ڕاپۆرتی جیهانی

04:45 - 29/01/2020

كۆڕۆنا چۆن دروست بوو؟‌

پەیسەر

یەكێك لەو ڤایرۆسە ترسناكانەی كە جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵكردووە و ڕاڕایی  لە تەواوی  خەڵكی جیهاندا دروست كردووە ڤایرۆسی كۆڕۆنایە، بەڵام  تا ئێستا نهێنی و ڕاستییەكانی ئەم ڤایرۆسە ئاشكرا نەبووە و  حكومەتەكانی دونیاش نهێنی دروست بون و بڵاو بونەوەكەی دەشارنەوە.

سیڤان سەعید مامۆستای زانكۆی ئیگزیتەر بەڕیتانیا كە ئێستا لە زانكۆی شەنگاهای كاردەكات و لە وڵاتی چین دەژی لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ پەیسەر پرێس، چەند نهێنیەكی جۆری ڤایرۆسەكە و كاتی بڵاوبونەوە و ژمارەی قوربانیەكانی  ئەو ڤایرۆسە ڕادەگەیەنێت و باس لەوەدەكات كە  حكومەتی چین چۆن كار بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەم ڤایرۆسە دەكات.

ڤایرۆسەكە كەی بڵاو بویەوە؟
پرۆفیسۆر سیڤان سەعید دەڵێت: پێشتر و لە  رۆژی یەكی كانونی یەكەم واتە مانگی 12 لە یەكێك لە بازاڕی فرۆشتنی خواردنی دەریایی وڵاتی چین و لە شاری (وو هان ) بڵاو بویەوە و چەند كەسێك توشبون بە ڤایرۆسەكە، بەڵام حكومەتی چین بە تەواوەتی ئەو كارەی حكومەت بەهەندی وەرنەگرت و ئامادەنەبوو ڕایبگەیەنێت. هەروەها لە ڕێكخراوە جیهانیە تەندروستییەكان و  تەنانەت میدیا ناوخۆكانیشی شاردەوە، بەڵام دواجار بەهۆی تەشەنەی ڤایرۆسەكەوە و بە ناچاریش لە كۆتای مانكی كانونی یەكەمدا  ڕایگەیاند كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیاندا بڵاو بوەتەوە.

تا ئەو كاتەش ڤایرۆسكەكە هەم لەناو چین و هەمیش لە ناو جیهاندا بەربڵاو نەبوو، بەڵام كاتێك بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە پێی نایە مانگی  یەك (كانونی یەكەم) و لە 11ی مانگدا كەسێك بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا، ئیتر ڤایرۆسەكە تەشەنەی سەندوو بە هەموو جیهاندا بڵاو بویەوە و بوە هۆی ئەوەی كە خەڵك و حكومەتەكان بە گشتی قسەی لەسەر بكەن.

حكومەتی چینیش بە تەواوەتی كاری لەسەر ئەوەكرد كە كۆنترۆڵی ئەو دۆخە بكات  رێوشوێنی توندو تۆڵ بگرێتە بەر لە بەرامبەر ڤایرۆسەكەدا و هەوڵبدات كۆنترۆڵی بكات و دەستی بە دروست كردننی نەخۆشخانەی تایبەت بكات.

كۆرۆنا چۆن بڵاو دەبێتەوە؟

پڕۆفیسۆر سیڤان سەعید  لەبارەی ئەم پرسیارەوە بە پەیسەری ڕاگەیاند: ڤایرۆسی كۆڕۆنا بە دوو ڕێگە بڵاو دەبێتەو ئەوانیش بریتین لە یەكەم:  كاتێك ئاژەڵێكی دەریای یاخود هەر ئاژەڵێكی تر توش دەبێت ئەوا دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بەرككەوتوەكە توش دەبێت. هەروەها كاتێك مرۆڤێكی توشبوو لە مرۆڤێكی دیكە نزیك دەبێتەوە  بۆی دەگوازرێتەوە واتە لە ڕێگەی مرۆڤێكی توشبوەوە بۆ مرۆڤێكی تر دەگوازرێتەوە ئەگەر پژمەی كەسە توشبوەكە بەر كەسێكی تر بكەوێت یاخود كەلوپەلەكانی بەكار بهێنێـت و چەند شتێكی دیكەش

سیڤان دەڵێت: حاڵەتی خەتەری ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە كە ئەو كەسەی توشی بووە  هیچ نیشانەیەكی پێوە دیار نییە تا سێ قۆناغ واتە كاتێك كەسێك توش دەبێت هیچ نیشانەیەكی پێوە دیار نییە تا شەش ڕۆژ  و هەندێك جار تا دوای هەشت ڕۆژ نیشانەكەی دەردەكەوێت و هەندێك جاریش دەچێتە چواردە ڕۆژ دەركەوتنی نیشانەكانی ، واتە ئەگەر كەسێك توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببێت تا دوای چواردە ڕۆژ ئەگەر نەمرێت ئەوا دەتوانێت تێی پەڕێنێت.


