەنها دوو ملیۆن هەلی كاریش ڕابگەیەنین بەڵام توانیمان ئەو كارە بكەین.
بوژانەوەی وڵاتەكەمان %4.5 بوژاندوەتەوە كە لە پەنجا ساڵی رابردووا كاری وەها لە ئەمریكادا نەكراوە، توانیمان سیستمی ئابوری ئەمریكا بەهێزتر بكەین ، و توانیبمان ژیانی هاوڵاتیانی ئەمریكا باشتر بكەین، موچەی خەڵكمان بەرزكردەوەرێژەی بێكاریمان زۆر زۆر كەم كردەوە بەبێ جیاوازی لە نێوان وڵاتانی ئەمریكادا.

تۆمارەكان و ئامارەكان پێمان دەڵێن كە ئەوەی ئێمە كردومانە بۆ باشتركردنی گوزەرانی هاوڵاتیانی ئەمریكا بە بێ جیاوازی لە نێوان ئەمریكە ئیسپانی و ئەمریكیە ئەفریقای و هەروەها ئەمریكیە رەسەنەكاندا  كارێكی گەورە بووە بۆ هەموو لایەك.

كارگەكان بونیاد نرانەوە
دۆناڵد ترەمپ لە كۆنفرانسەكەدا وتیشی: چەندین كۆمپانیای نوێمان دامەزراندووە و لە ماوەی رابردوودا كە 67 هەزار كارگە لەناوچوبون  لەكار كەوتبوون توانیمان دروستی بكەینەوە و بیانخەینەوە سەر كار  لەگەڵ ئەوەشدا 12 هەزار كارگەی دیكەی نوێمان بۆ وڵاتەكەمان بونیاد ناون ئێستا كار دەكەن بۆ وڵاتەكەمان
وتیشی ئێستا بۆرسەی ئەمریكا %15 زیادی كردووە ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئابوری وڵاتەكەمان بەرەو پێشەوە دەچێت و تادێت بەھێز تر دەبێت كە پێدەچێت وڵاتەكەمان بە ئاستێكی زۆر بەرز لەرووی جیهاندا  بوەستێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دۆخی كۆمەڵایەتی ئەمریكاوە وتیشی: ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكەن دۆسیە كۆمەڵایەتیەكان لە وڵاتەكەیان چارەسەر بكەن و هەروەها موچە بۆ ئەو ژن و كچانەش دابین دەكەن كە بەتەنها دەژین و دۆخیان لە بارێكی باشدا نییە و توشی گرفت بوون،وتیشی باری كۆمەڵایەتی و خوێندنگەكان بەرەو باشتر دەبەن  ئاستی خوێندن بەرزتر دەكەنەوە چینی ناوەڕاستی كۆمەڵگا بەرزتر دەكەنەوە و چینی كەم دەرامەت كەمتر دەكەنەوە و چینی زۆر بەرزیش بەرەو كەمتر دەبەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ وتیشی: ئێستا هاوڵاتیانی ئەمریكا بەسەلامەتی دەتوانن لەوڵاتەكەی خۆیاندا ژیانی خۆیان بكەن و لە وڵاتەكەی خۆیان هیچ شتێكی دیكەیان پێویست نییە كە  بچنە دەرەوە بەدەستی بهێنن ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كەشانازی بە وڵاتەكەیانەوە بكەن

ترەمپ وتیشی: ئەوان وەك هێزی كار و دەستی كار دەڕواننە هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان و ئەوەی پێیان بكرێت بۆخۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی خۆیان بێگومان ئەنجامی دەدەن.