ڕاپۆرتی جیهانی

05:09 - 27/01/2020

لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ بە كوێ گەیشت؟‌

كوردستان ئەحمەد

پرسی لێپرسینەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكاوە (كۆنگرێس) ەوە زۆر بە زووی ئاراستەی ئەنجومەنی پیران( سینات) كرا و، ماوەی چەند ڕۆژێكە سیناد بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە كردن لە دۆناڵد ترەمپ و  ترەمپیش داوادەكات لێپرسینەوەكەی بەزوترین كات تەواو ببێت و هەمو رۆژێكیش چەند تویتێك لەسەر ئەو پرسەدەكات و دەستی تۆمەت و گاڵتە جاڕی بۆ دیموكراتەكان و نانسی پیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێس ڕادەكێشێت.

چوار ڕۆژی رێك، لە رۆژی سێشەممەوە پارتی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیران، بەوردی سەرقاڵی گفتوگۆ و لێپرسینەوە و هەروەها دەرخستنی بەڵگەی وردن لەسەر ئەوەی كە دۆناڵد جەی ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا تۆمەتبار بكەن بەوەی كە دەستوری وڵاتەكەی شكاندووەو دەیانەوێت لەسەر كاریی لابەرن و بەو بۆنەیەشەوە زۆرترین بەڵگە و زانیاری وردیان خستووەتە بەردەم ئەندامانی لیژنەی سیناد.

 سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دۆناڵد ترەمپ  سەر بە پارتی دیمكراتەكان ئادەم سمسە كە و زۆر توندە لەسەر پرسەكە و دەڵێت: كاتێك دۆناڵد ترەمپ زانی ئێمە جدین لە پرسی لێكۆڵینەوە لێی و كاری جدی لەسەر دەكەین، وردەوردە رەزامەندی نیشاندا كە پێویستە  هاوكاریی سەربازی ڕەوانەی ئۆكرانیا بكات و بێگومان لە دواجاردا ڕەزامەندی نیشاندا كە هاوكاریەكان رەوانە بكات، ئێمە سەرەتا گومانمان هەبوو  كە ترەمپ ئەو كارە بكات، بەڵام ئەو بەردەوامبوو لە گوشارخستنە سەر ئۆکرانیا بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی تایبەتی خۆی پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵات. ئەوە سەلمێنراوە و هەموویان دەیزانن. لە راستیدا ترەمپ بەو کردەوانەی بانگهێشتی لایەنێكی بیانیی کردووە تاوەکو دەست وەربداتە نێو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا".

كۆماریەكان نایەڵن شاهید بێتە سیناد

سەرەڕای ئەوەی دیموكراتەكان لە پرسی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ زۆر جدین و دەیانەوێت شاهیدی نوێ بهێننە ناو پرۆسەی لێپرسینەوەكەوە، بەڵام كۆمارییەكان بە تەواوەتی دژی ئەو كارە وەستاونەتەوە و رێگە نادەن هیچ كەسێكی نوێ وەك شاهید بەسەر دۆناڵدترەمپەوە بێتە ناو كۆشكی سپی بۆ ئەوەی شاهێدی لەسەر هەڵەكانی دۆناڵد ترەمپ بدات و بە شێوەیكی فەرمی ئەو كارەیان رەتكردوەتەوە.

كۆماریەكان دەڵێن: كاتێك شاهیدێك و ئەو هەموو پەرە بەڵگاویانەی لە ناو سینادان،  لەسەر دۆناڵد ترەمپ پێویست بەوەناكات هیچ كەسێكی تر وەك شاهد بێتە ناو سینادەوە.

كەس لە سەرو یاساوە نییە
سمیسدەڵێت: "جیهان  تەماشای ئێمە دەکات، چونکە ئێـمە گەلێکی زیندووین یاسا لای ئێمە سەروەرە و هیچ کەسێکیش لەسەرووی یاساوە نییە و یەکێک لەو بابەتانەی کە ئێمە لە گەلانی دیکە جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە مافی دادگاییکردنێکی دادوەرانەمان هەیە کە دادگاییەکی دادوەرانە پێشکەش بە ئەمریکییەکان بکەین، چونکە ئەو شیاوی ئەوەیە".

 ئێمە وەك ئەمریكا گرنگی تەواوەتی دەدەین بە جێبەجێكردن و قبوڵكردنی تەواوی بنەما یاساییەكان و دەبێت هەموو كەس لە وڵتەكەماندا لەبەردەم یاسادا سەر بچەمێنێتەوەوە و رووبەرووی هەموو ئەو تۆمەتانە بوەستێت كە رووبەروویی دەبێتەوە ئەگەر  تۆمەتەكان هەڵەبوون ئەوا ئازاد دەبێت و ئەگەریش وەها نەبوو ئەوە دەبێت باجی هەڵەكەی بدات، كە سمس لێرەدا مەبەستی دۆناڵد ترەمپە.