ڤایرۆسی كۆرۆنا چییە؟

سیڤان لە بارەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە بۆ پەیسەر زیاتر دەدوێت و دەڵێت: ڤایرۆسی كۆڕۆنا، یەكێكە لە ڤایرۆسەكانی( خێزانی كۆڕۆنا) كە ئەم ڤایرۆسە چەند جۆرێكی هەیە ، بۆ نمونە لە سعودییە   ڤایرۆسی (مێرس) كە یەكێكە لە خێزانەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەركەوت و بەهۆیەوە  و بەهۆیەوە چەندین كەسی كوشت.  لە ساڵی 2003 هەر لە وڵاتی چین  ڤایرۆسی (سارس ) كە یەكێكە لە خێزانەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەركەوت و 8 هەزار كەس توشبوون و و لە و ژمارەیەش %10یان گیانیان لەدەستدا ، لە ئێستاشدا (كۆڕۆنا) لە چین دووبارە دەركەوتوەتەوە كە ئەمیش ئەندامی خێزانی كۆڕۆنایە و تا ئێستا 8 هەزار كەس گومانی توشبنیان لێدەكرێت، و شەش هزار كەسیش توشبوونو   تەنها  %2یان مردوون واتە هەتا ئامادەكردنی ئەم ڕاپۆرتە تەنها 132 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانی لەدەست داوە و 134 كەسیش توشبوون بەڵام ڤایرۆسكە نەیكوشتوون.

سیڤان دەڵێت: ڤایرۆسی كۆڕۆنا ژیانێكی دەوریی هەیە و پێویستی بە 14 ڕۆژ هەیە بۆ ئەوەی سوڕی ژیانی خۆی تەواو بكات و گەورە بببێت و كەسە توشبوەكە جێبهێڵێت، ئەگەر كەسێك ئەم ڤایرۆسەی گرت ئەوا ئەگەر تا 14 ڕۆژ  كەسەكە نەمرێت ئیتر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە نامرێت و جارێكی دیكە نایگرێتەوە.

سیڤان سەعید دەشڵێت: ئەم ڤایرۆسە زیاتر بۆ لەشی كەسە بەتەمەنەكانەو ئەو كەسانە دەكوژێت كە لاشەیان زۆر بەهێز نییە بۆ بەرگری و زۆر بەی ئەو كەسانەی كە لە چین گرتویانە تەمەنیان سەو  50 ساڵە  و ئەوكەسانەن كە خۆیان پێشتر نەخۆشی تریان هەبووە واتە سیستمی بەرگری لەشیان زۆر بەهێز نییە.

واتە ئەگەر كەسێكی گەنج توشی ئەم ڤایرۆسە ببێت بێگومان ئەگەر بەرگری لەشی بەهێز بێت ئەوا دوای دوو هەفتە رزگاریی دەبێت  تەنها تۆزێك ئازا و سەرئێشەی بۆ دروست دەبێت.


پەیسەر لە سیڤان سەعیدی پرسی  خەڵك و حكومەت چۆن دەڕواننە ئەو نەخۆشخانە تایبەتانەی كە بۆ توشبوان و هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە دروست دەكرێن؟ دەڵێت: لە ڕاستیدا حكومەتی وتی نەخۆشخانەیەكی هەزار تەختی بۆ توشبوانی كۆڕۆنا بە 12 ڕۆژ دروست دەكەن، بەڵكو خێرا تر بوو بە شەش ڕۆژ توانی نەخۆشخانەكە دروست بكات و نەخۆش وەرگرێت. ئەوە لەكاتێكدایە ئێستا حكومەتی چین سەرقاڵی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی دیكەی گەورە ترە كە لەو ماوەیە كەمتر دروست دەكرێت یەكێك دەبێت لە نەخۆشخانە گەورەكانی  بواری كۆڕۆنایە.
سیڤان دشڵێت: لە ڕاستیدا چارەسە بۆ ئەم ڤایرۆسە لەم قۆناغەدا گرنگ نییە، چونكە تا ئێستا دژە ڤایرۆسەكە دروست نەبوو، بەڵام تاكە چارەسەر ئەوەی ڕێنمایەكانی خۆپاراستن  لە نەخۆشیەكە زۆر زۆر گرنترە لە چارەسەری و پێویست هاوڵاتیان هەموو ڕێنماییە تەندروستیەكان بۆ ئەو پرسە بگرێتە بەر. چونكە هاوڵاتیانی چین ئێستا دەستیان خستوەتە دەستی حكومەتی چین و پێكەوە ڕووبەرووی ڤایرۆسەكە بونەتەوە و سەرجەم رێنمایەكان جێبەجێ دەكەن و بڕیاریان داوە ئەم شەڕە لە وڵاتەكەیان لەناو ببەن