كۆماریەكان چی دەڵێن چیی؟
كۆمارییەكان لە پرسی لێپرسینەوە لە ئەندامەكەی خۆیان كە سەرۆكی وڵاتە زۆر ساردن و نایانەوێت ئەو كارە ئەنجام بدرێت و بەڵگەی تەواوەتیش دەخەنە بەردەم دیموكراتەكان و دەڵێن ئێمە چوار ڕۆژە گوێ لە دیموكراتەكان دەگرین و قسە لەسەر سەرۆك دەكەن بەڵام بەكۆی گشتی ئەو قسانەی ئەوان دەیكەن هیچ شتێكی تازەی تێدا نییە و تەنها قسەیە كە پێشتریش كردویانە.

ئێستا كۆمارییەكان بەرگری لە دۆناڵد ترەمپ دەكەن و گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكەن كە ئایا ئەو بەڵگە و شاهیدیانەی كە دیموكراتەكان هێناویانە بۆ سیناد و پێویستە كۆمارییەكان لە ماوەی تەنها 16 كاتژمێردا قسەی تەواوەتی لەسەر ئەوەبكەن، كە ئایا ئەو بەڵگانە بەشی ئەوەدەكات كە ترەمپ تۆمەتبارە یاخود نا  وە ئایا پێویستە شاهیدی نوێ بهێنن بۆ سیناد. 

ئەگەری هێنانە پێشەوەی شاهیدی نوێ  لە سیناد لەلایەن دیموكراتەكانەوە زۆر دوورە، چونكە لە سیناد كۆمارییەكان لە كۆی 100 كورسی  53 كورسی هەیە و دیموكراتەكان تەنها 45 كورسیان هەیە ئەگەر بخرێتە دەنگدانەوە ئەوا دیموكراتەكان سەركەوتن بە دەست ناهێنن.

ئێستا دۆناڵد ترەمپ  لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە تاوانبارکراوە بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەش دوای ئەوەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کە تێیدا داوای لە سەرۆکی ئۆکراینا کردبوو لێکۆڵینەوە لە کارە بازرگانییەکانی کوڕەکەی جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و یەکێک لە بەربژێرە بەهێزەکانی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2020  بکات.

ئەوە لەكاتێكدایە كەدۆناڵد ترەمپ زۆر توڕەیە لەو كارەو چەندینجار  تویتی لەسەر ئەو بابەتە كردووە و دەڵێت؛ پێویستە ئەم بابەتە بەزوترین كات كۆتایی پێبێت و لێپرسینەوەكە بە هەرشتێك تەواو دەبێتت با ببێت بەڵام با ئەم یاریە لە ئەمریكا كۆتایی پێبێت.

شەری ترەمپ و نانسی
سەرۆكی كۆنگرێس كە لە دیموكراتەكانە زۆر توند بوو لەسەر ئەوەی كەدەبێت لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ بكرێت  و بەتوندی دژی ترەمپ وەستایەوە و كاری لەسەر ئەوە كرد كە ترەمپ كەسێكی خراپە و دەبێت دوربكەوێتەوە لە سەرۆكایەتی ئەمریكا.

ترەمپیش لە بەرامبەردا هەموو رۆژێك تویت دەكات و لەبەردەم فۆكس نیوز دادەڵێت: نانسی پیلۆسی كەسێك هەڵەیە و كاری زۆر هەڵەی كردووە و دەبێت ئەوە بزانێت كە ئەمریكا پێویستی بەو ژنە نییە و دەبێت ئەویش بەوردیەوە كارەكانی خۆیی بكات، چونكە نانسی ئەوەندە لەسەر لێپرسینەوەكە قسەدەكات نیو ئەوەندە كارەكانی خۆیی ناكات.

لەراستیدا پرسی لێپرسنەوەكەلە لایەن نانسی پیلۆسیەوە هێندە كارێكی شەخسی و رەقی تایبەتیی نانسییە  نیوهێندە  شەڕێكی یاسایی نییە و نانسی دەیەوێت ئەوە بسەلمێنێت كە خۆیی دەیەوێت و دەیەوێت لەمێژودا بەبەهێزی باسبكرێت  كە وەك ژنێكی بەهێز دەیەوێت باسبكرێت.